|
سه‌ره‌تا
:: عه‌قیده و بیروباوه‌ڕ
:: باوه‌ڕ بوون به غه‌یب و په‌نهان
|
چاپی بکه
لێدوان بنێره
بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت
|
له‌لایه‌ن: : باوكی موحه‌ممه‌د |
خوێنراوه‌ته‌وه: ٢٤١ |
ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٣/١٧ |
ئه‌م وتاره پاشه‌كه‌وت بكه
|
|
|
|
|
ئینكار كردنی غه‌یب له نێوان خه‌ته‌ره‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی فه‌رموده‌كاندا.
پرسیار: مرۆڤی موسڵمان به سروشتی خۆی باوه‌ڕی به غه‌یب هه‌ی، به‌ڵام هه‌ندێ جار له ناوخۆیدا ئینكار بونی غه‌یب یا ڕاڕای و دوودڵی دێت به سه‌ریدا، چاره‌سه‌ری ئه‌وه چیه؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته‌كه گومانێك یان وه‌سوه‌سه‌یه‌ك بێت كه شه‌یتان ئه‌یخاته دڵته‌وه، هیچ گۆی پێ مه‌ده براكه‌م؛ چونكه هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان ڕه‌زای خوایان لێبێ كه به هێزترینی ئه‌م ئوممه‌ته بوون له باوه‌ڕیاندا، سكاڵای ئه‌وه‌یان كردووه له لای پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و وتویانه: { يا رسول الله! إن أحدنا يجد في نفسه ما يتعاظم أن يتكلم به فقال له‌م النبي صلى الله عليه وسلم: أو قد وجدتموه، قالوا نعم قال ذلك صريح الإيمان } مسلم (132)، أبو داود (5111) النسائي في الكبرى (6/170)، أحمد (2/397) عن أبي هريرة. { ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا! جاری وایه یه‌كێكمان شتێك له ده‌رونیدا به دی ده‌كات و پێی نه‌شیاوو گه‌وره‌یه كه بیدركێنی و قسه بكات، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) پێی وتن: ئایا ئه‌وه‌تان دیوه‌ته‌وه(واته شتی وا به بیروهۆش و ده‌رونتانا هاتووه) وتیان: به‌ڵێ، فه‌رموی: ئه‌وه ڕاشكاوی و پاك و پوخته‌یی باوه‌ڕه }. وه له فه‌رموده‌یه‌كی تردا هاتووه كه سه‌باره‌ت به حاڵه‌تی وه‌ها فه‌رموویه‌تی: { الحمد لله الذي رد كيده إلى الوسوسة } أبو داود (5112)، أحمد (1 /235، 340)، ابن حبان (147) عن ابن عباس . { سوپاس بۆ خوا كه فرت و فێڵی شه‌یتانی گێڕاوه‌ته‌وه بۆ ڕاڕای و وه‌سوه‌سه } واته فرت و فێڵی شه‌یتانی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ وه‌سوه‌سه‌و ڕاڕایی، وای لێ نه‌كردوین كه هاوبه‌ش بۆ خوا بڕیار بده‌ین و بێ باوه‌ڕ ببین به پێغه‌مبه‌ره‌كانی؛ به‌ڵكو فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ وه‌سوه‌سه‌و ڕاڕابونی ده‌روونی، وه ئه‌م وه‌سوه‌سه‌و خه‌ته‌ره كاتێ بۆ مرۆڤ دێت كه له یادی خوا بێ ئاگا ئه‌بێت، جا ئه‌گه‌ر بێ ئاگا بوو، ئه‌وه ئیمان له دڵیدا لاواز ئه‌بێت و شه‌یتانیش فرسه‌ت ئه‌بات و گومان و دوودڵی خۆی ئه‌خاته دڵیه‌وه‌و وه‌سوه‌سه‌و ڕاڕایی بۆ دروست ئه‌كات؛ جا كاتێ باوه‌ڕدار به ئاگا هاته‌وه ئه‌وه باوه‌ڕه‌كه‌شی بێ‌دار ئه‌بێته‌وه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: إِنَّ الَّذِينَ اتَّقَوْا إِذَا مَسَّهُمْ طَائِفٌ مِنَ الشَّيْطَانِ تَذَكَّرُوا فَإِذَا هُمْ مُبْصِرُونَ [ الأعراف:201 ] . { به ڕاستی ئه‌وانه‌ی كه پارێزكارو ته‌قوادار بوون، كاتێك خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵێك له لایه‌ن شه‌یتانه‌وه توشیان بێت، ئه‌وه خێرا بێ‌دار ده‌بنه‌وه‌و خوای خۆیان بیر ده‌كه‌وێته‌وه‌و هۆشیار ده‌بنه‌وه، ئیتر ده‌ستبه‌جێ بینا ده‌بن و به‌رچاویان ڕوون ده‌بێت }.
