پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٥-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٣/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

  سه‌ره‌تا :: عه‌قیده‌ و بیروباوه‌ڕ :: باوه‌ڕ بوون به‌ غه‌یب و په‌نهان
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: باوكی موحه‌ممه‌د | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ١٩٧ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٣/١٧ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

گیانه‌ڵا له‌ ئه‌هلی جیهانی شه‌هاده‌ته‌.

پرسیار: له‌ بابه‌ته‌كه‌دا وتت كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ حاڵی گیانه‌ڵادایه‌ ته‌وبه‌ی لێ وه‌رناگیرێت، چونكه‌ ئه‌چێته‌ جیهانی شه‌هاده‌ته‌وه‌، جا ئایا ئه‌كرێت ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه زیاتر‌ شی بكه‌نه‌وه‌؟
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

وه‌ڵام: گیانه‌ڵاو سه‌ره‌مه‌رگ، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ كاتی گیانكێشانیدا‌ فریشته‌كان ئه‌بینێت، یان له‌ گه‌ڵیاندایه‌، خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت: يَوْمَ يَرَوْنَ الْمَلائِكَةَ لا بُشْرَى يَوْمَئِذٍ لِلْمُجْرِمِينَ وَيَقُولُونَ حِجْراً مَحْجُوراً [الفرقان:22] { ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌ فریشته‌كان ده‌بینن هیچ جۆره‌ مژده‌یه‌ك بۆ تاوانباران نیه‌ (بۆیه‌ به‌ كزی و خه‌جاڵه‌تی و كه‌ساسیه‌وه‌) ده‌ڵێن: خۆزگه‌ بۆ په‌نایه‌ك، یان شوێنێكی داڵده‌ده‌رو پارێزراو }جا مرۆڤ كاتێك فریشته‌كانی بینی ئیتر ئیمان و باوه‌ڕ نامێنێت؛ چونكه‌ ئیماندار ئه‌وه‌یه‌ كه‌ باوه‌ڕی به‌ غه‌یب و په‌نهان ببێت، جا ئه‌گه‌ر به‌ چاوه‌كانی خۆی و به‌ ئاشكرا بینی ئه‌وه‌ ئیتر باوه‌ڕهێنان نامێنێت، ئه‌گه‌ر له‌ جیهانی غه‌یبه‌وه‌ چووه‌ جیهانی شه‌هاده‌ت و به‌رچاو ئه‌وه‌ باوه‌ڕی به‌ شێتكی به‌رجه‌سته‌و بینراو هه‌ست پێكراو ئه‌بێت نه‌ك غه‌یب و نادێارێك.

نموونه‌ی ئه‌مه‌ وه‌ك نموونه‌ی ئه‌وانه‌ وایه‌ كه‌ له‌ سه‌ر ئاگر ئه‌وه‌ستن یان له‌ به‌رده‌م خوای خۆیاندا له‌ ڕۆژی قیامه‌تا ئه‌وه‌ستێنرێن و ده‌ڵێن: ئه‌ڵێن: [Quranوَلَوْ تَرَى إِذْ وُقِفُوا عَلَى النَّارِ فَقَالُوا يَا لَيْتَنَا نُرَدُّ وَلا نُكَذِّبَ بِآيَاتِ رَبِّنَا وَنَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ [ الأنعام:27 ] { جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ ببینی (له‌ قیامه‌تا) له‌ سه‌ر لێواری دۆزه‌خ ڕاوه‌ستێنراون (به‌ ده‌م حه‌سره‌ت و ئاهوناڵه‌وه‌) ده‌ڵێن: خۆزگه‌ جارێكی تر بیانگێڕاینایه‌ته‌وه‌ بۆ دنیاو (له‌م سه‌ره‌نجامه‌ شوومه‌ ڕزگارمان ده‌بوو) ئه‌وسا هه‌رگیز نیشانه‌و به‌ڵگه‌و ئایه‌ته‌كانی خوامان به‌ درۆ نه‌ده‌زانی و باوه‌ڕی به‌ تینمان پێی ده‌بوو }.

كه‌واته‌ له‌م حاڵه‌ته‌دا گه‌ڕانه‌وه‌ سوودی نابێت، هیواو ئاوات و خۆزگه‌ به‌ ده‌رد ناخوات، چونكه‌ وا ئاگریان به‌ چاوه‌كانی خۆیان بینی و به‌هه‌شتیان بینی و ئه‌وه‌ی له‌ ڕابووردوادا له‌ جیهانی غه‌یب و په‌نهاندا بوو ئێسته‌ وا بۆته‌ به‌رچاوو موشاهه‌ده‌، جا حاڵه‌تی گیانه‌ڵاو سه‌ره‌مه‌رگیش به‌م شێوه‌یه‌و په‌رده‌ له‌ سه‌ر غه‌یب و په‌نهان لا ده‌درێ.

بابه‌تی پێوه‌ندیدار

موسڵمانبوونی كه‌سێك‌ دانی نه‌ناوه‌ به‌ دوو وشه‌ی شایه‌تماندا

هاتنه‌خواره‌وه‌ی عیسا و نه‌مانی ته‌وبه ‌و په‌شیمانی

سه‌باره‌ت به‌ قوتابخانه‌ی عه‌قلانی.

ئینكار كردنی غه‌یب له‌ نێوان خه‌ته‌ره‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی فه‌رموده‌كاندا.

له‌هۆكاره‌كانی دواكه‌وتن و داڕمانی موسڵمانان جێ به‌ جێنه‌كردنی باوه‌رِبوون به‌ غه‌یبه‌.

باوه‌ڕی بێ كرده‌وه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌ سه‌ر لاوازی باوه‌ڕ بوون به‌ غه‌یب.

2. حه‌قیقه‌تی باوه‌ڕ بوون به‌ غه‌یب.

١- گرنگیی باوه‌ڕهه‌بوون به‌ غه‌یب

لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