ئیسلامفۆبیا نووسینی: دكتور: جه‌عفه‌ر شێخ ئیدریس (سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی كراوه). وه‌رگێڕان: صلاح ستار. خه‌ڵكی له ڕۆژئاوا قسه له نه‌خۆشیه‌كی ده‌روونی ئه‌كه‌ن و ناوی ئه‌نێن ئیسلامفۆبیا و وا ئه‌زانن تازه‌یه به‌ڵام به ئه‌ندازه‌ی په‌یامه ئاسمانیه‌كان ئه‌میش كۆنه‌و ڕیشه‌ی هه‌یه، نه‌خۆشیه‌كه له ڕق لێبونه‌وه یان ترسی بێ پاساو له ئیسلام خۆی دروست بووه. ئه‌وانه‌ی تووشی دێن پاڵیان ئه‌نێت به‌وه‌ی كه هه‌ڵوێستی دژ به ئیسلام و هه‌ڵگران و شوێنكه‌وتوانی وه‌ربگرن، ئیسلامفۆبیا له چه‌ند دیارده‌یكی زۆردا خۆی ده‌بینیێته‌وه وه‌ك باسیان ده‌كه‌ین. قسه‌ی ناشیرین و شایان نه‌بوو به پێغه‌مبه‌ر و درۆ بۆ هه‌ڵبه‌ستنی، به‌ڵگه هێنانه‌وه به چه‌ند ئایه‌تێك له قورئان یان چه‌ند ده‌قێك له سوننه‌ت پاشان قرتاندنی و ده‌ركردنی له سیاق و شێوازی خۆی، وێنه‌كێشانی هه‌ندێ له‌و كاره ئیرهابیانه‌ی هه‌ندێ له موسڵمانان پێی هه‌ڵئه‌سن به‌وه‌ی كه كارێك نیه داپچڕاوو دوور بێت و هه‌ندێ كه‌سی تایبه‌ت پێی هه‌ڵسابن، به‌ڵكو واجبێكی ئاینیه و ئیسلام فه‌رمانیان پێ ئه‌دات، لاف لێدان و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئیسلام هۆی دواكه‌وتنی موسڵمانانه؛ چونكه دژه به زانسته سروشتی و ته‌قه‌نیه‌كان و دژه به هه‌موو پێویستیه‌كانی ژیان، تۆمه‌تباركردنی ئیسلام به‌وه‌ی كه هۆكاری بڵاوبونه‌وه‌ی دكتاتۆری و داپڵۆسینه به تایبه‌ت له وڵاته عه‌ره‌بیه‌كاندا، قسه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئیسلام ڕێزی ئافره‌ت ناگرێت به‌ڵكو وه كۆیله‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ ده‌كات. جا له ده‌ره‌نجامی ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه و كاریگه‌ری سه‌لبی له سه‌ر بیروبۆچونی خه‌ڵكانی ڕۆژئاوا، وای لێ هاتووه كه‌زۆرێك له موسڵمانانی ئه‌و وڵاتانه هه‌ڵس و كه‌وتی هاووڵاتێكی ئاساییان له گه‌ڵدا ناكرێت له وڵاتانی ڕۆژئاوادا، نه‌ك هه‌ر ئه‌وانه‌ی كه په‌ناهێنده‌ن و به شێوه‌یه‌كی كاتێ نیشته‌جێی ئه‌وێن، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه به ڕه‌گه‌ز هاووڵاتی وڵاته‌كه‌شن توشی كۆمه‌ڵێكی گرفت و ته‌نگه‌شه بوون له‌و ڕووه‌وه، وه ته‌نانه‌ت قوتابیانیش ئه‌و پێشوازیه‌یان له گه‌ڵ ناكرێت كه وه‌ك شتێكی ئاسای له نێوان هاوڕێكانیاندا ده‌كرێت. هۆی ئه‌مه چیه؟ له هۆكاره‌كانی ئه‌م دیارده‌یه نه‌فامی و تێنه‌گه‌یشتنی هه‌ندێ له خه‌ڵكیه له ئیسلام و له پاشانیشدا كاریگه‌ربوونیان به‌م پڕوپاگه‌ندانه، تێنه‌گه‌یشتنی ته‌واویان بۆ ئیسلام و ئه‌و ئیسلامه‌ی ڕقیانه لێی و لێی ئه‌ترسن ئه‌و ئیسلامه نیه كه هاتۆته خوارێ بۆ سه‌ر محمد(صلى الله عليه وسلم)، به‌ڵكو ئه‌و دینه‌یه كه هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن بۆیان وێنه كێشاوه‌و له مێشكیاندا دروستیان كردووه، وه گه‌وره‌و ده‌مڕاسته‌كانیان باسی لێوه ئه‌كه‌ن و لێداوانی له سه‌ر ده‌ڵێن. وه له‌وانه‌ش چه‌نده‌ها هه‌ڵه یان تاوان كه هه‌ندێ له موسڵمانان ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن و ئه‌خرێته پاڵ ئیسلام. به‌ڵام هۆكاری هه‌ره گه‌وره‌ی ڕق بونه‌وه‌ی هه‌ندێ له خه‌ڵكیه له ئیسلام؛ ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی ڕقیان ئه‌بێته‌وه له وه‌رگرتنی هه‌ق. ئا ئه‌مه‌یه ئه‌و ده‌رده كوشنده‌یه‌ی كه له خه‌ڵكیدا هه‌یه‌و به‌رده‌وامه هه‌ر له‌و كاته‌وه كه په‌یامه ئاسمانیه‌كان هه‌بوون، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه پێغه‌مبه‌ران و پاش ئه‌وانش چاكه‌خوازان بانگه‌شه‌ی خه‌ڵكیان كردووه بۆ سه‌ر هه‌ق و ڕاستی ڕوون و ڕۆشن. به‌ڵام پاداشته‌كه‌یان دژایه‌تی و قبوڵنه‌كردنی ئه‌و هه‌قه بووه: كَذَلِكَ مَا أَتَى الَّذِينَ مِن قَبْلِهِم مِّن رَّسُولٍ إلاَّ قَالُوا سَاحِرٌ أَوْ مَجْنُونٌ * أَتَوَاصَوْا بِهِ بَلْ هُمْ قَوْمٌ طَاغُونَ [ الذاريات: 52 - 53 ] . { هه‌ر ئا به‌و شێوه‌یه هیچ پێغه‌مبه‌رێك له پێش ئه‌ماندا نه‌هاتووه، خوا نه‌ناسان نه‌یانوتبێت جادووگه‌ره، یان شێته * سه‌یره! ئایا ده‌ڵێی به گوێی یه‌كدا خوێندویانه‌و یه‌كتریان ڕاسپاردووه، نه‌خێر، به‌ڵكو ئه‌وانه هه‌ر گه‌لێكی سته‌مكارو سه‌ركه‌شن } جا قسه‌كانیان به‌روبوومی نه‌خۆشی ئه‌و له سنورده‌رچوون و زیاده‌ڕه‌وییه كه له ده‌رونیاندا جێی خۆی كردۆته‌وه؛ جا ئه‌وانه نه خۆیان پێ گۆش داوه‌و نه پێویستیشیان به‌وه بووه كه كه‌سێك ئامۆژگاریان بكات و وه‌ری بگرن، به‌ڵكو هه‌ر یه‌كێك له‌وانه بناغه‌و بنچینه‌یه له شه‌ڕو خراپه‌كاریدا وه‌ك بنچینه‌یی ئه‌وه‌ی له پێشیانه‌وه بوون، هه‌رگیز ئاماده‌ی وه‌رگرتنی په‌یامی پێغه‌مبه‌ران نه‌بوون؛ جا كار‌و كرده‌وه‌و حاڵیان وه‌ك ئه‌وه‌یه كه خوا ئه‌فه‌رموێت: كَذَلِكَ قَالَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِم مِّثْلَ قَوْلِهِمْ تَشَابَهَتْ قُلُوبُهُمْ [ البقرة: 118 ] . { كه‌سانی تری پێش ئه‌مانیش هه‌مان شیتان ده‌وت، ئه‌مانه دڵه‌كانیان چوونیه‌كه‌و له یه‌ك ده‌چێت }. ئه‌مه‌یه ئه‌و یاسایه‌ی هه‌موویان كۆ ئه‌كاته‌وه، یاسای دوژمنایه‌تیكردن و ملنه‌دانه بۆ هه‌ق. به‌ڵام قورئانی پیرۆز هه‌ر وه‌ك ئه‌و یاسایه‌ی پێ به‌خشیوین، هه‌روه‌ها چه‌ند نمونه‌یه‌كیش داوێنێ له تاك و كۆمه‌ڵگه‌كان كه ئه‌م یاسایایه‌یان به سه‌ردا جێ به جێ كراوه. ئه‌وه‌ته نوح به گه‌له‌كه‌ی خۆی ده‌ڵێ: أَنُلْزِمُكُمُوهَا وَأَنتُمْ لَهَا كَارِهُونَ [ هود: 28 ]؟ { ئایا به زۆر ئیمان له دڵتانا دروست بكه‌ین و بتانخه‌ینه سه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه، له كاتێكا ئێوه لێی بێزارن و خوازیاری نین؟!! } وه ئه‌وانه‌ی سه‌موود كه خوا ڕێی ڕۆشن كردن به‌ڵام: فَاسْتَحَبُّوا الْعَمَى عَلَى الْهُدَى [ فصلت: 17 ] { حه‌زیان به كوێری كرد تا چاوساغی و هیدایه‌ت و ئیمان هێنان } وه ئه‌وانه كه دوژمنی محمد بوون-له‌و عه‌ره‌بانه‌ی-كه خوای گه‌وره ده‌رباره‌یان ئه‌فه‌رموێت: أَمْ لَمْ يَعْرِفُوا رَسُولَهُمْ فَهُمْ لَهُ مُنكِرُونَ * أَمْ يَقُولُونَ بِهِ جِنَّةٌ بَلْ جَاءَهُم بِالْـحَقِّ وَأَكْثَرُهُمْ لِلْـحَقِّ كَارِهُونَ [ المؤمنون: 69 - 70 ] { ئایا ئه‌وه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان نه‌ناسیوه و ئه‌وه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی بڕوا به په‌یامه‌كه‌ی نه‌كه‌ن و دژی بوه‌ستن؟! * یاخود (بێ شه‌رمانه) ده‌ڵێن: شێتی سه‌ری لێداوه، نه‌خێر، وا نیه، به‌ڵكو ڕاستی و حه‌قیقه‌تی بۆ هێناون، به‌ڵام زۆربه‌یان ڕقیان له ڕاستیه و حه‌ز له حه‌ق ناكه‌ن و پێی سه‌غڵه‌تن }. چۆن هه‌ڵس و كه‌وت و مامه‌ڵه بكه‌ین له گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا؟ چاره‌سه‌ری هه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌وانه به‌وه ده‌بێ كه چاره‌سه‌ری ئه‌و هۆكارانه بكرێت كه بۆته هۆی نه‌خۆشكه‌وتن و به سه‌لبی تێڕوانینی بۆ ئیسلام. بێ ئاگاكان- كه له‌وانه‌ی زۆرینه‌یان بن- مافیان له سه‌رمان ئه‌وه‌یه كه یاریده‌ده‌ریان بین له سه‌ر تێگه‌یشتی ڕاست و دروست له ئیسلام، وه ئارام بگرین له سه‌ریان، وه گوێ له به‌ڵگه‌و به‌رهه‌ڵستی و ڕه‌خنه‌كانیان بگرین، وه به باشترین شێوه موجاده‌له‌و گفتوگۆیان له گه‌ڵ بكه‌ین و دڵنه‌رم و به به‌زه‌یی بین له گه‌ڵیاندا. ئه‌وه‌ش هۆكاری ڕق لێبونه‌وه‌ی له ئیسلام چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌و نارێكیه‌كن كه موسڵمانان كردویانن یان تاوانانێكن ئه‌نجامیان داون؛ ئه‌وه له مافی ئه‌وانه‌و له مافی ئیسلامیشه له سه‌رمان كه دان به‌و هه‌ڵانه‌دا بێنین و بڵێین به‌ڵێ كه ئه‌وانه هه‌ڵه‌ی موسڵمانان خۆیانن نه‌ك ئاینه‌كه‌یان، ئا ئه‌مه‌یه په‌یڕه‌وی دروست كه ئاینه‌كه‌مان بانگه‌شه‌مان بۆ ئه‌كات. دان پێنانان به هه‌ڵه‌ی خۆ‌و به خۆداچونه‌وه‌و چاره‌سه‌ر كردنی. با نموونه‌یه‌ك بۆ به ڕاستگرتنی ئه‌م حاڵه‌ته بێنینه‌وه: كاتێك كه هه‌ندێ له موسڵمانه‌كان له مانگی حه‌رامد ا(ئه‌و چوار مانگه‌ن (ذو القعده، ذو الحجه، محرم، رجب) كه شه‌ڕو جه‌نگ تێیاندا قه‌ده‌غه‌یه) چه‌ند موشریكێكیان كوشت، هه‌ندێ له هاوه‌ڵگیره‌كان