|
له‌لایه‌ن: : ده‌نگی ئیسلام |
خوێنراوه‌ته‌وه: ٣٣٣ |
ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٤/١٨ |
ئه‌م وتاره پاشه‌كه‌وت بكه
|
|
|
|
|
٢٠- ساڵی ماته‌م
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته به شێوه‌ی (pdf) ئه‌م لینكه دابگره:
[www.dangiislam.org]
له دوای ڕووداوه‌كانی گه‌مارۆی ئابووری و ده‌نگدابڕینی قوره‌یش دژی موسڵمانه‌كان، وه پاش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و په‌ڕه تاوانبارییه، موسڵمانه‌كان له‌و شیوه‌ی تێیدا گه‌مارۆ درابوون، به‌ره‌و مه‌ككه به‌ڕێ كه‌وتن و چالاكی بانگه‌وازیان ده‌ستپێ كرده‌وه و به‌ره‌و بانگه‌واز هه‌نگاویان نایه‌وه. پاش ئه‌وه‌ی كه ئیسلام قۆناغێكی ده ساڵه‌ی پڕ له ڕووداوی گه‌وره‌ی به‌ڕێ كرد، پاش ئه‌وه‌ی موسڵمانه‌كان ئاهێكیان هاتێ و هه‌ناسه‌یه‌كیان هه‌ڵمژی له‌و گشته ئازار‌و نه‌هامه‌تیه‌ی قوڕه‌یش به سه‌ری هێنابوون، پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم دوو كاره‌سات و مه‌ینه‌تی و به‌ڵای گه‌وره‌ی تووش هات كه ئه‌وانیش: مردنی خه‌دیجه‌ی دایكی ئیمانداران و مردنی ئه‌بوطالبی مامی بوو.
به‌ڕاستی مردنی خه‌دیجه خوا لێی ڕازیبێ كاریگه‌ریه‌كی توند‌و به هێزی له سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌جێ هێشت، چونكه هه‌ر ئه‌و بوو له ته‌نگانه‌ترینی كاتیدا پشتی گرت؛ یارمه‌تیده‌ری بوو له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌ی؛ به‌شداریی خۆشی و ناخۆشییه‌كانی ژیانی ده‌كرد؛ به ماڵ و ده‌روونی خۆی له‌گه‌ڵیدا بوو و دڵنه‌وایی ده‌كرد و دڵی ده‌دایه‌وه؛ له كاتی ته‌نگه‌شه و ناڕه‌حه‌تیدا له پاڵیدا بوو؛ بۆ ماوه‌ی چاره‌كه‌سه‌ده‌یه‌ك به‌یه‌كه‌وه و له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵگری ئێش و ئازار و فرتوفێڵی دوژمنانیان ده‌گرت؛ ئێش و ئازاری گه‌مارۆكه، ماندوو بوون و سه‌رئێشه‌ی بانگه‌واز، له‌به‌ر ئه‌وه مردنی خاتوو خه‌دیجه له گه‌وره‌ترین ئه‌و به‌ڵ او كاره‌ساتانه بوو كه به سه‌ر پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم) هات. به شێوه‌یه‌ك مردنی خاتوو خه‌دیجه كاری كرده سه‌ر ژیانی، به درێژایی ژیانی هه‌ر باسی ده‌كرد و پێیایدا ده‌گوت؛ چاكه و باشه و فه‌زڵ و ڕێزی بۆ خه‌ڵكی ڕوون ده‌كرده‌وه. له عائیشه‌وه -خوا لێی ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێت: كان النبي -صلى الله عليه وسلم- إذا ذكر خديجة أثنى عليها فأحسن الثناء، قالت فغرتُ يوماً فقلت: ما أكثر ما تذكرها، حمراء الشدق قد أبدلك الله عز وجل بها خيراً منها، قال: ما أبدلني الله عز وجل خيراً منها، قد آمنت بي إذ كفر بي الناس، وصدقتني إذ كذبني