یه‌كه‌م: خه‌ته‌نه كردن واجبه بۆ پیاویش و بۆ ئافره‌ت وه‌كو یه‌ك: كه ئه‌مه ڕاو بۆچوونی شافعیه‌كان و حه‌نبه‌لیه‌كانه، هه‌روه‌ك ( شيخ الإسلام ابن تيمية) ش له كتێبی ( مجموع الفتواى 21/114 ) و ئبنولقه‌ییم و قازی ئه‌بو به‌كر بن‌و عه‌ره‌بی كه مالكی یه ( ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت) له سه‌ر ئه‌و ڕاو بۆچوونه‌ن.
ئیمامی نه‌وه‌وی به ڕه‌حمه‌ت بێت له كتێبی ( المجموع : 1 / 367 ، 368 ) دا ئه‌ڵێت: (الختان واجب على الرجال و النساء عندنا ، و به قال كثيرون من السلف ، كذا حكاه الخطَّابيُّ ، و م‌من أوجبه أحمد ... و المذهب الصحيح المشهور الذي نص عليه الشافعي رحمه الله و قطع به الجمهور أنه واجب على الرجال و النساء) واته: خه‌ته‌نه كردن له لای ئێمه له‌سه‌ر پیاوان وئافره‌تان واجبه، هه‌روه‌ك زۆربه‌ی زۆری سه‌له‌فی ساڵحیش وایان فه‌رمووه، هه‌روه‌ك خه‌تتابیش وای بڕیاڕ داوه‌و ئیمام ئه‌حمه‌دیش به واجبی داناوه... كه‌وابوو مه‌زهه‌بی ڕاستی و درووستی ئاشكرا هه‌ر ئه‌و ده‌قه‌ی ئیمام شافعی یه ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت و كۆڕای جه‌ماوه‌ری مسوڵمانانیشی له‌سه‌ره ئه‌وه‌یه كه خه‌ته‌نه كردن واجبه له سه‌ر پیاوان و له سه‌ر ئافره‌تان ).
هه‌روه‌ها (البهوتي الحنبلي) له كتێبی: (كشاف القناع: 1/80) دا ئه‌ڵێت: (ويجب ختان ذكرٍ، و أنثي)] واته خه‌ته‌نه كردنی پیاوان و ئافره‌تان واجبه.
یان حافزی ئیبنو حه‌جه‌ر به ڕه‌حمه‌ت بێت له كتێبی: (الفتح:10/340 ) دا ده‌فه‌رموێت: ( و أغرب القاضي أبو بكر بن العربي فقال عندي أن الخصال الخمس المذكورة في هذا الحديث كلها واجبة فإن المر‌ء لو تركها لم تبق صورته على صورة الآدميين فكيف من جملة المسلمين كذا قال في شرح الموطأ) واته: قازی ئه‌بو به‌كری ئیبن و عه‌ڕه‌بی سه‌رسام بووه‌و ئه‌ڵێت: لای ئێمه ئه‌و پێنج شته‌ی كه باس كراون له فه‌رمووده‌كه دا تێكڕا واجبن، هه‌ر كه‌سێكی پشتی تێ بكات، ئه‌وه له سه‌ر شێوه‌ی بونیاده‌می ده‌ر ئه‌چێت، چی ئه‌ڵێیت كه تێكڕای مسوڵمانان له‌سه‌ر ئه‌و شێوه ئاده‌میه ده‌ر بچن له نَو چه‌وانی پشتكردنیان له‌و فه‌رمانه! به‌م شێوه‌یه له‌شه‌رحی " الموطأ" هاتووه ).
ڕاو بۆچوونی دووه‌م: ئه‌ڵێن خه‌ته‌نه كردن سوننه‌ته چ بۆ پیاوو چ بۆ ئافره‌ت: كه ئه‌وه مه‌زهه‌بی حه‌سه‌نی به‌سڕی و حه‌نه‌فیه‌كان و مالكیه‌كانه كه له ڕیوایه‌تێكی ئه‌حمه‌د گێڕڕاویانه‌ته‌وه كه ئه‌فه‌رموێت: خه‌ته كردن سوننه‌ته.
ئیبنو لجه‌وزی له كتیبی (القوانين الفقهية : 1 / 129) دا ئه‌ڵێت:( أما ختان الرجل فسنة مؤكدة عند مالك و أبي حنيفة كسائر خصال الفطرة التي ذكر أنها واجبة اتفاقاً) واته: خه‌ته‌نه كردنی پیاوان سوننه‌ی موه‌ككه‌ده‌یه لای مالك و ئه‌بی حه‌نیفه وه‌ك باقی ئه‌و شتانه‌ی كه شتێك بوو ون له فیتڕه‌تی ئینسان و به تێكڕای زانایانیش پێگیریان كردووه له سه‌ر واجبوونی.
