|
سه‌د ئامۆژگارى بۆ گه‌نجان
تێبنی: بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری به‌ڕێز بتوانێت هه‌موو خاڵه‌كان وه‌رگرێت و بتوانێت له سه‌ریان بوه‌ستێت و توشی ماندوویی نه‌بێ له خوێندنه‌وه‌یاندا، به باشمان زانی كه به چه‌ند ئاڵقه‌یه‌ك هه‌ر سه‌د ئامۆژگاریه‌كه بخه‌ینه ڕوو. [ده‌نگی ئیسلام].
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
به‌شی یه‌كه‌م: یه‌كه‌م تا حه‌وته‌م.
به‌ناوىخوداى به‌خشنده و میهره بان
سوپاس بۆ په‌روه‌ردگارى مه‌زنى بێ هاوتا، دروود و سڵاو بۆ سه‌ر گیانى كۆتا پێغه‌مبه‌ر محمد(صلى الله عليه وسلم) و كه سوكارى و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانى و گشت باوه‌ڕداران هه‌تا ڕۆژى دوایى.
له پێغه‌مبه‌ره وه (صلى الله عليه وسلم) ئامۆژگارى كراوین به خوو ڕه‌وشت وسوننه‌ت وفه‌رموده‌كانى بۆ ئه‌وه‌ى سوودیان لىَ وه‌ربگرین و جىَ به‌جێیان بكه‌ین تاوه‌كو پێكه‌وه بتوانین كۆمه‌ڵگایه‌كى به‌خته‌وه‌ر و خۆشبه‌خت بنیات بنێین و تواناى پێكه‌وه ژیانمان هه‌بێت وه‌ك له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ڕوونى ده‌كاته‌وه : عن أنس بن مالك عن النبى صلى الله عليه وسلم قال: { لايؤ من أحدكم حتى يحب لأخيه مايحب لنفسه } متفق علیه
واته: هیچ كه‌س له ئێوه ئیمانى ته‌واو نیه هه‌تا چى پێ خۆشه بۆ خۆى ئه‌وه‌شى بۆ برا موسوڵمانه كانى تر ى پێ خۆشبێ.
كه‌وایه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت كۆمه‌ڵگایه‌كى به‌خته‌وه‌ر و خۆشبه‌خت بنیات بنێین ده‌بێت شاره‌زاكانمان ئامۆژگارى كه‌سانى ترمان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش چاك ببن و سوودى لىَ وه‌ربگرن. فه‌رموون بابزانین ئامۆژگارى چیه:
خوێنه‌رى به‌رێز: هه‌ندێ كه‌س له‌ئامۆژگارى به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتون واده‌زانن بریتیه له ته‌داخول كردن له ئیش و كارى خه‌ڵك و ناره‌حه‌ت كردنیان یان به كه‌م زانین له پله و پایه‌یاندا یان ئامۆگارى كه‌ر باشتر‌و گه‌وره‌تر بێت له ئامۆژگارى كرا‌و، به‌ڵام ئه‌وكه‌سه‌ى ئامۆژكاریت ده‌كات شاره‌زاتره له تۆ له‌و بابه‌ته‌دا و ئامۆژگاریه‌كه‌ى بۆ تۆ نیشانه‌ى خۆشه‌ویستیه، ڕێنیشانده‌ره، خۆش به‌ختیه، سه‌روه تێكى ڕاسته قینه‌یه، نیشانه‌ى وه‌فایه، چاره سه‌رى ناخۆشى و به‌ڵایه.
ئامۆژگارى: میكانیزمى چاكه خوازیه.. قازانج و پادا شته .. ڕاستگۆیى و نه‌جاته.
ئامۆژگارى: چه‌پكه یه‌ك له خێره ئامۆژگارى كه‌ر پێشكه شت ده‌كات.
ئامۆژگارى: كه‌شتیه‌كى بچوكه ڕزگاركه‌رته له ناڕه‌حه‌تى و له شه‌پۆلى فیتنه ده تپارێزێ و ده تبا ته شوێنى ئارام.
ئامۆژگارى: ده‌تپه‌ڕێنێته‌وه له ناو گه‌وره‌ترین گه‌رده‌لولى حه‌زو ئاره‌زوه نابه‌جێكان ..