الناس، وواستني بمالها إذ حرمني الناس، ورزقني الله عز وجل ولدها إذ حرمني أولاد النساء رواه الإمام أحمد. پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌گه‌ر باسی خه‌دیجه‌ی بكردایه به باشترین پیاهه‌ڵدان پێایدا هه‌ڵده‌گوت. ده‌ڵێت: ڕۆژێك غیره‌ت گرتمی (چۆن دوو خێزان هه‌میشه به‌رامبه‌ر یه‌ك غه‌یره‌یان هه‌یه) وتم: ئای كه چه‌نده زۆر زۆر باسی ده‌كه‌یت. ڕوومه‌تسوورێك بوو خوا به باشتر و چاكتر بۆی گۆڕیت. فه‌رمووی: خوا به باشتر له‌و بۆی نه‌گۆڕیوم (خێزانی باشر له‌وم نه‌بووه)، به‌ڕاستی ئه‌و ئیمانی پێ هێنام كاتێك خه‌ڵكی بێباوه‌ڕ بوون پێم، به ڕاستگۆی زانیم كاتێك خه‌ڵكی به دۆرزنیان ده‌زانیم، به ماڵ و سامانی خۆی داڵده‌ی دام كاتێك خه‌ڵكی بێبه‌شیان كردم و خوای گه‌وره له‌و منداڵی پێ به‌خشیم كاتێك مناڵی له ژنانی تر پێ نه‌داوم.
له ئه‌بووهوره‌یره‌شه‌وه -خوا لێی ڕازی بێت- ده‌ڵێت: (أتى جبريل النبي صلى الله عليه وسلم، فقال: يا رسول الله، هـذه خديجة قـد أتت، معها إنا‌ء فيه إدام أو طعام أو شراب، فإذا هي أتتك فاقـرأ عليها السلام من ربها، وبشرها ببيت في الجنة من قصب و لا صخب و لا نصب رواه البخاري. جوبره‌ئیل هات بۆ لام و وتی، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم، ئه‌وه خه‌دیجه‌یه هات، په‌رداخێكی پێیه خوادردن یان خواردنه‌وه‌ی تیایه، جا ئه‌گه‌ر هاته لات له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه سه‌لامی لێ بكه‌و مژده‌ی ماڵێكی پێ بده له دارقامیش و نه‌ی له به‌هه‌شتان كه نه ژاوه ژاوه‌ی تیا بێ و نه ماندوو بونیش.
وه له هه‌مان ساڵدا كه خه‌دیجه وه‌فاتی كرد، ئه‌بو طالب‌ی مامی پێغه‌مبه‌ریش صلىالله علیه وسلم مرد، مردنی ئه‌بو طالبیش كاره‌ساتێكی دڵته‌زێنی دیكه بوو چووه سه‌ر ئه‌و خه‌مباری و ناڕه‌حه‌تیانه‌ی به سه‌ر پێغه‌مبه‌ردا صلىالله علیه وسلم تێپه‌ڕین، به ڕاستی ئه‌بو طالب وه‌ك په‌رژینێك وابوو بۆ بانگه‌وازی ئیسلامی، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه له سه‌ر كوفر‌و بێباوه‌ڕی بوو به‌ڵام پاڵپشتی پێغه‌مبه‌ری صلىالله علیه وسلم ده‌كردو نه‌یده‌هێشت گه‌وره‌و هه‌رزه‌كانی قوڕه‌یش گاڵته‌ی پێ بكه‌ن و ئازاری بده‌ن.
به ڕاستی ئه‌بو طالب تا مابوو چوارده‌وری پێغه‌مبه‌ری ده‌داو به‌رگری لێده‌كرد، له سه‌ری توڕه ده‌بوو، وه قوڕه‌یش نه‌یانتوانی زه‌فه‌ر به پێغه‌مبه‌ر بێنن صلىالله علیه وسلم تا ئه‌بو طالب نه‌مرد، پاشان ئیتر كه مرد ئه‌وكات هیچ ڕێگرێك نه‌ما، پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (ما نالت مني قريش شيئاً أكرهه حتى مات أبو طالب) . ( قوڕه‌یش نه‌یانتوانی هیچ زێفه‌رێكم پێ به‌رن تا ئه‌بو طالب نه‌مرد).
