ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، مێژووه‌كه‌ی، حوكمی ئاهه‌نگگێڕان پێی، قسه‌ی زانایان له‌سه‌ری
نووسینی: دكتور: ناصر بن يحيى الحنيني
وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردن: باوكی موحه‌ممه‌د
برای موسڵمان، خوشكی موسڵمان، هیچ گومانێك له‌وه‌دا نییه كه ئێمه هه‌موومان خۆشه‌ویستیی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌ناو دڵ و ده‌روون و هه‌ست و ویژدانمانه. پێغه‌مبه‌رمان، خۆشه‌ویستمان، پێشه‌وا و پێشه‌نگمان؛ دروود و ڕه‌حمه‌ت بۆ سه‌ر ئه‌و پێغه‌مبه‌ره و ئال و یاوه‌ره‌كانی و ئه‌وانه‌ش به چاكه و ئیحسان شوێنیان كه‌وتن تا ڕۆژی دوایی.
ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ش له ئه‌سڵ و بنچینه‌ی دینه‌كه‌مانه و به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆمان نییه لێی لابده‌ین؛ هه‌ركه‌سێك پێغه‌مبه‌ری (صلى الله عليه وسلم) خۆش نه‌وێت، ئه‌وه كافر و بێ دین وبێباوه‌ڕه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئیسلامه‌وه نییه و ئێمه به ڕقلێبوه‌نه‌وه و بوغزاندنی ئه‌و كه‌سه له خوا نزیك ده‌بینه‌وه و پله‌مان به‌رزتر ده‌بێته‌وه. ئه‌وه له سیفاتی دووڕووه‌كانه، ئه‌وانه‌ی خوا (سبحانه وتعالی) ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێت كه له بنی ئاگردان: في الدرك الأسفل من النار.
برا و خوشكی موسڵمان: ئه‌م لێكۆڵینه‌وه خاكی و له‌خۆبووه (متواضع)ه ده‌خه‌مه پێش ده‌مت، تاكو به به‌رچاوڕۆشنییه‌وه سه‌رنجی بده‌یت و بیخوێنیته‌وه؛ به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به هه‌ق و ڕاستی و دوور له هه‌موو ده‌مارگیرییه‌ك بۆ زانایانی وڵاته‌كه‌ت یان مه‌زهه‌ب و ڕێڕه‌وه‌كه‌ت یان ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ری ڕاهاتوویت تێی بڕوانیت. جا ئه‌گه‌ر هه‌ق و ڕاستییه‌كت تێدا بینیه‌وه، وه‌ریبگره و به‌گوێی بكه. ئه‌ویش له‌به‌ر گوێڕایه‌ڵیی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كه فه‌رمانیان پێ کردووین هه‌میشه به‌شوێن هه‌ق و ڕاستییه‌وه بین و هه‌ركاتێك هه‌ق هاته پێشمان وه‌ریبگرین و پشتی تێ نه‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر ناڕه‌وایی و ناهه‌قییه‌كیشت تێدا بینی، ئه‌وه په‌نات ده‌ده‌م به خوا له‌وه‌ی كه شوێنی بكه‌ویت، چونكه ئێمه هه‌موومان به‌ندایه‌تی و عیباده‌ت ناكه‌ین به شتانێك كه هه‌ق و ڕاست نه‌بن و به‌ڵگه‌ی ته‌واوی شه‌رعییان له‌سه‌ر نه‌بێت.
خوای گه‌وره منیش و تۆش ده‌ستگیرۆیی بكات بۆ ناسینی ڕێی هه‌ق و له شوێنه‌كه‌وتنی ڕێگه‌ی ناڕاست و به‌تاڵ و دوور بكه‌وینه‌وه. پشتمان هه‌ر به‌و به‌ستووه و له‌سه‌ر ئه‌وه كار و كرده‌وه‌مان.
و صلی الله علی نبینا محمد و علی اله و صحبه و سلم.
مێژووه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی بڕوانێته ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵه‌كان و شوێنكه‌وتووانیان و شوێنه‌كه‌وته‌ی ئه‌وانیش، ته‌نانه‌ت تا ده‌گاته سێسه‌دوپه‌نجا ساڵی كۆچیش، نابینیێت هیچ كه‌سێك له زانایان یان ده‌سه‌ڵاتداران ته‌نانه‌ت له خه‌ڵكانی گشتیش باسی له‌م كاره كردبێت یان فه‌رمانی پێ دابێت یان خه‌ڵكی هان دابێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی یان قسه‌ی له‌سه‌ر كردبێت.
