پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٥-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٣/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

  سه‌ره‌تا :: پێغه‌مبه‌ری خوا :: هه‌واڵ و به‌دواداچوون
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: بیلال کوردی | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٣٩٠ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٣/١٤ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

هه‌ڵه‌بجه‌

هیــچ که‌سێ وه‌کـوو ئه‌م کــــورده‌ی هـه‌ژار
دڵشـــــاد نــــه‌ئه‌بوو به‌ هــــــاتنی بــــه‌هار

بـــــه‌ گــــۆرانی خۆش به‌وته‌ی جوانــجـوان
بـــه‌ نوکتـــه‌بازی و چیـــــرۆك و په‌خشـــان

به‌هـــــاری جوانمــان ئـــه‌کرد پێشـــــوازی
هـــــــه‌ریه‌کێ بۆ خــــــۆی ئه‌یکێشـــا نازی

به‌ڵام به‌هـــــــاری سـاڵی هه‌شتاوهـــــــه‌شت
نه ‌خـــــۆشیمان ما، نه‌ سه‌یران نه‌ گه‌شـت

ئـــه‌وه‌ بوو شــــاری هــــــه‌ڵه‌بجه‌ی کوردان
کــــه‌وته‌ ژێر ده‌ستی پیســـــــی نامـه‌ردان

لـــــه‌ شـــانزه‌ی ئازار به‌عسی ســـته‌مکار
کیمیــــاوی‌ دا له‌ هـــــه‌ڵــه‌بجـــه‌ی نـازدار

تێك چوو شـــــیرازه‌ی ئه‌و شـــــاره‌ جــــــــــوانه‌
یه‌کڕاســـــــــت که‌وتن ئه‌و ده‌زگا و دووکــــانه‌

کـــــۆڵان و بازاڕ پـــڕ کــــــران لـــــــه‌ تــه‌رم
له ‌پیـــــر و ئافــــــره‌ت، له‌ لاوی دڵگـــــه‌رم

هــــــــه‌زاران پیـــری جــــوان و نــــــــوورانی
ئا لــــــــه‌و ڕۆژه‌دا بــــــــــوونه‌ قــــــــوربانی

هـــــه‌زاران خوشك و دایکی ڕۆڵــــه‌ی کورد
ئا لــــــــــــه‌و ڕۆژه‌دا بێ تـــــــــــــــاوان مـــرد

هــــــــــــــه‌زاران لاوی خێــــــرله‌ژیـــننه‌دیـو
زوو تـــــوانه‌وه‌ وه‌ك به‌فــــــــــری سه‌رکێــو

هـــــــــه‌زاران خونچـــــــه‌گوڵی ناو مـــاڵان
ته‌مـــــــــــــه‌نی شــــه‌شساڵ تا پانزه‌ساڵان

هـــــــه‌موو بێبـه‌ش بوون له‌ ئـــــــه‌م ژیانه‌
بێبـــــه‌ش له‌ خۆشـــــــــی، له‌ قوتابخــــانه‌

بێبـــه‌ش لـــــــه‌ نازی دایك و بابی خــــۆ
هــــــاته‌ جێی شـــــادی، شــــیوه‌ن و ڕۆڕۆ

هــــــه‌زاران ســاوای پێنج ڕۆژ تــا پێنج ساڵ
به‌رهـــــه‌می باخی نه‌گه‌یشــــــــــــــــتووی کاڵ

ئــــــه‌وانه‌ی ڕوویان وه‌ك گوڵاڵه‌ی ســــــوور
ئــــــــــه‌دره‌وشــــــــــایه‌وه‌ له‌ نزیــك و دوور

به ‌ســـــــــــه‌ده‌های وه‌ك ئاســـــکی که‌ژی
ئه‌وکاته‌ مه‌مـــــــــــــــــــکی دایکی ئه‌مژی

ســـــــــــــــــــــه‌ری له‌ ســـــینه‌ی قایم کردبوو
به‌لــــــــــــــــــــه‌ش زیندوو، به‌گیان مـردبوو

وای زانی دایکی شــــــــــیری ئــــــــــــه‌داتێ
نه‌یــــــــــــزانی هـه‌ردوو مردوون به‌ ساتێ

هـــــــــه‌ڵه‌بجه‌ ئیتر نابێ بۆ خـــــــــــۆشی
لـــــــــه‌مڕۆ به‌ دواوه‌ ماته‌م دایپـــــــــۆشی

خـــــــــۆزگه‌م به‌و که‌ســـه‌ی زوو نه‌ما ژینی
حــــــاڵی هه‌ڵه‌بجــــــــــه‌ی به‌ چاو نه‌بینی

ئاگـــــــــادار نه‌بوو کـــــــه‌ چی ڕووی داوه‌
کۆشـــــــکانی جـــــــــــوان بوون به‌ که‌لاوه‌

له‌ هــــــــــــه‌ڵه‌بجـــــــه‌ دا هه‌ڵسابوو لافاو
به‌خوێنی گه‌شـــــــی ئه‌م کـــورده‌ی داماو

هــــــــه‌ڵه‌بجه‌ ئیتر نـــــــــــــابێ بۆ خۆشی
لــــــــه‌مڕۆ به‌ دواوه‌ مــــــــــاته‌م دایپۆشی

دووکــــــــــــــــانی هــــــــــــه‌موو داخــــــــــــــران
به‌ تۆپ و شـــــــه‌ستیر هه‌موو تێكـــــــــدران

مــــــــــــزگه‌وته‌کانی به‌ زه‌بـــــــــــــــری ناپاڵ
ته‌فـــــــروتوونا بوون گشت بوون به‌ زوخاڵ

باخـــــــــه‌کانی ناو شـــــــار له‌باتیی ئاودان
ژه‌هــــــــــــــــــــری کیمیاوی گشــــــــتی سووتان

بــــــــه‌روبوومیشیان هه‌مــــــوو هه‌ڵوه‌ری
خـــــــــاوه‌نی هــــه‌ژار لێی بوو بێبــه‌ری

لانـــــه‌ی هـــــه‌زاران باڵنــــــده‌ی بێزمان
کـــــــــاول بوو وه‌ك لانــــــــــــــــه‌ی کوردان

ئاهـــــــــی ئه‌وانــــــــــه‌ بگاته‌ ئاســـــــــمان
به‌عس نه‌هێــــــــڵێ له‌سه‌ر ڕووی جیهان

دوای هێـــــــــرۆشیما دوای ناکــــــــــــازاکی
هــــــــه‌ڵه‌بجه‌ی کــــــــوردان ماوه‌ به‌تاکی

تـــــــه‌نیا هـــــه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ کوردین
ئـــــــــاوا به‌و شـــــــــێوه‌ وایان لێ کردین

یان لـــــــــه‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ موســـوڵمانین
خــــــــــوای تاکوته‌نیا به‌ڕاســت ئه‌زانین

بــــه‌ڵێ، هه‌ر ئێمه‌ی کوردی موسوڵمان
شــــــــــــــه‌هیدی خۆشه‌ له‌ ڕێگای ئیمان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تێبینی: (له‌ کاسێته‌وه‌ وه‌رگیراوه.‌)
له‌ هۆنراوه‌کانی حه‌سه‌ن گه‌رمیانی.

پیاچوونه‌وه‌ و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام‌
لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [١]
05.30.2006 15:30:16 GMT
السلام علیكم، ده ستان‌ خۆش برا‌‌ گه‌‌وره‌‌کانم! خوا‌ی‌ گه‌وره ‌چاكتان بۆ‌ بکا. سایتێکی زۆر جوانتان‌ داناوه‌. سوپاس.

بریار نریمان


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