پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٥-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٣/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

  سه‌ره‌تا :: قورئانی پیرۆز :: ئیعجازی قورئان
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: عوسمان ستار | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٦٥٦ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٣/٢٧ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

كونه‌ڕه‌شه‌كان و قورئانی پیرۆز


له‌وانه‌یه‌ یه‌کێك له‌ گرنگترین ئه‌و شتانه‌ی له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له‌ بواری گه‌ردوونناسیدا دۆزراوه‌ته‌وه،‌ ئه‌و جۆره‌ ئه‌ستێرانه‌ بێت که‌ پێیان ده‌وترێت کونه‌ڕه‌شه‌کان. ئه‌وانیش بریتین له‌ چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌ك که‌ کێشێکی زۆر قورسیان هه‌یه‌.

ئاشکرایه‌ ئه‌ستێره‌ش به‌ قوناغه‌كانی له‌دایکبوون و گه‌وره‌بوو‌ندا تێده‌په‌ڕێت تا ده‌گاته‌ کاتی له‌ناوچوون و مردن و‌ کونی ڕه‌ش بریتییه‌ له‌ دواهه‌مین قۆناغی ژیانی ئه‌ستێره و کاتێك ئه‌ستێره‌ ده‌بێت به‌ کونی ڕه‌ش قه‌باره‌كه‌ی زۆر گه‌وره‌ ده‌بێت و‌ هێزی کێشکردنی به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ر زیاد ده‌کات به‌ شێوه‌یه‌کی وا که‌ هه‌رشتێك لێی نزیك ببێته‌وه،‌ ڕای ده‌کێشێت بۆ لای خۆی و هه‌ڵیده‌لووشێت.‌ هێزی کێشکردنه‌که‌شی ده‌گاته‌ ڕاده‌یه‌ك ته‌نانه‌ت ڕووناکییه‌که‌شی ناتوانێت بچێته ‌ده‌ر؛ واته‌ هیچ ڕووناکی نامێنێت.

ئێمه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانین ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ ببینین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر تاریکن و شاراوه‌ن‌ و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش‌ ناو نراوه‌ "کونی ڕه‌ش".‌ به‌پێی ئه‌وه‌ی که‌ زانا گه‌ردوونناسه‌کان باسی لێوه‌ ده‌که‌ن ئه‌م جۆره‌ ئه‌ستێرانه‌ به‌ خێرایییه‌کی زۆر به‌رز دێن و ده‌ڕۆن به‌ ئاسماندا و‌ هه‌ر شتێك لێیان نزیك ببێته‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵیده‌لووشن.
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ داوا له‌ یه‌کێک له‌ زانا گه‌ردوون ناسه‌کان بکه‌ین که‌ پێناسه‌یه‌کی ئه‌و جۆره‌ ئاستێرانه‌مان بۆ بکه‌ن به‌ڵام پێناسه‌یه‌کی وردوو پڕاوپڕ، ئه‌وا به‌ دڵنیایییه‌وه‌ وه‌ڵامه‌که‌یان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت.

١. کونه‌ ڕه‌شه‌کان بریتین له‌ چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌ک که‌ کێشێکی زۆر قورسییان هه‌یه‌،‌ زۆر شاراوه‌ن بۆیه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانرێت ببینرێن.

٢. ئه‌م جۆره‌ ئه‌ستێرانه‌ زۆر به‌خێرای به‌ ئاسماندا ده‌رۆن وه‌ خێراییه‌که‌یان ده‌گاته‌ هه‌زاران کیلۆ مه‌تر له‌ چرکه‌یه‌کدا.

٣. کونه‌ڕه‌شه‌کان هێزێکی کێشکردنی ئه‌وتۆیان هه‌یه‌ که‌ هه‌رچی له‌سه‌ر ڕێگایاندا بێت ڕای ده‌کێشن بۆ خۆیان و هه‌ڵی ده‌لوشن، ئه‌مه‌ پێناسه‌ی زاناکان بوو بۆ ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی که‌ پێیان ده‌وترێت کونی ڕه‌ش.