حافظی سه‌خاوی له فه‌تواكانیدا ده‌ڵێ: عمل المولد الشريف لم ينقل عن أحد من السلف الصالح في القرون الثلاثة الفاضلة وإنما حدث بعد. أهـ (نقلا عن سبل الهدى والرشاد للصالحي (1/439) ط. وزارة الأوقاف المصرية).
{ كاری مه‌ولودی پیرۆز له هیچ كام له پێشینه چاكه‌كانه‌وه وه‌رنه‌گیراوه له‌و سێ سه‌ده‌ی خاوه‌ن ڕێزه‌دا، به‌ڵكو له پاشاندا دروست بووه}.
كه‌واته پرسیاری گرنگ ئه‌مه‌یه كه: كه‌ی ئه‌م كاره دروست بو و هاته كایه‌وه -مه‌به‌ستم مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ره صلی الله علیه وسلم-، وه ئایا زانایان و ده‌سه‌ڵاتداران و پاشایان و جێنیشینانی ئه‌هلی سوننه‌ت ئه‌وانه‌ی كه جێی متمانه‌ی خه‌ڵكی بوون هێناویانه و كاریان پێ كردووه یان كه‌سانی تری جگه له‌وان؟
حوكمی ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر و ڕوونكردنه‌وه‌ی فه‌ساد و ناردوستی و ناشه‌رعێتی له چه‌ندان ڕووه‌وه بزانه ڕه‌حمه‌تی خوا له منیش و له تۆش كه ئه‌وه‌ی ناو ئه‌برێ به مه‌ولود و ئاهه‌نگی له دایكبوون به هیچ جۆرێك شه‌رعی نییه‌و نه به‌ڵگه‌ی كیتاب و نه سوننه‌ت و نه كۆڕا (اجماع)و نه پێوه‌ر (قیاس)ی دروستی له‌سه‌ر نییه، ته‌نانه‌ت به‌ڵگه‌ی ژیری و فیتریشی له سه‌ر نییه، به‌ڵگه‌نه‌ویستیشه هه‌ركارێك به‌م جۆره بوو ئه‌وه دیاره كه بیدعه‌و داهێنراوێكی زه‌مكراوه و بێ كه‌ڵكه.
حافظی ابن رجب ده‌فه‌رموێت:[ والمراد بالبدعة ما أحدث مما لا أصل له في الشريعة يدل عليه] [مه‌به‌ستیش به بیدعه ئه‌وه‌ی كه داهێنرابێ و هیچ ئه‌سڵ و بنچینه‌یه‌ك نه‌بێت له شه‌ریعه‌تدا كه ببێته به‌ڵگه له سه‌ری]
وه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: [فكل من أحدث شيئا ونسبه إلى الدين ولم يكن له أصل من الدين يرجع إليه فهو ضلالة والدين بريء منه، وسواء في ذلك مسائل الاعتقاد أو الأعمال أو الأقوال الظاهرة والباطنة][جا هه‌ر كه‌سێ شتێكی داهێنا وه پاڵیدایه پاڵ ئیسلام وه هیچ بنچینه‌و بنه‌مایه‌كی نه‌بوو له ئیسلامدا بگه‌ڕێته‌وه بۆی ئه‌وه گومڕایی و ئایین لێی به‌ریه، وه له‌مه‌شدا یه‌كسانه مه‌سه‌له‌ی بیروباوه‌ڕ بێ یان كرده‌وه‌كان بن یان قسه‌ی دیار‌و ناواخن بن].
وه بیدعه‌ش ئه‌وه‌یه كه: [ما لم يشرعه الله من الدين فكل من دان الله بشيء لم يشرعه الله فذاك بدعة وإن كان متأولا] سه‌یری مجموع الفتاوى (١٨/٣٤٦[/). { ئه‌وه‌ی كه خوا داینه‌ناوه له دیندا، جا هه‌ركه‌سكێك ملكه‌چی و دینداری بۆ خوا بكات به شتێك كه خوا ڕێی پێ نه‌دابێ ئه‌وه بیدعه‌و گومڕاییه با به ته‌ئویلیش بێت }.