ئه‌مه‌یان قۆسته‌وه بۆ ناشیرین كردنی ناوبانگی موسڵمانه‌كان، خوای گه‌وره ئایه‌تی دابه‌زاندو فه‌رمووی: يَسْأَلُونَكَ عَنِ الشَّهْرِ الْـحَرَامِ قِتَالٍ فِيهِ قُلْ قِتَالٌ فِيهِ كَبِيرٌ [ البقرة: 217 ] { پرسیارت لێده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی جه‌نگ له مانگی حه‌رامدا، بڵێ: جه‌نگ له‌و جۆره مانگانه‌دا كاره‌سات و هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وریه } خوای باڵاده‌ست هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌م ئایه‌ته‌وه بڕیاری دا كه ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند كه‌سه دڵسۆزه له موسڵمانان كردویانه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بووه و لێرده هه‌ڵه‌كه خودی موسڵمانه‌كانی گرته‌وه. نموونه‌یه‌كی دیكه: هه‌ندێ له‌وانه‌ی پاڵدرابونه ئیسلام پێاوێكی جوله‌كه‌یان تۆمه‌تبار كرد به دزی، خوای باڵاده‌ست بۆ به‌ری بوون و بێتاوانی ئه‌و جوله‌كه‌یه دوازده ئایه‌تی له سوره‌تی (النساء) هێنایه خواره‌وه كه به‌م فه‌رموده‌یه ده‌ست پێ ئه‌كات: إنَّا أنزَلْنَا إلَيْكَ الْكِتَابَ بِالحَقِّ لِتَحْكُمَ بَيْنَ النَّاسِ بِمَا أَرَاكَ اللَّهُ وَلا تَكُن لِّلْخَائِنِينَ خَصِيمًا [ النساء: 105 ] { ئێمه به ڕاستی قورئانمان بۆ لای تۆ دابه‌زاندۆته خواره‌وه، سه‌رتاپای حه‌ق و ڕاستی به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ی دادوه‌ری بكه‌یت له نێوان خه‌ڵكیدا به‌و شێوه‌یه‌ی كه خوا نیشانی داویت و ڕێنموویی كردویت و به گونجاوی ده‌زانێت، (بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و به‌ڕێوه بردنی كۆمه‌ڵگاو قازانجی خه‌ڵكی)، نه‌كه‌یت به‌رگری له ناپاكان بكه‌یت }. هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌تانه: [( ده‌گێڕنه‌وه جوله‌كه‌یه‌ك لای (طعمه) ناوێك قه‌ڵغانێك به ئه‌مانه‌ت داده‌نێت، به‌ڵام (طعمه) حاشای لێ ده‌كات، كه‌دێن ماڵه‌كه‌ی بگه‌ڕێن فڕێی ده‌داته ماڵی دراوسێكه‌یه‌وه، جا كه كێشه‌كه ده‌گاته لای پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم خه‌ریكه لایه‌نی (طعمه) بگرێت، چوونكه زۆر به ده‌م و پل بووه، به‌ڵام خوای گه‌وره ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته داده‌به‌زێنێت له (105تا 113)] ته‌فسیری ئاسان لاپه‌ڕه 95. واته مه‌به به به‌رگریكه‌ر لێیان و پشتیان مه‌گره، وه له‌و ئایه‌تانه ئه‌م فه‌رموده‌ی تیایه كه ده‌فه‌رموێت: وَمَن يَكْسِبْ خَطِيئَةً أَوْ إثْمًا ثُمَّ يَرْمِ بِهِ بَرِيئًا فَقَدِ احْتَمَلَ بُهْتَانًا وَإثْمًا مُّبِينًا [ النساء: 112 ] { جا ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ك