پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٥-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٣/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

  سه‌ره‌تا :: قورئانی پیرۆز :: هونه‌ری ته‌جوید
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: کوڕی خاک | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٢٢١ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٤/٥ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

ده‌ستپێکردن (الإبتداء)
ده‌ستپێکردن له‌لای خوێنه‌ره‌کان(القراء) بریتییه‌ له‌ دووباره‌ خوێندنه‌وه له‌دوای پچڕاندن(القطع) یان ڕاوه‌ستان(الوقف)، ئه‌وجا ئه‌گه‌ر له‌دوات پچڕاندن بوو ئه‌وا له‌ پێشییه‌وه‌ (الإستعاذة) و (البسملة) ده‌بێت له‌سه‌ره‌تای سوڕه‌ته‌کاندا‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ ناوه‌ندی سوڕه‌ته‌کاندا بوو ئه‌وا خوێنه‌ر بۆی ده‌بێت (البسملة) بهێنێت یان نه‌یهێنێت له‌دوای (الإستعاذة) .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ستپێکردنه‌وه‌ له‌دوای ڕاوه‌ستان بوو، ئه‌وا (الإستعاذة) و (البسملة) له‌پێشییه‌وه‌ پێویست ناکات چونکه‌ خوێنه‌ر هه‌ر له‌حاڵه‌تی به‌رده‌وامیدایه‌ ئه‌و وه‌ستانه‌ی ته‌نها بۆ پشوودانێک و پاشان نییه‌تی خوێندنه‌وه‌یه‌.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌تا کۆتایی سوڕه‌تێکی خوێند و ئنجا ویستی سوڕه‌ته‌که‌ی تریش بخوێنێ، ئه‌وا ده‌بێت (البسملة) بهێنێت له‌لای ئه‌وانه‌ی که‌ (البسملة)ه‌یان هه‌یه‌ له‌سه‌ره‌تای سوڕه‌ته‌کانه‌وه‌ وه‌ک له‌(حفص).
ده‌ستپێکردنیش هه‌روه‌ک وه‌ستان(الوقف) وایه‌، دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و جۆرانه‌دا (ته‌واو وکافی و په‌سه‌ند و ناپه‌سه‌ند).
له‌سه‌ر خوێنه‌ر پێویسته‌ له‌جێیه‌ک ده‌ستپێبکات که‌ واتایه‌کی جوان و مه‌به‌ست بدات به‌ده‌سته‌وه‌ هه‌روه‌کو چۆن سه‌باره‌ت به‌وه‌ستانیش هه‌روابوو!

له‌ده‌ستپێکردندا وه‌ک وه‌ستان نییه‌، ده‌بێت خۆت هه‌ڵیبژێریت، به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ڕاوه‌ستان‌ که‌ حاڵه‌تی ناچاری تێدا بوو، بۆیه‌ له‌ ده‌ستپێکردنه‌وه‌دا نابێت به‌هیچ جۆرێک جیاکردنه‌وه‌ بکرێت له‌نێوان فرمان و بکه‌ره‌که‌ی یان به‌شی نیهاد(مبتدأ) و به‌شی گوزارش(خبر) یان وه‌سف و وه‌سفکراو یان (مضاف) و (مضاف اليه) و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ به‌ستراون پێکه‌‌وه‌.. به‌ڵام جگه‌ له‌ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ به‌ سه‌ره‌تای ئایه‌ته‌کان که‌ ئه‌گه‌ر به‌ ئایه‌تی پێشتره‌وه‌ش به‌سترابوو هه‌ر ده‌توانی نه‌گه‌ڕێیته‌وه‌ و گرێی نه‌ده‌یته‌وه‌ ثێوه‌ی چونکه‌ وه‌ک وتمان که‌ جائیزه‌ له‌ کۆتایی هه‌موو ئایه‌تێک ڕاوه‌ستان بکرێت و ده‌ستپیکردنه‌وه‌ش به‌ ئایه‌تی نوێ.

* بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانی که‌ له‌کوێوه‌ ده‌ستپێبکه‌یته‌وه له‌ خوێندنه‌وه‌دا، ئه‌م بنه‌مایه‌ بناسه‌؛ له‌کوێ ڕاوه‌ستان ڕه‌وا بوو له‌دوای ئه‌و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ ڕه‌وایه‌، هه‌روه‌ک ئیبن ئه‌لجه‌زه‌ری ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت له‌ کتێبی (النشر) فه‌رموویه‌تی: "کل ما أجازوا الوقف عليه أجازوا الإبتداء بما بعده".