ڕووی یه‌كه‌م ئه‌م كاره نه‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كردوویه‌تی، وه نه فه‌رمانیشی پێ داوه و نه هاوه‌ڵه‌كانیشی كردویانه‌وه نه شوێنه‌كه‌وته‌ی ئه‌وانیش و نه شوێنكه‌وته‌ی شوێنكه‌وتووه‌كانیش، وه نه هیچ كه‌سێك له ماوه‌ی سێ سه‌ده‌ی یه‌كه‌می فه‌زڵ و ڕێز له ناو موسڵمانان كردویانه، به‌ڵكوو ئه‌م كاره له سه‌ر ده‌ستی كه‌سانێك –وه‌ك ڕوون و ئاشكرایه- ده‌ركه‌وتووه كه له كوفر‌و بێباوه‌ڕیه‌وه نزیكترن بوون وه‌ك له ئیمان و باوه‌ڕ ئه‌وانیش كه باتنیيه‌كان بوون.
جا ئه‌گه‌ر بڕیاری ئه‌مه درا كه وایه، ئه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره ده‌كات ئه‌چێته به‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی كه خوا -سبحانه‌وتعالی- هه‌ڕه‌شه‌ی پێ له بكه‌رو خاوه‌نه‌كه‌ی كردووه به فه‌رمووده‌ی: ومن يشاقق الرسول من بعد ما تبين له الهدي ويتبع غير سبيل المؤمنين نوله ما تولى ونصله جهنم وساءت مصيرا وه ئه‌وه‌ش ئه‌و كاره ده‌كات كه ناو ئه‌برێ به جه‌ژنی له دایكبوون، بێگومان شوێن ڕێگه‌ی جگه له باوه‌ڕداران كه‌وتووه له هاوه‌ڵه‌كان و شوێنكه‌وتوانیان و شوێنكه‌وته‌ی شوێنكه‌وتوانیان.
يا أكرم الخلق مالي من ألوذ به *** سواك عند حلول الحادث العمم
فإن من جودك الدنيا وضرتها *** ومن علومك علم اللوح والقلم
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د بن محمد ابن الحاج السلمي كه ده‌ڵێ:
نور الهدى قد بدا في العرب والعجم *** سعد السعود علا في الحل والحرم
بمولد المصطفى أصل الوجود ومن *** لولاه لم تخرج الأكوان من عدم
وه‌ابن الحاج له (المدخل ٢/١٥)دا ده‌ڵێ:
[ثم العجب العحيب كيف يعملون المولد للمغاني والفرح والسرور لأجل مولده - عليه الصلاة والسلام - كما تقدم في هذا الشهر الكريم وهو - عليه الصلاة والسلام - فيه انتقل إلى كرامة ربه - عز وجل - وفجعة الأمة فيه وأصيبت بمصاب عظيم لا يعدل ذلك غيرها من المصائب أبداً فعلى هذا كان يتعين البكاء والحزن الكثير وأنفراد كل إنسان بنفسه لما أصيب به..] ]أهـ { پاشان ئه‌وه‌ی زۆر جێی سه‌رسامی و سه‌رسوڕهێنه‌ره چۆن ئه‌م كاری مه‌ولودو له دایكبوونه ئه‌كه‌نه خۆشی و شادی ده‌ربڕین و گۆرانی-وه‌ك له‌وه‌و پێش باسی هات كه له‌م مانگه پیرۆزه‌دا ئه‌یگێرن- له كاتێكا ئه‌و صلىالله علیه وسلم تیایدا به‌ره‌و ڕێز‌و كه‌رامه‌تی په‌روه‌ردگاری ڕۆشت (وه‌فاتی كرد)، ئوممه‌تی ئیسلام پێی كه‌وته كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن و جه‌رگ بڕه‌وه و توشی به‌ڵایه‌كی گه‌وره هاتن كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له گه‌ڵ هه‌ر به‌ڵاو موسیبه‌تێكی دیكه‌دا هاوتا ناكرێ، جا له سه‌ر ئه‌مه‌وه پێویسته كه مرۆڤ پێی دڵته‌نگ بێت و گریانی بێت و هه‌موو كه‌سێك به خۆی گۆشه‌گیر بێت و بیر له‌و موسیبه‌ته بكاته‌وه كه توشی هاتووه......}.
