|
نزاكانی حه‌زره‌تی سوله‌یمان
عه‌بدولاَی كوڕی عه‌مر (خوای لێ ڕازبێت) له پێغه‌مبه‌ری خواوه(صلى الله عليه وسلم) (درووی و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌گێڕیته‌وه كه‌فه‌رموویه‌تی كاتێك (سلێمانی كوڕی داوود) مزگه‌وتی (بیت القدس)ی دروست كرد له خوا پاڕایه‌وه كه سێ داواكاری بۆ بهێنیته دی , له‌دادوه‌ریدا حوكمه‌كانی ڕاست و بێ هه‌ڵه‌بن ، خوا ئه‌وه‌ی پێدا. هه‌روه‌ها داوای كرد خوا سه‌روه‌ت و سامانێكی وای پێ بدات كه به‌كه‌سی تری نه‌دابێت و پاش ئه‌ویش به‌كه‌سی تری نه‌دات . ئه‌وه‌شی بۆ هێنایه دی . داواكاری سێ یه‌میشی ئه‌وه بوو كه هه‌ركه‌سێك به‌نیازی خواپه‌رستی و نوێژ ڕوو له مزگه‌وت بكات خوای گه‌وره له هه‌موو تاوانه‌كانی خۆش بێت وه‌ك ئه‌وكاته‌ی كه تیایدا له‌دایك بووه. وه‌ك وتمان خوا دوو داواكاری بۆ گیرا كرد هیوا دارم كه‌خوا داوا كاری سێ یه‌میشی بۆ جێ به‌جێ بكات.
حديث صحيح رواه النسائي وابن ماجة واحمد ابن حبان والحاكم
|