|
سه‌ره‌تا
:: ته‌وه‌ر و گفتوگۆ
:: هزری و سیاسی
|
چاپی بکه
لێدوان بنێره
بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت
|
له‌لایه‌ن: : شێركو جمال |
خوێنراوه‌ته‌وه: ٢٩٤ |
ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٣/٣٠ |
ئه‌م وتاره پاشه‌كه‌وت بكه
|
|
|
|
|
هێز له عه‌قڵییه‌تی ئه‌مریكاییدا
باوه‌ر به هێزو توندوتیژی و په‌نا بردن بۆ چه ک بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکیه‌کان وه ئه‌نجامی گه‌وره‌ی لێکه‌وته‌وه بۆ ئه‌مه‌ریکا، له‌وانه‌ش پاشه‌کشێی سیاسی وله‌ده‌ستدانی متمانه‌و جێ له‌قبون و بوونه جێی ڕق و قێزه‌ونی گه‌لان، دروست بونی
کێشه‌ی ئه‌خلاقی و ڕۆشنبیری له‌گه‌ڵ جیهان، ئه‌وه‌ش که‌له‌م دواییه‌دا ڕوده‌دات له عێراق باشترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه‌بردنی هێزله‌سیاسه‌تی سه‌ربازی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا دیاره ئه‌مه‌ریکا بێ باکه‌و سوره له‌سه‌ر به‌ره‌و پێش چونی له‌سه‌ر ڕێگه‌ی وه‌لا خستنی گه‌لان.
له‌گه‌ڵ داڕمان‌و وه‌لاخستنی هێزه جیهانیه‌کانی تر ئه‌مه‌ریکا باڵاده‌ستی و توندوتیژی زیادی کرد، پا‌ش تاکڕه‌وی کردنی له‌داڕشتنی یاسا جیهانیه‌کان، له‌کاتێکدا که‌به‌دوریش ده‌زانرێت ئه‌م تاک ڕه‌ویه‌ی ئه‌مه‌ریکا تاسه‌ر بێت، یاخود به‌دور ده‌زانرێت سه‌رکه‌وتن بۆ سیاسه‌تی به‌کارهێنانی هێزو توند‌و تیژی بێت له‌گه‌ڵ جیهان.
به‌ڵام پێویستمان به وه‌ستان و چاوخشانێک هه‌یه به‌هۆکاری بایه‌خدانی زیاد له‌سنوری به‌کارهێنانی هێز له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا،که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عه‌قڵیه‌تی ئه‌مه‌ریکی که ئاستی به‌کار هێنانی هێزی به‌لاوه به‌رزتره له‌ئاست به‌کار هێنانی به‌هاو باوه‌ره‌کانی تر، له‌م بابه‌ته‌شدا هه‌وڵێک ده‌درێت بۆ ناسینی ڕۆڵی هێزو به‌کارهێنانی له‌عه‌قڵیه‌تی ئه‌مه‌ریکیدا، که بیرۆکه‌ی ئه‌م بابه‌ته له کتێبی (الشخصیه‌الامرکیه) وه‌ر گیراوه له لایه‌ن نووسه‌ر (باسم الخفاجی) نوسراوه وه سه‌نته‌ری عه‌ره‌بی بۆ دراساتی ئینسانی له قاهیره بڵاوی كردۆته‌وه.
