|
له‌لایه‌ن: : ده‌نگی ئیسلام |
خوێنراوهتهوه: ٣٥٤ |
ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٣/٣١ |
ئه‌م وتاره پاشه‌كه‌وت بكه
|
|
|
|
|
١٧- به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هاوه‌ڵگیران بۆ بانگه‌وازی نوێ
له ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان ئه‌وكات كه ته‌مه‌نی چل ساڵ بوو نیگا هاته خواره‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)؛ ئه‌وه‌ش له ئه‌شكه‌وتی (حراء) و له كێوی (حراء) له مه‌ككه‌ی پیرۆز. پاشان ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ نیگا وه‌ستا و پاشانیش ئیتر دوو باره نیگا ده‌ستی پێكرده‌وه و سه‌رله‌نوێ هاته‌وه و يا أيها المدثر * ق‌م فأنذر * وربك فكبر * وثيابك فطهر * والرجز فاهجر ( المدثر 5:1) { ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی خۆت پێچاوه‌ته‌وه، ئه‌ی محمد صلىالله علیه وسلم * هه‌سته‌و خه‌ڵكی بێ‌دار بكه‌ره‌وه * په‌روه‌ردگارت به گه‌وره ناو ببه (دروشمی به‌رزت الله اكبر بێت) *پۆشاكت (دڵ و ده‌روونت، ڕه‌فتارت، هه‌ر هه‌مووی) خاوێن بكه * به‌رده‌وام به له سه‌ر وازهێنان له گوناه * منه‌تیش مه‌كه (به سه‌ر كه‌سدا) چاكه‌و بهخشنیهكانت به زۆر مه‌زانه له كاتێكدا به ته‌مای زیاتر بیت } هاته خوارێ، پاشان نیگا دوو یان سێ شه‌و وه‌ستایه‌وه، ئیتر لێره‌دا هاوه‌ڵگیران وتیان خواكه‌ی محمد وازی لێ هێناوه‌و ده‌ستبه‌رداری بووه، ئه‌وجا بۆ دهكوتكردنی ئه‌وانه: والضحى * والليل إذا سجى * ما ودعك ربك وما قلى ( الضحى 3:1) { سوێند به چێشتنهنگاو (كاتێ خۆر به‌رز ده‌بێته‌وه‌و كاتی جوڵه‌و چالاكیه * سوێند به شه‌و كاتێك كه به تاریكیه‌كه‌ی زه‌وی داده‌پۆشێ * په‌روه‌ردگارت ده‌ستبه‌رداری تۆ نه‌بووه‌و وازی له تۆ نه‌هێناوه و خه‌شمی لێ نه‌گرتویت }هاته خواره‌وه.
پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم له كاتی هاتنه خواره‌وه‌ی قورئاندا ته‌نگه‌شه‌و ناڕه‌حه‌تیه‌كی توش ئه‌هات، نێوچه‌وانی عه‌ره‌قی پێدا ده‌هاته خوارێ، لاشه‌ی قورس ده‌بوو، په‌له‌ی ده‌كرد له وه‌رگرتنی قورئانداو به توندی بیر‌و هۆشی له سه‌ری چه‌خت ده‌كرد له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك له بیری بچێته‌وه، به‌ڵام خوای گه‌وره بۆی ڕوون كرده‌وه كه خۆی پاراستنی ئه‌م قورئانه‌ی خستۆته ئه‌ستۆ تاكو له سه‌ری ئاسان و سوكتر بكات و له فهوتانیش بیپارێزێ.
پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم پاش هاتنه خواره‌وه‌و قورئان و دڵنیابوونی له پێغه‌مبه‌رایه‌تی خۆی، ئیتر زانی كه ڕاسپێردراوه به ههڵگرتنب په‌یامی خوایی، پێویسته كه هه‌ڵسێ به گه‌یاندن و بڵاو كردنه‌وه‌ی، ئه‌وه‌بوو یه‌كه‌مجار ده‌ستی كرد به بانگكردنی كه‌س و كار‌و هاوڕێكانی خۆی، پاشان بازنه‌ی بانگخوازانی په‌ره پێداو بڵاوتری كرده‌وه، وه بانگه‌وازیش له‌م قۆناغه‌دا به نهێنێ بوو، نه‌وه‌ك هاوه‌ڵگیران ئاگایان لێی بێت و ئه‌وكات بكه‌ونه دوژمنایه‌تیكردنی و هه‌ر له قۆناغی یه‌كه‌میه‌وه ڕیشه‌كێشی بكه‌ن.
قۆناغی بانگه‌وازی نهێنیش سێ ساڵی خایاند‌و له‌و ماوه‌یه‌دا جگه له خاتوو خه‌دیجه‌ی دایكی باوه‌ڕداران هه‌ندێ له دۆسته‌كانی پێغه‌مبه‌ریش موسڵمان بوون كه ئه‌مانه بوون: ئهبوبهكی صدیق، عوسمانی كوڕی عه‌ففان، زوبه‌یری كوڕی عه‌وام، عه‌لی كوڕی ئه‌بی طالب –ئامۆزای پێغه‌مبه‌ر-، زه‌یدی كوڕی حارثة-به‌نده‌ی-، سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌قاص، عبدالرحمنی كوڕی عه‌وف، وه كه‌سانی تریش له ئازاد‌و كۆیله‌كان وه‌ك عه‌مماری كوڕی یاسر‌و بلالی حه‌به‌شی و صوهه‌یبی ڕۆمی وه ژماره‌ی موسڵمانه‌كان له گه‌ڵ ڕۆژدا زیاتر ده‌بوون، له‌م قۆناغه‌دا توشی ئازار‌و ئهشكهنجهن ناهاتن چونكه به نهێنی و به بێ ئاگاهی قوڕه‌یش كاریان ئه‌نجام ده‌داو كۆبونه‌وه‌یان گرێ ده‌دا، وه له به‌ر ئه‌وه‌ش كه قوڕه‌یش تاكو ئه‌و كاته مه‌ترسی بانگه‌وازی ئیسلامی به ته‌واوی بۆ ڕۆشن نهبوبۆوه له سه‌ر بیروباوه‌ڕو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی، به‌ڵام كاتێ بانگه‌وازه‌كه گۆڕاو كه‌وته قۆناغی ئاشكراوه ئه‌و كاته ئیتر قوڕه‌یش كه‌وتنه خۆ‌و ده‌ستیان كرد به به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌و دوژمنایه‌تیكردنی.
خوای گه‌وره سبحانه‌وتعالی فه‌رمانیدا به پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم به ئاشكرا كردنی بانگه‌وازو بپێداركرنهوهی عه‌شره‌ت و كه‌س و كار‌و خزمه نزیكه‌كانی له سه‌ره‌تادا، فه‌رمووی: وأنذر عشيرتك الأقربين ( الشعرا‌ء 214) { ئه‌ی محمد سه‌ره‌تا عه‌شره‌ت و تایه‌فه‌و كه‌س و كاری نزیكت بێ‌دار بكه‌ره‌وه و بترسێنه }به‌ڵێ كاتێ ئه‌م ئایه‌ته هاته خوارێ، پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم ده‌رچووه ده‌ره‌وه‌و چووه سه‌ر كێوی صه‌فاو بانگی كردن: ( يا صباحاه فاجتمعت إليه قريش ، فقال : " لو أخبرتكم أن خيلا تخرج بسفح هذا الجبل أكنتم مصدقي ؟ " قالوا : ما جربنا عليك كذبا قال : " فإني نذير لكم بين يدي عذاب شديد " فقال عمه أبو لهب : تبا لك ، أما جمعتنا إلا لهذا ! ؟ ثم قام ، فنزلت سورة المسد ترد عليه تبت يدا أبي لهب وتب ) رواه البخاري. { ئه‌ی به‌یانیه (بۆ بێداركرنهوهو ئاگادار كردنه) ئیتر قوڕه‌یش لێی كۆ بونه‌وه، پێی وتن: " ئه‌گه‌ر هه‌واڵتان پێ بده‌م كه سوارێك له سه‌ری ئه‌م شاخه‌وه دێت (تاكو له ناوتان به‌رێ) ئایا ئێوه باوه‌ڕم پێ ئه‌كه‌ن؟ وتیان: ئێمه درۆمان له تۆ نه‌دیوه، فه‌رمووی: ده‌ی كه‌واته من بێدارتان ئه‌كه‌مه‌وه له پێش ده‌ستی سزایه‌كی توند‌و به هێز، ئیتر ئه‌بو له‌هه‌بی مامی وتی: ئای دوو ده‌سته‌كانت بشكێن، ئه‌وه بۆ ئه‌مه كۆت كردوینه‌وه؟ پاشان هه‌ڵسا، وه سوره‌تی (المسد) هاته خوارێ و په‌رچی ئه‌بو له‌هه‌بی دایه‌وه‌و فه‌رمووی. تبت ی‌دا ابی لهب و تب
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) به ئاشكرا كه‌وته بێ نرخكردنی بیروباوه‌ڕی هاوه‌ڵگیران و ڕوونكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی یه‌كخواناسی بۆیان، ئیتر قوڕه‌یش كه‌وتنه هێرش كردنه سه‌ری و سه‌ره‌تا به پڕوپاگه‌نده‌ی درۆ ده‌ستی پێكرد جارێك تۆمه‌تباریان ئه‌كرد به شێتی و جارێكی دی به سیحر‌و جادووگه‌ری و سێیه‌میش به‌وه‌ی كه هۆنه‌رو شاعیره.
قوڕه‌یشیه‌كان ده‌ستیان كرده قسه پێوتن و جوێندان به‌وه‌ی كه محمد (صلى الله عليه وسلم) سهرزهنشتكراوو لۆمه كراوه، جا پێغه‌مبه‌ر صٍلىالله علیه وسلم فه‌رمووی: ( ألا تعجبون كيف يصرف الله عني شتم قريش ولعنهم ، يشتمون مذمما ويلعنون مذمما وأنا محمد ) رواه البخاري { ئایا سه‌رسام نابن چۆن خوا جوێن و نه‌فره‌تی قوڕهیشم لێ لا ئه‌دا، جوێن به زهمكراوو سهرزهنشتكراوێك ئه‌ده‌ن، كه‌چی من سوپاسكراووم }.
كاڵفام و هه‌رزه‌كانی قوڕه‌یش هه‌ڵسان به دانانی ناو سكی حوشتر له سه‌رسه‌ری له كاتێكا له كڕنوشدا بوو نوێژی ئه‌خوێند، كه‌سێك له موسڵمانان نه‌یتوانی له سه‌ری لابدات تا فاطمه‌ی كچی هات و لایدا له سه‌ری، پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم دوعای لێ‌كردن و له خوا پاڕایه‌وه تاكو تۆڵه‌یان لێبسنێ، ئه‌مه‌ش به هۆی به درۆگرتن و ملنه‌دان و كوێڕایهڵینهكردنیان بۆ ئیمان و باوه‌ڕی هێنان، نه‌ك به هۆی ئازاردنیانهوه بۆی، چونكه چه‌نده‌ها جار توشی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌یان كردووه‌و بێ ڕێزیان پێ نواندووه‌و خۆی گرتووه‌و وه‌ڵامی نه‌داونه‌ته‌وه.