ئامۆژگارى: ڕووناكیه ده‌دره‌وشێته‌وه ڕێگات بۆ ڕووناك ده‌كاته‌وه..
ئامۆژگارى: چه‌سپاو ترت ده‌كات له سه‌ر پاكى و هۆشیارى و كردارى جوان، بۆلاى په‌روه‌ردگار بانگت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆژى دوایى سه‌ربه‌رزبیت..
. ئامۆژگارى: مافى تۆیه له‌سه‌ر ئامۆژگارى كه‌ر كه ڕووت تێبكات و ئاگادارت بكاته‌وه و ئامۆژگاریت بكات.
ئه‌ى گه‌نجى خۆشه‌ویست: تكایه به سنگى فراوانه‌وه ئامۆژگارى وه‌ربگره و له‌دڵتدا جێگه‌ى بكه‌ره‌وه.
بزانه: ئه‌و كه‌سه‌ى ئامۆژگاریت ده‌كات و بانگت ده‌كات بۆ ئامۆژگارى مه‌به‌ستى سوود و خۆشه‌ویستیه‌تى بۆ تۆ و ترسى زیانه كه له تۆ بكه‌وێت.
بزانه :ئه‌وه‌ى ئامۆژگاریكه‌ر پێت ڕاده‌گه‌یه‌نێت بریتیه له وته‌كانى په‌روه‌ردگار و وته‌و سونه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌ى كه‌وایه وه‌رى بگره به‌جوانترین شێوه،چونكه وه‌رگرتنى جێ به جێكردنی فه‌رمانى خواى گه‌وره و شوێنكه‌وتنى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ره(صلى الله عليه وسلم). به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌رت نه‌گرت بێگومان به‌رپه‌رچى وته‌ى په‌روه‌ردگار و سونه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌رت(صلى الله عليه وسلم)داوه ته‌وه.
. بزانه ئه‌ى خۆشه‌ویست: سه‌ره‌تاى چاك خوازى به‌وه ده‌بیت كه زوو ئامۆژگاریه‌كه وه‌ربگریت و دانى پبت دابنێیت. به ربه‌ره‌كانى له گه‌ڵ حه‌زو ئاره زوه كانت بكه كه داواى سه‌رپێچى فه‌رمانى خودات لێده كات. وه ڕقت لێبىَ به چاوى دوژمن سه یرى بكه.
وه له سه‌ر شتى بێ بایه‌خ گفت‌و گۆ مه‌كه,دان به هه‌ڵه‌كانتدا بنێ, خۆت به زل مه‌زانه. چونكه ناچێته به هه‌شت كه سێ له د ڵیدا هه‌بێ زه‌ڕه‌یه ك له خۆبه زلزانى.
ده ى بڕیار بده كه دان بنێى به هه ڵه‌كانت ئه گه‌ر هه‌ته وه واز بێنه له تاوان و سه‌ر پێچى, په شیمان به‌ره‌وه له‌و تاوانانه‌ى كردوته, جه سور به له‌سه‌ر ئه وه ى نه‌گه‌ڕیته وه بۆ سه‌رى له داهاتوتدا.
كاتێ سوپاسى ئه وكه‌سه‌ت كرد كه ئا مۆژگاریت ده‌كا و وه‌ڵامت دا یه‌وه, ئه وه له به‌ڕێزى و گه وره‌یی خۆته. ئه گه‌ر به پێچه‌وانه وه سو پاست نه كرد ئه‌واپێت ده ڵێ: "لا اريد من‌ك جزا ولا شك‌و را" واته: نه پادا شتم ده وێ لێت وه نه سوپاسكردنیش.
ته نها ئامۆ ژگاریه كه‌م لىَ وه‌ربگره له سوودى خۆ ته.