تێڕوانینێک بۆ مێژوو
سه‌ره‌تا ئه‌مه‌ریکا وه‌ک پڕۆژه‌ی داگیر کردن و باڵا ده‌ست بوون و دزینی کیشوه‌رێک هاته‌کایه‌وه، هه‌ستا به داگیر کردنی کیشوه‌رێک له خاوه‌نی سه‌ره‌کی خۆی وه‌خۆی کرده خاوه‌ن ماڵ و خاوه‌ن ماڵی کرده بێگانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ جێگرێک نه‌بوو بۆ چه‌ک و توندوتیژی بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئامانجه‌کانی له‌کاتێکی که‌م و به‌داهاتێکی که‌م و هه‌وڵێکی که‌م ئه‌مه‌ریکیه‌کانی سه‌ره‌تا په‌نایان برد بۆ هێز، ئه‌مریکیه‌کان سه‌ره‌تا فێر نه‌بوون له‌هیندیه‌کان چۆن له‌سروشت تێبگه‌ن پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن، له‌وکاته‌وه تائه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریکا خۆی به‌ره‌و ڕووی زۆر کێشه‌ی گه‌وره کردۆته‌وه به‌هۆی به‌کار هێنانی هه‌موو ئه‌و هێزه‌ی که‌هه‌یه‌تی له‌کاتی مامه‌ڵه کردن وچاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان، له‌به‌ر ئه‌وه به‌سه‌یری مه‌زانه که‌به‌ئاشکرا بانگه‌شه‌ی پێشکه‌وتویی و باڵا بونی سیاسه‌تی هێزو توندوتیژی ده‌کات، هه‌روه‌ک -ثیودۆر روزفلت- ده‌ڵیت" گه‌رپارێزگاری له‌سیمای به‌ربه‌ریمان نه‌که‌ین،به‌ده‌ست خستنی شکۆداری شارستا‌نی کارێکی که‌م بایه‌خه ".(1)
هیندیه‌کان که جێنشینی ئه‌م کیشوه‌ره‌بوون پێش به‌ئستعمار کردنی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا وه به‌باشی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هێزیان ده‌کرد له کارکردنیان له‌گه‌ڵ سروشت، له‌کاتی پێویست وبه‌ڕێژه‌ی پێودست هێزیان به‌کار ده‌هێنا بۆ به‌ده‌ست خستنی ئه‌وه‌ی ده‌یان ویست، به‌ڵام ئه‌مه‌ریکیه‌کان به پێچه‌وانه‌وه گه‌نده‌ڵ بون له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هێزدا، زیاد له‌سنور وپێویست هێزی به‌کارده‌هێنا ئه‌مه‌ش بوه هۆی
زه‌ره‌ر بۆ خۆی و خه‌ڵکانی تریش.
ده‌گێڕنه‌وه که ئه‌مه‌ریکیه‌کان سه‌ره‌تا به تێڕامانه‌وه ده‌یان ڕوانیه هیندیه‌کان چۆن نێچیره‌کانیان ڕاوده‌که‌ن له‌ناو گاگه‌لدا بی دروست بونی شڵۆقی و په‌رتوو بڵاو بونه‌وه‌ی گاگه‌له‌که، هیندیه‌کان هه‌ندێ کاتیان ده‌ویست سه‌ره‌تا بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌ری گه‌وره‌ی گاگه‌له‌که بۆئه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی تیره‌کانیانی تێبکه‌ن، له‌م کاته‌دا گاگه‌له‌که له‌شوێن خۆی نه‌ده‌جوڵا چونکه سه‌ری له‌ده‌ست داوه‌و بێبڕیار بوو پا‌ش ئه‌وه کار ئاسان ده‌بوو بۆ هیندیه‌کان که کام نێچیر به‌دڵیانه ڕاوی بکه‌ن.
به‌ڵام ئه‌مه‌ریکیه‌کانی سه‌ره‌تا کاتێک هاتون بۆ کیشوه‌ره‌که هه‌ڵگری چه‌کوو فیشه‌ک بوون، بۆیه ئاره‌زووی به‌کار هێنانی چه‌کیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ هه‌موو مامه‌ڵه‌کردنێکیان له‌گه‌ڵ سروشت، له‌کاتی ڕاودا ئاگریان ده‌نا به‌هه‌ر گایه‌ک به‌دڵیان بوایه، ئه‌مه‌ش شڵۆقی و نائارامی دروست ده‌کرد له‌ناو گاگه‌له‌که‌دا سه‌ری گاگه‌له‌که ڕای ده‌کردو هه‌موو گاگه‌له‌که‌ش شوێنی ده‌که‌وتن زۆر جار به‌ره‌و ڕووی ڕاوکه‌ر هه‌ڵده‌هاتن ئه‌مه‌ریکی و چه‌که‌که‌ی ده‌که‌وتنه ژێرپێی گاگه‌له‌که، له‌پێناو ڕاوکردندا زۆر له‌ئه‌مه‌ریکیه‌کان بونه قوربانی ئه‌مه‌ش له‌به‌ر نه‌بونی هێزو چه‌ک نه‌بوو به‌ڵکو به‌هۆی خراپی و گه‌نده‌ڵی به‌کارهێنانی هێزوچه‌که‌وه‌بوو.
ده‌مانچه و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان
چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك ڕۆیشت، به‌ڵام کێشه‌ی زیاده‌ڕۆیی له به‌کارهێنانی هێز لای ئه‌مه‌ریکیه‌کان هه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌بوو، وه هێز بووه شێوه‌و شێوازی باڵا‌و نموونه‌یی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان لای ئه‌مه‌ریکیه‌کان.
