|
سه‌ره‌تا
:: ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر
:: له ڕه‌وانه‌كردنه‌وه تا كۆچكردن
|
چاپی بکه
لێدوان بنێره
بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت
|
له‌لایه‌ن: : ده‌نگی ئیسلام |
خوێنراوه‌ته‌وه: ٣٥٣ |
ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٤/١٥ |
ئه‌م وتاره پاشه‌كه‌وت بكه
|
|
|
|
|
١٩- گه‌مارۆی ئابووری
بۆ خۆێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته به شێوه‌ی (pdf) ئه‌م لینكه دابگره:
[www.dangiislam.org]
له سوننه‌ت و په‌یڕه‌وه‌كانی خوا له‌م بونه‌وه‌ره‌دا ململانێی نێوان هه‌ق و ناهه‌ق، چاكه‌و خراپه‌یه، وه ئه‌مه‌ش له هه‌ر شوێن و كاتێكدا هه‌ق ببێ و شوێنكه‌وتووی ببن، ناهه‌قیش خۆی قوت ده‌كاته‌وه‌و ده‌كه‌وێت جه‌نگ و ململانێ له گه‌ڵیدا، چون هه‌ق هه‌میشه له به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌و پاڵفتگه بووندایه‌و شوێنكه‌وتوانی توشی ئاسته‌نگ و تاقیكردنه‌وه دێن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو سه‌رفرازه با له پاش ماوه‌یه‌كی زۆرێش بێ: يريدون ليطفئوا نور الله بأَفواههم والله متم نوره ولو كره الكافرون (الصف:٨). {ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت به فوو، به قاڵه‌ی ده‌م، نووری خوا بكوژێننه‌وه!! (خه‌یاڵیان خاوه) خوا نووری خۆی، ئاینی خۆی، ته‌واو ده‌كات و ده‌یچه‌سپێنێت هه‌رچه‌نده كافرو بێبڕواكان پێی سه‌غڵه‌ت بن و پێیان ناخۆش بێت}.
نزیكترین نموونه‌ی به‌رجه‌سته بۆ حه‌قیقه‌ت و ڕاستی ئه‌مه هه‌ڵۆێستی هاوه‌ڵگیران بوو له پێغه‌مبه‌رو بانگه‌وازه‌كه‌ی صلىالله علیه وسلم، به شێوه‌یه‌ك كه هیچ هۆكارێك نه‌ما بۆ دوژمنایه‌تیكردنی نه‌یگرنه به‌ر، وه هیچ ڕێگه‌یه‌ك نه‌ما بۆ ئازاردانی پێیدا نه‌ڕۆن، وه كاتێكیش زانیان وا كه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی دێنه ناو ئیسلامه‌وه زیادی كردووه، وه پله‌و شه‌وكه‌تی ئیسلام پاش موسڵمانبوونی حه‌مزه‌و عومه‌ر خوا لێیان ڕازیبێ به‌رز و بڵندوو پته‌و بووه، بیریان له شێوازێكی نوێی و ڕێگه‌یه‌كی تر كرده‌وه له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌م یاینه‌و چۆنیه‌تی له ناوبردنی ئه‌م كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره.
