سه‌رهه‌ڵدان و سه‌ره‌تای دروستبوونی بیدعه و داهێنراوی ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان دروودو سڵاو بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلی الله علیه وسلم) و هه‌روه‌ها بۆ سه‌ر ئال و به‌یت و هاوه‌ڵه‌كانی. له‌و بیدعه‌و كاره داهێنراوانه‌ی كه به ناو بانگن و جیهانی ئیسلامیان گرتۆته‌وه و پێویستی به هۆشداری و وریایی به مه‌ترسی و ئاكامه‌كه‌ی هه‌یه، بیدعه‌و داهێنراوی مه‌ولیده واته ئاهه‌نگگێڕان به ڕۆژی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم). دیاره كه هه‌موومان مه‌ترسی بیدعه، شه‌ڕو خراپه‌ی بیدعه، بێفه‌ڕی و ئاكامی خراپی بیدعه ده‌زانین چه‌ندێكه. یه‌كه‌م بیدعه‌یه‌ك كه له ئیسلامدا داهێنراو هاته كایه‌وه، له ناو كۆمه‌ڵێكدا جێی خۆی گرته‌وه‌و ڕیشه‌ی داكوتا، ده‌سته و تاقمێك كاریان پێ كرد‌و له سه‌ری ڕۆشتن، بیدعه‌ی خه‌وارجه حه‌روریه‌كان بوو، ئه‌مانه ئه‌وه‌نده له به‌ندایه‌تیدا به كۆشش و به هێز بوون و به كوڵه‌وه به‌ندایه‌تیان ده‌كرد هیچ كه‌سی دیكه هاوشێوه‌یان نه‌بوو پێیان نه‌ده‌گه‌یشته‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) سه‌باره‌ت به‌مانه ڕوو به هاوه‌ڵه‌كانی ده‌فه‌رموێت: { تحقرون صلاتكم إلى صلاتهم، وقراءتكم إلى قراءتهم } رواه مسلم (1064) عن أبي سعيد الخدري. { نوێژه‌كانتان كه‌موكوڕن بۆ نوێژه‌كانی ئه‌وان، وه قورئان خوێندنتان بۆ قورئان خوێندنی ئه‌وان }. جا ئه‌مه له كاتی هاوه‌ڵه‌كان بوو كه هه‌موو ئه‌زانین ئه‌و گشته عیباده‌ت و به‌ندایه‌تی و كۆششه‌ی هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان ئه‌یانكرد، ئه‌و خه‌وارجانه به‌ندایه‌تی و عیباده‌تیان له‌وان زیاتر بوو، قورئانخوێندنیان له‌وان زیاتر بوو، ته‌نانه‌ت عبد الله كوڕی عه‌بباس خوا لێی ڕازی بێت، كاتێك له گه‌ڵ ئه‌بو سه‌عيدی خودری ئه‌چێته لایان سه‌رسام ئه‌بێ له به‌هێزی و پته‌وی به‌ندایه‌تی و هه‌وڵ و كۆششیاندا، كاتێك بینی وا له زۆری كڕنووش بردنیاندا نێو چه‌وانیان وه‌ك ئاوزه‌نگی حوشتری لێهاتووه، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلىالله علیه وسلم) هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر به هێزو توندی لێ كردوون و له فه‌رمووده‌ی صه‌حیحدا هاتووه كه فه‌رموویه‌تی ئه‌گه‌ر پێیان گه‌یشتم وه‌ك شه‌ڕی عاد و سه‌موودیان له گه‌ڵ ده‌كه‌م. وه ئیمامی عه‌لی و هاوه‌ڵه‌كان زۆر دڵخۆش بوون و شادی گرتنی كاتێك خوا سه‌ریخستن به سه‌ر خه‌وارجه‌كانداو بینیان وا فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) هاته دی و ئه‌مان بوونه هۆی له ناوبردنیان، چونكه ئه‌مانه خاوه‌ن بیدعه‌ی گه‌وره‌و ده‌رچوو له دین بوون. جا ئیتر بیدعه هه‌مووی به‌م شێوه‌یه، هه‌رچه‌نده خاوه‌نه‌كه‌ی له سه‌ر عیباده‌ت و به‌ندایه‌تی زۆریش بێت و له