تاوای لێهات به‌ده‌ست خستنی چه‌ک و به‌کارهێنانی وه‌ک چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو کێشه‌یه‌ک بوه پیشه‌یه‌کی ڕه‌چه یی ئه‌مه‌ریکیه‌کان،تاگه‌شته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ژماره‌ی چه‌ک زیاتر بێت له‌ژماره‌ی دانیشتوان، وه‌توندو تیژی بوه نموونه‌یه‌ک بۆ ژیان له‌شارستانیه‌تی ئه‌مه‌ریکیدا.
له‌ڕبردودا لای ئه‌مه‌ریکیه‌کان واباو بوه که‌سه‌ر گه‌وره‌ی ماڵ له‌ناو ماڵدا زۆربه‌ی کات ده‌مانچه‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه‌بووه گه‌ر شتێک ده‌روونی گرژ بکردایه به‌ره‌و ئاسمان ته‌قه‌ی ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ناسه‌یه‌ک به‌ده‌رونی بدات، له‌کاتێکدا هیچ گه‌لێک له‌جیهاندا به‌شتی وانه‌ناسراوه،له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریکیدا ته‌قه‌کردن شتێکی باوبووه له‌کۆنه‌وه تائه‌مڕۆ، ده‌گێڕنه‌وه سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی (ئیندرۆ جا‌کسۆن)به‌درێژایی ته‌مه‌نی به‌ناو خه‌ڵکیدا ده‌هاتوو ده‌چو، تاچه‌ند گوله‌یه‌ک له جه‌سته‌یدا جێگیر بوو وه‌به‌م شێوه‌یه مایه‌وه به‌درێژایی ته‌مه‌نی (2).
کاتێک هێزی چه‌ک داماڵرا له هه‌موو باوه‌ڕو به‌هاو ڕۆشنبیریه‌ک له‌گه‌ڵ نه‌بوونی هیچ شه‌رعیه‌تێک، ئه‌وسا چه‌ک ده‌بێته ڕاگرو دادوه‌ر به‌بێ هیچ پێشه‌کی و ڕێکخستنێک، پاشان وته‌ی سه‌ره‌تا بۆ هه‌موو به‌یه‌کگه‌یشتنێک به‌ره‌و ڕوو کردنه‌وه‌ی لوله‌ی ده‌مانچه‌یه‌و ووته‌ی کۆتایش په‌نجه‌داگرتنه له‌سه‌ر په‌له‌پیتکه‌ی ده‌مانچه، که‌ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا هێزده‌کاته چاوگی شه‌رعیه‌ت، به‌هێز داگیرکردن ده‌بێته ده‌ستکه‌وت، وه‌ده‌ستکه‌وت ده‌بێته خاوه‌ندارێتی، ئه‌وسا یاساکان بۆ خۆی داده‌ڕێژێت و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سروشتی تازه ده‌کات و په‌یوه‌ندیه‌کان ڕێک ده‌خات له‌سه‌ر بنه‌مای براوه‌و دوڕاو یاخود باڵاده‌ست و ژێرده‌ست یان کۆیله‌و ده‌ره‌به‌گ.(3)
به به‌رده‌وامی ده‌مانچه دادوه‌ری په‌یوه‌ندی ئه‌مه‌ریکیه‌کان ده‌کات له‌گه‌ڵ یه‌ک و له‌گه‌ڵ جیهان، توند‌و تیژی بلاو بووه‌وه تابوه دیارده‌یه‌کی بێ وێنه له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریکی که‌هاوتای نه‌بوو له‌ڕۆژهه‌ڵاتوو ڕۆژئاوا، وه بول وولفوفیتز جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکای ڕابردوو وه‌به‌ڕێوه‌به‌ری بانکی ناوه‌ندی ئێستا ئه‌مه‌ده‌سه‌لمێنێ ـ به‌ئاره‌زووی به‌رده‌وامی بۆ به‌کارهێنانی چه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ـ کاتێک سیاسه‌تی وه‌زاره‌تی به‌رگری دیاری ده‌کات له‌کاتی کاری‌دا که‌ده‌ڵێت: ده‌بێت نه‌هێڵین هه‌موو هێزێکی نه‌یار باڵاده‌ست بێت له‌وشوێنانه‌ی که‌داهاتی ئه‌وشوێنانه ئه‌م هێزانه ده‌کاته هێزێکی گه‌وره له‌جیهان، ده‌بێت عه‌زیمه‌تی وڵاتانی پیشه‌سازی پێشکه‌وتوو دامرکێنینه‌وه له‌ئاست هه‌وڵدانیان بۆ پێشبڕکێی ده‌سه‌ڵاتمان، یان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وسسته‌مه‌سیاسی و ئابوریه‌ی که دامان ڕشتوه، هه‌روه‌ها ده‌بێت وریاوبه‌ئاگابین وه‌ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ش بکه‌ینه له‌به‌دیارکه‌وتنی هێزک هاوشانیمان بکات له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ئه‌وپرسیاره‌ی که‌گرنگه ئه‌وه‌یه! وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا چ په‌یوه‌ندیه‌کی هه‌یه به‌به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی پیشه‌سازی یان ناوچه‌ی سامانه‌کان له‌جیهان؟ باشه ئامانجی وه‌زاره‌تی به‌رگری ته‌نها به‌رگری خاکی ئه‌مه‌ریکا نیه، یان تائێستا له‌عه‌قڵی ئه‌مه‌ریکیدا هه‌ر چه‌ک چاره‌سه‌ره بۆ کارکردن له‌گه‌ڵ کێشه‌کانی جیهان!؟ یان ئه‌مه جێی دڵ گرانی‌و گاڵته‌جاڕی نیه که ئه‌مه قسه‌ی یه‌کێک بێت و ئێسته به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بانکی ناوه‌ندی ده‌ولی بکات.
