|
دیاری
بۆ ئه‌وه‌ی ئارام و خۆڕاگره له‌سه‌ر حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان و كۆششی ده‌روونیی خۆی ده‌كات له‌سه‌ر به‌جێهێنانی ئه‌رك و فه‌رمانه‌كان.
بۆ ئه‌وه‌ی كه چاوی خۆی گرتۆته‌وه له كاتێكدا كه خه‌ڵكی هه‌موو چاویان به‌رداوه له حه‌رام.
بۆ ئه‌وه‌ی زاڵ بووه به‌سه‌ر شه‌هوه‌ت و ئاره‌زووه‌كانیدا له كاتێكدا كه ده‌رگاكانی بۆ خراوه‌ته سه‌رپشت.
بۆ ئه‌وه‌ی كه چاودێری مناڵه‌كانی كردووه و ئارام وخۆگره له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنیان.
بۆ ئه‌وه‌ی كه پارێزگاری له‌سه‌ر حیجابی شه‌رعی خۆی كردووه و سه‌ربه‌رزه پێی له شوێنانێكدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه وازی لێ بهێنێت و فڕێی بدات.
بۆ هه‌موو ئه‌وانه و هاووێنه‌كانیان كه ده‌زانن به‌هه‌شت به كاره نه‌ویستراو، شه‌ڕ و خراپه و ناپه‌سه‌نده‌كان چوارده‌وره دراوه و ئاگریش به شه‌هه‌وات و هه‌وا و ئاره‌زووه‌كان، ئه‌م فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره ده‌كه‌ینه دیاری: إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُم بِغَيْرِ حِسَابٍ [ الزمر: ١٠] {به‌ڕاستی ته‌نها خۆگران پاداشتیان بێ‌سنوور و بێئه‌ندازه‌یه.}
فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) كه ده‌فه‌رموێت:{ إن من ورائكم أيام الصبر، الصبر فيهن مثل قبض الجمر، للعامل فيهن أجر خمسين رجل يعملون مثله، قلت يا رسول الله: أجر خمسين منهم؟ قال: أجر خمسين منكم } رواه الترمذي و أبو داود و ابن ماجه { به‌ڕاستی له دواتانه‌وه ڕۆژانی خۆڕاگری هه‌یه. ئارامی و خۆڕاگری تێیاندا وه‌ك پشكۆ له‌ناومشتكردن وایه. بۆ كاركه‌رێك له‌و ڕۆژانه پاداشتی په‌نجا پیاو هه‌یه كه وه‌ك ئه‌و ده‌كه‌ن. وتم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا: پاداشتی په‌نجا له‌وانه؟ فه‌رمووی: پاداشتی په‌نجا له ئێوه.}
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه: پێگه‌ی (الكلمات) (احمد العثمان): [www.kalemat.org]
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|