دیارده و ڕووكه‌شدا ته‌قواو خواناسی ببێ، یان شاره‌زاو بلیمه‌تیش بێ له كاروباری ئایینی و تێگه‌یشتنیدا، به‌ڵام كه بووه خاوه‌ن بیدعه و دوای ڕۆشن بونه‌وه هه‌ر وازی نه‌هێناو به‌رده‌وام بوو له سه‌ری، ئه‌وه ئیتر به‌ندایه‌تی و عبیاده‌تی فاسدو خراپ ده‌بێت و هیچێك له خوا نزیكی ناكاته‌وه و به‌ڵكوو زیاتر دوور ده‌كه‌وێته‌وه. خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) و چۆنیه‌تی به حێهێنانی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) له ته‌واوی ئیمان و باوه‌ڕه به په‌یامه‌كه‌ی و به بێ ئه‌وه هیچ ئیمانێك ناچتێه دڵی به‌نده‌وه، ئه‌ویش له به‌ر فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم): { لا يؤمن أحدكم حتى أكون أحب إليه من ولده ووالده والناس أجمعين } (1) { هیچ كام له ئێوه ئیمانی نییه تاكو منی له مناڵ و باوك و دایك و هه‌موو خه‌ڵكی خۆشتر نه‌وێت }. خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) له ئه‌سڵ[ و بنه‌مای دینه‌كه‌مانه، وه له مانا‌و سه‌لماندنی ڕاستی ئیمانه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ پێغه‌مبه‌رمان (صلىالله علیه وسلم) به شێوه‌یه‌ك خۆش بوێت بیده‌ین به سه‌ر خۆشه‌وستی خۆمان و منداڵ و باوك و دایك و هه‌موو خه‌ڵكیدا به گشتی، ئه‌مه‌یه كه ده‌بێ و پیوسته له حه‌ق و مافی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره خۆشه‌ویسته‌دا (صلىالله علیه وسلم) بیسه‌لمێنین.باوه‌ڕمان پێی بێت و خۆمان و نه‌وه‌كانمانی له‌سه‌ر په‌روه‌رده بكه‌ین. به‌ڵام چۆن لێكدانه‌وه له‌م خۆشه‌ویستیه بكه‌ین و پێویستی و خوازیاری ئه‌م خۆشه‌ویستیه چییه؟ ئه‌مه‌یه كه زۆرێك له موسڵمانه‌كان لێیان تێك ده‌چێت و به هه‌ڵه لێی تێ ده‌گه‌ن، تیانایه كه ڕوخێنه‌رو تێكده‌ره، وه تیانایه كه نازانێ و شاره‌زایی نییه، وه تیانایه كه بێ ئاگایه‌و وا گومان ئه‌بات كه به‌م كاره له خوا -سبحانه‌وتعالی- نزیك ده‌بێته‌وه و بۆی ده‌بێته چاكه‌و ئیحسان و به‌ندایه‌تی، جا به ڕاستی دڵی مرۆڤ وه‌ك جامێك وایه ئه‌گه‌ر پڕت كرد له هه‌نگوین ئیتر جێگه‌ی شتی تر نابێته‌وه، وه هه‌روه‌ها ته‌مه‌ن و كار‌و كرده‌وه‌ی مرۆڤ، یان ته‌مه‌نت به‌رده‌وام ده‌كه‌یت و به‌ندایه‌تی و ملكه‌چی خوای تێدا به جێ دێنی، ئه‌و كات كرده‌وه‌كانت هه‌مووی ده‌بنه گوێڕایه‌ڵی و به‌ندایه‌تی، یان له شوێنی ئه‌ودا تاوان و سه‌رپێچی تێ ده‌كه‌ی، له شوێنی سووننه‌ت بیدعه ده‌ڕوێنیت و له بریتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ی سوننه‌ت و ڕێڕه‌وی پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه و سلم) به جێ بێنێ پڕی ده‌كه‌یت له بیدعه‌و كاری داهێنراو، به ڕاستی ئه‌مه هه‌روایه، چونكه دڵی مرۆڤ خۆگری دوو شت نابێت به یه‌كه‌وه تیایدا بڕوێت و چه‌كه‌ره بكات، جا هه‌ر كاتێك بیدعه‌یه‌ك