هه‌روه‌ها ئیمامی نه‌وه‌وی به ڕه‌حمه‌ت بێت له كتێبی ( المجموع : 1 / 367 ) دا دوا ئه‌وه‌ی كه ئه‌بینێ خه‌ته‌نه كردن لای مه‌زهه‌بی ئیمام شافعی واجبه دێت پشتی خۆی به‌وه‌ی ئه‌حمه‌د و ئه‌وه‌ی كۆڕای جه‌ماوه‌ری مسوڵمانانیش قایم ئه‌كات و ئه‌ڵێت: ( قال مالك و أبو حنيفة : سنة في حق الجميع ، و حكاه الرافعي وجهاً لنا – أي للشافعية - و حكى وجهاً ثالثاً : أنه يجب على الرجل و سنة على المرأة) ئیمام مالك و ئه‌بو حه‌نیفه ئه‌ڵێن: خه‌ته‌نه كردن سوننه‌تێكه بۆ پیاوان و بۆ ئافره‌تان، وه ڕافعیش ڕووێكی تری به مه‌سه‌له‌كه داوه ئه‌ویش ئه‌ڵێت: خه‌ته‌نه كردن بۆ پیاوان واجبه‌و بۆ ئافره‌تانیش سوننه‌ت.
خاوه‌نی كتێبی (الدار المختار) له (6/751) به ڕه‌حمه‌ت بێت ده‌ڵێت: (الأصل أن الختان سنة كما جا‌ء في الخبر ، و هو من شعائر الإسلام و خصائصه ؛ فلو اجتمع أهل بلدة على تركه حاربهم الإمام ، فلا يترك إلا لعذر ... و ختان المرأة ليس سنة بل مكرمة للرجال و قيل سنة) واته: بنه‌ڕه‌ت ئه‌وه‌یه كه‌وا خه‌ته‌نه كردن سوننه‌ته‌هه‌روه‌ك كه له هه‌واڵه‌كاندا هاتووه كه‌وا خه‌تنه كردن یه‌كه له درووشمه‌كانی ئیسلام و تایبتمه‌ندی یه‌كانی، ئه‌گه‌ر ئه‌هلی شارێك ئه‌م سوننه‌ته فه‌رامۆشكه‌ن ئه‌وه له‌سه‌ر پێشه‌وای مسوڵمانانه كه شه‌ڕیان ده‌گه‌ڵدا هه‌ڵایسێنێت، چون ئه‌و سوننه‌ته ته‌رك ناكرێت مه‌گه‌ر كه‌سێك كه‌ك بیانووێكی هه‌بێت.. وه‌لێ خه‌ته‌نه كردنی ئافره‌ت له سوننه‌تدا نیه بگره ته‌نها خه‌ته‌نه كردنیان ڕێزێكه بۆ پیاو نراوه به‌ڵام هێندێكیش هه‌ن كه ئه‌ڵێن سوننه‌ته.
هه‌روه‌ها هه‌مان كه‌س له (6 / 751) به ڕه‌حمه‌ت بێت ئه‌ڵێت: ( و قوله مكرمة للرجال ؛ أي مما يفعل لأجل من يحل له الإفضاء إلى المرأة منهم ، إذن إن المرأة تكرم بعلها بالتزين و التهيؤ له بما يحب ، و من ذلك الخفاض) كه ئه‌شڵێن خه‌ته‌نه كردنی ئافره‌تان ته‌نها ڕێزێكه بۆ پیاو ته‌رخانكراوه، واته: ئه‌وی كه له باری ئافره‌ت ته‌رخان ئه‌كرێت له ڕووی خه‌ته‌نه كردن‌دا ئه‌وه‌یه كه حه‌ڵاڵێكه بۆ پیاو ڕه‌خساوه، كه‌وابوو جوانكردنی ئافره‌ت ڕێزێكه بۆ مێرده‌كه‌ی، یان ساز كردنێتی به شتێك كه مێرده‌كه‌ی پێ‌ی خۆشه. كه‌وابوو خه‌ته‌نه كردنی ئافره‌ت ته‌نها بۆ ڕێزێكه‌و (هیچی تر).
هه‌روه‌ها: ئیبن عابدینی حه‌نه‌فی به ڕه‌حمه‌ت بێت له په‌ڕاوێزه‌كه‌ی (6 / 751) له كتێبی پاك‌و خاوێنی " الطهارة " له كتێبی " السراج الوهاج" دا ده‌ڵێت: ( اعلم أن الختان سنة عندنا – أي عند الحنفية - للرجال و النساء) واته: بزانه كه‌وا خه‌ته‌نه كردن سوننه‌ته لای ئێمه واته: لای حه‌نه‌فیه‌كان، چ بۆ پیاو و چ بۆ ئافره‌ت.
ڕاو بۆچوونی سێ‌یه‌م: خه‌ته‌نه كردن واجبێكی دیار كراوه بۆ پیاوان و ڕێزگرتنێكیشه بۆ ئا فره‌ت: كه ئه‌مه‌ش قه‌ولی ئیمام ئه‌حمه‌ده وه ڕای هێندێكیش له مالكیه‌كانی وه‌ك سه‌حنون و ئیبن و قودامه‌یه كه له موغنی دا گوتوویه‌تی.
