|
موسڵمانبوونی كه‌سێك دانی نه‌ناوه به دوو وشه‌ی شایه‌تماندا
پرسیار: حوكمی ئه‌و كه‌سه چییه كه هه‌ندێ له كاره ئیسلامییه‌كان ئه‌نجام ئه‌دات، به‌ڵام شایه‌تی نه‌داوه به (لا اله الا الله و محمد رسول الله)؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وه‌ڵام: ئه‌وه‌ی كه شایه‌تی نه‌داوه به (لا اله الا الله) و (محمد رسول الله) -به زمانی- به هیچ شێوه‌یه‌ك به موسڵمان نادرێته قه‌ڵه‌م به كۆڕای ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت و پێشینه چاكه‌كان. نه له ڕووكه‌ش و دیارده‌دا وه نه له ناو و ناوه‌ڕ‌ۆكدا ناچێته ڕیزی موسڵمانانه‌وه. وه هیچ فه‌رمان و حوكمێكی ئیسلامیشی به‌سه‌ردا به‌جێ نایه‌ت تاكوو به زمانی ئاشكرای نه‌كات، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله، وأن محمداً رسول الله، ويقيموا الصلاة ويؤتوا الزكاة، فإذا فعلوا ذلك عصموا مني دماءهم وأموالهم إلا بحق الإسلام وحسابهم على الله. فه‌رمانم پێ دراوه كه بجه‌نگم له گه‌ڵ خه‌ڵكیدا تاكو شایه‌تی ئه‌ده‌ن به‌وه كه هیچ خوایه‌ك نیه بپه‌رسترێت (الله) نه‌بێت و (محمد)یش(صلى الله عليه وسلم) پێغه‌مبه‌ری خوایه، وه نوێژه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و ڕایگرن، وه زه‌كاتی ماڵی بدات، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان كرد خوێن و ماڵیان له من پارێزراو ده‌بێ مه‌گه‌ر به حه‌قی ئیسلام و حسابیان له‌سه‌ر خوا. رواه البخاری (٢٥)، ومسلم (٢٢) عن ابن عمر. جا ماده‌م وایان نه‌كردبێت ئه‌وه موسڵمان نین به هه‌ڵگه‌ڕاوه -مرتد- له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن و شه‌ڕی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ.
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|