ئه‌وه‌ش كه پێغه‌مبه‌ری زۆر خه‌فه‌تبارو نیگه‌ران كرد ئه‌وه بوو كه ئه‌بو طالب به كافری مرد، له گه‌ڵ سوور بوون و چه‌ختكردنی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم له سه‌ر هیدایه‌ت و موسڵمانبوونی به‌ڵام بێ سوود بوو، سوننه‌تی خوا له دروستكراوه‌كانیدا بۆ هیچ كه‌س ناگۆڕێ، ئه‌و ئه‌بو طالبه‌ی كه به گیان و ماڵ به‌رگری له پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم ده‌كردو هه‌تا مابوو قوڕه‌یش نه‌یانئه‌توانی چاوو له پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم سوور بكه‌نه‌وه ئازاری بده‌ن، كه‌چی به كافری و بێباوه‌ڕی مردوو باوه‌ڕی نه‌هێنا، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: إنك لا تهدي من أحببت ولكن الله يهدي من يشا‌ء وهو أعلم بالمهتدين (سورة القصص:٥٦). { به ڕاستی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم تۆ نا‌توانیت ئیمان و باوه‌ڕ ببه‌خشیت به‌و كه‌سه‌ی خۆشت ده‌وێت، به‌ڵكو خوا هه‌ر كه‌سێكی بوێت ده‌یخاته سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست و ئیمانی پێ ده‌به‌خشێت }.
ئیتر له به‌ر به‌دوایی یه‌كدا هاتنی خه‌فه‌ت و دڵته‌نگی له سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم له یه‌ك ساڵدا كه ساڵی ده‌یه‌می پێغه‌مبه‌رایه‌تی بوو، لای ژیاننامه نووسان ناسرا به ساڵی ماته‌می (عام الحزن)، هه‌ندێكیان له وێنه‌كێشانی ئه‌و حاڵه‌دا كه دوای وه‌فاتی خاتوو خه‌دیجه خوا لێی ڕازیبێ و مردنی ئه‌بو طالب ڕوو به پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم وتویانه:
فجا‌ء عمك حصناً تستكن به فاختاره الموت والأعداء في الأجم
تُرمى وتُؤذى بأصناف العذاب فما رئيت في ثوب جبَّار ومنتقم
حتى على كتفيك الطاهرين رموا سلا الجزور بكف المشرك القزم
أما خديجة من أعطتك بهجتها وألبستك ثياب العطف والكرم
غدت إلى جنة الباري ورحمته وأسلمتك لجرح غير ملتئم
به‌ڕاستی ئه‌مانه ڕودوانێكن هه‌ست و بوونی مرۆڤ ده‌هه‌ژێنن، زه‌وی له ژێر پێی لاوازه‌كاندا دێننه له‌رزه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به خوا به هێز بێت و متمانه‌و دڵنیایی ته‌واو به سه‌ركه‌وتنی په‌روه‌ردگاری هه‌بێ، ئه‌م ڕووداوانه جگه له عه‌زیمه‌ت و به‌رنامه‌ڕێژی و نه‌خشه‌و پلانی به هێزتر له سه‌ر به‌رده‌وامی ڕێگه، هیچی دیكه‌ی زیاد ناكات، پێغه‌مبه‌ریشمان به‌م شێوه‌یه بوو صلىالله علیه وسلم.
وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌نگانه‌یه‌كه كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیدا تێپه‌ڕی، به‌رده‌وام گرنگی ده‌دا به ئیش و كاری هاوه‌ڵه‌كانی، هه‌میشه به لایانه‌وه بوو دڵخۆشی و دڵنه‌وایی ده‌كردنه‌وه، جا هه‌ر له مانگی شه‌والی هه‌مان ساڵدا پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم خاتوو سه‌وده‌ی كچی زو‌معه‌ی هێنا، ئه‌ویش له به‌ر ئه‌وه بوو كه دوای ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی مرد له‌وه ده‌ترسا كه كه‌سوكاره‌كه‌ی لێی بده‌ن و تووشی ئازار و ئه‌شكه‌نجه ببێت به‌ده‌ستیانه‌وه، كه به یه‌كه‌م خێزانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) داده‌نرێت دوای وه‌فاتی خاتوو خه‌دیجه.
به‌ڕاستی ئه‌م ڕووداوانه كۆمه‌ڵه ده‌رسێكی جوانی فێر كردین. له‌وانه كه خوای باڵاده‌ست كه‌سانێك پێمل ده‌كات بۆ ئیماندار كه ژیان و بانگه‌وازه‌كه‌شی له ئه‌شكه‌نجه و ئازار بپارێزێت.
له‌وانه‌ی كه خێزانی ئیمانداری چاك، كاریگه‌ریی به‌رچاوی هه‌یه له ده‌رچوون و بردنه‌وه و سه‌ركه‌وتنی بانگه‌وازدا، هه‌ڵوێستی خاتوو خه‌دیجه -خوا لێی ڕازی بێت- له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم) نموونه‌ی هه‌ره‌به‌رزن له‌مه‌دا.
له‌وانه‌ش كه ڕووداوه‌كانی ساڵی ماته‌م له گه‌ڵ تاڵی و ئێش و ئازاریدا، كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی هه‌بوو له دڵی شوێنكه‌وتوواندا، به شێوه‌یه‌ك كه هێزی باوه‌ڕبوون به خوا له دڵیان‌دا زیاتر ڕوا و چه‌كه‌ره‌ی كرد. به ئارامی و خۆڕاگربوون له‌سه‌ر قه‌زاوقه‌ده‌ری خوا، خۆیان په‌نا دایه به‌ر خوای په‌روه‌ردگاری زه‌وی و ئاسمانه‌كان.
|
|
|
بابه‌تی پێوه‌ندیدار
٢٣- ئه‌وانه‌ی كه جگه له خه‌ڵكی مه‌ككه به‌پیری بانگه‌وازی ئیسلامه‌وه هاتن
٢٢- خستنه‌پێشی بانگه‌وازی ئیسلامی بۆ تیره و هۆزه‌كان
٢١- ده‌رچوونی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ (طائف) بۆ داواكردنی یارمه‌تی و پشتگیری
١٩- گه‌مارۆی ئابووری
١٨- موسڵمانبوونی حه‌مزه و عومه‌ر -خوا لێیان ڕازی بێت-
١٧- به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هاوه‌ڵگیران بۆ بانگه‌وازی نوێ
١٦- كۆچی دووه‌می موسڵمانان بۆ حه‌به‌شه
١٥- كۆچی یه‌كه‌می موسڵمانان بۆ حه‌به‌شه
١٤- ماڵی ئه‌رقه‌م و ڕۆڵی له بانگه‌وازی ئیسلامی‌دا
١٣- ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی باوه‌ڕداران له‌لایه‌ن بێباوه‌ڕانی قوره‌یشه‌وه
١٢- شێوازه‌كانی بێباوه‌ڕان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئیسلامی‌دا
١١- قۆناغی ئاشكراكردنی بانگه‌واز
١٠- قۆناغی نهێنیی بانگه‌واز
٩- پچڕانی نیگا (الوحي) له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
٨- سه‌ره‌تای په‌یامی پێغه‌مبه‌رێتی
|
|
|
فه‌توای پێوه‌ندیدار
ماته‌می پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ مردنی خه‌دیجه‌ی خێزانی و ئه‌بووتالیبی مامی
|