هاوه‌ڵگیریان جوێنیان ئه‌دا به قورئان ئه‌گه‌ر گوێبیست بونایه وا پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم به ده‌نگی به‌رز قورئان ده‌خوێنێته‌وه، وه پێغه‌مبه‌ریش صلىالله علیه وسلم چه‌ختی ئه‌كرده‌وه‌و سوور بوو له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له مزگه‌وتی حه‌رامدا قورئان بخوێنێت، ئه‌ویش بۆ به دیارخستن و به به‌رز ڕاگرتنی دروشمه‌كانی دین و ڕێز‌و ئیحتیرامی كه‌عبه‌و ناسین و ئاشناكردنی خه‌ڵكی به ئاینه‌كه‌ی، خوای گه‌وره‌ش فه‌رمانی پێدا له كاتی خوێندنی قورئاندا ده‌نگی به‌رز نه‌كاته‌وه تاكو له جوێنی موشریكه‌كان به دوور بێت.
جارێك پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم له په‌نای كه‌عبه‌دا نوێژی ئه‌كرد، له‌و كاته‌دا عوقبه‌ی كوڕی ئه‌بی معیط به‌ره‌و ڕووی هات، شانی پێغه‌مبه‌ری گرت و جل و به‌رگه‌كانی له ملیدا لوول كرد، زۆر به هێزه‌و توندی كرد، ئیتر ئه‌بو به‌كر هات و شانی گرت پاڵێكی پێوه ناو له پێغه‌مبه‌ری صلىالله علیه وسلم دوور خسته‌وه‌و وتی: " أتقتلون رجلا أن يقول ربي الله وقد جاءكم بالبينات من ربكم" رواه البخاري . { ئایا ئێوه كه‌سێك ئه‌كوژن كه ده‌ڵێ الله په‌روه‌ردگارو خاوهنمهو به به‌ڵگه‌ی ڕۆشن و ڕوونه‌وه لای په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان هاتووه}.
هاوه‌ڵگیران له كۆتایی ئه‌و هه‌موو ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاره‌ی له ماوه‌ی دورو درێژی مه‌ككه‌دا كه توشی خۆی و شوێنكه‌وتوانیان هێنابوو، له كۆتاییدا پیلانێكی ڕه‌شیان بۆ كوشتنی دانا كه بووه هۆكاری ڕاسته‌وخۆی كۆچكردن به‌ره‌و مه‌دینه، ئه‌مه سه‌باره‌ت به ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی موشریكه‌كان بۆ پێغه‌مبه‌ر صٍلىالله علیه وسلم، به‌ڵام سه‌باره‌ت به شوێنهكهوتووه ئیمانداره‌كانی، جامی توڕه‌یی و ڕق و كینی خۆیان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕشتبوو به سه‌ریاندا، به شێوه‌یه‌ك كه "زرێی ئاسنێان ئهكردنه به‌ریان، وه له به‌ر خۆر دایان ئه‌نان تا وه‌ك گیانیان هه‌موو ئه‌توایه‌وه "وه بیلال نموونه‌یه‌كی ئه‌وانه‌یه كه خۆگرو به ئارام بوو له سه‌ر سزا‌و ئهشكهنجهكانیان و مناڵ به شیوو كۆڵانه‌كانی مه‌ككه‌دا ئهیانگێڕاو ئه‌ویش هه‌ر ده‌یگوت: أحد أحد ... وه له‌وانه‌ش كه له به‌ر خوا سزا‌و ئه‌شكه‌نجه دران: عامری كوڕی فههیره، بلال، نهذیره، ئوم عوبهیس، نههدیهو خوشكه‌كه‌ی، وه كه‌نیزه‌كی نه‌وه‌ی عه‌مری كوڕی مؤمل.
وه ئه‌بو به‌كر خوا لێی ڕازیبێ به‌نده‌و كۆیله‌كانی له قوڕه‌یش ده‌كڕین و ئازادی ده‌كردن تاكو له ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌یان ڕزگاریان بێ.
