
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: کوڕی خاک ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٤/١٩
ڕاوه‌ستان و ده‌ستپێکردنه‌وه له‌نێوانی جوزم و حیزب و ڕوبعه‌کاندا.
قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن خوداوه هاتۆته‌خوار، سه‌ره‌تا پچڕپچڕو به‌شبه‌ش، ئایه‌ت و سوڕه‌ته‌کان به‌فه‌رمانی خوا ده‌دابه‌زین، له‌دوای ته‌واوبوونی هاتنه‌خواره‌وه‌ی قورئان هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌ر به‌فه‌رمانی ئه‌و (صلى الله عليه وسلم) ئایه‌ته‌کان و سوڕه‌ته‌کانیان ڕیزبه‌ند کرد به‌م شێوه‌یه‌ی که ئێستا ئێمه ده‌یبینین و له‌به‌رده‌ستماندایه.. که‌واته ئه‌م ڕیزبه‌ندییه شتێكی بڕاوه‌یه‌و به‌ڕه‌زامه‌ندی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلى الله عليه وسلم) بووه‌و بۆ که‌سیش نییه گؤڕانکارییان تێدا بکات، هه‌ربۆیه هه‌تاکو ئێستا به‌م شێوه‌یه ماوه‌ته‌وه(گه‌وره‌یی و پاکی هه‌ر بۆ خوای په‌روه‌ردگاره).
هاوه‌ڵه ده‌ست و دڵپاکه‌کانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) خوا لێیان ڕازی بێت(ئه‌وانه‌ی که تایبه‌تمه‌ند کرابوون به نووسینه‌وه‌ی قورئان) سوڕه‌ته‌کانیان ده‌نووسییه‌وه‌و به(البسملة)ش له‌سه‌ره‌تای هه‌رسوڕه‌تێک نێوانی دوو سوڕه‌تیان جیاده‌کرده‌وه(ته‌نها نێوانی سوڕه‌تی الأنفال و التوبة نه‌بێت).
به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ئه‌واندا باسی جوزم و حیزب و ڕوبع له‌ئارادا نه‌بوو(وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ باوه) ، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که له‌لای ئه‌وان هه‌بوو ته‌نیا دابه‌شکردنی قورئان بوو به‌چه‌ند حیزبێکه‌وه.
ئه‌وان قورئانیان دابه‌شکردبوو به‌سه‌ر حه‌وت جزمه‌وه به‌گوێره‌ی ڕۆژه‌کانی هه‌فته‌و هه‌تاکو بتوانن له‌هه‌فته‌یه‌کدا هه‌موو قورئانی تێدا بخوێننه‌وه‌و ئه‌و جوزمانه‌شیان ناونابوو حیزب(الحزب). ئه‌مه‌یان له وته‌یه‌کی پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله عليه وسلم) وه‌رگرتبوو که به‌نوێنه‌رانی سه‌قیف(الثقیف)ی وتبوو کاتێک که‌مێک دواکه‌وت له‌دانیشتن له‌گه‌ڵیاندا له شه‌وێک. وتیان پێی، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چی دڕه‌نگی کردی له‌سه‌رمان؟ فه‌رمووی؛ حیزبێکم له‌قورئان به‌سه‌ره‌وه بوو(ده‌ستی پێ‌کردبوو له‌خوێندنه‌وه‌ی)، حه‌زم نه‌کرد ده‌ربچم له‌ماڵ هه‌تاوه‌کو ته‌واوی نه‌که‌م" فقالوا: يا رسول الله ما أمكثك عنا؟ قال: طرأ علي حزبي من القرآ‌ن فأردت ألا أخرج حتى أقضيه" ئه‌وه‌ش گێڕه‌ره‌وه‌ی فه‌رمووده‌که‌یه، ده‌فه‌رموێت پرسیارم کرد له هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) که ئایا ئێوه چۆن قورئانتان دابه‌شده‌کرد به‌حیزب؟ ئه‌وانیش فه‌رموویان: حیزبی ده‌که‌ین(قورئان به‌شبه‌ش ده‌که‌ین) به سێ سوڕه‌ت و پێنج سوڕه‌ت و حه‌وت سوڕه‌ت و نۆ سوڕه‌ت و یانزه سوڕه‌ت و سیازده سوڕه‌ت و حیزبه زۆربه‌ش کراوه‌که(مه‌به‌ستیان له‌و حیزبه که به‌زۆر سوڕه‌ت دابه‌شبووه) له‌سوڕه‌تی (ق)ه‌وه هه‌تا کۆتایی قورئان. " قال أوس راوي الحديث: فسألت أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم كيف تحزبون ال قرآن؟ قالوا: نحزبه ثلاث سور، وخمس سور، وسبع سور، وتسع سور، وإحدى عشرة سورة، وثلا ث عشرة سورة، وحزب المفصل من ق حتى يختم." رواه أحمد وابن ماجه.
