|
له سووده‌كانی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ
موسڵمانان له ڕۆژێكدا پێنج جار كۆ ده‌بنه‌وه بۆ نوێژی به‌كۆمه‌ڵ -واز بهێنه له‌وه‌ی نوێژ ناكات- سه‌یری ئه‌وانه بكه كه شه‌ووڕۆژ پێنج جار كۆ ده‌بنه‌وه له مزگه‌وت و بزانه ئه‌گه‌ر هیممه‌ت و عه‌زیمه‌تێكی به‌رز و دڵسۆزانه هه‌بێت، ده‌بێت چ كارێك بكه‌ن بۆ ئیسلام. سه‌یری خۆت بكه و به‌خۆتدا بچۆره‌وه بزانه چیت كردووه له‌گه‌ڵ برایانی خۆت؟
ئایا بانگت كردوون بۆ لای خوا تاكوو وێنه‌ی هه‌مان پاداشتی ئه‌وانت بۆ بنووسرێت بێ ئه‌وه‌ی له پاداشتی ئه‌وان كه‌م بێته‌وه؟
ئایا به‌یه‌كه‌وه خه‌ریكی فێربوونی ئیسلام و ته‌عالیمی ئیسلام بوون و ژیانتان بۆ خوا به‌خشیوه؟
چی سوودێكیت له نوێژی به‌كۆمه‌ڵ (الجماعة) كردووه له ژیانتدا؟ ئایا ڕێڕه‌وی ژیانی تۆی به‌ره‌و ئاراسته‌ی دروست بردووه و تام و چێژی به‌ندایه‌تیت لێ وه‌رگرتووه؟
به‌رده‌وام قسه‌ی ئه‌و تاوانبار و خوێنڕێژه‌م له‌یاده، زه‌عیمی شیوعیی ناسراوو بو لینین، كاتێك سوپای سووری شیوعی وڵاته ئیسلامییه‌كانی ئاسیای ناوه‌ڕاستی داگیركرد و كه‌وته كوشتن و بڕینیان و وێرانكردنیان. ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ڕووبه‌ره‌كه‌یان زیاتر بوو له ڕووبه‌ی گشت وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان، توركوستان، وڵاتی پاش ڕووبار، هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌م وڵاتانه و هه‌روه‌ها هێرشیشیان كرده سه‌ر وڵاته نه‌سرانییه‌كان. هه‌موو وڵاته نه‌سرانییه‌كان یه‌ك له دوای یه‌ك ته‌سلیم بوون. وڵاتانی دیكه‌ش كه بوودایی یان خاوه‌ن ئاینێكی دیكه بوون، هیچیان خۆیان بۆ نه‌گیرا له به‌رده‌م لافاوی شیوعییه‌ت و زوو خۆیان دا به‌ده‌سته‌وه.
به‌ڵام موسڵمانه‌كان زیاتر له سی ساڵ به‌رگرییان كرد و جیهادیان كرد. هیچ كه‌سێك ئاگای له حاڵیان نه‌بوو، موسڵمانان هه‌موو بێ‌ئاگا بوون لێیان. زۆرێك له گرفت و كێشه‌كانی موسڵمانان خۆیان ئاگایان لێیان نییه، چونكه له‌ناو یاری و گه‌مه و بێئاگایی خۆیاندا نوقم بوون. جا كاتێك دوژمنی خوا بینی وا به‌رگرییه‌كی ئێجگار مه‌ردانه و چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌كه‌ن، وتی: ئه‌مه چییه؟ بۆ وا به‌م شێوه به‌جه‌رگه به‌رگری ده‌كه‌ن؟
نهێنیی ئه‌مه چییه؟
وتیان: موسڵمانه‌كان كۆبوونه‌وه‌یان هه‌یه. وتی: په‌رتوبڵاویان بكه‌ن و له‌یه‌ك جیایان بكه‌نه‌وه. ئیتر كۆمه‌ڵێكی ئێجگار زۆریان كه ملێۆنان كه‌س ده‌بوون به‌ره‌و بیابانه‌كانی سیبریا نه‌فی كرد و له‌وێ له برساندا كوشتیانن یان به زه‌لیلی هێشتیاننه‌وه یان بۆ كارگه‌كانی سه‌روو وڵات و كاریان پێ ده‌كردن. ئه‌مه‌ش سوودێكی نه‌بوو، جا ئه‌و تاوانباره پرسیاری كرد كه نهێنی ئه‌م كۆبوونه‌وه و ئیمانه‌ی موسڵمانان چییه؟
پێیان وت: ئه‌مانه ڕۆژی پێنج جار كۆ ده‌بنه‌وه و له هه‌فته‌یه‌كدا یه‌ك جار كۆبوونه‌وه‌ی گشتییان هه‌یه و زۆر به‌ده‌گمه‌ن كه‌سێكیان هه‌یه نه‌یه‌ت و دیار نه‌بێت. ئه‌گه‌ر دیاریش نه‌ما لێی ده‌پرسن، ده‌چن به‌ده‌م هه‌واڵییه‌وه و ئه‌مه‌ش ئایینه‌كه‌یان فه‌رمانیان پێ ده‌دا كه‌وا بكه‌ن. جا ئه‌و تاوانباره زۆر سه‌ری سوڕ ما به‌مه و وتی: خۆ ئه‌گه‌ر ڕۆژی پێنج جار خه‌ڵكی له‌كن من كۆ ببوایه‌ته‌وه ئه‌وه هه‌موو جیهانم ده‌كرده شیوعی ...!