خولیایی هێز
که‌سایه‌تی ئه‌مه‌ریکی عاشقی هێزه بگره زۆر جار ده‌گاته ئاستی په‌رستنیشی، له‌ژیانیدا له‌ئاستی به‌هاو باوه‌ڕ که‌م ده‌کاته‌وه له‌به‌رامبه‌ر هێزو به‌ده‌ست خستنی هێز، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌نیه که کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریکی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بێ بنه‌ما و باوه‌ڕه، به‌ڵام باوه‌ڕ به‌پله‌ی پا‌ش هێز دێت له
پله‌کانی پێویستی ئه‌مه‌ریکا، هه‌ندێ که‌س واگومان ده‌بات که ئه‌مه‌ریکا باڵاده‌ستی سه‌ربازی به‌رجه‌سته ده‌کات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزی هه‌یه، ئه‌وه‌ی پێویسته بیزانین که که‌سایه‌تی ئه‌مه‌ریکی هه‌واداری به‌ده‌ست خستنی هێزه، وه‌واده‌ڕوانێته چه‌ک که ته‌نها چاره‌سه‌رێک بێت بۆ هه‌موو کێشه‌کان هه‌رچۆنێک بێت ئه‌م کێشانه، که‌واته هه‌موو جوڵه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکا له‌جیهاندا وێڕای تاقی کردنه‌وه‌ی هێزه له‌هه‌مان کاتدا بۆ به‌ده‌ست خستن‌و زیاد کردنی هێزه.
ئه‌مه‌ریکیه‌کانی سه‌ره‌تا چه‌کیان به‌کار ده‌هێنا بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو کێشه‌کان، ئه‌گه‌ر به‌ره‌نجامی خراپیشی لێبکه‌وتایه‌ته‌وه، به‌رده‌وام واده‌یان ڕوانیه چه‌ک که‌چاره‌سه‌ری پێشه‌نگوو نموونه‌ییه بۆ هه‌موو کێشه‌کان و ڕێژه‌ی سه‌رکه‌وتن تیایدا زیاتره ،چونکه ئه‌وان هه‌ڵ هاته‌ی کیشوه‌رێک بوون که‌تیایدا ده‌چه‌وسانه‌وه و که‌مایه‌تیان پێده‌کرا و هه‌رده‌م بیر ده‌هێنرانه‌وه به‌لاوازیو بێتواناییان، کاتێک هاتنه هه‌وارگه‌ی تازه‌یان له‌ئه‌مه‌ریکا لاواز‌و غه‌مباربوون له‌به‌ر ئه‌وه به‌ده‌ست خستنی هێز و په‌نابردن وپه‌ناگرتن به‌هێز کارێک بوو نه‌فسی ئه‌مه‌ریکیه‌کان لێی تێر نه‌ده‌بوو.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا ئه‌وروپی دووچاری ده‌ردی هه‌ست کردن به‌تاوان هاتبوو کاتێک باسی هێزی بۆ ده‌کرا غه‌م دای ده‌گرت، چونکه کاتێک هێز که‌وته به‌ر ده‌ستیان دووجار خه‌ریک بوو جیهان له‌ناوبه‌رن، له‌به‌ره‌نجامی جه‌نگه جیهانیه‌کان ملێۆنه‌ها که‌س کوژران، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وروپیه‌کان وایان لێهات ده‌ترسان له‌به‌ده‌ست خستنی هێز، له‌کاتیکدا ئه‌مه‌ریکیه‌کان خولیای ببون، له‌به‌ر ئه‌مه‌یه ئه‌مڕۆ ئه‌وروپیه‌کان لافوگه‌زازی بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ و بنه‌ماکانی یاسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان لێده‌ده‌ن، له‌کاتێکدا مێژوویان شاهیده له‌سه‌ر خوێن ڕێژیان و چۆن ئه‌م مافانه‌یان ژێرپێناوه کاتێک خاوه‌ن هێز بون، به‌ڵام ئه‌مه‌ریکیه‌کان تائێستا توشی ئه‌م گری ده‌رونیه نه‌هاتوون.