جا ئه‌گه‌ر باوه‌ڕدار وتی: أعوذ بالله من الشيطان الرجيم { په‌نا ئه‌گرم به خوا له شه‌یتانی نه‌فره‌ت لێكراو } ئه‌وه چۆن شه‌یتان بۆم هات و فریوی دام، وه گومانی بۆ دروست كردم له باوه‌ڕه‌كه‌مدا؟! شه‌یتان وازی لێ ئه‌هێنێت و ئه‌ڕوات، ئه‌وكات باوه‌ڕدار به‌رده‌وام ئه‌بێت له گوێڕایه‌ڵی و به‌ندایه‌تی په‌روه‌ردگاری و باوه‌ڕی پته‌و دامه‌زراوتر ده‌بێت، كه ئه‌مه‌ش جۆرێكه له جیهادو تێكۆشان، وه ئه‌م باوه‌ڕه-به یارمه‌تی خوا- به‌رگریه‌كی ده‌داتێ، شه‌یتان جاری دووه‌م وسێیه‌م دێته‌و لای و ده‌یه‌وێ وه‌سوه‌سه‌ی بۆ دروست بكاته‌وه ناتوانێ، نموونه: وه‌ك چۆن یه‌كێك ئه‌گه‌ر سێ جار هاته لات و به‌ڵام ده‌رت كرد‌و پاڵت پێوه نا ئیتر جاری چواره‌م بێ نرختر ئه‌بێت لات و ئاسانتر ئه‌توانیت ده‌ری بكه‌یت و به توانا‌و به هێز تر ئه‌بیت به سه‌ریدا، هه‌روه‌ها وه‌ك چۆن ئه‌گه‌ر سێ جار كه‌سێكت دا به زه‌ویداو جاری چواره‌م بۆت هاته‌وه، ئه‌وه هیچ گۆیی پێ ناده‌یت و لێی ناترسیت؛ چونكه تۆ له‌وه‌و پێش چه‌نده‌ها جار پشتت له زه‌وی داوه‌و زاڵ و سه‌ركه‌وتو بویت به سه‌ردا، وه ئه‌مه‌ش له فه‌زڵ و گه‌وره‌یی خوایه به سه‌رمانه‌وه.
ئیمان و باوه‌ڕ زیاد و كه‌م ئه‌كات، وه ئێمه ئه‌گه‌ر كۆششی شه‌یتانمان كرد‌و به ئیمان و باوه‌ڕێكی ڕاست ئه‌و وه‌سوه‌سه‌و ڕاڕاییه‌یمان دایه‌وه به سه‌ریدا، ئه‌وه ئیتر ئه‌بێته شتێكی هیچ و پوچ و بێ نرخ لامان زوو زاڵ ئه‌بین به سه‌ریدا، له به‌ر ئه‌وه شه‌یتان زۆر هه‌وڵی ئه‌دا كه هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان وه‌رگه‌ڕێنێته‌وه به‌ره‌و شیرك و هاوه‌ڵگیری بیانباته‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانی و هیچ ڕێگه‌یه‌كی بۆ نه‌دۆزرایه‌وه؛ ئه‌وه‌ش له به‌ر ئه‌وه بوو كه به ته‌واوی ئیمان ڕِه‌گ و ڕیشه‌ی له دڵیان داكوتیبوو، كه پێویسته هه‌موو باوه‌ڕدارانی له سه‌ر كۆ بكرێته‌وه، چونكه شه‌یتان ته‌نها هه‌وڵ ئه‌دات كه خۆی بخزێنێته ناو دڵی پڕ له ئیمانه‌وه؛ بۆیه كاتێك پرسیار ئه‌كرێت له هه‌ندێ له پێشین كه بۆچی شه‌یتان وه‌سوه‌سه بۆ موسڵمان دروست ئه‌كات به‌ڵام ناچی به لای جووله‌كه‌و گاوره‌كانه‌وه له كاتی نوێژه‌كانیاندا ئه‌ڵێت: "وما يفعل الشيطان في البيت الخرب" { جا شه‌یتان چی ئه‌كات له ماڵێكی وێران } شه‌یتان وه‌سوه‌سه دروست ناكات بۆ جووله‌كه‌و گاوه‌ره‌كان نوێژ بكه‌ن یان نه‌یكه‌ن چونكه هه‌ر له بناغه‌دا نوێژه‌كانیان وه‌رناگیرێت، هیچ باوه‌ڕیان نیه، هیچ كرده‌وه‌یه‌كیان نیه، جا ئیتر شه‌یتان چیان له گه‌ڵ ئه‌كات؟له به‌ر ئه‌وه وازیان لێ دێنێ.
به‌ڵام موسڵمانی ئیماندار ئه‌وه ئه‌و نوێژه پله‌كانی به‌رز ئه‌كاته‌وه‌و به‌ره‌و لای خوای گه‌وره ئه‌یبات و به‌رده‌وان هه‌نگاوی به‌ره‌و كه‌ماڵ و ته‌واوكاری پێ ئه‌نێ، جا ئیتر به پێی حاڵی نوێژ خوێنه‌كه‌و ئاماده‌ی بوونی ده‌روونی ترس و ملكه‌چی له نوێژه‌كه‌یدا، جاری وایه به ته‌واوی نوێژه‌كه‌ی بۆ ده‌نوسرێ، جاری واش هه‌یه ده‌یه‌ك نه‌بێت بۆی نانوسرێت، جاری واش هه‌یه هیچی بۆ نانوسرێ.