ئێستا با ئێمه‌ش سه‌یرێکی قورئان بکه‌ین، بزانین قورئان باسی ئه‌م جۆره‌ ئه‌ستێرانه‌ی کردووه‌، یان قورئان چی له‌باره‌یانه‌وه‌ ده‌فه‌رموێت؟
خوای گه‌وره‌ له‌ قورئاندا سوێند به‌م جۆره‌ ئه‌ستێرانه‌ ده‌خوات له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ قورئان ڕاسته‌و هیچ گومانێکی تیا نییه‌ و‌ ده‌فه‌رموێت فلا اقسم بالخنس*الجوار الکنس [ التکویر ١٥.١٦] { سوێند به‌و ئه‌ستێرانه‌ی كه‌ په‌نهان ده‌بن و ون ده‌بن له‌ چاو * به‌و ئه‌ستێرانه‌ی كه‌ په‌نا ده‌گرن و دیار نامێنن } خوێنه‌ری به‌ڕێز سه‌رنجێکی ئه‌م دوو ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ بده‌ تا بزانیت چه‌ند پێناسه‌یه‌کی جوان و وردو و پڕاوپڕی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌یه وه‌ بزانیت له‌گه‌ڵ پێناسه‌ی زاناکان چی جیاوازیه‌کیان هه‌یه‌؟
(الخنس) له‌ زمانی عه‌ره‌بیدا به‌و شتانه‌ ده‌وترێت که‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک نابینرێت وه‌ (خنس) له‌وشه‌ی (خنس)وه‌ هاتووه‌ واته‌ دیار نه‌ما، هه‌ر له‌به‌ئه‌وه‌ به‌ شه‌یتان ده‌وترێت (الخناس) واتو ئه‌وه‌ی که‌ نابیندرێت.
(الجوار) واته‌ ئه‌وه‌ی که‌ دێت و ده‌ڕوات.
(الکنس)له‌ (الکنس) هاتووه‌ واته‌ ئه‌وه‌ی هه‌رشتێک لێی نزیک ببێته‌وه‌ به‌ خێرایی به‌ره‌و زۆی ڕای ده‌کێشێ و هه‌ڵی ده‌لوشێ.
ئه‌مه‌ش پێناسه‌ی قورئانه‌ بۆ ئه‌و جۆره‌ ئه‌ستێرانه‌.
پێناسه‌ی قورئان زۆر جوانتره‌ له‌ پێناسه‌ی زانایانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ که‌ به‌لای هه‌ندێک گێل و نه‌فامی ئه‌مرۆ "قورئان کۆنه‌و به‌ کاری ئه‌م سه‌رده‌مه‌ نایه‌ت" به‌ڵام پێناسه‌ی قورئان که‌ پێش هه‌زار و چوارسه‌د وچه‌ند ساڵێکه باسی‌ کردووه.‌ زانایانی ئه‌مڕۆ په‌ی به‌و ڕاستییه‌ ده‌به‌ن وه‌ زۆر شتیتر هه‌یه‌ که‌ زانست وهه‌ست و بیر کردنه‌وه‌ لێیان بێ جوابه‌ .
زاناکان ئه‌و ئه‌ستێرانه‌یان ناو ناوه‌ کونه‌ ڕه‌شه‌کان، به‌ڵام ئه‌و ناوه‌ له‌ باره‌ی زمانه‌ وانیه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌ چونکه‌ (کون) واته‌ بۆشای، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ نه‌ کونن و‌ نه ‌بۆشایشن به‌ڵکو کێشێکی یه‌کجار قورسییان هه‌یه‌، ‌ وشه‌ی (ڕه‌ش) ئه‌م وشه‌یه‌شیان به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌ڵه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ستێرانه‌ هیچ شه‌وق و ڕوناکیه‌کیان لێ‌ ده‌رناچێت تا بڵێن ڕه‌نگییان ئه‌وه‌یه‌.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ وشه‌ی (الخنس)وشه‌یه‌کی زۆر گونجاو و پڕاوپڕه‌ بۆ ئه‌و ئه‌ستێرانه‌.‌ (کنس) که‌ قورئان هه‌زارو چوار سه‌دو چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر بۆ ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ فه‌رمویه‌تی ئه‌وه‌تا ئێستا ده‌بینن که‌ زاناکان چۆن ئه‌و وشه‌یه‌ بۆ پێناسه‌ی ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ به‌کار ده‌هێنن، هه‌تا هه‌ندێک له‌ زاناکان ده‌ڵێن "ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ په‌ڕه‌ی ئاسمان ده‌ماڵن"!.