جا له‌و ڕێگا شه‌ڕه‌نگێزو شه‌یتانیانه‌ی گرتیانه به‌ر دژی موسڵمانه‌كان، ڕێگه‌ی گه‌مارۆدانی ئابووری بوو، كه به ڕاستی ڕق و قین و دڵڕه‌شیان له به‌ستن و گرێبه‌ندی په‌یماننامه‌یه‌كدا كۆ بۆوه كه به پێی به‌نده‌كانی ئه‌و په‌یماننامه‌یه، موسڵمانه‌كان و ئه‌وانیش كه به‌وان ڕازین و دژایه‌تیان ناكه‌ن، یان سۆز‌و خۆشه‌ویستیان له گه‌ڵیان هه‌یه، یان پارێزگاری و داڵده‌ی یه‌كێكیان بدات، ئه‌مانه هه‌موو به یه‌ك به‌ش و یه‌ك چاوو سه‌یر بكرێن و له گشتی خه‌ڵكی مه‌ككه داببڕێن، پاشان له نێو خۆیاندا ڕێك كه‌وتن كه ژن و ژنخوازیان له گه‌ڵ نه‌كه‌ن، شتیان پێ نه‌فرۆشن، له گه‌ڵیان دانه‌نیشن، وه نه‌چنه ماڵه‌كانیانه‌وه‌و سه‌ریان لێ نه‌ده‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش په‌ڕه‌یه‌كیان له ناو خۆیاندا نووسی كه ئه‌و خاڵانه‌ی باسكرا وه‌ك عه‌هدو په‌یمان له خۆی گرتبوو به فه‌رمان گه‌ڕا به سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ككه‌وه به گستی كه ده‌بێ بپارێزرێن و هیچ كه‌س بۆی نیه یانشكێنێت و پێچه‌وانه‌یان بجوڵێته‌وه، نووسیان:" أن لا يقبلوا من بني هاشم صلحاً أبداً، ولا تأخذهم به‌م رأفة حتى يسلموا رسول الله صلى الله عليه وسلم للقتل". "به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ جۆره ڕێكه‌وتنێك له نه‌وه‌ی هاشم وه‌رنه‌گیرێت، وه سۆز‌و به‌زه‌ییشیان له به‌رامبه‌ردا نه‌نوێنرێ تا پێغه‌مبه‌ری خوا صلىالله علیه و سلم ئه‌ده‌نه ده‌ستی قوڕه‌یش تا بیكوژن "
ئه‌م په‌ڕه‌ی غه‌دره‌شیان به كه‌عبه‌دا هه‌ڵواسی تاكو پیرۆزی و ڕێزی ته‌واوی پێ بدرێ، تاكو هه‌موو بزانن كه پێویسته پابه‌ند بن پێه‌وه‌و كه‌س لێی لا نه‌دات، عه‌ره‌به‌كان به گشتی هه‌موو كه‌عبه پیرۆز بوو لایان و حسابیان بۆ ده‌كرد، بۆیه قوڕه‌یشیش ئه‌م په‌ڕه‌یه‌ی له ناو كه‌عبه‌دا هه‌ڵواسی.
ئه‌م كاره دڵڕه‌ق و دڕندانه‌یه‌شیان له گه‌ڵ هاوزبان و كه‌س و كاری خۆیاندا له كاتێكا كرد كه عه‌ره‌به‌كان هه‌موو به گشتی گۆرانیان به به‌خشنده‌یی و نان بده‌یی و دڵفراوانیاندا ده‌گوت، وه ئه‌م جۆره تایبه‌تمه‌ندو ڕه‌وشتانه ببوه جێگه‌ی فه‌خرو شانازی و پێشبڕكێ و مونافه‌سه‌یان، به‌ڵام كاتێك ڕق و قین هێلانه‌ی كرد له دڵیانداو جێی خۆی كرده‌وه، به ناخی ده‌روونیاندا چووه خوارێ، هه‌موو ئه‌و مانایانه‌یان له بیركرد كه پێی ئاشنا ببوون و مامه‌ڵه‌یان له سه‌ر ده‌كرد، وه ئه‌وانه كه تا دوێنی میوانیان تێر ده‌كرد و یارمه‌تی هه‌ژارانیان ده‌دا، بوونه كه‌سانێكی به‌خیل و چاوچنۆك له سه‌ر خزم و دراوسێكانیان، هه‌رچی ڕه‌حم و به‌زه‌یی هه‌یه پچڕاندیان و ته‌نانه‌ت ژن و منداڵه‌كانیشیانیان برسی كردن، ده‌روونیان داڕنرا له هه‌رچی مانای مرۆڤایه‌تی و به‌زه‌یی و لێبورده‌یی هه‌یه.
