پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٢٣-زولقیعده‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٢١/١١/٢٠٠٨ ز
 
  سه‌ره‌تا :: عه‌قیده‌ و بیروباوه‌ڕ :: باوه‌ڕ بوون به‌ غه‌یب و په‌نهان
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: باوكی موحه‌ممه‌د | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ١٥٤ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٣/١٦ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

حاڵی نه‌ته‌وه‌كان له‌ گه‌ڵ باوه‌ڕ بوونیان به‌ غه‌یب.


له‌ به‌ر ئه‌وه‌ نه‌فامه‌كان ئینكاری ئه‌و وه‌حی و نیگایه‌یان كرد كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) پێی هاتبوو، باوه‌رِیان نه‌هێنا به‌ وه‌حی، وه‌حیش له‌ غه‌یب و په‌نهانه‌، وتیان: چۆن ئه‌م قورئانه‌ دێته‌ خوارێ بو سه‌ر ئه‌م پیاوه‌؟

ئه‌مه‌ نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك و شتی وا نه‌گونجاوه‌! له‌ به‌ر ئه‌وه‌ وتیان: تۆ هیچ نیت مه‌گه‌ر درۆزنێك نه‌بێت، تۆمه‌تی زۆریان دایه‌ پاڵ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) پێیان ده‌گوت: جادوگه‌ره‌، فاڵچیه‌، هه‌روه‌ها وتیان: هۆنه‌ره‌، وه‌ وتیان: ئه‌مه‌ گومانی تیا نیه‌و هه‌ر كه‌سێك فێری ئه‌م شتانه‌ی ئه‌كات، وه‌ وتیان: ئه‌فسانه‌ی كۆنه‌و نوسویه‌تیه‌وه‌و به‌یانیان و ئێواران به‌ سه‌ریانا ئه‌خوێنێته‌وه‌، ده‌ی باشه‌ ئه‌م هه‌موو ملنه‌دانو عینادی و مله‌جورِیه‌ بۆچی؟!

هه‌موو ئه‌مه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ نه‌كه‌ن كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی(صلى الله عليه وسلم) تایبه‌تمه‌ند كردووه‌ به‌م په‌یامه‌؛ باشه‌ ئایا هاتنه‌ خواره‌وه‌ی جوبرِ‌ه‌ئیل و ناردنی بۆ لای پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) به‌ وه‌حی هیچ پێچه‌وانه‌ییه‌كی هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ ژێریه‌كی بێ خه‌وش و ته‌واودا؟

نه‌خێر، هیچ شتێك له‌مانه‌ نیه‌، به‌ڵام ملهورِی و مله‌جورِی و ڕق ئه‌ستوری و دان پیا نه‌نان نه‌بێت هیچی تر نیه‌، به‌ ڕاستی گه‌لانی پێشووش ملهورِییان نواندو دانیان نه‌نا‌ به‌ ڕاستی پێغه‌مبه‌ره‌كانیاندا، خوای گه‌وره‌ هه‌واڵی پێ داوین و ده‌رباره‌یان و ئه‌فه‌رموێت: وَجَحَدُوا بِهَا وَاسْتَيْقَنَتْهَا أَنْفُسُهُمْ ظُلْماً وَعُلُوّاً [ النمل:14 ] . { جا ئه‌وانه‌ هه‌ر ڕق ئه‌ستوریان كردو باوه‌ڕیان پێی نه‌بوو، به‌ زۆرداری و خۆ به‌ زلزانی، له‌ كاتێك له‌ ناخی ده‌رونیانه‌وه‌ هه‌ستیان ده‌كرد كه‌ حه‌قیقه‌ته‌و ڕاسته‌ }.

جا خوا پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی دڵئارام كرد له‌و قسانه‌ی كه‌ ئه‌وان ئه‌یڵێن و پێی فه‌رموو: فَإِنَّهُمْ لا يُكَذِّبُونَكَ وَلَكِنَّ الظَّالِمِينَ بِآيَاتِ اللَّهِ يَجْحَدُونَ [ الأنعام:33 ] واته‌: گرنگی به‌ قسه‌یان مه‌ده‌ و به‌ هه‌ندی مه‌گره‌ كاتێك كه‌ پێت ئه‌ڵێن: تۆ درۆزنیت؛ چونكه‌ به‌ ڕاستی ئه‌وانه‌ له‌ حه‌قیقه‌ت و ناواخنی ده‌روونی خۆیاندا چاك ئه‌زانن كه‌ تۆ ڕاستگۆیت، به‌ڵام ڕق ئه‌ستوری و ملنه‌دانه‌ و چیتر نیه‌، جا ئایا ئه‌م دان پیانه‌یان به‌ دڵ هیچ سودێكی پێ گه‌یاندن؟! ئایا ئه‌م هه‌ستو سۆزه‌ هه‌رِ‌ه‌مه‌كیه‌ی كه‌ هه‌یانبو به‌وه‌ی كه‌ ژیانێكی دیكه‌ هه‌یه‌ و كه‌ جیهانی غه‌یب و نادیاره‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی جیهانی بینین و شه‌هاده‌.؟

نه‌خێر، هیچ سودێكی بۆیان نه‌بوو، وه‌ هیچ كاریگه‌ریه‌كیشی له‌ سه‌ر بینش و هه‌ڵس و كه‌وتیان به‌ جێ نه‌هێشت، بۆیه‌ چوونه‌ ڕیزی بێ باوه‌ڕان به‌ غه‌یب و په‌نهان و به‌ كافری وبێ باوه‌ڕی مردن.

لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