شێوه‌ی (1) ئه‌مه‌ شێوه‌یه‌ ته‌قینه‌وه‌ی یه‌کێکه‌ له‌و ئه‌ستێرانه‌ که‌ هه‌رچی وزه‌و توانای خۆی هه‌یه‌ به‌کاری هێناوه‌، به‌م شێوه‌ یه‌ کونه‌ ڕه‌شه‌کان درووست ده‌بن له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و وزه‌یه‌ی له‌ ناوئه‌ستێره‌که‌دا هه‌یه‌ به‌شی ناکات تا وه‌ک ئه‌ستێره‌ بمێنێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ خانه‌کان ده‌چن به‌ ناو یه‌کدا یه‌کتری ده‌گوشن وه‌ تا دێت هێزی کێشکردن و دیار نه‌مانی زیاتر ده‌بێت.


با ئێستا هه‌ندێک باسی قورسی و کێشی ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ بکه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌کمان هه‌بێت له‌و کونه‌ڕه‌شانه که‌ قورساییه‌که‌ی به‌ قه‌ده‌ر قورسای زه‌ووی بێت ئه‌وا قه‌باره‌که‌ی ته‌نها (یه‌ک) سانتیمه‌تر ده‌بێت!! ته‌نها یه‌ک سانتیمه‌تر له‌و ئه‌ستێره‌یه‌ به‌ قه‌ده‌ر کێشی هه‌موو زه‌ووی ده‌بێت وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌کمان له‌و کونه‌ ڕه‌شانه‌ هه‌بێت قورساییه‌که‌ی به‌ قه‌ده‌ر قورسای ڕۆژ بێت ئه‌وا قه‌باره‌که‌ی ته‌نها (سێ) کیلۆ مه‌تر ده‌بێت سبحانالله.

قورساییی ئه‌ستێره‌یه‌کی مامناوه‌ندی له‌و کونه‌ڕه‌شانه‌ (١٠‌) ئه‌وه‌نده‌ی قورساییی ڕۆژ ده‌بێت؛ واته‌ (٠٠٠ ٠٠٠ ٠٠٠ ٠٠٠ ٠٠٠ ٠٠٠ ٠٠٠ ٠٠٠ ٠٠٠ ٠٠٠ ١٠ کیلۆ گرام) یان ژماره‌ یه‌ك بنووسه‌ و سیویه‌ك سفر له‌ ته‌نیشتیدا ڕیز بکه‌ و‌ قه‌باره‌که‌شی ته‌نها (سی) کیلۆمه‌تر ده‌بێت.
هه‌ندێك له‌و کونه‌ڕه‌شانه‌ که‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ئه‌ستێره‌ی ئێمه‌ و کۆمه‌ڵه‌ ئه‌ستێره‌کانی تردا هه‌یه،‌ زۆر زه‌به‌لاح و گه‌وره‌ن که‌ هه‌یانه‌ کێش و قورسایییه‌که‌ی یه‌ك ملیۆن جار ئه‌وه‌نده‌ی کێشی خۆر ده‌بێت.