ڕووی چوارده‌یه‌م ئه‌م ئاهه‌نگی مه‌ولوده زۆرێك كاری گه‌وره له خۆ ده‌گرێ كه ده‌بێته موڵگه‌ی كه‌سانی هه‌واو ئاره‌زوو په‌رست و مه‌به‌ستی خۆیانی تیا ده‌بیننه‌وه وه‌ك: گۆرانی و تن و ته‌پڵ لێدان و تێكه‌ڵاوی پیاو و ژن و شتانی دیكه‌ش، به‌ڵكوو له هه‌ندێ وڵات‌دا كه نه‌فامی و بێ ئاگایی زۆره ئه‌گاته ڕادده‌ی عه‌ره‌ق خواردنه‌وه‌ش، هه‌روه‌ها ده‌رخستنی چه‌نده‌ها جۆری جادووگه‌ری و شه‌عوه‌زه‌و شتانی دیكه‌ش، جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك بێ ئه‌م شتانه‌ش به‌شداری ئه‌م جۆره ئاهه‌نگانه بكات خێری توش نه‌بێ، ده‌ی ئه‌گه‌ر شتی وای تێكه‌ڵاو بێ و بێ شه‌رعی بگاته ئه‌م ڕادده‌یه ده‌بێ چۆن بێ. جا ئیتر چی گۆڕین و شێواندنێك بۆ دروشمه‌كانی دین له‌مه گه‌وره‌ترو خراپتر ده‌بێت.
ڕووی پازده‌یه‌م گرتنه خۆی ئه‌م ئاهه‌نگ و بۆنانه بۆ زۆرێك له ئیسراف و پاره به فیڕۆدان و به خشینی له جگه له ڕێی خۆیداو جگه له خه‌ڵكانی خۆی.
ڕووی شازده‌یه‌م له‌م ئاهه‌نگ و مه‌ولودانه‌دا كه زۆر بوون و بڵاو بونه‌وه به شێوه‌یه‌ك كه له هه‌ندێ شوێندا ده‌گاته بیست و هه‌شت ئاهه‌نگ له‌و مانگه‌دا، له‌مانه‌دا به فیڕۆدان و په‌ك خستنی ماڵ و سامان و توانا‌و هه‌وڵ و تێكۆشان و كات به فیڕۆ بردنه له شتێكی بێ سوود و پاشانیش بێ ئاگا بوون له‌و هه‌موو فرت و فێڵ و ته‌ڵه‌كانه‌ی دوژمنانی ئه‌م دینه بۆ موسڵمانانیان ناوه‌ته‌وه، به‌م شێوه‌یه هه‌موو ڕۆژه‌كانیان ده‌بێته هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆرانی و ته‌پڵ و پیاهه‌ڵدان، ئیتر كه‌ی ده‌ستبه‌تاڵ ده‌بن بۆ فێربوونی ئایینه‌كه‌یان و ئاگاهی و هۆشداریان به فرت و فێڵ و نه‌خشه‌ی دوژمنانیان بۆیان، له به‌ر ئه‌وه كاتێ داگیركه‌ران هاتنه وڵاته‌كانمانه‌وه هه‌وڵیان دا كه هه‌رچی دیارده‌ی ئیسلامی هه‌یه زاڵ بن به سه‌ریداو نه‌یهێڵن و خه‌ڵكی لاده‌ن له ئایینه‌كه‌یان و ره‌زیله‌ت و ڕه‌وشت نزمی له ناویاندا بڵاو بكه‌نه‌وه، وه هه‌رچیه‌كیش له هه‌ڵس و كه‌وت و شتانی موسڵمانان ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانی تێدا بوایه ئه‌وه پیرۆزباییان لێ ده‌كردن و یارمه‌تیان ده‌دان وه‌ك كردنه‌وه‌ی شوێنی گاڵته‌و گه‌پ و سه‌ماو شوێنه حه‌رامه‌كان، وه له‌و بیدعه‌و كاره داهێنراوانه‌ش كه خه‌ڵكیان له دروشمه ڕاسته‌قینه‌كانی ئیسلام به دوور ده‌خسته‌وه بیدعه‌ی مه‌ولودو شتانی دیكه‌ی وه‌ك ئه‌و بوون، به‌ڵكوو شێوه‌ی ئه‌م بیدعه‌و كاره داهێنراوانه له هۆكاری دوا كه‌وتوویی و پێشنه‌كه‌وتنیانه له ژیانیاندا.