داهێنراو دروست بوو، ئه‌وه له جێیدا سوننه‌تێك ئه‌مرێت و له نێو ده‌چێت، وه‌ك له فه‌رمووده‌یه‌ك كه له زه‌يدی كوڕی ثابته‌وه ڕیوایه‌ت كراوه: { ما أحدث قوم بدعة إلا رفع من السنة مثلها} (2) { هیچ كه‌ل و كۆمه‌ڵێك نییه بیدعه‌و كارێكی داهێنراو بێنن مه‌گه‌ر به هاوشێوه‌ی ئه‌وه له سوننه‌ت نامێنێت و لا ئه‌چێت } خوای گه‌وره ئه‌م ئایینه‌ی هێناوه‌ته خوارێ تاكو هه‌موو ژیانی مرۆڤ دابگرێت و به هه‌مووی به‌ندایه‌تی بكرێ، هه‌ر به‌شێك له ژیانی مرۆڤ له بیدعه‌و كاری داهێنراودا به كاری بێنێ، ئه‌وه بێ گومان شتێكی له سوننه‌ت لاداوه‌و ژێری خستووه، چونكه هه‌ر بیدعه‌یه‌ك زیندوو بێته‌وه ئه‌وه بێ گومان له شوێنی‌دا سوننه‌تێك مردووه. ده‌ستپێكردن و دروستبوونی داهێنراوی مه‌ولود. ئه‌م بیدعه‌و داهێنراوه‌ی ناوی لێ ئه‌نێن ئاهه‌نگی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (صٍلىالله علیه وسلم)، كاتێ به دوایدا چووم چۆن دروست بووه‌و هاتووه، دڵنیا بووم كه یه‌كه‌م كه‌سێك ئه‌م بیدعه‌یه‌ی داهێنابێ عوبه‌یدیه‌كان بوون، ئه‌وانه‌ی كه ناوی خۆیان نابوو فاطمیه‌كان، شوێنكه‌وته‌ی ده‌وڵه‌تی فاتیمي له میسر، ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ش وه‌ك زانایانی ئیسلام ئیسپاتیان كردووه ده‌وڵه‌تێكی باتنی بێ دین بوون و جووله‌كه له پشتیانه‌وه بووه، زانایان و مێژوو نووسانی ئیسلام قسه‌یان له سه‌ر ئه‌م ده‌وڵه‌ته كردووه و دوپاتیان كردۆته‌وه كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته له بنچینه‌دا ده‌وڵه‌تێكی جووله‌كه‌یی بووه، زانایانی كۆن و نوێ، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه له‌وه‌و پێش باتنی بوون و پاشان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و په‌شیمان بوونه‌وه. وه سوپاس بۆ خوا كه ئێسته كتێبه‌كانیان چاپ كراون و لێكوڵینه‌وه‌یان له سه‌ر كراوه‌و ئه‌و ڕاستییه به ته‌واوی ڕوون بۆته‌وه. ئه‌وانه لاف و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێ ئه‌دا كه دراونه‌ته پاڵ پێغه‌مبه‌رو له نه‌وه‌ی ئه‌ون، وه ئێمه ئه‌زانین كه جووله‌كه دوژمنی سه‌رسه‌ختی پێغه‌مبه‌رو موسڵمانانن، له ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ریشدا (صلىالله علیه وسلم) ئه‌زانین كه ئه‌و ئافره‌ته جووله‌كه‌یه‌ی ژه‌هری كرده شانی ئه‌و مه‌ڕه‌وه و برژاندی و بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) دانا تاكو لێی بخوات و بیكوژێت، تاكو خوای گه‌وره خستییه گۆ و پیلانه‌كه‌ی ئاشكرا بوو، جا جووله‌كه له هه‌موو كات و شوێنێكدا هه‌وڵی پیلان و له ناو بردنی ئه‌م ئایینه‌یان داوه. جا ئایا ئه‌چێته عه‌قڵه‌وه و ژیری ئه‌یسه‌لێمێ كه هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر و باشترین چاخ و سه‌ده‌یه‌ك كه سێ سه‌ده‌ی یه‌كه‌می ئیسلامه، ئاگایان له‌وه نه‌بووبێ كه ئه‌م ئاهه‌نگی له دایكبوونه له خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ره و ئاهه‌نگی بۆ بگێڕن و فێری خه‌ڵكیشی بكه‌ن و خه‌ڵكی بۆ هان بده‌ن، به‌ڵام جووله‌كه وریاییان بۆ ئه‌مه هه‌بوبێت و خه‌ڵكیان ئاگادار كردبێته‌وه؟ له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی سه‌رسامی كردم له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ئه‌وه‌یه كه لێره‌دا نهێنییه‌ك هه‌یه، خوا زانتره و له‌وانه‌یه نهێنییه‌كه‌ش ئه‌مه بێ كه كاتی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) جێگیر نه‌بووه و نه‌سه‌لمێنراوه، نازانین له چ ڕۆژو مانگێكدا له دایك بووه به ته‌واوی، وتراوه: له ڕه‌بیعدا (واته ڕه‌بیعی یه‌كه‌م)، وتراویشه كه له ڕه‌مه‌زاندایه، وه وتراوه: له سه‌ره‌تای مانگه‌وه له دایك بووه، وتراویشه له كۆتاییه‌كه‌یدا، وه زانایانی وه‌ك ابن عبد البر و مالیكیه‌كان ئه‌وه پارسه‌نگ و په‌سه‌ند ده‌كه‌ن كه له ڕه‌مه‌زاندا له دایك بوبێت، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه قورئان له ڕه‌مه‌زاندا هاتۆته خوارێ، كه ئه‌مه‌ش جێگیر‌و سه‌لمێنراوه له قورئاندا، زانراویشه كه ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) كاتێك وه‌حی بۆ هات چل ساڵی ته‌واو بوو، ئیتر به‌ڵگه‌ی تری وه‌ك ئه‌مانه‌ش، كه‌واته له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) جێگیر نییه كه به ته‌واوی له كام ڕۆژو مانگدا بووه. ئێمه لێره‌دا موناقه‌شه‌و گفتۆگۆی به‌ڵگه‌كان ناكه‌ین، به‌ڵكوو مه‌به‌ستمان شكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌یه به شێوه‌ی مێژوویی و ژیریانه و ئه‌وه‌ی له دوای ئه‌م مه‌سه‌له‌وه‌یه چییه و مه‌به‌ست له‌مه چییه؟ ئه‌گه‌ر له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) جێگیر نییه‌و نه‌سه‌لمێنراوه، ئه‌وه وه‌فاتی به ته‌واوی جێگیر‌و سه‌لمێنراوه كه له دوازده‌ی ڕه‌بیعی یه‌كه‌مدایه، جا چی پێشبینی ئه‌كه‌یت له جووله‌كه كه له‌م ڕۆژده بیكه‌ن كه ئه‌مانه دوژمنی پێغه‌مبه‌رن (صلىالله علیه وسلم)؟ ئه‌مانه هاتن و مێژووی وه‌فاتكردنه‌كه‌ی كه دووپات و جێگیره‌و هیچ گومانێكی تێدا نییه كردیانه ڕۆژی جێژن و ئاهه‌نگی خۆیان، چونكه له‌و كاته‌دا، واته له كاتی ده‌سه‌ڵات و حوكمی فاتمیه‌كاندا له میسر حاكم و ده‌سه‌ڵاتدار بوون، توانیان چاوبه‌ست له موسڵمانان بكه‌ن و به شێوه‌یه‌ك هه‌واڵی ئه‌م ئاهه‌نگگێڕان و خۆشی و شادیه‌یان بڵاو بكه‌نه‌وه كه ئه‌مه له به‌ر خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ره‌و ئاهه‌نگی له دایكبوونی ئه‌وه. وه موسڵمانه‌كانی ئه‌و كاته ئه‌یانزانی كه ئه‌وانه كافرو بێباوه‌ڕن، زندیق و له دین ده‌رچوون، به تایبه‌ت له میسر‌و مه‌غریب چونكه به ته‌واوی ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنرابوو به ده‌ستیانه‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش كاتێك صلاح الدين هات و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یانی له ناو برد تاكه ڕافزیه‌كیش له میسر و مه‌غریب نه‌مان و قه‌ڵاچۆ كران و ته‌فرو تونا بوون، چونكه هه‌موو موسڵمانان لێیان داخ به دڵ بوون و ئه‌یانزانی كه ئه‌مانه كافرو بێباوه‌ڕن و ده‌سیسه‌ی جووله‌كه‌ن. جا چۆن ده‌توانن كه ئه‌م كاره بكه‌ن، ئایینی موسڵمانان بڕمێنن و چاوبه‌ستیان بكه‌ن و كاریان تێ بكه‌ن، وه ئاهه‌نگبگێڕن له خۆشی مردن و وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم؟ وتیان: ئاهه‌نگ ئه‌گێڕین به ڕۆژی له دایكبوونی و ئه‌مه ئاهه‌نگی له دایكبوونه و خۆشی بۆ له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر ده‌گێڕین، به‌ڵام له ناخیانداو له فرت و فێڵی ناو خۆیاندا ئاهه‌نگ و شادییان بۆ ڕۆژی مردنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ده‌گێڕا نه‌ك له دایكبوونی، ئیتر كه‌وتنه مۆم داگیرساندن و سفره ڕاخستن، ئه‌سپ سواری و پێشبڕكێ، ئاهه‌نگی قه‌شه‌نگ و گه‌وره له گۆڕه‌پانی شار‌و شوێنانی دیكه، له‌وێدا خۆشی و شادیان ده‌رده‌بڕی، به زۆری زۆرداری خه‌ڵكیان دێنایه ده‌ره‌وه و مۆمیان پێ هه‌ڵده‌كردن و ئاهه‌نگیان پێ ده‌گێڕان، بۆچی وا ئه‌كه‌ن و به‌و شێوه‌یه وا دڵخۆشن؟ وتیان: خه‌ڵكی دڵخۆشن له به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژو ئاهه‌نگی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ره، وه جووله‌كه‌ش دڵخۆشن چونكه ئاهه‌نگ به ڕۆژی مردنیه‌وه ده‌گێڕن و گه‌وره‌ترین دوژمنیان له‌و ڕۆژه‌دا مردووه. ئه‌گه‌ر حه‌ز ئه‌كه‌ن هه‌ندێ به‌ڵگه‌ی تر له سه‌ر ئه‌مه بخه‌ینه ڕوو، ئه‌وه كاتێك محمد الفاتح شاری قوسته‌نتینییه ی ڕزگار كرد، ئه‌وروپای ئه‌و كاته -جووله‌كه‌و نه‌سرانیه‌كان- به تایبه‌ت نه‌سرانیه‌كان زۆریان پێ ناخۆش بوو ئازاری به ئێش چوو به دڵیان‌دا، زۆر دڵگران و شكستخواردوو بوون كاتێ پایته‌خته‌كه‌یان كه‌وته ده‌ستی موسڵمانان و فه‌تح كرا، جا با بزانین بۆ ده‌ربڕینی ڕق و قین و ئازاری خۆیان چیان كرد؟ هاتن ڕۆژی مردنی محمد الفاتح یان كرده ڕۆژی ئاهه‌نگگێڕان و شادی ده‌ربڕین، له هه‌موو ئه‌وروپادا نوقڵ و دیاری و خوارده‌مه‌نی ده‌به‌خشنه‌وه، خه‌ڵكی كۆ ئه‌كه‌نه‌وه و ئاژه‌ڵ سه‌رئه‌بڕن و خۆشی و شادی ئه‌گێڕن، چونكه یه‌كێك كه گه‌وره دوژمنه‌كانیان له‌و ڕۆژه‌دا مردووه. ئه‌مه له ئاداب و نه‌ریتی ئه‌و گه‌لانه‌یه، جا له ئاداب و خو و نه‌ریتی جووله‌كه و گاوره‌كان ئه‌وه‌یه كه ڕۆژی مردنی گه‌وره‌ترین دوژمنیان ئه‌كه‌ن جه‌ژن و ئاهه‌نگی خۆشی و شادی تێدا ئه‌گێڕن، لێره‌وه یه‌كه‌م كه‌س و تاقمێك ئاهه‌نگی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ریان(صلى الله عليه وسلم) داهێنا: ئه‌م جووله‌كه زیندیق و ده‌رچوو له دینانه‌ی فاتمیه‌كان بوون، كردیانه جه‌ژن و ئاهه‌نگێك چونكه ڕێك بوو له گه‌ڵ ڕۆژی وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ردا (صلىالله علیه وسلم). ئه‌مه بوو لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی مێژوویی ئه‌م ڕووداوه، به چاو نوقان له‌وه كه ئه‌یزانین له به‌ڵگه‌و ده‌قه‌كانی شه‌رع له سه‌ر دروست نه‌گه‌ڕانی ئه‌م كاره، چونكه مرۆڤ بۆی دروست نییه ئاهه‌نگ بگێڕێت به هیچ بیدعه‌یه‌ك، ئه‌وه‌نده‌مان به‌سه كه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: { من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو رد } (3){ هه‌ر كه‌سێك كارێكی كرد‌و فه‌رمانی ئێمه‌ی له سه‌ر نه‌بوو ئه‌وه ڕه‌ت ئه‌كرێته‌وه }. واته: ئه‌درێته‌وه به سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌یداو لێی وه‌رناگیرێت، به‌ڵكوو له بریتی چاكه‌و پاداشت تاوانباریش ئه‌بێت، تاوانی بیدعه‌كه‌ی ئه‌كه‌وێته مل، وه فه‌رمووده و ده‌قی زۆر هه‌ن كه خوای گه‌وره پابه‌ند بوون به سوننه‌ت و واز هێنان له بیدعه و كاری داهێنراوی كردۆته فه‌رمانێك له‌سه‌رمان و بۆمان نییه پێچه‌وانه‌ی بكه‌ین. یه‌كێك له وه‌سێت و ڕاسپێریه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) له‌و ده ڕاسپرییه كه خوا دایبه‌زاندۆته سه‌ری، وته‌ی خوایه كه ده‌فه‌رموێت: وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيماً فَاتَّبِعُوهُ [الأنعام:١٥٣] كه ئه‌ویش ڕێگه‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره (صلىالله علیه وسلم)، وَلا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ [الأنعام:١٥٣] كه بیدعه‌و كاری داهێنراوه له دیندا، فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ [الأنعام:١٥٣] جا له گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ئاگاداری و دوپاتكردنه‌وه‌یه‌دا، كه‌چی به‌رده‌وام ئه‌هلی سه‌رلێشێواوی و بیدعه و داهێنراوه‌كان واز ناهێنن و هه‌ر خه‌ریكی بیدعه و كاری داهێنراون له دیندا. ته‌نانه‌ت وایان كردووه كه خۆ كوتان و له خۆ دانیانی ڕۆژی كه‌ربه‌لایان وه‌ك ڕۆژی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ریان لێ كردووه و هه‌مان سروود و هاوار و قسه‌ی ناشه‌رعی و نابه‌جێی تێدا ده‌ڵێن، جا له گه‌ڵ جیاوازی ئه‌م دوو بابه‌ته و ئه‌وه‌ی كه هه‌ر یه‌كه‌یان له ڕوویه‌كه‌وه‌یه، به‌ڵام دوژمنانی ئیسلام ده‌ڵێن: ئێمه به شیعه‌گه‌رێتی ئه‌مانه‌مان وێران كرد‌و له بنمان هێنان، با ئه‌مانیش به سۆفیگه‌ری و بیدعه‌كاری له بن بێنین، ئیتر ئیسلام هیچی به پێوه نامێنێته‌وه، ئه‌مانه شه‌و و ڕۆژ كار ده‌كه‌ن، نه‌خشه ئه‌كێشن و فرت و فێڵیانه، تاكو ئه‌م ئاینه تێك بده‌ن و فاسدی بكه‌ن، خوای گه‌وره خۆی ئاگاهه به‌وه‌ی كه ئه‌مانه چی