رۆژێ پێنج جار خه‌ڵكی دێن بۆ لات و ده‌تبینن، پێویست ناكات له دوای هه‌موو نوێژێك ئامۆژگاری و وتار بده‌یت! به‌ڵكو سه‌لام له‌م بكه و هه‌واڵی ئه‌و بپرسه و بچۆ به‌ده‌م كاری ئه‌وه و سه‌ردانی ئه‌وی دیكه‌یان بكه. هه‌میشه ده‌مبه‌زه‌رده‌خه‌نه و پێكه‌نین به به‌ده‌م براكانته‌وه له مزگه‌وتدا، په‌یوه‌ندیی دۆستایه‌تی و خۆشه‌ویستی له‌نێوان خۆتاندا دروست بكه‌ن، تاكوو به‌ره‌و كاری خێر و چاكه یه‌كتر ڕاپێچ بكه‌ن. لێیان نزیك به‌ره‌وه تاكوو بزانیت چی‌یان لایه، پێویستیان به چییه، له چ شتێك بیر ده‌كه‌نه‌وه، گرفت و كێشه‌یان چییه؟ له ڕاستیدا مزگه‌وت بۆ ئه‌مانه و له‌پێناو ئه‌مانه‌دا دروستكراوه و پێویست كراوه كه موسڵمانان بچن بۆ نوێژی به‌كۆمه‌ڵ تا هه‌موو وه‌ك یه‌ك لاشه‌ی پته‌و و لێكنه‌پچڕاو بن و به‌ده‌م هه‌ست و نه‌ست و ژیانی یه‌كتره‌وه بن. به‌ندایه‌تیی خوا به ئه‌نجامدانی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ كارێكی ئێجگار گه‌وره‌یه، به‌ڵام نابێت به‌رژه‌وه‌ندی و حیكمه‌ته‌كه‌شمان له‌ده‌ست بچێت. هه‌موو تێكه‌ڵ به‌یه‌ك و تێكهه‌ڵكێشن. چه‌ندین سوود و خێری گه‌وره ده‌بینین له نوێژ و ڕۆژوو، زه‌كات و حه‌ج. هه‌موویان مه‌نافع و سوودن، هه‌موویان به‌ندایه‌تین، لێك ناپچڕێن و جیا نابنه‌وه، كه به‌ڕاستی ئه‌مانه هه‌مووی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆمانه، ئه‌گینا خوای گه‌وره بێنیازه له ئێمه. بۆ خێر و چاكه‌ی خۆمانه كڕنوش به‌رین بۆ په‌روه‌ردگارمان و به‌ندایه‌تی بۆ بكه‌ین، تاكوو دڵ و ده‌روونمان به زیكر و یادی ئه‌و په‌روه‌ردگاره ئاویشته ببێت و ئاوی دڵنیایی و ئارامی بخواته‌وه. وه تاكوو ئه‌و دڵڕه‌قی و بێئاگایییه‌مان له‌یاد بچێته‌وه كه خه‌ڵكانی دنیاویست و بێئاگای داگرتووه و زاڵ بووه به‌سه‌ر دڵ و ده‌روون و هه‌ست و ویژدانیاندا. ئه‌وانه‌ی كه هه‌موو ژیانیان بریتییه له خۆخه‌ریككردن به دنیا و تاكه مه‌به‌ستیان له ژیاندا ڕابواردنی ژیانی دنیایه.