سه‌ید ڕه‌شید ڕه‌زاله گۆڤاری (المنار ٢/٧٤-٧٦) دا ده‌ڵێت: [فالموالد أسواق الفسوق فيها خيام للعواهر وخانات للخمور ومراقص يجتمع فيها الرجال لمشاهدة الراقصات المتهتكات الكاسيات العاريات ومواضع أخرى لضروب من الفحش في القول والفعل يقصد بها إضحاك الناس.... (إلى أن قال): فلينظر الناظرون إلى أين وصل المسلمون ببركة التصوف واعتقاد أهله بغير فهم ولا مراعاة شرع اتخذوا الشيوخ أنداداً وصار يقصد بزيارة القبور والأضرحة قضاء الحوائج وشفاء المرضى وسعة الرزق بعد أن كانت للعبرة وتذكرة القدوة وصارت الحكايات الملفقة ناسخة فعلا لما ورد من الأمر بالمعروف والنهي عن المنكر والتعاون على الخير ونتيجة لذلك كله؛ أن المسلمين رغبوا عما شرع الله إلى ما توهموا أنه يرضي غيره م‌من اتخذوهم أنداداً وصاروا كالإباحيين في الغالب فلا عجب إذا عم فيهم الجهل واستحوذ عليهم الضعف وحرموا ما وعد الله المؤمنين من النصر لأنهم انسلخوا من مجموع ما وصف الله به المؤمنين ولم يكن في القرن الأول شي‌ء من هذه التقاليد والأعمال التي نحن عليها بل ولا في الثاني ولا يشهد لهذه البدع كتاب ولا سنة وإنما سرت إلينا بالتقليد أو العدوى من الأمم الأخرى، إذ رأى قومنا عندهم أمثال هذه الاحتفالات فظنوا أنهم إذا عملوا مثلها يكون لدينهم عظمة وشأن في نفوس تلك الأمم فهذا النوع من اتخاذ الأنداد كان من أهم أسباب تأخر المسلمين وسقوطهم فيما سقطوا فيه]. أ. هـ
باس ده‌كات و ده‌ڵێت كه كاتێك داگیركه‌رانی فه‌ره‌نسایی به سه‌ركردایه‌تی ناپلیۆن میسریان داگیركرد، سۆفییه‌كان و ئه‌وانه‌ی خه‌ریكی ئاهه‌نگ و شتی وا بوون پاشه‌كشه‌یان كرد و چوونه دواوه. ناپلیۆن هه‌ڵسا و فه‌رمانی پێ کردن به زیندووكردنه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆنه و ئاهه‌نگه و پاڵپشتی لێ كردن.
له (مظهر التقديس )دا ده‌ڵێ: [ وفيها (أي سنة ١٢١٣هـ في ربيع الأول): سأل صاري العسكر عن المولد النبوي ولماذا لم يعملوه كعادتهم فاعتذر الشيخ البكري بتوقف الأحوال وتعطل الأمور وعدم المصروف فلم يقبل وقال (لابد من ذلك) وأعطى الشيخ البكري ثلاثمائة ريال فرانسة يستعين بها فعلقوا حبالا وقناديل واجتمع الفرنسيس يوم المولد ولعبوا ودقوا طبولهم واحرقوا حراقة في الليل وسواريخ تصعد في الهواء ونفوطاً] [وه له‌و ساڵه‌دا (واته ڕه‌بیعی یه‌كه‌می ساڵی ١٢١٣هـ) صاری العسكر (ئه‌وه كه نابلێۆن داینابوو) پرسیاری له مه‌ولودی پێغه‌مبه‌رصلىالله علیه وسلم كرد كه بۆچی ئێسته وه‌ك خوو نه‌ریتی جارانیان نایكه‌ن و ئاهه‌نگ ناگێڕن، شێخی به‌كری عوزری به‌وه بۆ هێنایه‌وه كه حاڵ و بار‌و دۆخ گۆڕاوه‌و كاره‌كانیان په‌كیان كه‌وتووه و مه‌سروفات و پاره‌مان نیه بۆ گێڕانی، ئه‌و ئه‌مه‌ی قبوڵ نه‌كردو وتی (هه‌ر ده‌بێ ئه‌و كاره بكرێ) وه سێ سه‌د ریالی فه‌ڕه‌نسی دا به شێخی به‌كری و تا كاره‌كانی پێ ئه‌نجام بدات، ئیتر حه‌بلیان هه‌ڵواسی و فتیله‌یان داگیرساند‌و فه‌ڕه‌نسیه‌كان له ڕۆژی مه‌ولودا كۆ بونه‌وه‌و ده‌ستیان كرده یاریكردن و ته‌پڵ لێدان و شتیان له شه‌ودا ئه‌سوتاندو هه‌ڵیان ئه‌دا و به ئاسماندا به‌رز ده‌بۆوه].