خۆشه‌ویستی به‌کارهێنانی هێز پاڵنه‌ربوو بۆهاندانی ئه‌مه‌ریکیه‌کان بۆداگیرکردنی عێراق، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نیه که‌ئه‌وروپیه‌کانیش هه‌وڵیان نه‌داوه‌سود وه‌رگرن له‌شڵۆقی سیاسه‌تی عێراق، هه‌مووی خه‌وی به‌م تاڵانیه‌وه ده‌بینی، گه‌رجیاوازیش هه‌بێت له‌شێوازی که‌سایه‌تی تاڵان به‌ر به‌ڵام هه‌مووی خه‌می ئه‌م تاڵانیه به‌نرخه‌ی بوو،ئه‌وروپیه‌کان ده‌یان ویست عێراق گه‌مارۆ بده‌نو خۆشه‌ی بکه‌ن، ئه‌مه‌ریکیه‌کان ده‌یان ویست ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن، ئه‌وروپیه‌کان ده‌یان ویست له‌ڕێگه‌ی داموو ده‌زگا نێو ده‌وڵه‌تیاکانه‌وه ده‌ست بگرن به‌سه‌ر نه‌وتی عێراقدا، به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا وای ده‌بینی ده‌ست پێشکه‌ری بکات و باشترین‌و خێراترین ڕێگه بگرێته‌به‌ر بۆ تاڵانی سامانی ئه‌م وڵاته‌و زیاد کردنی هێزوده‌سته‌ڵاتی.
یه‌کێک له بیریاره ئه‌مه‌ریکیه‌کان پاساوی ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریکای له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌که‌یدا به‌وه ده‌هێنایه‌وه که گوایه ئه‌مه تاکه‌ڕێگه‌یه‌بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا چی ده‌وێت بیکات، له‌به‌ر ئه‌وه له‌ڕوانگه‌ی ئه‌مه‌ریکاوه خۆ دزینه‌وه نیه له‌به‌کار هێنانی هێز له‌جیهاندا، ئه‌مه‌ریکا له‌نهێنی ئه‌م کاره‌ساته پڕئاشوبه‌ی تێناگات که ئه‌و هێزه‌ی هه‌یه‌تی خاڵی لاوازیه‌تی، تائه‌مه‌ریکا زیاتر ئه‌م توند‌و تیژیه به‌کار بهێنێت به‌رامبه‌ره‌که‌ی به‌وانه‌شه‌وه که ئه‌مه‌ریکا گومان ده‌بات هاوڕێی بن‌و پشتوانی
لێبکه‌ن زیاتر به‌ره‌و ڕوی ده‌وه‌ستنه‌وه و به‌رهه‌ڵه‌ستی ده که ن ... ئه‌مه‌ریکا جێگه‌ی ڕق و قێزه‌ونیه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌مه‌ریکا سه‌رکه‌وتوه‌له‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بیکات، پێویسه له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکیه‌کان له‌نهێنی ئه‌م حاڵه‌ته تێبگه‌ن. دیاره ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌یان له‌ڕێگه‌ی قوت دانه به‌زه‌بری هێز (4).
|
|
|
بابه‌تی پێوه‌ندیدار
ئیسلام ئایینێكه بانگه‌شه ناكات بۆ ئاشتی!!!
چه‌مكی ئازادی و ئازادیی ڕاده‌ربڕین له ئیسلامدا
به‌راوردێك له‌نێوان شارستانێتیی ئه‌ورووپایی و ئیسلامی‌دا
دێمۆكراسی، ناوێكی بێناوه‌ڕۆك*
ڕۆژئاوا چی له جیهانی ئیسلامی ده‌وێت؟!
ئاشتی و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام
تێگه‌یشتنی ڕۆژئاوا بۆ وه‌هابییه‌ت
ئیسلامی سیاسی
گفتوگۆی دوو ڕۆشنبیر له‌مه‌ڕ عه‌لمانییه‌تی دێمۆكراسی
|
|
|
|
|
|
|
|
|