ئه‌م ئامۆژگاریانه له زێڕ و زیو جوانتر‌و به بایه‌خترن, دیارى پێغه‌مبه‌ره(صلى الله عليه وسلم)بۆیه نه‌فس و ڕۆحتى لێ بێبه‌ش مه‌كه.بۆ ئه‌وه وه‌ری بگره كه كارى پێ بكه‌یت نه‌ك بۆ ئه وه ى وازى لێ بهێنیت, ژیر ئه‌وه‌یه كه ئامۆ ژگارى له كه سانێ وه رگرێ كه ده‌وریان دیوه. نه‌ك نه‌زانێ هه‌تا خۆیشى تێى ده‌كه وێت., خۆ شبه‌خت ئه وه یه كه گویڕایه‌ڵى فه رمانى دروست كارى بێت, چونكه گه‌ڕانه وه بۆ لاى ئه وه. وه به‌د به‌ختیش ئه‌وه‌یه كه پشت هه‌ڵكا له‌وه‌ى سوودى پىَ ده گه‌یه‌نێت.
فه‌رموون با ئامۆژگاریه‌كان یه‌كه یه‌كه وه‌ربگرین و په‌یمانى جێبه‌جێكردنیان بده‌ین به‌پێى توانا‌مان:َ
١ - بزانه: وشه‌ى یه‌كتاپه‌رستى (لا اله الا الله) هیچ په‌رستراویك نیه به‌ڕاستى جگه له( الله) بزانه ئه‌م وشه سوودى بۆت نابێت به‌م هه‌شت مه‌رجه نه‌بێت:
* زانینى واتاكه‌ى.
* ڕ‌ازى بوون به‌و شتانه‌ى كه ئه‌م وشه‌یه ده‌یگرێته‌وه به‌دڵ و زمان.
* ملكه‌چ بوون و خۆدانه ده‌ستی ئه‌و واتایانه‌ى ئه‌م وشه‌یه ده‌یبه‌خشێت.
* ڕاستگۆیى ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌م وشه‌یه كه دژ و پێچه‌وانه‌ى درۆیه.
* خۆ یه‌كلاكردنه‌وه بۆ خوا (الإخلاص)
* خۆشه‌ویستى ته‌واو بۆ ئه‌م وشه جوانه و ئه‌و واتایه‌ى ده‌یبه‌خشێت.
* باوه‌ڕى نه‌بێت به‌وانه‌ى ده‌په‌رسترێت جگه له‌خوا.
سوربه له سه‌ر جێبه‌جێكردنى ئه‌م مه‌رجانه ڕه‌حمه‌تى خوات لىَ بێت وریابه زیاده‌ڕه‌وى مه‌كه له‌م مه‌رجانه‌ى باسمان كرد.
٢ - بزانه هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كانی ئیسلام (له ئیسلام ده‌رچوون) ده دانه‌ن:
* هاوبه‌ش دانان بۆ (اللّه) له به‌ندایه‌تى كردن‌دا.
* داواكردن له غه‌یرى په‌روه‌ردگار به‌پاڕانه‌وه لێى و پشت به‌ستن پێى.
* باوه‌ڕ بوون و به‌باشتر زانینى به‌رنامه‌یه‌ك جگه له‌و به‌رنامه‌یه‌ى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) هێناویه‌تى وه یان حوكمى سته‌مكارى بدات به‌سه‌ر حوكمى پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله عليه وسلم).
* ڕق لێ بوونه‌وه له‌و په‌یامه‌ى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)هێناویه‌تى وه‌یان ڕق لىَ بوونه‌وه له هه‌ندێكى.
* گاڵته كردن به‌به‌رنامه‌ى خوا و سونه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)وه گاڵته كردن به‌پاداشت و سزا.
* سیحر كردن و باوه‌ڕبوون پێى و قبوڵ كردنى له ئیسلام ده‌رچوونه.
* سه‌رخستنى بىَ باوه‌ڕان و یارمه‌تى دانیان به سه‌ر موسوڵماناندا.
* باوه‌ڕى وابێت هه‌ندىَ كه‌س له شه‌ریعه‌تى ئیسلام ده‌رچوون (واته هه‌ندێ كه‌س بۆیان هه‌یه كه به پێی زاهیری شه‌ریعه‌ت نه‌جوڵێنه‌وه‌و بۆیان هه‌یه له فه‌رمانه‌كانی شه‌ریعه‌ت ده‌ربچن).
* هه ڵگه‌ڕانه‌وه و پشت هه‌ڵكردن له به‌رنامه‌ى خوا .
