|
دۆزینه‌وه‌ی ١٠٠٠ گه‌له‌ستێره‌ی نوێ
به‌پێی ئه‌وه‌ی كه بنكه‌ی نیشتمانیی فه‌ره‌نسایی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌ردوون ده‌ریخستووه، كۆمه‌ڵێك له گه‌ردوونناسانی به‌ریتانی و فه‌ره‌نسایی جیهانێكی نوێیان له‌و گه‌له‌ئه‌ستێره ئێجگار گه‌وره و زه‌به‌لاحانه‌ی گه‌ردوون دۆزیوه‌ته‌وه.
ئه‌سۆشییه‌یتد پرێس له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه بنكه‌كه بڕوی كردۆته‌وه ده‌ڵێت: "ژماره‌ی ئه‌و گه‌له‌ستێرانه(مجرات)ی كه تازه دۆزراونه‌ته‌وه (١٠٠٠) گه‌له‌ستێره‌ن و وا باوه‌ڕ ده‌كرێت كه مێژووی پێكهاتن و دروستبوونیان بگه‌ڕێته‌وه بۆ ١.٥ تا ٤ ملیارد ساڵ له‌مه‌وبه‌ر."
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: والسماء بنيناها بأيد و إنا لموسعون هه‌رچه‌نده مرۆڤ به‌م بوونه‌وه‌ره‌دا بگه‌ڕێت ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگاری زیاتر بۆ ئاشكرا ده‌بێت. ئه‌مانه‌ش هه‌موو بۆ ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ بۆی ڕوون ببێته‌وه و دڵنیا ببێت كه ئه‌و زاته هه‌قه و ئه‌م بوونه‌وه‌ره هه‌روا بێ هه‌وانته و بێ سوود نه‌هاتۆته بوون. سنريهم آياتنا في الآفاق و في أنفسهم حتي يتبين له‌م أنه الحق .
سه‌رچاوه: (CNN)
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|