هه‌موو ده‌ستپێکردنه‌وه‌یه‌ک به‌ قسه‌یه‌کی ناسه‌ربه‌خۆ ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به‌پێش خۆی مابوو له‌ واتاو وێژه‌(لفظ)، ئه‌وا ده‌سپێکردنێکی ناپه‌سه‌ند ده‌بێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌سه‌ره‌تای ئایه‌ته‌کان..

نمونه‌/
وه‌ک وه‌ستان له‌سه‌ر مَّا وَعَدَنَا و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ له‌ناوی اللَّهُ له‌ئایه‌تی وَإِذْ يَقُولُ الْمُنَافِقُونَ وَالَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ مَّا وَعَدَنَا اللَّهُ وَرَسُولُهُ إِلَّا غُرُوراً الأحزاب12. خۆ ئه‌گه‌ر له‌ وَعَدَنَا ه‌وه‌ ده‌سپێبکرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ هه‌ر ناپه‌سه‌ندتر ده‌بێت، وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ مَّا وَعَدَنَا ده‌سپێبکرێته‌وه‌ ئه‌وا هه‌رزۆتر ناپه‌سه‌ند ده‌بێت..

یاخود وه‌ستان له‌سه‌ر وشه‌ی قالوا له‌هه‌ر سێ ئایه‌ته‌کانی َّقَدْ سَمِعَ اللّهُ قَوْلَ الَّذِينَ قَالُواْ إِنَّ اللّهَ فَقِيرٌ وَنَحْنُ أَغْنِيَاء سَنَكْتُبُ مَا قَالُواْ وَقَتْلَهُمُ الأَنبِيَاءَ بِغَيْرِ حَقٍّ وَنَقُولُ ذُوقُواْ عَذَابَ الْحَرِيقِ [آل عمران:81] و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ به‌ إِنَّ اللّهَ فَقِيرٌ... ،وه‌ لَّقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَآلُواْ إِنَّ اللّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ [المائدة: 17] و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ به إِنَّ اللّهَ هُوَ الْمَسِيحُ... ،وه‌ َّقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُواْ إِنَّ اللّهَ ثَالِثُ ثَلاَثَةٍ وَمَا مِنْ إِلَـهٍ إِلاَّ إِلَـهٌ وَاحِدٌ وَإِن لَّمْ يَنتَهُواْ عَمَّا يَقُولُونَ لَيَمَسَّنَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ مِنْهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ [المائدة: 73] و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ به‌ إِنَّ اللّهَ ثَالِثُ ثَلاَثَةٍ....

یاخود ده‌ستپێکردنه‌وه‌ به يَدُ اللّهِ مَغْلُولَةٌ.... له‌ ئایه‌تی‌ وَقَالَتِ الْيَهُودُ يَدُ اللّهِ مَغْلُولَةٌ غُلَّتْ أَيْدِيهِمْ وَلُعِنُواْ بِمَا قَالُواْ بَلْ يَدَاهُ مَبْسُوطَتَانِ [المائدة:64] . یان ده‌سپێکردنه‌وه‌ به عُزَيْرٌ ابْنُ اللّهِ .. له‌ئایه‌تی‌ وَقَالَتِ الْيَهُودُ عُزَيْرٌ ابْنُ اللّهِ وَقَالَتْ النَّصَارَى الْمَسِيحُ ابْنُ اللّهِ ذَلِكَ قَوْلُهُم بِأَفْوَاهِهِمْ يُضَاهِؤُونَ قَوْلَ الَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قَبْلُ قَاتَلَهُمُ اللّهُ أَنَّى يُؤْفَكُونَ [التوبة: 30] یان ده‌سپێکردنه‌وه‌ به‌ غَيْرُ اللَّهِ يَرْزُقُكُم... یان له‌ ئایه‌تی يَا أَيُّهَا النَّاسُ اذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ هَلْ مِنْ خَالِقٍ غَيْرُ اللَّهِ يَرْزُقُكُم مِّنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ فَأَنَّى تُؤْفَكُونَ [فاطر: 3]. ده‌سپێکردنه‌وه‌ به‌ لاَ أَعْبُدُ الَّذِي فَطَرَنِي.. له‌ ئایه‌تی وَمَا لِي لاَ أَعْبُدُ الَّذِي فَطَرَنِي وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ[یس:22].

لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