(١) پێشه‌كی
إِنَّ الْحَمْدَ لِلَّهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِينُهُ ونستهديه ونستغفره، وَنَعُوذُ باللهِ مِنْ شرور أنُفْسِنَا ومِنْ سَيئاتِ أعْمَالِنَا، مَنْ يَهْدِهِ اللَّهُ فَلَا مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلَا هَادِيَ لَهُ، وَأَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، وَأَشْهَدُ َأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ، اللهم علمنا ما ينفعنا، وانفعنا بما علمتنا، وارزقنا من كرمك وإحسانك يا أرحم الراحمين، اللهم إنا نعوذ بك من علم لا ينفع، ومن قلب لا يخشع، ومن عين لا تدمع، ومن دعوة لا يُستجابُ لها.
ئه‌م وێنه‌یه‌ش له كتێبه‌كه‌ی (سه‌خاوی)دا له پێشه‌كی ئه‌و نوسخه‌یه‌دا هه‌یه له شیخ (محمد ناصر الدين الألباني) لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر كردووه و ده‌ڵێت:" وفي ذي القعدة العلامة -يعني توفي العلامة- الصدر علي بن العلاء علي بن محمد بن محمد بن أبي العز الدمشقي قاضيها -يعني قاضي دمشق - الحنفي شارح عقيدة الطّّحاويّ" { وه له ذی القعدة دا عه‌للامه (علی بن العلاء علی بن محمد بن محمد بن أبی العز الدمشقی) حه‌نه‌فی شارحی عه‌قیده‌ی طحاوی كه قازی دیمه‌شق بوو وه‌فاتی كرد }.
له‌مه‌وه ده‌زانین كه هیچ گومانێك نامێنێته‌وه ڕاست بێت سه‌باره‌ت به (شارح) و لێكۆڵه‌ری ئه‌م كتێبه بورووژێنرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئێمه باش ده‌زانین ئه‌وه‌ی گرنگه به لامانه‌وه و جێی سوودوهرگرتنمانه، ناوهڕۆك و بابه‌ته‌كانی ئه‌م كتێبه‌یه، به‌ڵام ئه‌هلی بیدعه ده‌یانه‌وێت گومان بخه‌نه سه‌ر دانه‌ری كتێبه‌كه تاكوو له‌و ڕێگه‌یه‌وه كتێبه‌كه‌ش گوماناوی بكه‌ن و ببێته هۆكارێك تا خه‌ڵكی لێ دوور بخه‌نه‌وه و نه‌یخوێننه‌وه. ئه‌گینا سوپاس بۆ خوا هیچ گومانێك نه‌ماوه له‌وه‌ی كه نووسه‌ری ئه‌م شه‌رح و لێكۆڵینه‌وه‌یه (ابن أبي العز) بێت.
هه‌وره‌ها (الحارث المحاسبي) مه‌یل و لایه‌نگرییه‌كی به لای ته‌سه‌ووف و ئه‌هلی كه‌لامدا هه‌بوو. ئیمام(ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل) فه‌رمانی دا كه خه‌ڵكی به ته‌واوی لێی دوور بكه‌ونه‌وه، ئیتر كه‌مێك نه‌بێت كه‌س له قوتابیانی عیلم لێی نزیك نه‌ده‌بوونه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه زانایانی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت له سه‌روو هه‌موشیانه‌وه ئیمام (ئه‌حمه‌د) فه‌رمانیان دابوو كه خه‌ڵكی لێی نزیك نه‌بنه‌وه و گوێ له قسه‌كانی نه‌گرن.
هه‌روه‌ها (عه‌مری كوڕی عوبه‌ید) و (واسلی كوڕی عه‌تا) و هاووێنه‌یان كه په‌یڕه‌و و عه‌قیده‌ی موعته‌زیله‌یان پێك هێنا و دروستیان كرد، هه‌موو كتێبه‌كانی (جه‌رح و ته‌عدیل) كۆكن له‌سه‌ر تانه‌لێدان و بهخراپباسكردنیان (القدح و الطعن).
جا هه‌ر عه‌قیده و بیروباوه‌ڕێك جگه له عه‌قده‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت یان ئه‌وه‌تا له دوای ئه‌وانه‌وه دروست بووه یان ئه‌وه‌تا له كاتی ئه‌واندا هاتۆته بوون. به‌ڵام له‌لایه‌ن زانا و پێشه‌وایانی ئیسلامه‌وه هه‌میشه جێگه‌ی ته‌شه‌ر و تانه بووه و خه‌ڵكی لێ دوور خراوه‌ته‌وه.
له وه‌رگرتنی ئایینه‌كه‌مان و ناسینی پهرورهردگارمان، پێویستمان به هیچ سه‌رچاوه و ژێده‌رێكی تر نییه جگه له‌و سه‌رچاوه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵه‌كان لێیان وه‌رگرتووه، ئه‌ویش نیگا و (و‌حي)یه.
Bismillahi Arrahmani Arraheem
As salamu alikum wa rhamtullahi wa brakatu
Pash salawy parwardgar litan, zor zor dast xoshiitan li dakam bo am barhama jwana, barasty zor la braw xoshkan swwdy grngean lam babata wargrtwa.
parwardgar padashty gawraw xoshaweesty xoytan bdatawa inshallah.
wa salamu alikum wa rhamatullahi wa baraktu