كه‌واته: ئا لێره‌دایه تاقیكردنه‌وه‌كه، لێره‌دایه كاری شه‌یتان، دێته لای ئه‌وه‌ی كه نوێژه‌كه‌ی به‌رزی ئه‌كاته‌وه‌و ئیمانی به هێز ئه‌كات، ئه‌كه‌وێته خه‌ته‌ره‌و وه‌سوه‌سه بۆ دروستكردنی و ئه‌یخاته گومان و ڕاڕاییه‌وه تاكو ئه‌و باوه‌ڕه‌ی لاواز ببێت یان نه‌مێنێت.
وه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی پرسیاره‌كه‌ش ئه‌وه بێت كه هه‌ندێ له خه‌ڵكی هه‌یه كه ئینكاری هه‌ندێ له كاره‌كانی غه‌یب ئه‌كه‌ن و باوه‌ڕیان پێیان نیه، ئه‌وه به‌ڵێ، ئه‌مه‌ش بوونی هه‌یه، هه‌ندێ كه‌س هه‌ن كه باوه‌ڕیان به سیحر‌و جادویی نیه، یان ئینكاری ئه‌وه ئه‌كات كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) جادوی لێ كرابێ، ئه‌ڵێت: من به ڕاستی نازانم و ناچێته ژیریمه‌وه كه مرۆڤێك توانای به سه‌ر جادوییدا هه‌بێت، یان ژیریم به ڕاستی ناگرێت كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) جادویی لێ كرابێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئیبازیه‌كان و خه‌وارج یان موعته‌زیله‌كان ده‌ڵێن: ژیری به ڕاستی ناگرێت كه كه ته‌رازوو دوو لای هه‌بێت و كرده‌وه‌كانی پێ بپێورێت (مه‌به‌ست پێوانی كرده‌وه‌كانه له قیامه‌تا)، ئه‌مه ناگونجێ، هه‌روه‌ها پردی سه‌ر ئاگری دۆزه‌خ، ئه‌ڵێن ژیری نایسه‌لمێنی كه پردێك هه‌بێت به سه‌ر دۆزه‌خدا له موو باریكتر بێت و له شمشێریش تیژتر بێت.
سبحان الله، خۆئه‌گه‌ر خوا ئه‌م كارانه‌ی بدایه‌ته ده‌ستی وێنه‌ی ئه‌م جۆره ژیریانه، من هاتم و وتم: ژیریم ئه‌مه ناسه‌لمێنێ و یه‌كێكی تر هات و وتی: ژیری من وا ناڵێت، وه هه‌ر كه‌سێك به ئاره‌زووی خۆی چی پێ باش بوو داینێ و چی نه‌چووه چوارچێوه‌ی ژیریه‌وه‌و ڕه‌تی بكاته‌وه؛ ئه‌وه ئیتر شه‌رعی خوا له ده‌ست ئه‌چێت و نامێنێت؛ ئایا نابینن كه بۆ خه‌ڵكی موجاده‌له‌و كێشمه كێشم ئه‌كه‌ن؟!
هۆیه‌كه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جیاوازی عه‌قڵ و ژیریه‌كان، به نموونه: من مه‌سه‌له‌یه‌ك ئه‌هێنم و ئه‌ڵێم: ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك ماقوڵ نیه‌و ناگونجێت، یه‌كێكی تر دێت و ده‌ڵێت: به‌ڵكو هه‌ر ئه‌مه ماقوًڵه‌و له جێی خۆیه‌تی، ئیتر جیاوازیمان تێ كه‌وت به‌و شێوه‌یه‌و هه‌ر یه‌ك پێی داگرت له ڕای خۆی، كێ دادوه‌ری بكات له بابه‌تێكی وه‌هادا؟
|
|
|
بابه‌تی پێوه‌ندیدار
موسڵمانبوونی كه‌سێك دانی نه‌ناوه به دوو وشه‌ی شایه‌تماندا
هاتنه‌خواره‌وه‌ی عیسا و نه‌مانی ته‌وبه و په‌شیمانی
سه‌باره‌ت به قوتابخانه‌ی عه‌قلانی.
گیانه‌ڵا له ئه‌هلی جیهانی شه‌هاده‌ته.
له‌هۆكاره‌كانی دواكه‌وتن و داڕمانی موسڵمانان جێ به جێنه‌كردنی باوه‌رِبوون به غه‌یبه.
باوه‌ڕی بێ كرده‌وه به‌ڵگه‌یه له سه‌ر لاوازی باوه‌ڕ بوون به غه‌یب.
|
|
|
|
|
|
|
|
|