ئیتر پێغه‌مبه‌رو ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵیدا بوون ناچار بوون له شیوی نه‌وه‌ی هاشم دا گه‌مارۆیان خواردوو بێ چاره له‌وێدا مانه‌وه، وه نه‌وه‌ی مطلب هه‌موویان به كافرو موسڵمانه‌وه هاتنه پاڵیان ته‌نها ئه‌بو له‌هه‌ب نه‌بێ، چون ئه‌و پاڵپشی قوڕه‌یشی هه‌ڵبژارد و چوو سه‌ربازگه‌ی بێباوه‌ڕانه‌وه دژ به خزم و كه‌سه‌كانی خۆی، ئیتر به‌م كاره هاوه‌ڵگیره‌كان به ته‌واوی په‌تیان له ملی موسڵمانه‌كان توند كرد، هه‌رچی زه‌خیره‌و توێشووه لێیان بڕین، ئیتر خواردنیان لێ بڕا تا برسێتی و ماندوو بوون گه‌شته ئه‌وپه‌ڕی، له پاشی شیوه‌كه‌وه ده‌نگ و گریانی مناڵان ئه‌بیسرا، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له بێباوه‌ڕانیش به‌زه‌ییان به حاڵیاندا ئه‌هاتنه‌وه‌و دڵیان بۆیان ده‌سووتا.
هاوه‌ڵه گه‌مارۆدراوه‌كانیش كاتێك كاروانێك به‌ره‌و مه‌ككه به ڕێ بكه‌وتایه، كاتێك یه‌كێكیان ئه‌هات بۆ مه‌ككه تاكو خواردن و پێویستی بۆ خۆی و ماڵ و منداڵی بكڕێ، ئه‌بو له‌هه‌ب به بازرگانه‌كانی ده‌وت: ئه‌ی گرۆهی بازرگانه‌كان شت و كاڵاكانتان له سه‌ر هاوه‌ڵانی محمد گران بكه‌ن تاكو هیچیان بۆ نه‌كڕدرێ، خۆ ئێوه ماڵ و سامان وه‌فاداری من ئه‌زانن چه‌نده‌یه، من زه‌مانه‌تی ئه‌وه ئه‌كه‌م كه هیچ زه‌ره‌رێك نه‌كه‌ن و من بۆتانی قه‌ره‌بوو ده‌كه‌مه‌وه، ئیتر بازرگانه‌كانیش چه‌ند به‌رامبه‌ر نرخه‌كانیان له سه‌ر زیاد ئه‌كردن، تا به شێوه‌یه‌ك هیچیان بۆ نه‌ده‌كڕاو به ده‌ستی به‌تاڵ ده‌گه‌ڕانه‌وه ناو ماڵ و منداڵی خۆیان، له كاتێكا منداڵه‌كانیان له برسانا ده‌گریان و هاواریان ده‌كرد، سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌قاص خوا لێی ڕازیبێ ده‌ڵێ: ""خرجت ذات ليلة لأبول فسمعت قعقعة -أي صوتاً- تحت البول، فإذا هي قطعة من جلد بعير يابسة، فأخذتها وغسلتها، ثم أحرقتها، ورضضتها بالماء ، فتقويت بها ثلاثة أيام"". { شه‌وێك چوومه ده‌ره‌وه بۆ میزكردن، گوێم له ده‌نگێیك بوو له ژێر میزه‌كه‌وه، كه سه‌یرم كرد وا پارچه‌یه‌ك له پێستی حوشتری وشك بۆوه‌یه، ئیتر هه‌ڵمگرته‌وه‌و شۆردم، پاشان سوتاندنم و ئاوڕشێنم كرد، سێ ڕۆژ به‌وه خۆم گرت و خواردنم ئه‌وه بوو }. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی بواری به هێزی و كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆو توند‌و تیژی حاڵیان بوو كه به هۆی ئه‌و گه‌مارۆدانه‌وه توشیان هاتبوو.
