* دوڕووه‌كان به زمانیان شایه‌تیان ئه‌دا به لا اله الا الله و محمد رسول الله، به‌ڵام دڵیان دانه‌مه‌زرابوو وه دانی به‌و شه‌هاده‌یه‌دا نه‌نابوو ته‌نها به زمان ده‌یانگوت و هیچی تر.
* ابوطالب به دڵ دانی نابوو به‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ڕاسته به‌ڵام به زار نه‌یووت و دانی پیا نه‌نا له به‌ر ئه‌وه ئه‌و دان پیانانه‌ی به دڵی هیچ سودێكی پێ نه‌گه‌یاندو به بێ باوه‌ڕی مرد.
* هه‌ر كه‌سێ كاری ئه‌ندامه‌كان به ته‌واوی واز لێ بێنێ و نه‌یانكات ئه‌وه كافرو بێ باوه‌ڕه.
* مه‌سه‌له‌ی ڕه‌گه‌ز په‌رستی و ده‌مارگیری لای جووله‌كه وای لێ كردن كه شوێن ئیسلام نه‌كه‌وون و شایه‌تی نه‌ده‌ن به لا اله اله الله و محمد رسول الله.
* هه‌ردوو سیفه‌تی به‌ندایه‌تی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی( العبودية والرسالة) پیرۆزترین دوو سیفه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوان(صلى الله عليه وسلم).
* پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)به‌ندایه‌تی ته‌واوو كامڵی بۆ خوای گه‌وره به جێ هێناو گه‌وره‌ترین و به ڕێزترینی پێغه‌مبه‌رانه.