یان تاوانێك ئه‌نجام بدات و له‌وه‌و دوا بیسه‌پێنێت به سه‌ر بێتاوانێكداو بێ تاوانێكی پێ له‌كه‌دار بكات، بێگومان ئه‌و كه‌سه بوختان و تاوانێكی ئاشكرای ئه‌نجام داوه و تاوانێكی گه‌وره‌ی كردووه (زیاد له گوناهه‌كه‌ی خۆێ) } ئه‌مه؛ له به‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌یام و گرنگی ئێمه به‌رگریكردن و پاڵپشتی هه‌ق و ڕاستیه نه‌ك خه‌ڵك، وه له به‌ر ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری لای ئێمه ئه‌رك و واجبه له سه‌ر هه‌موو كه‌سێك له هه‌مووكه‌سێكداو له هه‌موو حاڵێكدا وَلا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ عَلَى أَلاَّ تَعْدِلُوا اعْدِلُوا هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى [المائدة: 8 ] { ڕق و دوژمنایه‌تی هیچ كه‌س و هیچ لایه‌ك هه‌ڵتان نه‌نێت كه له دادپه‌روه‌ری لابده‌ن، دادپه‌روه‌ر بن، ئه‌وه نزیكتره له ته‌قواو خواناسیه‌وه } فَاعْدِلُوا وَلو كان ذا قربی [ الأنعام: 152 ] { دادپه‌روه‌ر بن ئه‌گه‌ر خزمی نزیكیش بێت }. دێینه سه‌ر چینێكی دیكه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه: گیرۆده بووه به ده‌ردی ڕق لێبونه‌وه له هه‌ق، ئه‌وه لێمان ڕازی نابێت تاكو به‌م كافرو بێباوه‌ڕ نه‌بین به‌م هه‌ق و ڕاستیه‌ی كه پێمانه‌وه شوێنیان نه‌كه‌وین و گۆێ له مشتیان نه‌بینن، هاوڕایان بین له سه‌ر دژایه‌تی ئیسلام و له ناوبردنی، جا یه‌هودی بێت یان نه‌سرانیه‌كی شێوێنراو، یان عیلما‌نیه‌تێك بێت كه هه‌رچی په‌یامه ئاسمانیه‌كان هه‌یه ئنكاری بكات و باوه‌ڕی پێی نه‌بێت، یان شتانی تریش له ڕێچكه‌و بیرۆكه‌كانی هه‌واو ئاره‌زوو په‌رستاندا بێت، ئه‌وانه كه ڕقیانه له هه‌ق و ڕاستی و له‌و جۆره‌ن كه هه‌رچی ماڵ و سامان كات و زانست و كۆششیان هه‌یه ئه‌یبه‌خشن، به‌ڵكو جاری وایه گیانیشیان له پێناوی دژایه‌تی هه‌قدا ئه‌به‌خشن؛ چی بكه‌ین له گه‌ڵیاندا؟ ئایا گوێڕایه‌ڵیان بین و وه‌ك چۆن ئه‌وان بێ باوه‌ڕ بوون ئێمه‌ش وامان لێ بێ؟ نه‌خێر، سوێند به خوا، به‌ڵكو دژایه‌تی و ڕق و قینی ئه‌وانه به‌رامبه‌رمان هیچمان تیا زیادتر ناكات جگه له خۆبه‌ستنه‌وه‌ی زیاتر و توندوتۆڵ‌تر به هه‌ق و بانگه‌واز بۆی و پێشیان ئه‌ڵێین: بمرن به ڕق و قین و دڵگه‌نده‌ڵی خۆتانه‌وه، دڵنیاشبن هه‌رچی هه‌وڵ و كۆششتان هه‌یه گشتی تووشی نسكۆ دێت و ملشكاو ده‌بن: إنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا يُنفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ لِيَصُدُّوا عَن سَبِيلِ اللَّهِ فَسَيُنفِقُونَهَا ثُمَّ تَكُونُ عَلَيْهِمْ حَسْرَةً ثُمَّ يُغْلَبُونَ [ الأنفال: 36 ] { بێگومان ئه‌وانه‌ی بێباوه‌ڕن ماڵ و