ئایا زاناکان چۆن ئه‌م ئه‌ستێرانه‌ ده‌بینن؟

ئه‌م پرسیاره‌ چه‌ند ساڵێک زۆرێک له‌ زاناکانی سه‌رسام کردبوو، که‌ ئه‌مان چۆن ده‌توانن ئه‌م کونه‌ ڕه‌شانه‌ ببینن که‌ ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ هیچ ڕوناکیه‌کی لێ‌ ده‌رناچێ؟
بۆیه‌ یه‌کێک له‌ زاناکان بۆ چۆنێکی هه‌بوو ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و کونه‌ڕه‌شانه‌ قه‌باره‌یه‌کی دیاری کراویان هه‌یه‌ به‌ ئاسماندا دێت و ده‌ڕوات وه‌ ده‌بێت به‌لای ئه‌ستێره‌یه‌کی پرشنگ داردا بڕوات و تیشکی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ ڕابکێشێ بۆ خۆی وه‌ک چۆن كاتێك مانگ به‌ری ڕۆژ ده‌گرێت ڕوناکییه‌که‌ی بۆ ئێمه‌ نایه‌ت.
وه‌ ئه‌و زانایه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر چاودێری کۆمه‌ڵه‌ ئه‌ستێره‌یه‌کی ده‌کرد و‌ له‌و کاته‌دا یه‌کێک له‌ ئه‌ستێره‌کان ڕوناکییه‌که‌ی نه‌ما و‌ پاش ماوه‌یه‌ك ڕوناکی ئه‌ستێره‌که‌ په‌یدا بو‌وه‌وه‌ وه‌کو جاران، ‌کاتێک ئه‌م ڕوداوه‌ی باس کرد بۆ زانایان هه‌موویان کۆک بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ڕوناکی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ دیار نه‌ماوه‌ به‌ هۆی تێپه‌ڕ بوونی یه‌کێک له‌و کونه‌ڕه‌شانه‌ به‌لایدا که‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ڕوناکییه‌که‌ی ڕابکێشێ بۆ خۆی و‌ پاش ئه‌وه‌ی کونه‌ ڕه‌شه‌که‌ ڕۆی ئه‌ستێره‌که‌ دووباره‌ به‌ ده‌ر که‌وته‌وه‌.


وێنه‌ی (٢) ئه‌م زه‌ویه‌ی ئێمه‌ له‌ سه‌ر ده‌ژین كه‌ تیره‌ی بازنه‌كه‌ی زیاتر له‌ ١٣ هه‌زار كلم ده‌بێت ئه‌گه‌ر وامان دانا كه‌ ڕۆژێك له‌ ڕۆژان بووه‌ به‌ كونی ڕه‌ش، ئه‌وه‌ تیره‌كه‌ی ده‌بێته‌ ته‌نها ٣ سم، جا خه‌یاڵ بكه‌ ده‌بێ كێشی ئه‌م كونه‌ چه‌ند‌ بێ؟‌ ده‌بێ هێزی كاكێشانی چه‌ند بێ؟ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ ته‌نانه‌ت ڕووناكی ڕزگاری نابێ لێی و لوشی ده‌دا، به‌ڕاستی كونێكی له‌و جۆره‌ وه‌ك گسكی ئاسمان هه‌رچی به‌ لایدا تێپه‌ڕێ ده‌یماڵێت و هه‌ڵی ده‌لوشێ، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ قورئان ناوی بردوه به‌ (الكنس).
جا بیر له‌ وردی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌ قورئانیه‌ بكه‌ره‌وه‌، ئایا ئه‌مه‌ له‌ دروستكردنی مرۆڤه‌؟ یان فه‌رمووده‌ی درووستكه‌ری مرۆڤ و درووستكه‌ری ئه‌م كونانه‌شه‌؟‌

زاناکان و لێکۆله‌ره‌وه‌کان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ بواری گه‌ردون ناسیدا کار ده‌که‌ن بوو‌نی ئه‌م جۆره‌ ئه‌ستێرانه‌یان له‌ ئاسماندا سه‌لماندووه‌ وه‌ جوڵه‌ و هاتو چۆکه‌شیان سه‌لماندووه‌ وه‌ پێیان وایه‌ که‌ ژماره‌ی ئه‌م کونه‌ ڕه‌شانه‌ له‌ گه‌ردوندا مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت به‌ ملیۆنه‌ها به‌ڵکو به‌ هه‌زاران ملیۆن.