ئه‌گه‌ر له بیروهۆشی گه‌نج و لاوی موسڵماندا ئه‌م هه‌سته زیندوو بۆوه، هه‌ستی پێویستی سوودوه‌رگرتن له ته‌مه‌ن، به‌فیڕۆنه‌دانی چركه‌ساته‌كانی ژیان، قۆستنه‌وه‌ی ته‌مه‌ن له كاری خێر و چاكه و بانگه‌واز، زیادكرن و زۆركردنی چاكه و به‌ندایه‌تی، ده‌بینیت ئیتر ڕۆشنایییه‌كه‌ی دره‌وشاوه‌یه‌وه و هه‌میشه له‌جووڵه‌دایه و ناسره‌وێت. ئاوات و خولیای له‌م ژیانه‌دا به‌ندایه‌تی و بانگه‌وازه بۆ لای خوا.
هه‌ندێك له هاوه‌ڵان -ڕه‌زای خوایان لێ بێت- كاتێك ئه‌گه‌ر زۆری به‌ندایه‌تی یان خوێندنه‌وه یان دانیشتن له گه‌ڵ ماڵومنداڵ قورسی بكردنایه و لاشه‌ی دابگرتنایه، ده‌چووه ده‌ره‌وه بۆ بازاڕ، تاكوو شتێك به‌ده‌ست بێنێت و خێرێكی تووش ببێت. ده‌چوو سه‌لامی له خه‌ڵكی ده‌كرد، ئه‌گه‌ر خراپه‌یه‌كی بدیایه جڵه‌وگیری لێ ده‌كرد. خۆ ئه‌گه‌ر خراپه‌ی به‌رچاو نه‌كه‌وتایه تا نه‌یهێڵێت، سه‌لامی له خه‌ڵكی ده‌كرد: السلام علیكم ورحمه الله و بركاته، ئیتر یه‌كێكش وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه. جا ئیتر بۆ خۆی سی چاكه‌ی به‌ده‌ست ده‌كه‌وت و به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به هه‌مان شێوه. ئیتر به‌م شێوه‌یه: نه‌ده‌هاته‌وه تاكوو به خێر و چاكه و سه‌ده‌قه‌یه‌ك نه‌گه‌ڕایه‌ته‌وه. وه ئه‌م كاره جۆرێك له په‌یوه‌ندی و په‌یوه‌ستبوونیشی تێدا ده‌بوو له‌نێوان ئه‌و و برا موسڵمانه‌كانی دیكه‌یدا و جۆرێكیش له ئینكار و لادانی خراپه‌ی تێدا بوو، چونكه خه‌ڵكی ئه‌گه‌ر خراپه‌كاریش بوونایه له‌گه‌ڵ بینینی ئه‌م دوور ده‌كه‌وتنه‌وه و له‌و كاته وازیان له تاوان ده‌هێنا و بوێری ئه‌وه‌یان نه‌بوو كه له به‌رده‌میدا كاری خراپ بكه‌ن.
به‌ڵام ئێمه، به‌ڕاستی بێ‌ئاگا بووین له خۆمان؛ له قوتابخانه‌كانی خوێندنی قورئان، له بازاڕه‌كانمان، له قاوه‌خانه‌كانمان، له كه‌سوكار و تیره و هۆزه‌كانمان، له خێزان و ماڵه‌كانمان و له‌وانه‌یه كه له ئێمه هه‌بێت ته‌نانه‌ت له نه‌فس و ده‌روونی خۆیشی بێ‌ئاگا بێت!
كه‌واته ئیتر سوود و قازانجمان چییه؟
نرخ و به‌هامان له‌م ژیانه‌دا چییه؟
ئایا گه‌نج و لاوانی موسڵمان نرخ و به‌هایه‌كی دیكه‌یان هه‌یه جگه له به‌ندایه‌تی و فێربوونی عیلم و زانیاری و بانگه‌واز بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار (سبحانه وتعالی) نه‌بێت ؟!!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌م بابه‌ته به‌كورتی له به‌شێك له موحازه‌ره‌یه‌كی د. سفر الحوالی وه‌رگیراوه له‌ژێر ناوی (شبهات و شهوات).
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|