ڕیوایاتی زۆر هاتوون له‌وه‌ی كه عه‌ماری كوڕی یاسر چی ئازار‌و ناڕه‌حه‌تیه‌كی چه‌شت به ده‌ست سه‌رانی قوڕه‌یشه‌وه، هه‌روه‌ها خه‌بابی كوڕی ئه‌ره‌ت به جۆره‌ها شێوه ئه‌شكه‌نجه درا، تا وای لێهات داوای كرد له پێغه‌مبه‌ری خوا صلىالله علیه وسلم كه داوا له خوا بكات ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌یان له سه‌ر سووك بكات.
به‌رده‌وام پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم فه‌رمانی پێ ده‌دان به ئارامی و خۆڕاگری و داوا كردنی پاداشت له خوای گه‌وره، ڕاگرتن و زه‌بتكردنی ده‌روون، ململانێ و پاڵنهنانی هێز به هێزو ده‌ستدرێژی به ده‌ستدێژی، ئه‌ویش بۆ پاراستنی ژیان و سه‌لامه‌تیان له‌م قۆناغه‌دا، وه هه‌روه‌ها له به‌ر داهاتوی بانگه‌وازه‌كه تاكو نه‌وه‌ك له ناوی به‌رن و له ڕه‌گ ده‌ری بكه‌ن له كاتێكدا ئه‌م له قۆناغی و ساوایی و سهرهتاییایهتی، وه له‌وانه‌بوو هاوه‌ڵگیران زۆر مه‌به‌ستیان بوایه‌و پێیان خۆش بووایه كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه له گه‌ڵ موسڵمانه‌كان ڕووی بدایه تاكو زوو له كۆڵیكان بێته‌وه‌و له ناوی به‌رن، به‌ڵام حیكمه‌ت و دانایی ئیسلامی ئه‌م هه‌له‌ی له ده‌ست دان و ئه‌و هه‌وڵ و ماندوو بونیان له‌م ڕووه‌وه بێ ئاكام مایه‌وه.
پێغه‌مبه‌ر ٍصلىالله علیه وسلم بۆ خۆی و له به‌ر چاوی خۆی هاوه‌ڵه‌كانی په‌روه‌رده ده‌كرد، ئاڕاسته‌ی ده‌كردن به‌ره‌و به هێزبوونی په‌یوه‌ندیان به خوا‌و نزیكبوونه‌وه‌یان لێی به عبیاده‌ت و به‌ندایه‌تی، ئیتر نزیكه‌ی ساڵێك نیوه‌ی شه‌وه‌كان هه‌ڵده‌ستان بو به‌ندایه‌تی و له خوا پاڕانه‌وه، تاكو لاشه‌كانیان لاوا بوو وه پێكانیان ئاوسان، ئیتر خوای گه‌وره پاش ئه‌وه‌ی كه به ته‌واوی ڕوون بۆیه‌وه كه چه‌ندێك هه‌وڵ و كۆششیانه بۆ به ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا ئه‌و كاره‌ی له سه‌ر سووك كردن و شه‌و نوێژی له سه‌ر هه‌ڵگرتن، پاش ئه‌وه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌رچوون به واز هێنانیان له خه‌وو سه‌رجێگه و خۆ ڕاهێنان له خۆ په‌روه‌رده كردن له سه‌ر موجاهه‌ده‌ی ده‌روون و نزیك بوونه‌وه له خوا، كه به ڕاستی كاریگه‌ری ئه‌م په‌روه‌رده ورد‌و به جێیه به ته‌واوی له ژیانی هاوه‌ڵه‌كاندا له پاشاندا هاته دی و به‌رجه‌سته بوو كاتێك كه هه‌رچی قورسایی و پارسه‌نگی بانگه‌وازی ئیسلامی هه‌یه كه‌وته سه‌رشانیان و ئه‌وانیش به جوانترین شێوه هه‌ڵسان به ده‌م بانگه‌وازی خواوه‌و شانیان دایه به‌ر هه‌رچی ئه‌رك و ئازار‌و ناسۆریهك له‌و ڕێگه‌دا توشیان ده‌هات.