ئیبن عه‌بدولبیڕی مالكیش به ڕه‌حمه‌ت بێت له كتێبی(التمهید : 21 / 60)دا ئه‌ڵێت: ( أجمع العلما‌ء على أن إبراهيم عليه السلام أول من اختتن و قال أكثرهم : الختان من مؤكدات سنن المرسلين ، و من فطرة الإسلام التي لا يسع تركها في الرجال ، و قالت طائفة : ذلك فرض واجب ... قال أبو عمر : ذهب إلى هذا بعض أصحابنا المالكيين إلا أنه عندهم في الرجال ... و الذي أجمع المسلمون عليه الختان في الرجال على ما و صفنا) واته: تێكڕای زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه‌وا ئه‌و ئیبڕاهیم پێغه‌مبه‌ر علیه السلام یه‌كه‌م كه‌س بوو كه خه‌ته‌نه كرا. بۆیه زۆربه‌ی زۆریان ئه‌ڵێن: كه‌وا خه‌ته‌نه كردن یه‌كێك بووه له سوننه‌ته موه‌ككه‌ده‌كانی پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لێ بێت) وه‌ك له فیتڕه‌تی ئیسلامیشایه كه ته‌رك كردن بۆ پیاوان به شتێكی په‌سند نازانێت. (بۆیه) كۆمه‌ڵێك ئه‌ڵێن: ئه‌م خه‌ته‌نه كردنه واجبه... ئه‌بو عومه‌ر ئه‌ڵێت: هێندێ له هاوڕێیانمان له مالكییه‌كان ئه‌وه‌یه كه خه‌ته‌نه كردن بۆ پیاوان واجبه. كه ئه‌مه‌ش تێكڕای ڕاو بۆچوونی مسوڵمانانی له سه‌ره كه خه‌ته‌نه كردن بۆ پیاوان حوكمه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه كه باسمان كرد.
هه‌روه‌ها ئیبن و قودامه‌ی مه‌قدسی به ڕه‌حمه‌ت بێت له كتێبی (المغني 1/ 6) دا ئه‌ڵێت: ( فأما الختان فواجب على الرجال و مكرمة في حق النساء ، و ليس بواجب عليهن ، هذا قول كثير من أهل العلم) واته: خه‌ته‌نه كردن بۆ پیاوان واجبه و بۆ ئافره‌تانیش ڕێز نانه لێیان، به‌ڵام واجب نیه له سه‌ریان، كه ئه‌مه‌ش قه‌ولی زۆربه‌ی زۆری زانایانه.
به‌ڵگه‌ی ئه‌وانه‌ی كه خه‌ته‌نه كردن هه‌م بۆ پیاوو هه‌م بۆ ئافره‌ت به واجب ئه‌زانن: یه‌كه‌م: پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له فه‌رمووده‌یه‌ك به پیاوێك ده‌فه‌رموێ كه تازه مسوڵمان ببوو: ( ألق عنك شعر الكفر و اختتن) رواه أبو داود و أحمد و إسناده ضعيف . واته: ئه‌و قژه درێژه‌ت لابه‌ره و خۆشت خه‌ته‌نه بكه.( دیاره ئه‌م پیاوه قژێكی درێژی هه‌بووه‌و كه‌مێ پێ‌ی ئه‌نازی!)
دووه‌م: فه‌رمووده‌یه‌كه كه حاكم له ( مستدرك: 2/266) به‌سه‌نه‌دێك له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی هه‌ردوو شێخه‌كه كه موسلیم و بوخارین جگه له خۆی هێناویه‌ته‌وه و ئیمامی زه‌هه‌بیش دانی پێدا هێناوه كه‌وا له ئیبن و عه‌بباس ڕه‌زای خوایان لێ بێت ده‌گێڕنه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه ده‌فه‌رموێ: وَ إِذِ ابْتَلَى إِبْرَاهِيمَ رَبُّهُ بِكَلِمَاتٍ فَأَتَمَّهُنَّالبقره : 124 .ئه‌ڵێت: ( ابتلاه الله بالطهارة ؛ خمسٍ في الرأس ، و خمسٍ في الجَسَد . في الرأس : قص الشارب ، و المضمضة ، و الاستنشاق ، و السواك ، و فرق الرأس . و في الجسد : تقليم الأظافر ، و حلق العانة ، و الختان ، و نتف الإبط ، و غسل مكان الغائط ، و البول بالماء) خوای گه‌وره ئیبڕاهیم پێغه‌مبه‌ری علیه السلام ئیبتیلا كرد به پێنجشت له سه‌رو پێنجیش له لاشه. ئه‌وی سه‌باره‌ت به سه‌ره بریتی بوون له: كورت كردنه‌وه‌ی سمێڵ و ئاو له‌ده‌موردان و فن كردن و سیواك و قژ سووککردن، ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌سته به له‌شیش نینۆككردن و بنباڵكردن و خه‌ته‌نه كردن و پاك كردنه‌وه‌ی شوێنی پیسایی و میز كردنه.