سه‌ره‌تا
:: ته‌زکییه‌ی نه‌فس
:: بابه‌ته‌کان
چاپی بکه
لێدوان بنێره
بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت
له‌لایه‌ن: : موحه‌ممه‌د عه‌لی |
خوێنراوه‌ته‌وه : ٤٣٣ |
ڕێكه‌وت : ٢٠٠٦/ ٤/١٨ |
ئه‌م وتاره پاشه‌كه‌وت بكه
سه‌د ئامۆژگاری بۆ گه‌نجان (به‌شی دووه‌م)
به‌شی دووه‌م: 8 بۆ 25
بۆ بینینی به‌شی یه‌كه‌م كرته‌ی ئێره بكه:
[www.dangiislam.org ]
٨- سووربه له سه‌ر كردنى نوێژه‌كانت له كاتى خۆیدا و پارێزگارى لىَ بكه:
كردنى نوێژه‌كه‌ت دوا مه‌خه چونكه گه‌وره‌ترین كرداره، پرسیار له پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) كرا كام كردار زۆر گه‌وره و باشه فه رمووى (الصلاة على وقتها).
٩ - باشترین ده‌ست نوێژ بگره بۆ ئه نجامدانى نوێژه‌كانت:
پاك‌و خاوێنى نیوه‌ى باوه‌ڕه (الطهور شطر الإیمان) بزانه ده‌ست نوێژ كلیلى نویژه له به‌رئه‌وه جوانترین ده‌ست نوێژ بگره.
١٠- نوێژه فه‌ڕزه‌كانت له مزگه‌وت ئه‌نجام بده:
نوێژى به كۆمه‌ڵ (جماعه) به‌لاى زۆربه‌ى زانایانه‌وه واجبه وته‌رك كردنى درووست نیه به بىَ هۆیه‌كى شه‌رعى
.
١١- هه‌وڵ بده ئاماده بیت له (اللّه أكبر)ی نوێژ دابه‌ستن له دواى ئیمام، زوو بچۆ بۆ نوێژ هه‌وڵ بده له ڕیزى یه‌كه‌مدا بیت.
هه‌وڵ بده به‌دڵ ئاگات له نوێژه‌كه‌ت بێت و به خشوعه‌وه بیكه‌یت و نوێژه‌كه‌ت له‌نوێژى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) بچێت.
١٢- ئاگاداربه نوێژى به‌یانیت نه‌فه‌وتێنیت له‌به‌ر خه‌و:
چوونت بۆ مزگه‌وت له نوێژى به‌یانیدا گرنگى خۆى هه‌یه له‌وانه نوێژى به‌یانى سه‌ره‌تاى به‌یانیه واته له‌و ڕۆژه‌دا یه‌كه‌م كار كه تۆمار ده‌كرێت بۆ تۆ نوێژكردنه له‌ناو ده‌فته‌رى كرده‌وه‌كاندا، فریشته‌ى شه‌و له‌سه‌ر زه‌وى ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئاسمان فریشته‌ى ڕۆژ دێنه خواره‌وه و نوێژى به‌یانى ده‌كه‌ن به كۆمه‌ڵ و شاهیدیت بۆ ده‌ده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌وڵ بده نوێژه‌كه‌ت له‌كاتى خۆیدا
بكه‌یت و نه‌یفه‌وتێنیت.
١٣- هه‌وڵ بده یه‌ك مانگ نوێژى به‌یانیت به‌جه‌ماعه‌ت بكه‌یت یان نه‌هێڵى نوێژه‌كه‌ت بفه‌وتىَ چوونكه به‌هۆى ئه‌م كاره‌وه به‌رده‌وام ده‌بیت و نوێژه‌كه‌ت نافه‌وتێنى.
١٤- پارێزگارى بكه له ئه‌نجام دانى ویرده‌كان (الأذكار)ی دوای نوێژ: په‌له مه‌كه له‌چوونه ده‌ره‌وه‌ت له مزگه‌وت هه‌تاوه‌كو ویرده‌كان نه‌خوێنیت.
١٥- سوربه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى نوێژه سونه‌ته‌كانی پێش نوێژ وه‌دواى نوێژه فه‌ڕزه‌كان (الرواتب) وه باشتروایه له ماڵه‌وه بیانكه‌یت كه ١٢ ڕكاعه‌تن ( ٢ڕكاعه‌ت پێش نوێژى به‌یانى – ٤ ڕكاعه‌ت پێش نوێژى نیوه‌ڕۆ - ٢ڕكاعه‌ت دواى نوێژى نیوه‌ڕۆ – ڕكاعه‌ت دواى نوێژى مه‌غریب – ٢ ڕكاعه‌ت دواى نوێژى عیشا).
١٦- خۆت بپارێزه له وه‌ى به‌به‌رده‌م نوێژ خوێناندا بڕۆیت: خێرا به‌به‌رده‌میاندا مه‌ڕوَ چاوه‌ڕێ بكه هه تاوه‌كو له نوێژه‌كه ته‌واو ده‌بێت چونكه ڕۆیشتن به‌به‌رده‌م نوێژدا به‌تاوان ده‌ژمێردرێت.
