|
پوخته‌ی ئه‌و سوودانه‌ی له‌م بابه‌ته وه‌رده‌گیرێن.
* ئینكاری كردن و باوه‌ڕ نه‌بوون به غه‌یب پێچه‌وانه‌ی فیتره‌و ژیری و ڕاست و دروسته.
* باوه‌ڕ بوون به غه‌یب گه‌وره‌ترین ڕاستی و حه‌قیقه‌تێكه كه مرۆڤ تیایدا ده‌ژی، جیاكه‌ره‌وه‌یه له نێوان باوه‌ڕدارو بێ باوه‌ڕدا، وه مرۆڤ و ئاژه‌ڵدا.
* مادده په‌رستی هۆی گومڕایی زۆرێك له گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان بووه.
* باوه‌ڕ بوون به غه‌یب كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له سه‌ر باوه‌ڕدارو بێ باوه‌ڕ، بۆ باوه‌ڕدار ئارامی و هێمنی و به‌خته‌وه‌ریه، وه بۆ بێ باوه‌ڕیش ته‌نگه‌شه‌و ده‌روون ته‌نگی و نه‌گبه‌تی و نه‌هامه‌تیه.
* باوه‌ڕ بوون به غه‌یب هیچ سوودێكی نیه كاتێك گۆڕا به شه‌هاده‌ت وه‌ك له سه‌ره‌مه‌رگا یان هاتن و هه‌ڵسانی قیامه‌تا.
* په‌ی نه‌بردن و گه‌مارۆ نه‌دان و شاره‌زایی نه‌بوون به زانیاری غه‌یب و بێ توانایی ته‌ئویل كردنی پاساوی ئه‌وه نیه كه بێ باوه‌ڕ بی پێی.
* حه‌قیقه‌ت و كرۆكی باوه‌ڕ به غه‌یب ته‌نها دان پیانانێكی بیروهۆشی ڕووت نیه و به‌س، به‌ڵكو دان پیانان و ته‌سلیم بوونی ته‌واوه به خوای گه‌وره.
* ئاینی ئیسلام ئاینێكی پاك‌و بێگه‌ردو دیار‌و به‌رچاوه دژ نیه به ژیان و پێچه‌وانه‌ی نیه وه‌ك ئاینه گۆڕاوو شێواوه‌كانی دیكه.
* زانست و زانیاری مرۆڤ ئه‌گه‌ر یه‌یوه‌ست نه‌بێت به باوه‌ڕ بوون به خوا‌و به غه‌یبه‌وه ئه‌وه زانستێكی فاشله‌و هیچ نرخێكی نیه، به‌ڵكو ده‌بێته هۆكاری وون بون و دڵه‌ڕاوكێ و دوودڵی.
* مۆرڤه‌كان به ئه‌ندازه‌ی جیاوازیان له باوه‌ڕ بوونیان به غه‌یب جیاوازیشیان هه‌یه له ئیماندا.
* پێویسته باوه‌ڕی ته‌واوو ڕه‌هامان هه‌بێت به هه‌موو ئه‌و نادیار‌و غه‌یبیاتانه‌ی كه قورئان و سوننه‌تی پیرۆز باسی كردوون.
و صٍلىالله علی نبینا محمد و علی اله و صحبه وسلم.
|