ئاگاداربه گه‌نجى خۆشه‌ویست باش ئاگاداربه له مانه‌ى باسمان كرد چوونكه زۆرێك له گه‌نجان ئه‌م سیفاتانه‌یان تیًدایه.
٣- بزانه‌ئیمان هێنان به‌خواى گه‌وره ته‌نها باوه‌ڕبوون نیه‌و به‌س یان ته‌نها قسه نیه‌و به‌س به‌ڵكو ئه‌وه‌یه:"إعتقاد بالجنان والقول بالسان والعمل بالاركان" { باوه‌ڕبوون به‌دڵ، ده‌ربڕینى به‌زمان ،جىَ به‌جىَ كردنى به كرده‌وه}
( به‌زیادكردنى عیباده‌ت و كه‌م كردنه‌وه‌ى تاوان) خۆت خه‌ریك بكه به‌به‌ندایه‌تى كردن بۆ( اللّه) وازبێنه له‌تاوان چونكه ئه‌مه ئه‌و ڕێگه‌یه یه به‌رده‌وامیت پىَ ده‌به‌خشێت.
٤- بزانه خواى گه‌وره دروستى كردوین بۆ به‌ندایه‌تى كردن و په‌رستنى به‌تاك و ته‌نیایى وه هاوبه‌شى بۆ په‌یدا نه‌كه‌ین، له سوره‌تى( الذاریات)دا ده‌فه‌رموێت: وماخلقت الجن والإنس إلا ليعبدون واته:{ ئینسان وجنۆكه‌م دروست نه‌كردوه ته‌نها بۆ به‌ندایه‌تى كردن نه‌بێت } له به‌رئه‌وه به‌باشترین شێوه به‌ندایه‌تى خواى گه‌وره ئه‌نجام بده.
٥- بزانه به‌ندایه‌تى كردن (عیباده) وشه‌یه‌كى گشتگیره بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى خواى گه‌وره پێى ڕازیه: ده‌بێت له ئاشكرا‌و نهێنیدا بگه‌ڕێى وه هه‌وڵ بده‌ى بۆ ناسینى ئه‌و كردارانه‌ى خوڕه‌وشتى جوان و به‌رزن و خوا پێى ڕازیه جێبه‌جێیان بكه‌ین به وته وكردار.
٦- بزانه گه‌وره‌ترین عیباده‌ت ئه‌نجامدانى ئه‌و كردارانه‌یه خودا فه‌ڕزى كردووه له‌سه‌رمان:
خواى گه‌وره له فه‌رموده‌ى قودسى دا ده‌فه‌رموێت { به‌نده كانم نزیك ده‌بنه‌وه له من به‌و شتانه فه‌ڕزم كردون له‌سه‌ریان وه به‌جێى ده‌هێنن}.
گه‌نجى خۆشه‌ویست: پاپه‌ند به به‌وانه‌ى فه‌ڕز كراوه له‌سه‌رمان و پارێزگاریان لىَ بكه وه به جێیان بهێنه به جوانترین شێوه.
٧- بزانه عیباده‌ت كردن وه‌رناگیرێ ئه‌م دوو مه‌رجه‌ى له‌گه‌ڵدا نه‌بێت:
* خۆ ساغ كردنه‌وه بۆ په‌روه‌ردگار (الإخلاص) وه نیه‌ت پاكى.
* شوێن كه‌وتنى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) .
ئاگادارى (ریاء) به واته ڕوپامایى ئه‌نجامدانى كردارێك له‌به‌رخاترى غه‌یرى خواى گه‌وره كرداره جوانه‌كان به‌تاڵ ده‌كاته‌وه و ده‌بێته مایه‌ى سزادان، وه له دینه‌كه‌ت زیاد و كه‌م مه‌كه،
هه‌وڵ بده گه‌نجى خۆشه‌ویست نیه‌تت پاك بكه‌ره‌وه له ڕیاكردن سووربه له سه‌ر پاك كردنه‌وه‌ى كردارت له ڕیاكردن وزیاده ڕه‌وى
به‌رده‌وام شوێنكه‌وته‌ى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) به.
ئه‌م بابه‌ته ماویه‌تی............
|