|
یه‌کێك له پێگه هه‌ره به‌ناوبانگه‌کانی گۆرانی ته‌وبه ده‌كه‌ن و بڕیاری گۆڕینی پێگه‌که‌یان ده‌ده‌ن
خاوه‌نانی یه‌کێك له به‌ناوبانگترین ماڵپه‌ڕه‌کانی گۆرانی ته‌وبه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند بۆ خوای په‌روه‌ردگار به هۆکاری کێشه‌ی سووکایه‌تی به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(صلى الله عليه وسلم). ئه‌مه له کاتێکدا بوو که(تامر) و (موحه‌ممه‌د) ته‌وبه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاند بۆ خوای گه‌وره و له دوای ئه‌وه‌ش بانگی هه‌موو موسوڵمانانیان کرد بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ئایینه‌که‌یان و ده‌ستبه‌کار بن له سه‌رخستنی پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان(صلى الله عليه وسلم) و وازیش له‌هه‌موو گۆرانی و سه‌رپێچییه‌ك بهێنن که خوای په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلى الله عليه وسلم) پێی ڕازی نابن.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه له یه‌که‌م لاپه‌ڕه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌یان هاتووه. ماڵپه‌ڕه‌که ناوی (تۆپمیلۆدی)یه‌و له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێته و زیاد له (١٨٠) هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه. له ڕیزبه‌ندیی جیهانیدا ژماره‌ی (٥٠٧٥)ی هه‌یه و زیاتر له (٧٠٠) دۆلاریش ده‌ستکه‌وتی مانگانه‌یه‌تی.
ئه‌وان ده‌ڵێن: "ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه واز له گوێگرتن له گۆرانی بهێنرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌م دوایییانه‌دا پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله عليه وسلم) ئازار دراوه، بۆیه ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕه‌که بڕیاری داخستنی داوه و هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که گۆرانی حه‌رامه."
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: "چی چاوه‌ڕێ بکه‌ین له‌وه زیاتر؟ پێغه‌مبه‌ره‌که‌مان (صلى الله عليه وسلم)، ڕه‌مزی ئوممه‌ت سووکایه‌تی پێ کراوه و ئێمه‌ش گوێ له گۆرانی ده‌گرین و سه‌یری ڤیدیۆکلیپ ده‌که‌ین. ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه دڵه‌کانمان گوێبیست بکه‌ین. پیشانی خۆمان بده‌ین که بزانین چی ده‌که‌ین و هه‌ڵوێستمان چی ده‌بێت له به‌گری له ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری ئوممه‌ت (صلى الله عليه وسلم)."
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: "با جارێکی تر سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێ بکه‌ینه‌وه له بنیاتنانی ئوممه‌تێکی ئیسلامی له‌بار و چاك و ئێمه داوا ده‌که‌ین له خوا هه‌تا له گوناهه‌کانمان ببوورێت. هه‌ر ئێمه‌شین که ده‌توانین سه‌رکه‌وتن دروست بکه‌ین هه‌رچه‌ندێك فه‌سادی و سته‌م درێژه بکێشێت. ئێمه له ئه‌مڕۆوه په‌یمان ده‌ده‌ین که هه‌روه‌كچۆن ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌مان پێك هێنابوو، به‌و جۆره‌ش ماڵپه‌ڕێکی ئیسلامیی نموونه‌یی پێك بهێنین و داواشتان لێ ده‌که‌ین به‌شداریمان بکه‌ن. به‌ڵکوو خوای گه‌وره لێمان ببوورێت."
[www.topmelody.net]
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|