به‌ڵام قورئان دابه‌شکردن به(جوزم و حیزب) به‌م جۆره‌ی ئێستا له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵه‌کانه‌وه سه‌ری نه‌کێشاوه، بۆیه هه‌وڵێکی ئیجتیهادییه له‌لایه‌ن زانایان له‌پێناو ئاسانکردنی قورئان بۆ خوێندنه‌وه‌و له‌به‌رکردن، ئه‌وان له‌م به‌شکردنه ته‌نها به‌نزیکی هه‌وڵیان داوه چه‌ندێتی(الکمیة) ڕه‌چاوبکه‌ن، بۆیه ده‌بینین جزمه‌کان و حیزبه‌کان به‌پێی سوڕه‌ت نین وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای سوڕه‌تێکه‌وه ده‌ستپێبکات تاوه‌کو کۆتاییه‌که‌ی..
جوزم(الجز‌ء): هه‌ندێک؛ به‌شێک ده‌گه‌یه‌نێت.
حیزب(الحزب): ئه‌و به‌شه له‌یاد و ویردانه ده‌گه‌یه‌نێت که یه‌کێک بۆ خۆی دیاری ده‌کات تا ڕؤژانه بیانخوێنێت وه‌ک به‌شێک له‌قورئان یاخود نوێژ.
هه‌رچی ڕوبعیشه؛ چاره‌ک(الربع): چواریه‌کێک له چواربه‌شی شتێک، له‌قورئانیش به هه‌شتیه‌کی جوزمێک دانراوه، یان به چواریه‌کی حیزبێک.
ئه‌و دابه‌شکردنه‌ی ئێستا که کراوه‌و زۆربه‌ی په‌ڕاوه‌کان به‌تایبه‌تی په‌ڕاوی مه‌دینه، پێکهاتووه له (30) جوزم و (60) حیزب، جوزمیشیان دابه‌شکردووه به چوار چواریه‌کییه‌وه‌و هه‌ندێکیش حیزبیان دابه‌شکردووه به هه‌شت هه‌شتیه‌کی، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ته‌نها له‌پێناوی ئاسانکردنی قورئان بۆ له‌به‌رکردن و خوێندنه‌وه.
شایه‌نی باسه ئه‌م دابه‌شکردنه به جزم و حیزب له‌سه‌رده‌می شوێنکه‌وتووان(التابعین) ئه‌نجامدراو له‌سه‌رده‌ستی لیژنه‌یه‌ک که حه‌ججاجی کوڕی یوسفی ئه‌ثثه‌قه‌فی دایمه‌زراندبوو، ئه‌ویش به‌فه‌رمانێک له‌لایه‌ن عه‌بدوڵڵای کوڕی مه‌ڕوانه‌وه، ئه‌وانه‌ش که‌له‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه بوون؛ نه‌صری کوڕی عاصیمی له‌یثی و یه‌حیای کوڕی یه‌عموڕی عه‌دوانی که بریتیی بوون له‌دوو گه‌وره‌پیاوی به‌ڕێزی شوێنکه‌وتووان(التابعین).
لێدوانه‌کان لێدوان بنێره
خزمه‌تی ئێمه
سه‌ره‌نجی خۆت بنووسه
دوایین پرسیاره‌کان
- تۆبه‌ی ڕاسته‌قینه گوناهه ده‌شواته‌وه.
- دوابه‌شی شه‌و چه‌ند کاتژمێر پێشی به‌یانییه؟
- حوکمی نووکته.
- ئافره‌تان ده‌توانن نوێژی به کۆمه‌ڵ بکه‌ن..
- درۆم کردووه هه‌تا مافی په‌نابه‌ریم پێ بده‌ن، ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گرم حه‌ڵاڵه؟
- زه‌یدی کوری حاریسه و شه‌رعییه‌تی له ماڵی پێغه‌مبه‌ردا به‌بێ شیردان.
- سوێنده‌که‌ت ناچارییه و گوناهێکی گه‌وره نییه.
- حوکمی مانه‌وه له‌گه‌ڵ مێردی مه‌یخۆردا.