سبحان الله، پێش چوارده‌ سه‌ده‌ قورئانی پیرۆز باسی ڕاستیه‌كی گه‌ردوونی ده‌كات كه‌چی ئه‌مڕۆ وه‌ك ڕۆژی ڕووناك ده‌ر ده‌كه‌وێت و ئاشكرا ده‌بێ، به‌ ڕاست ئه‌مه‌ موعجیزه‌یه‌ك نیه‌ به‌ڵگه ‌بێ له‌ سه‌ر گه‌وره‌یی و فراوانی وبێ سنووری ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگار؟
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: سَنُرِيهِمْ آَيَاتِنَا فِي الْآَفَاقِ وَفِي أَنْفُسِهِمْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ [فصلت: ٥٣]. { ئێمه‌ له‌ ئاینه‌دادا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ریان پیشان ده‌ده‌ین له‌ ئاسۆكانی بوونه‌وه‌ردا و له‌ خودی خۆیشیاندا، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی تا چاك بۆیان ڕوون بێته‌وه‌ دڵنیا بن كه‌ ئه‌و زاته‌ حه‌ق و ڕاست و ڕه‌وایه‌ }.

نووسنی: ئه‌ندازیار: عبدالدائم الكحیل
وه‌رگێڕانی: عوسمان ستار

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌كان:
١. قورئانی پیرۆز.
٢. ته‌فسیری ئیبن كه‌ثیرو ته‌فسیری ئاسان.
٣. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن د. زغلول النجار سه‌باره‌ت به‌ كونه‌ ڕه‌شه‌كان.
٤. موعجه‌می لسان العرب.
٥.كۆمه‌ڵێ بابه‌تی نوێ له‌ سه‌ر كونه‌ ڕه‌شه‌كان له‌ سه‌ر ئه‌م ماڵپه‌ڕانه‌ی خواره‌وه‌:
[spaceflightnow.com]
[cosmology.berkeley.edu]
[www.space.com]
[www.space.com]

بابه‌تی پێوه‌ندیدار

ئاماژه‌کانی قورئان بۆ زانستی زه‌وی

ئیعجازی ژماره‌ له‌ چه‌ند ئایه‌تێكی سووره‌تی ئه‌شكه‌وتدا

لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [١]
01.24.2007 02:41:13 GMT
benawi daneri hebun, yezdani gewre u tak.birayani berêz?rêkxeran u karmendani berêzi saite i dengi islam.pêsheki silawi xuday gewretan lêbêt.dest xoshitan lê dekem bo ew kare giring pirozetan,berasti hiwa u awatim ewebu ke rojêk bibinim malperêki kurdi leser ayin u zanist,nirxandin bikat.zor bextewer bum berasti ke em kare pakey êwey berêzim bini.birayani berêz,sereta daway lê burdin dekem ke natwanim be piti erebi binusim.diwem min xiwêndkari zanistim beshi gerdun nasi.mawyêki zore lêkolinewe dekem dekem leser qur'ani piroz u zanist be gishti gerdun nasi betaybeti.inca le êwey berêz pêshniyar dekem,ke helêkim bo brexsênin,taku le rêgay siteketanewe xizmet bikem be ayine pirozekeman.zor supaskar debim eger rêgam pê biden le malpereketanda,jurêk rêk bixem be hawkari êwey berêz,lejêr helsengandin u nirxandini ayin u zanist;brayani berêz min lem rojaneda mucizeyêki zor gewrem ashkera kirdiwe le qur'ani pirozda ke leser embryologie.ew mucize(miracle)e be shêweyêki matematic(birkari)nusrawe.belam taku êsta hiç mirovêk emey ashkra nekirdiwe.min mebestim tenha eweye ke xizmet bigeyênim be ayine pirozekeman.birayani berêz xuday gewre mawey (3)sale behreyêki zor gewrey pê bexshiwim.inca iegel ewey ke behrey pê bexshiwim,xoshim agadarim zore le biwari zanist u felsefe da.tikaye destim bigrin taku bitwanim behrekanim,ke dahênani daneri takin bitwanim deriyan xem bo ronaki.xuda bitan parêzê u her serkewtubin

ari herki


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