له ڕۆژانی گه‌ماڕۆكه‌داو له‌و حاڵه‌دا، موسڵمانه‌كان له وه‌رزی حه‌جدا ده‌رئه‌چوونه ده‌ره‌وه بۆ گه‌یشتن به خڵكی و بانگكردنیان بۆ ئیسلام، ئازار‌و برسێتی و گه‌مارۆدانیان سه‌رقاڵی نه‌كردن و له بانگه‌وزو هه‌وڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌یان و گه‌یاندن به هه‌ر كه‌سێكی تازه‌دا كه دێته مه‌ككه‌و ئه‌وه‌یان به هه‌لده‌زانی تاكو له ئاینی نۆی ئاشنای بكه‌ن، چونكه به ڕاستی داپڵۆسین و چه‌وسانه‌وه ناتوانێ بانگه‌وازی هه‌ق بمرێنێ و چۆك به هه‌ڵگرانی دابدات.
ئیسلام له‌م قۆناغی گه‌مارۆیه‌دا پاڵپشتانێكی زۆری ده‌سگیر بوو، هه‌روه‌ها –له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا- ده‌سكه‌وتێكی دیكه‌شی بوو ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه هاوه‌ڵگیره‌كان كه‌وتنه پرسیاركردن له ده‌روونی خۆیان، له ڕاستی و درووستی ئه‌و كاره‌ی كردویانه، تاكو خوا كۆمه‌ڵێكی له خۆیان بۆ سازاندن بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌مارۆیه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م په‌ڕه پڕ غه‌درو خراپه‌كاریه، ئه‌ویش پاش تێپه‌ڕ بوونی سێ ساڵ له ناڕه‌حه‌تی و ته‌نگه‌شه‌یی و گه‌مارۆداندا.
وه ئه‌گه‌ر دیارده‌ی به‌رچاوی دابڕ‌ین و گه‌مارۆكه ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاری به پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵان ئه‌گه‌یاندا، كه هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو مه‌به‌ست و ئاواتی قوڕه‌یش، ئه‌وه به ڕاستی ئه‌م گه‌مارۆدانه كاریگه‌ری وپاشماوه‌ی خراپی لێ كه‌وته‌وه له سه‌ر بێ باوه‌ڕانی مه‌ككه به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ستیان پێ نه‌ئه‌كرد، ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر له په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی و ژنهێنان و تێكه‌ڵاوی به ته‌واوی كز‌و لاواز بوو، هه‌روه‌ك ژیانی ئابووری له سه‌ر هه‌ردوو لا كاریگه‌ی خۆی دانابوو، له گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ئه‌م ڕووداوی گه‌مارۆدان و په‌یوه‌ندیپچڕانه پڕیه‌تی له سوودو قازانج و په‌ندوو ئامۆژگاری، له‌وانه:
- دوژمنانی خوا له هه‌موو كات و شوێنێكدا شه‌ڕی ڕسق و ڕۆزی له گه‌ڵ موسڵمانان ده‌كه‌ن، تا ملكه‌چ بكه‌ن یان بگه‌ڕێنه‌وه و پاشه‌كشه بكه‌ن له‌وه‌ی كه بانگه‌وازی بۆ ده‌كه‌ن.
- ئیمان و باوه‌ڕ ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵ به ڕیشه‌ی دڵه‌كان بوو، خاوه‌نه‌كه‌ی له به‌هه‌شتی دنیادا ئه‌ژی، ئه‌گه‌ر هه‌ژارترین كه‌سیش بێ، له به‌ر ئه‌مه‌ش بوو كه هاوه‌ڵه‌كان خوا لێیان ڕازیبێ زۆر سووربوون و چه‌ختیان له سه‌ر بانگه‌وازو گه‌یاندنی ئه‌م ئاینه پیرۆز ئه‌كردو وه‌رزی حه‌جیان به هه‌ل ده‌گرت تا بتوانن بیده‌ن به گۆێی خه‌ڵكیدا.
- له سه‌ر ئیمانداران پێویسته كه وریا بن و هه‌میشه خۆ ئاماده بكه‌ن بۆ ئه‌و فرت و فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازیه‌ی دوژمنانی هه‌ق بۆیان ساز ده‌كه‌ن.