ده‌كه‌ن و نیاز‌و مه‌به‌ستیان چییه، هه‌ر خۆی ئه‌زانێ چی نه‌خشه‌و فێڵبازیه‌كه‌یان هه‌یه بۆ له ناوبردنی ئه‌م ئایینه، له به‌ر ئه‌وه خوای متعال به‌ڵگه‌ی ڕۆشن و ڕوونی بۆ هێناوین تا شوێنی بكه‌وین و نه‌كه‌وین به دوای بیدعه‌و ئه‌فسانه‌و شتانی بێ بنه‌ما. چۆنیه‌تی نه‌هێشتن و كۆتایی پێهێنانی ئه‌م بیدعه‌و داهێنراوانه. به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانین له شه‌ڕی بیدعه و خه‌ڵكانی بیدعه‌چی و ناحاڵی پارێزراو بین ته‌نها به پابه‌ند بوونمان به سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلىالله علیه وسلم) نه‌بێت، عبد الله كوڕی مه‌سعود له مه‌سه‌له‌یكی زۆر ساده‌و ساكاردا كه زیكر‌و یادكردنی خوایه گوتی:" إما أن تكونوا على ضلالة وإما تكونوا أهدى من أصحاب محمد صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ" رواه الطبراني في الكبير (٩/١٢٨) عن ابن مسعود. { یان ئه‌وه‌ته له سه‌ر گومڕایین وه یان ئه‌وه‌ته ئێوه له هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر باشتر‌و ڕێڕۆشنترن } جا هه‌ر بیدعه‌و داهێنراوێك كه دروست ده‌كرێت و خه‌ڵكانێك پێی هه‌ڵده‌ستن، یا ئه‌وه‌ته ئه‌مه باشتر‌و چاكتره له‌وه‌ی كه هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صٍلىالله علیه وسلم) كردویانه، یان ئه‌وه‌ته له سه‌ر گومڕایی و سه‌رلێشێواویه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ، ئیتر به‌م شێوه‌یه هه‌ر بیدعه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێ كه هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان نه‌یانكردبێ ئه‌وه ده‌بێ ئاگامان لێی بێت و نه‌كه‌وینه ناوی. هه‌ر كه‌س له هه‌ر كه‌ڕه‌ك و كۆڵانێكێدایه له سه‌ریه‌تی كه خه‌ڵكی ئاگادار بكاته‌وه‌و ئه‌م مه‌سه‌له‌یان تێ بگه‌یه‌نێ، چونكه جاری وایه كه‌سی بێ ئاگا به ئاگا دێته‌وه‌و واز دێنێ، وه له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك یان كه‌ش و هه‌وایه‌كدا ئه‌م كاره ناشه‌رعیه بكرێت، پێویسته كه به به‌ڵگه شه‌رعیه‌كانی كیتاب و سوننه‌ت بۆیان ڕوون بكرێته‌وه، به شێواز‌و ئوسولوبێكی له سه‌ر خۆ و متمانه به‌خش، به حیكمه‌ت و دانایی و چه‌ختكردن و سوور بوون له سه‌ر گه‌یاندنی حه‌ق و ڕاستی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا نه‌ك كێبڕكێ و ململانێی ناڕه‌وا، به تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی كه پاره‌دارن و خاوه‌ن سامانن، پێویسته بۆیان ڕوون بكرێته‌وه كه به‌خشینی ماڵ و سامان ئه‌گه‌ر له پێناوی خواداو به ڕێگه‌یه‌كی شه‌رعی نه‌بوو ئیتر خێری تیا نییه‌و وه‌رناگیرێت، وه ئێوه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستان به ده‌ستهێنانی دواڕۆژ بێ ده‌بێ له كاری باش و ڕووی شه‌رعیدا پاره‌و سامانه‌كانتان ببه‌خشن. پێوه‌یسته