سامانی خۆیان به‌خت ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ست و ڕێگری بكه‌ن له به‌رده‌م ڕێبازی خوادا، جا ماڵ و سامانیان له ئاینده‌دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌رج ده‌كه‌ن! پاشان ده‌بێته په‌شیمانی و داخ و حه‌سره‌ت له سه‌ریان، له دوایشدا شكست دێنن } يُرِيدُونَ لِيُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَاللَّهُ مُتِمُّ نُورِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ [ الصف: 8 ] { ئه‌وانه ده‌یانه‌وێ به فوو، به قاڵه‌ی ده‌م، نووری خوا بكوژێننه‌وه!! (خه‌یاڵیان خاوه) خوا نووری خۆی، ئاینی خۆی، ته‌واو ده‌كات و ده‌یچه‌سپێنێت هه‌رچه‌نده كافرو بێ بڕواكان پێی سه‌غڵه‌ت بن و پێیان ناخۆش بێت } ئێمه له گه‌ڵ پێناخۆشبون و بێزاریمان به‌وه‌ی كه به‌رامبه‌ر ئه‌م ئاینه هه‌ق و ڕاسته ئه‌یڵێن و ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن، وه ئه‌و ناڕه‌حه‌تی و ته‌نگه‌شه‌یی كه به ده‌ستی ئه‌وانه‌وه ئه‌یچه‌ژین، به‌ڵام ئێمه مژده ئه‌ده‌ین به‌رامبه‌ر به‌م هه‌ڵمه‌ته سته‌مكاریانه له سه‌ر ئیسلام ئه‌مڕۆ پیاده ده‌كرێ، وه تیایا به‌ڵگه‌ی تیا ئه‌بینینه‌وه كه ئێمه وا بوینه‌ته نه‌ته‌وه‌یه‌كی زیندوو، وه بانگه‌وازه‌كه‌مان وا خه‌ریكه به‌روبومی خۆی ئه‌دات، به ڕاستی نه‌ته‌وه‌ی مردوو كه هیچ په‌یامێكی پێ نه‌بێت و هیچ چالاكیه‌كی نه‌بێت گۆێی پێ نادرێت و به هه‌ند ناگیرێت، خه‌ڵكی خۆیانی پێوه سه‌رقاڵ ناكه‌ن؛ چونكه هیچ كاریگه‌رییه‌كی نیه له سه‌ریان. جا ئه‌م سه‌رقاڵی و خولیایه به دژایه‌تی كردنی ئیسلام و ترسان لێی و و دانانی به دوژمنی یه‌كه‌م دوای ڕوخانی شیوعیه‌ت به‌ڵگه‌ی زیندوێتی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌یه؛ جا سوپاس بۆ خوا كه ئێمه‌ی كردۆته ئه‌وه‌ی ببینه هۆی ژیانه‌وه‌ی ئیسلام و بڵاو كردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی و ترس خستنه ناو دڵی دوژمنانیه‌وه. هه‌روه‌ها مژده ئه‌ده‌ین؛ چونكه به دڵناییه‌وه ئه‌زانین كه ئه‌مه له‌و هۆكارانه‌یه كه خوای گه‌وره ژێر ڕكێف و پێملی كردووه بۆ بڵاوبونه‌وه‌و بڵندی ئاینه‌كه‌ی. بزانن كه له یه‌كه‌م وه‌رزی حه‌جدا دوای ئاشكرا كردنی بانگه‌وازی پیرۆزی محمد(صلى الله عليه وسلم) دوژمنه‌كانی ترسیان لێ نیشت كه كاربكاته سه‌ر حاجیه‌كان، ئه‌وه بوو به هه‌موو جاده‌و شوێنێكی مه‌ككه‌و ده‌ره‌وه‌شدا بڵاو بونه‌وه‌و كه‌وتنه پڕوپاگه‌نده دژی ئاینی نوێ، تاكو خه‌ڵكی تازه هاتو له مه‌ترسی بانگه‌وازی نوێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌و كارێك بكه‌ن كه كه‌س گۆێی بۆ نه‌گرێت، به‌ڵام ئه‌وه دژایه‌تیه سه‌خت و بێ ئاكامه بووه هۆی بڵاو بونه‌وه‌ی ناوی ئیسلام و هیچ حاجیه‌ك نه‌بوو بڕواته‌وه ناو گه‌ل و هۆزه‌كه ئه‌و هه‌واڵه‌ی نه‌گه‌یاندایه كه گه‌نجێك له ناو قوڕ‌ه‌یشدا په‌یدا بووه‌و ئه‌ڵێت من پێغه‌مبه‌ری خوام. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه له‌م ڕۆژگاره‌ی ئێمه‌دا ڕویدا، چه‌ند زۆر بوون ئه‌وانه‌ی كه هه‌ر بیریشیان له شتێك نه‌كردۆته‌وه ناوی ئیسلام بێت تا ئه‌م هێرشه تاوانكاریه‌ی كرایه سه‌ر، ئیتر حه‌زكردن به شاره‌زایی و تێگه‌شتن له ئیسلام پاڵًی پێوه نان بۆ زیاتر گه‌ڕان خولیا بوون به دوایدوا پرسیار كردن ده‌رباره‌ی تا له كۆتاییدا بونه موسڵمان و هیدایه‌تیان وه‌رگرت(1). وه ئێمه مژده ئه‌ده‌ین به‌م دیارده‌یه؛ چونكه ئه‌و قسه‌و قسه‌ڵۆكه ناڕێك و ناهه‌ق و درۆیانه‌ی كه دژ به ئاینه‌كه‌مان ئه‌كرێن هه‌لێكی باشمان بۆ ئه‌ڕه‌خسێنن تاكو خۆمانی بۆ ئاماده بكه‌ین و وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه، وه گه‌یاندنی ده‌نگمان بو كه‌سانێك كه هیچ گوێیان لێ نه‌ئه‌گرتین و به هیچیان نه‌ئه‌گرتین؛ كه بێگومان له ناو ئه‌وانه‌شدا كه‌سانی ژیر و تێگه‌یشتوو هه‌ن كه جیاوازی ئه‌كه‌ن له نێوان هه‌قی ڕوون ئاشكرا‌و ناهه‌قی تاریك و لێڵ. وه مژده‌ده‌رین پێی چونكه ڕۆچوون تیایدا له سه‌ر حسابی گه‌وره‌ترین قیمه‌م و به‌هایه‌ك بوو كه ڕۆژئاوا پێوه‌ی ئه‌نازی: چونكه جه‌نگ دژی ئیسلام له سه‌ر حسابی بانگه‌شه‌ی ئازادیه، وه له سه‌ر حسابی ته‌ساموحی ئایینیه، وه له سه‌ر حسابی حوكمی یاسایه، به ڕاستی بۆ زۆێك له خه‌ڵكی ته‌نانه‌ت ڕۆژئاواییه‌كان خۆشیان به ته‌وای ڕوون بۆوه كه ئه‌م قیه‌م و به‌هایانه‌ی پێوه‌ی ئه‌نازین له ڕاستیدا له سه‌ر لێوارێكی داڕوخاو خۆ گرتبوو، له یه‌كه‌مین به‌ره‌نگار بونه‌وه‌یدا له گه‌ڵ هه‌قدا ڕووخاو به ته‌واوی ڕما. وه مژده‌ده‌رین پێی؛ چونكه ئه‌مه‌له‌و كارانه‌یه كه خوا كردویه‌تیه پاك بونه‌وه‌و پاڵفتگه بوونی ڕیزی موسڵمانان، وه توڕدان و لابردنی پیسی و پۆخڵه‌واتی لێیان. به ڕاستی هه‌ندێ له‌وانه‌ی خۆیان داوه‌ته پاڵ ئیسلام له‌م هێرشه سه‌خته توشی دۆڕدنگی و دوودڵی دێن و ئه‌وجا ده‌كه‌ونه مه‌جامه‌له‌ی ئه‌و بێ باوه‌ڕانه یان لائه‌ده‌ن و سه‌رنگۆ ئه‌بن، به‌ڵكو هه‌ندێكیان هه‌ڵئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و كافر ئه‌بنه‌وه‌و پاش ئه‌وه‌ی ئیمانیان هێناوه، جا چی بكه‌ین له گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا؟ ئایا بگرین و فرمێسك هه‌ڵڕێژین و خۆ بده‌ین به ده‌ست حوزن و ناخۆشیمانه‌وه؟ نه‌خێر، به‌ڵكو ئه‌ڵێین: ئه‌ی به‌نده ڕاسته‌قینه‌كانی خوا جێگیر بن؛ به ڕاستی دڵنیا بن كه خوا؛ ئه‌و دوڕوو دڵكرمێینانه ئه‌گۆڕێت به گه‌لانێك و كه‌سانێكی تر دێنێت كه باشتر‌و چاكتر بن له‌وانه يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَن يَرْتَدَّ مِنكُمْ عَن دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى الْـمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لائِمٍ ذَلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ * إنَّمَا وَلِيُّكُمُ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَالَّذِينَ آمَنُوا الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَهُمْ رَاكِعُونَ * وَمَن يَتَوَلَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَالَّذِينَ آمَنُوا فَإنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْغَالِبُونَ [ المائدة: 54 - 56 ] { ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، هه‌ركه‌س له ئێوه له ئاین و به‌رنامه‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕێت و پاشگه‌ز بێته‌وه‌ن ئه‌وه هه‌ر (خۆی زه‌ره‌ر ده‌كات) ئه‌وه له ئاینده‌دا خوا كه‌سانێك ده‌هێنێته كایه‌وه (ئه‌وه‌نده ڕێك و پێك وباوه‌ڕ دامه‌زراون) په‌روه‌ردگاری مه‌زن خۆشی ده‌وێن، ئه‌وانیش ئه‌ویان خۆش ده‌وێت، هه‌روه‌ها ملكه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو به سۆزن بۆ ئێمانداران و سه‌ربڵندو شكست نه‌خۆرو ده‌روون به‌رزن به سه‌ر بێباوه‌ڕاندا، له پێناو ڕێبازی خوادا بۆ به ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن و خه‌بات ده‌كه‌ن و تێده‌كۆشن، له لۆمه‌ی لۆمه‌كه‌رانیش ناترسن، (ئه‌م خۆشه‌ویستی و هه‌ڵبژاردن و سۆز‌و تێكۆشانه) فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی خوایه كه ده‌یبه‌خشێ به هه‌ر كه‌س كه‌بیه‌وێت و (شایسته بێت)و خوا فراوانگیرو زانایه (به نهێنی وئاشكرا، به شایسته‌یی و ناشایسته‌یی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك * به ڕاستی ته‌نها خۆشه‌ویست و پشتیوانی ئێوه، هه‌ر خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و ئه‌وانه‌ن كه باوه‌ڕیان هێناوه، كه نوێژه‌كانیان به چاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌كات له ماڵ و سامانیان ده‌رده‌كه‌ن و هه‌میشه دیارده‌ی كڕنوش و ملكه‌چیان بۆ په‌روه‌ردگار پێوه دیاره }.
هێز له عه‌قڵییه‌تی ئه‌مریكاییدا
ئیسلام ئایینێكه بانگه‌شه ناكات بۆ ئاشتی!!!
دێمۆكراسی، ناوێكی بێناوه‌ڕۆك*
ئاشتی و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام
تێگه‌یشتنی ڕۆژئاوا بۆ وه‌هابییه‌ت
ئیسلامی سیاسی
گفتوگۆی دوو ڕۆشنبیر له‌مه‌ڕ عه‌لمانییه‌تی دێمۆكراسی
جووله‌كه له دید و تێڕوانینی ئیسلامه‌وه
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).