ئای كه چه‌ند ئه‌مشه‌وو دوێنی له یه‌ك ئه‌چن، دوژمنانی خوا له هه‌موو كات و شوێنێكدا شه‌ڕو جه‌نگن له سه‌ر هه‌ق و بانگخوازانی هه‌ق، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: ولا يزالون يقاتلونكم حتى يردوكم عن دينكم إن استطاعوا (البقرة: ٢١٧) { (بێ باوه‌ڕان) به‌رده‌وام دژتان ده‌جه‌نگن هه‌تا واتان لێ بكه‌ن له دین و ئاینتان پاشگه‌ز ببنه‌وه، ئه‌گه‌ر بتوانن و بۆیان بكرێت } كه چۆن له‌مه‌دا هۆكاره‌كانی شه‌ڕو جه‌نگ به كار دێنن و هه‌ندێكیان له هه‌ندێكیان ده‌چن له شێوه‌و شێوازیاندا، به میرات بۆ یه‌كتری ده‌هێڵنه‌وه، له‌وانه‌ش جه‌نگی گه‌مارۆی ئابوریه كه دوژمنانی موسڵمانان له‌م ڕۆژگاره‌ماندا به خراپترین شێوه‌و شێواز به كاری دێنن، كاری نه‌كرده‌یان به ئوممه‌تی ئیسلام كرد، چه‌ندێك ژن و منداڵ و پیاوی پیریان له برساندا كوشت و قه‌ده‌غه‌ی نان و خۆراك و خواردن و خواردنه‌وه‌یان لێ‌كردن، له به‌ر چاوی هه‌موو جیهاندا وڵاتیان خاپوور كرد، وه‌چه‌و نه‌وه‌یان شێواند‌و وێرانیان كرد، له به‌ر چاوی هه‌موو جیهاندا و به ئاشكرا‌و بێ په‌رده سه‌دان هه‌زاران كه‌سیان له برسانا كوشت، ئه‌و جیهانه‌ی كه موراعاتی مافی ئاژه‌ڵ ئه‌كات و لافی پاراستن و ڕێزگرتن له مافی مرۆڤ ئه‌دات!!
|
|
|
بابه‌تی پێوه‌ندیدار
٢٣- ئه‌وانه‌ی كه جگه له خه‌ڵكی مه‌ككه به‌پیری بانگه‌وازی ئیسلامه‌وه هاتن
٢٢- خستنه‌پێشی بانگه‌وازی ئیسلامی بۆ تیره و هۆزه‌كان
٢١- ده‌رچوونی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ (طائف) بۆ داواكردنی یارمه‌تی و پشتگیری
٢٠- ساڵی ماته‌م
١٨- موسڵمانبوونی حه‌مزه و عومه‌ر -خوا لێیان ڕازی بێت-
١٧- به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هاوه‌ڵگیران بۆ بانگه‌وازی نوێ
١٦- كۆچی دووه‌می موسڵمانان بۆ حه‌به‌شه
١٥- كۆچی یه‌كه‌می موسڵمانان بۆ حه‌به‌شه
١٤- ماڵی ئه‌رقه‌م و ڕۆڵی له بانگه‌وازی ئیسلامی‌دا
١٣- ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی باوه‌ڕداران له‌لایه‌ن بێباوه‌ڕانی قوره‌یشه‌وه
١٢- شێوازه‌كانی بێباوه‌ڕان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئیسلامی‌دا
١١- قۆناغی ئاشكراكردنی بانگه‌واز
١٠- قۆناغی نهێنیی بانگه‌واز
٩- پچڕانی نیگا (الوحي) له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
٨- سه‌ره‌تای په‌یامی پێغه‌مبه‌رێتی
٧- خواپه‌رستیی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له ئه‌شكه‌وتی (حراء)
٦- ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له مه‌ككه‌دا
|
|
|
|
|
|
|
|
|