قوڕه‌یش هه‌وڵیان دا كه ئه‌بوطالبی مامی پێغه‌مبه‌ر ڕازی بكه‌ن به‌وه‌ی كه هه‌وڵ بدات پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم واز له بانگه‌وازه‌كه‌ی بێنێت، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر صٍلىالله علیه وسلم زۆر به ڕوونی بێ په‌رده بۆی ڕوونكردنه‌وه كه ئه‌م چه‌ندێك سووره له سه‌ر گه‌یاندنی بانگه‌وازه‌كه‌ی و ئاماده نیه به هیچ شێوه‌یه‌ك و له ژێر هیچ ناوێك‌دا وازی لێ بێنێت، وه ئه‌و مافی ئه‌وه‌ی نیه كه بانگه‌واز لای خۆیه‌وه بوه‌ستێنێت و ده‌ستبه‌رداری ببێ، چونكه ئه‌م فه‌رمانی خوایه‌و ده‌بێ پێی هه‌ڵسێ و بیگه‌یه‌نێ به خه‌ڵكی.
موسڵمانه‌كان له سه‌رده‌می قۆناغی مه‌ككیدا توشی زۆرێك له ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار ئه‌هاتن، هه‌ندێكیان ده‌روونی بوون وه‌ك گاڵته پێكردن به كهمگرتن و به درۆ خستنه‌وه‌و جوێن پێدان، وه هه‌ندێكیشی لاشه‌یی بوو وه‌ك لێدان و خستنه به‌ر خۆره‌تاوی به هێز له‌و لمب و خۆڵه سو‌و بۆوه‌ی بیانهكانی مه‌ككه‌دا، وه هه‌ندێكیشی ئابووری بوو وه‌ك قه‌ده‌غه‌كردنیان له تێكه‌ڵاوی خه‌ڵكی و شت پێ نه‌فرۆشتن و دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی لێیان.
قورئان ده‌هاته خوارێ بۆ جێگیركردن و دڵنیاكردنی پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵه‌كانی، به قوڵكردنه‌وه‌ی ماناكانی ئیمان و باوه‌ڕ، وه چاندنی ئارامی و خۆڕاگری له دڵ و ده‌روونیاندا، وه په‌روه‌رده‌كردنیان له سه‌ر ڕه‌وشتی به‌رزو جوان، وه داماڵینی هه‌رچی پاشماوه‌و لێڵی نه‌فامی هه‌یه له دڵ و ده‌روون و خوو هه‌ڵس و كه‌وتیاندا، وه فه‌رمانی پێ ئه‌دان به زیادكرنی كۆمه‌ك و توێشوویان به نوێژ‌و توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندیان به خوای گه‌وره‌وه تاكو زیاتر ئیمان و باوه‌ڕیان به هێز بێت و بتوانن كه به‌ره‌نگاری دوژمنه‌كانیان بوه‌ستنه‌وه.
جا كاتێك كۆچیان كرد بۆ حه‌به‌شه‌و له زێد‌و وڵاتی خۆیان وه‌ده‌ر نران و دوور كه‌وتنه‌وه، خوای گه‌وره په‌یمانی پاداشتی زۆر‌و نه‌بڕاوه‌ی پێدان، وه په‌یمانی به ئیماندارانی خۆڕاگر دا كه هه‌ر له دنیادا سه‌ركه‌وتن و پیرۆزیان پێ ببه‌خشێ و له دواڕۆژیشدا پاداشتی نه‌بڕاوه‌و بێ كۆتایی.
