پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٥-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٣/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

  سه‌ره‌تا :: عه‌قیده‌ و بیروباوه‌ڕ :: باوه‌ڕ بوون به‌ غه‌یب و په‌نهان
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: باوكی موحه‌ممه‌د | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٢٢٨ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٣/١٧ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

زانینی پزیشك بۆ كۆرپه‌له‌ی ناو سك.

پرسیار: زانستی پزیشكی له‌ ڕۆژئاوا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ئه‌كات كه‌ زانیاری هه‌یه‌ به‌و كۆرپه‌له‌ی له‌ ناو سكی دایكیدایه‌، ئایا ئه‌مه‌ رِاسته‌؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

وه‌ڵام:
خاڵی یه‌كه‌م: خوای گه‌وره‌ سبحانه‌وتعالی فه‌رمویه‌تی: وَيَعْلَمُ مَا فِي الْأَرْحَامِ [ لقمان:34 ] وه‌ نه‌یفه‌رمووه‌: كۆرپه‌له‌كه‌ ئه‌زانێت نێره‌ یان مێ، زانینی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و كۆرپه‌له‌یه‌ نێره‌ یان مێیه‌ به‌شێكه‌ له‌وه‌ی له‌ ناو ڕه‌حمدا هه‌یه‌، وه‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ناو ڕه‌حمدایه‌ شتێكی ئیجگار سه‌رسورِهێنه‌ره‌و هه‌ر ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ ئایا ئه‌وه‌ نێره‌ یان مێ‌! تاكو ئێسته‌ش زانایان سه‌رسوڕماون له‌و سێ تاریكایه‌ی به‌ ده‌وری كۆرپه‌له‌وه‌یه‌و پاراستویه‌تی، وه‌ له‌ كرداری گۆڕانكاری له‌ قوناغێكه‌وه‌ به‌ره‌و قۆناغێكی تر، وه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ شتێكی زۆردا كه‌ تا ئیسته‌ش جێگه‌ی تێڕوانین و لێكۆڵًینه‌وه‌و باسكردنه‌ له‌ جیهانی ڕۆژئاوادا، كه‌واته‌ مه‌سه‌له‌كه‌ فراوانترو گه‌وره‌تره‌ له‌وه‌.

دووه‌م: هه‌رچیه‌ك وا له‌ جیهاندا جگه‌ له‌و شتانه‌ی كه‌ عه‌قڵ و ژیری په‌ی پێ ئه‌بات، وه‌ هه‌رچیه‌ك به‌ هه‌سته‌وه‌ره‌كان په‌ی پێ براو زانرا؛ ئه‌وه‌ ئیتر له‌ جیهانی غه‌یب ده‌ر ئه‌چێت، خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێك وتی: من ئه‌زانم چی له‌ سكی ئه‌و مانگا ئاوسه‌دا هه‌یه‌، یان وتی: من وه‌لیم و كه‌رامه‌تم بۆ دێ، ئه‌زانین كه‌ ئه‌و كه‌سێكی فالچی و جادووگه‌ره‌و هه‌ر كه‌سێكیش باوه‌ڕی پێ بكات ئه‌وه‌ بێ باوه‌ڕ بووه‌ به‌وه‌ی كه‌ بۆ محمد(صلى الله عليه وسلم) هاتۆته‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پزیشكێك وتی من ئه‌زانم چی له‌ سكی ئه‌و مانگایه‌دا هه‌یه‌ به‌ هۆی ئامێری پزیشیكی و تیشك لێدان و زانستیه‌وه‌، ئه‌ڵێین: ئه‌وه‌ هیچ شتێكی تیا نیه‌و ئاساییه‌و ئه‌و كاته‌ نابێته‌ جیهانی غه‌یب، به‌ڵكو به‌ شتێكی هه‌ست پێكراو توانیویه‌تی شاره‌زایی وه‌رگرێت و بزانێت كه‌ چی له‌ ناوه‌وه‌دا هه‌یه‌، جا ئه‌مه‌ له‌ جیهانی غه‌یب ده‌رچوو چووه‌ جیهانی شه‌هاده‌ته‌وه‌و هیچ هۆكارێكی نادیارو غه‌یبی به‌ كار نه‌هێنا وه‌ك فاڵچی و جادوگه‌ره‌كه‌ به‌ كاری هێنا، وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر یه‌كێك سكی ئه‌و مانگا به‌چكه‌ هه‌ڵگره‌ی له‌ت كردو ئه‌وه‌ی له‌ سكیدایه‌ ده‌ری هێنا ئایا ئه‌توانین ئه‌وه‌ بڵێین له‌ جیهانی غه‌یبه‌؟ نه‌خێر، به‌ڵكو ئه‌وه‌ بینی و وا له‌ به‌ر چاویه‌تی، جا مه‌به‌ست به‌ جیهانی غه‌یب ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ هه‌ر چیه‌ك له‌ به‌رچاو نه‌بێ و شاره‌وا بێت له‌ مرۆڤ.
جا بیزانن یان نه‌یزانن هیچ كاریگه‌ریه‌كی نیه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ له‌و پێنج شته‌یه‌ كه‌ تایبه‌تن به‌ خوای گه‌وره‌وه‌.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

تێبینی: لێره‌دا خاڵێكی گرنگیش هه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوای متعال نه‌یفه‌رمووه‌: (لا یعلم ما فی الارحام الا هو) یان ( و عنده علم ما فی الارحام) واته‌ ئامێری كورت هه‌ڵێهێنه‌ر و حه‌صری به‌ كارنه‌هێناوه‌ كه‌ خوا نه‌بێ هیچ كه‌سی تر ئه‌وه‌ نازانێ، به‌ڵكو وه‌ك خه‌به‌رو هه‌واڵێك فه‌رموویه‌تی ( و یعلم ما فی الارحام) جا لێره‌وه‌ ئه‌شێ هه‌رچه‌ند مرۆڤ له‌ ئه‌نجامی زانست و زانیاری وه‌رگرتن زیاترو زیاتر له‌ نهێنیه‌كانی ناو ڕه‌حم شاره‌زا ببێ و هیچ پێچه‌وانه‌یه‌ك نیه‌ له‌ گه‌ڵ ئایه‌ته‌كه‌دا. خواش زاناتره‌ (وه‌رگێڕ).

بابه‌تی پێوه‌ندیدار

موسڵمانبوونی كه‌سێك‌ دانی نه‌ناوه‌ به‌ دوو وشه‌ی شایه‌تماندا

هاتنه‌خواره‌وه‌ی عیسا و نه‌مانی ته‌وبه ‌و په‌شیمانی

سه‌باره‌ت به‌ قوتابخانه‌ی عه‌قلانی.

گیانه‌ڵا له‌ ئه‌هلی جیهانی شه‌هاده‌ته‌.

ئینكار كردنی غه‌یب له‌ نێوان خه‌ته‌ره‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی فه‌رموده‌كاندا.

له‌هۆكاره‌كانی دواكه‌وتن و داڕمانی موسڵمانان جێ به‌ جێنه‌كردنی باوه‌رِبوون به‌ غه‌یبه‌.

باوه‌ڕی بێ كرده‌وه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌ سه‌ر لاوازی باوه‌ڕ بوون به‌ غه‌یب.

لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