وه له‌وانه‌یه یه‌كێك بپرسێ كه مه‌به‌ستیان چی بووه له پاڵپشت و یارمه‌تیدانیان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ئاهه‌نگ و بیدعانه؟
وه‌ڵامه‌كه جێ دێڵێن بۆ مێژوو نووسی هاوچه‌رخیان له‌و كاته‌دا (الجبرتی) كه له (تاريخ عجائب الآثار(٢/٣٠٦)دا ده‌ڵێت: [ ورخص الفرنساوية ذلك للناس لما رأوا فيه من الخروج عن الشرائع واجتماع النساء واتباع الشهوات والتلاهي وفعل المحرمات] [ فه‌ڕه‌نسیه‌كانیش بۆیه مۆڵه‌تیان دا كه خه‌ڵكی له‌م جۆره ئاهه‌نگانه بگێڕن، كاتێ بینیان وا ده‌رچوون له شه‌رع و كۆبونه‌وه‌ی ژنان و شوێنكه‌وتنی هه‌واو ئاره‌زوو كار‌و كرده‌وی حه‌رام و ناڕه‌وای تیا به دی ده‌كرێ].
قسه‌ی زانایان و ئه‌هلی علیم له سه‌ر ئاهه‌نگی له دایكبوون زانایانی جیهانی ئیسلامی له سه‌ر جیاوازی كات و شوێن و ڕێڕه‌وو مه‌زاهبی فیقیانه‌وه فه‌توایان داوه كه ئاهه‌نگ گێڕان به یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه و سلم كارێكی حه‌رام و ناشه‌رعی و نا به‌جێیه و ئه‌م كاره له‌و بیدعه‌و داهێنراوانه‌یه كه هیچ ئه‌سڵ و بنه‌مایه‌كی نیه له‌م ئاینه‌دا وه فه‌رموو تۆ‌و هه‌ندێك له‌وانه:
• شێخی ئیسلام ابن تيمية كه له زانایانی شام و موجته‌هیده‌كانه، سه‌یری ( اقتضا‌ء الصراط المستقيم (٢ /٦١٩) ) و (مجموع الفتاوى(١/٣١٢) ) بكه.
• عه‌للامه شێخ تاج الدين عمر بن علي اللخمي السكندري به ناوبانگ به الفكهانی له په‌یامێكیدا له ژێر ناوی (المورد في الكلام على عمل المولد ) كه زانایه‌كی مالیكی مه‌زهه‌به و له ( ٧٣٤)ك له ئه‌سكه‌نده‌ریه مردووه.
• مامۆستا أبو عبد الله محمد الحفار كه له‌م باره‌یه‌وه فه‌توای هه‌یه‌و (الونشریسی) له (المعیار المعرب)دا باسی كردووه، كه ئه‌میش هه‌ر له زانایانی مه‌غریبه.
• عه‌للامه ابن الحاج أبو عبد الله محمد بن محمد بن محمد العبدري الفاسي المالكي، كه له (٧٣٢)ك له قاهرة مردووه، قسه‌یه‌كی به نرخ و به پێزی هه‌یه له‌م باره‌وه له سه‌ره‌تای به‌شی دووه‌می (المدخل)دا.
• شێخی عه‌للامه شيخ محمد بخيت المطيعي حه‌نه‌فی، موفتی وڵاتی میسر.
• شێخ على محفوظ له كتێبه‌كه‌یدا (الإبداع في مضار الابتداع.)
• ئیمامی شاطبی كه زانایه‌كی مالیكی ئه‌نده‌لوسیه و قسه‌یه‌كی به نرخ و به به‌های هه‌یه له كتێبێكیدا كه به ناوی (فتاوی الامام الشاطبی) چاپ كراوه.