قورئان له‌م قۆناغه‌دا به ته‌واوی گرنگی پابه‌ند بوون به حیكمه‌ت و دانایی و هه‌ڵس و كه‌وتی جوان به جێی ڕوون ده‌كرده‌وه، دادپه‌روه‌ری له هه‌ڵس و كه‌وت و مامه‌ڵه‌ی خه‌ڵكی، ده‌بینی كه ئه‌و سیفات و ڕه‌وشتانه وا خوای گه‌وره له سووره‌ته مهككیهكاندا وه‌سفی ئیماندارانی پێ كردووه، هه‌مووی به‌ڵگه‌ی ڕۆشنن له سه‌ر به‌رزی ئیمان و ڕه‌وشت و مامه‌ڵه‌و هه‌ڵس و كه‌وتی ئه‌وان و به‌رجه‌سته بوونی ئه‌م ئاینه له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا به ته‌واوی.
به كورتی: به ڕاستی شه‌رو جه‌نگ له هه‌موو كات و شوێنێكدا له سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسلام به‌رده‌وام به بڵێسه‌یه، دوژمنان هه‌میشه له پهرێزدان بۆ فرسه‌ت هێنان، به‌ڵام خوای گه‌وره هه‌ر ئاین و هه‌ڵگرانی سه‌رده‌خات و پیرۆزیان پێ ده‌به‌خشێ، تۆڵه‌ی به ئازار‌و ئێش له دوژمنانی ده‌ستێنێ، به ڕاستی كۆتایی حیكمه‌ت و دانایی له هه‌موو شتێك‌دا هه‌ر بۆ ئه‌و زاته ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تێبنی: هه‌موو بڕگه‌كانی ئه‌م زنجیره‌یه له ماڵپه‌ڕی (الشبكة الاسلامیة) وه‌رده‌گیرێن و ئاماده ده‌كرێن.
|
|
|
بابه‌تی پێوه‌ندیدار
٢٣- ئه‌وانه‌ی كه جگه له خه‌ڵكی مه‌ككه به‌پیری بانگه‌وازی ئیسلامه‌وه هاتن
٢٢- خستنه‌پێشی بانگه‌وازی ئیسلامی بۆ تیره و هۆزه‌كان
٢١- ده‌رچوونی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ (طائف) بۆ داواكردنی یارمه‌تی و پشتگیری
٢٠- ساڵی ماته‌م
١٩- گه‌مارۆی ئابووری
١٨- موسڵمانبوونی حه‌مزه و عومه‌ر -خوا لێیان ڕازی بێت-
١٦- كۆچی دووه‌می موسڵمانان بۆ حه‌به‌شه
١٥- كۆچی یه‌كه‌می موسڵمانان بۆ حه‌به‌شه
١٤- ماڵی ئه‌رقه‌م و ڕۆڵی له بانگه‌وازی ئیسلامی‌دا
١٣- ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی باوه‌ڕداران له‌لایه‌ن بێباوه‌ڕانی قوره‌یشه‌وه
١٢- شێوازه‌كانی بێباوه‌ڕان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئیسلامی‌دا
١١- قۆناغی ئاشكراكردنی بانگه‌واز
١٠- قۆناغی نهێنیی بانگه‌واز
٩- پچڕانی نیگا (الوحي) له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
٨- سه‌ره‌تای په‌یامی پێغه‌مبه‌رێتی
٧- خواپه‌رستیی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له ئه‌شكه‌وتی (حراء)
٦- ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له مه‌ككه‌دا
|
|
|
فه‌توای پێوه‌ندیدار
کێ بوو په‌ڕه‌ی ده‌نگدابڕینه‌وه‌ی دڕاند؟
کێ قه‌ده‌غه‌ی ئه‌بووجه‌هلی کرد له ئازاردانی پێغه‌مبه‌ر؟
ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم چه‌ند بوو كاتێ نیگا (وحی) بۆ هاته خواره‌وه؟
وه‌ڵامی خه‌دیجه بۆ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) کاتێک گه‌ڕایه‌وه له ئه‌شکه‌وت..
به‌ندایه‌تی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) چۆن بووه له ئه‌شکه‌وتی حیڕاء؟
بۆچی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) سه‌ردانی ئه‌شکه‌وتی حیرای نه‌کرده‌وه؟
|