١٧ - هه‌وڵ بده نوێژى ویتر ته‌رك نه‌كه‌یت: چوونكه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ته‌ركى نه‌كردوه هه‌تاوه‌كو له‌سه‌فه‌ریشدا كردویه‌تى.
١٨ – بزانه نوێژى هه‌ینى (صلاة الجمعة) واجبه پشت گوێى نه‌خه‌یت:
له سه‌ر هه‌موو پیاوێك (ڕه‌گه‌زى نێر)ێك كه‌باڵغ بوبێت دانیشتوى ئه‌و شاره‌بێت واته مسافیر نه‌بێت واجبه وپێویسته ,سونه‌ته خۆت بشۆریت وبۆنى خۆش له‌خۆت بده‌یت و جوانترین جل و به‌رگ له‌به‌ر بكه‌یت وسیواك به‌كاربهێنیت وه زوو به‌ره‌و مزگه‌وت به‌ڕىَ بكه‌ویت و هه‌نگاو به‌سه‌ر خه‌ڵكدا نه‌نێیت و خۆت مه‌شغوڵ نه‌كه‌یت له‌كاتى وتار خوێندنه‌وه‌دا و به‌باشى گوىَ بۆ وتاره‌كه بگره.
. ١٩- سلآوات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر(ًلى الله علیه وسلم) زۆر بده:
له‌هه‌موو كات و ڕۆژێكدا چونكه خواى گه‌وره فه‌رمانى پىَ كردووه وه‌به تایبه‌تى له ڕۆژى هه‌ینى دا سونه‌ته زۆرتر له‌ڕۆژانى تر بڵێیت (اللهم ًلى على محمد وعلى ال محمد كما صلیت على إبرا هیم وعلى ال إبراهیم اللهم بارك على محمد وعلى ال محمد كما باركت على إبراهیم وعلى ال إبراهیم فی العالمین إنك حمیدُ مجید) وه به‌هه‌رشێوه یه‌كى تر كه‌خۆت سلاَوات بده‌یت بیڵىَ و له‌بیرى مه‌كه.
٢٠- بزانه له ڕۆژى هه‌ینیدا كاتێك هه‌یه دوعاى تیادا گیرا ده بێت دوعاى تیادا ڕه‌ت ناكرێته‌وه:
له‌به‌رئه‌وه كاته‌كانت له وڕۆژه‌دا زیاتر به نوێژكردن و دوعاكردن به‌سه‌ر به ره و زۆر بپاڕێڕه‌وه بۆ پێویستیه‌كانت .ئه‌گه‌ر له‌ڕۆژى هه‌ینیدا چوویت بۆ سه‌یران هه‌وڵ بده نه كه‌ویته تاوانه‌وه و نوێژى جمعه‌ت نه‌فه‌وتێنى.
٢١ – ئه‌گه‌ر له‌و كه‌سانه‌ى كه زه‌كاتت له سه‌ره زوو ده‌رى بكه:
له‌به‌رئه‌وه ى ماڵه‌كه‌ت پاك ده‌كاته‌وه به‌وه‌ى مافى هه‌ژارانت لىَ داوه، وه به زه‌كات دان ماڵ زیاد ده‌كات.
٢٢ – خێركردن و به‌خشینى زۆر:
له‌به‌رئه‌وه ى له قیامه‌تدا ده‌بێته سێبه‌رێك به سه‌ر سه‌رته‌وه له گه‌رما و ناڕه‌حه‌تى ئه‌و ڕۆژه ده‌تپارێزێت، ئازارى ئه‌و كه‌سه مه‌ده كه‌خێرى پىَ ده‌كه‌یت به منه‌ت كردن به‌سه‌ریدا چونكه پاداشتى خێركردنت به‌تاڵ ده‌كاته‌وه.
٢٣ - هه‌وڵ بده سیفاتى ڕه‌زیلى و به‌خیلى له خۆتدا مه‌هێڵه وه نه فست ڕابێنه له سه‌ر به‌خشین و سنگ فراوانى.
٢٤ – خێركردن به كه‌م مه‌زانه ئه‌گه‌ر به‌شتێكى كه‌میش بێت:
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ده فه‌رموێت: (إتقو النار ولو بشق تمره) چوونكه بزانه خواى گه‌وره حیسابى پاداشتى زه‌ڕه یه‌كیش ده‌كات (فمن یعمل مثقال ذره‌ٍ خیراً یره) خێركردن به كه‌م مه‌زانه ئه‌گه‌ر به ووته‌یه كیش بێت.
٢٥ – له كاتى به‌خشین و خێركردندا خۆت له ڕووپامایى (ریا) بپارێزه:
باخێر كردنت به نهێنى بێت باده‌ستى چه‌پت نه‌زانێت ده‌ستى ڕاستت چى به‌خشیوه. بزانه خێركردنى نهێنى توڕه‌یى په‌روه‌ردگار داده‌مركێنىَ.
بابه‌تی پێوه‌ندیدار
سه‌د ئامۆژگارى بۆ گه‌نجان