• شێخ ڕشید رضا له زیاتر له شوێنێكدا له كتێب و دانراوه‌كانیدا هه‌ر وه‌ك له (المنار)دا به‌شی: (٩/٩٦)، (٢/٧٤-٧٦) (١٧/١١١) (٢٩/ ٦٦٤-٦٦٨). وه فه‌تواكانی(به‌شی پێنجه‌م له لاپه‌ڕه ٢١١٢-٢١١٥) و (به‌شی چواره‌م له لاپه‌ڕه ١٢٤٢-١٢٤٣).
• شێخ أبو الطيب محمد شمس الحق العظيم آبادي كه له زانایانی هیندستانه، سه‌یری ( رسالة الشيخ حمود التويجري ص٢٣٥ ط. العاصمة ضمن المجموع في الرسائل الخاصة ببدعة المولد) بكه.
• شێخ بشير الدين القنوجي كه له زانایانی هیندستانه و شێخ و مامۆستای أبو الطيب ه (سه‌رچاوه‌ی پێشوو).
• شێخ فوزان السابق له كتێبه‌كه‌یدا (البيان والإشهار ص ٢٩٩).
• شێخ محمد بن عبد السلام خضر الشقيري له كتێبه‌كه‌یدا (السنن والمبتدعات).
• شێخی ئیسلام موجه‌دید محمدی كوڕی عبدالوهاب.
• عه‌للامه شێخ عبد الرحمن بن حسن آل الشيخ هه‌روه‌ك له (الدرر السنية)دا.
• عه‌للامه شێخ محمد بن ابراهیم نامه‌یه‌كی هه‌یه له نه‌هێشتن و نه‌كردنی مه‌ولودا، سه‌یر كۆی فه‌تواكانی بكه (٣/٤٨-٩٥ ) كه زۆرێك له‌و فه‌توا جۆراو جۆرانه‌ی سه‌باره‌ت به مه‌ولد له خۆ گرتووه.
• عه‌للامه شێخ عبدالله بن محمد بن حمید له نامه‌یه‌كیدا له ژێر ناوی (هداية الناسك في اهم المناسك).
• عه‌للامه شێخ عبدالعزیز بن باز له نامه‌یه‌كیدا له ناوی (حكم الاحتفال بالمولد النبوی).
• عه‌للامه شێخ محمود بن عبدالله التویجری له نامه‌یه‌كدا له ژێر ناوی (الرد القوي على الرفاعي والمجهول وابن علوي وبيان أخطائهم في المولد النبوي).
• شێخ عه‌للامه اسماعیل الانصاری كه نامه‌یه‌كیدا له به ناوی (القول الفصل فی حكم الاحتفال بمولد خیر الرسل) كه له باشترین ئه‌و بابه‌ت و نوسراوانه‌یه كه بینیومن.
• عه‌للامه شێخ محمد الصالح العثیمین.
• عه‌للامه شێخ عبدالله بن جبرین.
•شێخ صالح بن فوزان الفوزان.
• فه‌توایه‌كی تری له گۆڤاری (التوحید) هه‌یه كه له میسر ده‌رده‌چێت له لایه‌ن كۆمه‌ڵی (انصار السنة المحمدية).
وه له كۆتاییدا داوام وایه له خوای به ده‌سه‌ڵات و به توان كه كرده‌وه‌ی چاك له ئێمه‌ش و ئێوه‌ش وه‌ربگرێت.
و صلىالله علی نبینا محمد و علی اله و صحبه و سلم.
بۆ زیاتر سوود وه‌رگرتن و شاره‌زا بوون فه‌رموو له گه‌ڵ هه‌ندێ له‌و بابه‌ت و لینكانه‌ی به زمانی عه‌ره‌بی باس له حوكمی شه‌رعی ئاهه‌نگی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم ده‌كه‌ن:
1.بدعة المولد
محمد ناصر الدين الألباني:[www.islamselect.com]
2. حكم الاحتفال بالمولد والرد على من أجازه
محمد بن إبراهيم آل الشيخ [www.islamselect.com]
3. حكم الاحتفال بالمولد
محمد بن صالح بن عثيمين [www.islamselect.com]
4. حكم الاحتفال بالمولد النبوي
عبدالعزيز بن عبدالله بن باز [www.islamselect.com]
5. الاحتفال بالمولد النبوي الشريف بين الاتباع والابتداع
[www.islamselect.com]
6. المورد في حكم المولد
الشيخ الإمام أبي حفص تاج الدين الفاكهاني [www.islamselect.com]
7. حقيقة الاحتفال بالمولد النبوي
عبدالرحمن بن عبدالخالق [www.islamselect.com]