ئێمه ئه‌وه بزانین كه مه‌به‌ستمان ته‌نها دانانی به‌ڵگه نییه له‌سه‌ر خه‌ڵكی و به‌س، به‌ڵكوو مه‌به‌ستمان بانگه‌وازو بانگردنی خه‌ڵكیه بۆ ڕێگه‌ی ڕاست و واز هێنان له بیدعه‌و كاری داهێنراوه له دیندا، خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان ته‌نها به حێهێنان و دانانی به‌ڵگه بوایه ئه‌وه كاره‌كه ئاسانتر بوو، به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه گه‌وره‌تره له‌وه به ته‌نها، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئومێد و ته‌ماعمان به ڕێڕۆشنی و هیدایه‌تی موسڵمانان هه‌یه بۆ گرتنه به‌ری ڕێگه‌ی ڕاست و دروست له خۆشه‌ویستی و شوێنكه‌وتنی پێغه‌مبه‌رداو واز هێنان و دوور كه‌وتنه‌وه له هه‌رچی كاری بیدعه‌و نابه‌جێ و دوور له دینه، چه‌نده‌ها له خه‌ڵكی هه‌بوون كه به به‌ڵگه‌ی ڕۆشن و قسه‌ی شیرین و هه‌ڵس و كه‌وتی جوان ڕێگه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌و وازیان هێناوه، ئه‌و ماڵ و سامانه‌ی كه خوا پێی داوون، له جیاتی له كاری مه‌ولودو دروستكردنی خواردن و خواردنه‌وه‌ی ناشه‌رعی و بیدعه‌كاریدا سه‌رفی بكه‌ن، له ڕه‌زامه‌ندی خوا‌و زیندوكردنه‌وه‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله عليه وسلم) سه‌رفی بكه‌ن، وه‌ك له جیهاد له پێناوی خوادا، به‌خشینی به هه‌ژارو ده‌ستكورته‌كان، قوتابخانه‌كانی له به‌ركردنی قورئان، خێر‌و چاكه‌ی ڕه‌ها، وه جۆره‌كانی تری به‌خشین و چاكه. خاوه‌ن بیدعه‌و سه‌رلێشێواوان زۆرن، به‌ڵام له ڕاستیدا مه‌سه‌له‌كه له زۆری و كه‌میدا نییه، به‌ڵكوو مه‌سه‌له‌كه یان شوێنكه‌وتن و شوێن پێهه‌ڵگرتنی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره (صلىالله علیه وسلم)، وه یان داهێنان و بیدعه‌كارییه، دوو ڕێگه‌یه‌و سێیه‌می نییه، هاوه‌ڵه به‌رێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) پێشه‌نگمانن له‌م كاره‌دا، پێشینه چاكه‌كان پێشه‌نگمانن، هه‌ر كارێكیان كرد ئێمه‌ش ئه‌یكه‌ین با ئه‌وانی دوای ئه‌وان پێچه‌وانه‌شیان كردبن، وه ئه‌وه‌ش ئه‌وان نه‌یانكردبێ ئێمه‌ش نایكه‌ین، با ئه‌وه‌ی له دوای ئه‌وانه‌وه‌یه كردبێتی و ئیتر هه‌ر كه‌سێك بێ، په‌ندو ده‌رس لێره‌دا له شوێنكه‌وتنی پێشیندایه خوا لێیان ڕازیبێ. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له موحازه‌ره‌یه‌كی د. سفر عبدالرحن الحوالی وه‌رگیراوه به ناو نیشانی (وصايا عامة). (1) رواه البخاري (١٤)، و النسائي(٨/١١٥)من حديث أبي هريرة، وهو من حديث أنس عند البخاري (١٥)، و مسلم (٤٤)، والنسائي (٨/١١٤، ١١٥)، وابن ماجه (٦٧)، و أحمد (٣/١٧٧، ٢٧٥). (2) أحمد (٤/١٠٥) عن غضيف بن الحارث. (3) رواه البخاري (٢٥٥٠) و مسلم (١٧١٨) عن عائشة، ورواية من "عمل عملا" عند مسلم (١٧١٨).
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).