وه‌ستان و ده‌ستپێکردنه‌وه له‌نێوان جزم و حیزبه‌کان و ڕوبعه‌کان.
قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن خوداوه هاتۆته‌خوار، سه‌ره‌تا پچڕپچڕو به‌شبه‌ش ئایه‌ت و سوڕه‌ته‌کان به‌فه‌رمانی خوا ده‌دابه‌زین، له‌دوای ته‌واوبوونی هاتنه‌خواره‌وه‌ی قورئان هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) هه‌ر به‌فه‌رمانی ئه‌و ئایه‌ته‌کان و سوڕه‌ته‌کانیان ڕیزبه‌ند کرد به‌م شێوه‌یه‌ی که ئێستا ئێمه ده‌یبینین و له‌به‌رده‌ستماندایه.. که‌واته ئه‌م ڕیزبه‌ندییه شتێكی بڕاوه‌یه‌و به‌ڕه‌زامه‌ندی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(صلى الله عليه وسلم) بووه‌و بۆ که‌سیش نییه گؤڕانکارییان تێدا بکات، هه‌ربۆیه هه‌تاکو ئێستا به‌م شێوه‌یه ماوه‌ته‌وه(گه‌وره‌یی و پاکی هه‌ر بۆ خوای په‌روه‌ردگاره).
هاوه‌ڵه ده‌ست و دڵپاکه‌کانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) خوا لێیان ڕازی بێت(ئه‌وانه‌ی که تایبه‌تمه‌ند کرابوون به نووسینه‌وه‌ی قورئان) سوڕه‌ته‌کانیان ده‌نووسییه‌وه‌و به(البسملة)ش له‌سه‌ره‌تای هه‌رسوڕه‌تێک نێوانی دوو سوڕه‌تیان جیاده‌کرده‌وه(ته‌نها نێوانی سوڕه‌تی الأنفال و التوبة نه‌بێت).
به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ئه‌واندا باسی جزم و حیزب و ڕوبع له‌ئارادا نه‌بوو(وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ باوه) ، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که له‌لای ئه‌وان هه‌بوو ته‌نیا دابه‌شکردنی قورئان بوو به‌چه‌ند حیزبێکه‌وه.
ئه‌وان قورئانیان دابه‌شکردبوو به‌سه‌ر حه‌وت جزمه‌وه به‌گوێره‌ی ڕۆژه‌کانی هه‌فته‌و هه‌تاکو بتوانن له‌هه‌فته‌یه‌کدا هه‌موو قورئانی تێدا بخوێننه‌وه‌و ئه‌و جزمانه‌شیان ناونابوو حیزب(الحزب). ئه‌مه‌یان له وته‌یه‌کی پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلى الله عليه وسلم) وه‌رگرتبوو که به‌نوێنه‌رانی سه‌قیف(الثقیف)ی وتبوو کاتێک که‌مێک دواکه‌وت له‌دانیشتن له‌گه‌ڵیان شه‌وێک. وتیان پێی، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) چی دڕه‌نگی کردی له‌سه‌رمان؟ فه‌رمووی؛ حیزبێکم له‌قورئان به‌سه‌ره‌وه بوو، حه‌زم نه‌کرد ده‌ربچم له‌ماڵ هه‌تاوه‌کو ته‌واوی نه‌که‌م" فقالوا: يا رسول الله ما أمكثك عنا؟ قال: طرأ علي حزبي من القرآ‌ن فأردت ألا أخرج حتى أقضيه" ئه‌وس گێڕه‌ره‌وه‌ی ده‌رمووده‌که‌یه، ده‌فه‌رموێت پرسیارم کرد له هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) که ئایا ئێوه چۆن قورئانتان دابه‌شده‌کرد به‌حیزب؟ ئه‌وانیش فه‌رموویان: حیزبی ده‌که‌ین(قورئان به‌شبه‌ش ده‌که‌ین) به سێ سوڕه‌ت و پێنج سوڕه‌ت و حه‌وت سوڕه‌ت و نۆ سوڕه‌ت و یانزه سوڕه‌ت و سیازده سوڕه‌ت و حیزبه زۆربه‌ش کراوه‌که(مه‌به‌ستیان له‌و حیزبه که به‌زۆر سوڕه‌ت دابه‌شبووه) له‌سوڕه‌تی (ق)ه‌وه هه‌تا کۆتایی قورئان. " قال أوس راوي الحديث: فسألت أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم كيف تحزبون ال قرآن؟ قالوا: نحزبه ثلاث سور، وخمس سور، وسبع سور، وتسع سور، وإحدى عشرة سورة، وثلا ث عشرة سورة، وحزب المفصل من ق حتى يختم." رواه أحمد وابن ماجه.