قَالَ المُصنِّفُ رَحِمَهُ اللهُ: -
"بسم الله الرحمن الرحيم حسبي الله ونعم الوكيل، وبه نستعين، الْحَمْدُ لِلَّهِ، نستعينه، ونستغفره، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا، ومن سيئات أعمالنا، من يهده الله فلا مضل له، ومن يضلل فلا هادي له، وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له، وأشهد أن سيدنا محمداً عبده ورسوله صلى الله عليه وعلى آله وصحبه وسلم تسليماً كثيراً. أما بعــد:
فإنه لما كَانَ علم أصول الدين أشرف العلوم، إذ شرف العلم بشرف المعلوم، وهو الفقه الأكبر بالنسبة إِلَى فقه الفروع، ولهذا سمى الإمام أبو حنيفة رحمة الله عليه ما قاله وجمعه في أوراق من أصول الدين: الفقه الأكبر وحاجة العباد إليه فوق كل حاجة، وضرورتهم إليه فوق كل ضرورة، لأنه لا حياة للقلوب، ولا نعيم ولا طمأنينة، إلا بأن تعرف ربها ومعبودها وفاطرها، بأسمائه وصفاته وأفعاله، ويكون مع ذلك كله أحب إليها مما سواه، ويكون سعيها فيما يقربها إليه دون غيره من سائر خلقه] إهـ." [ له پاشاندا: له به‌ر ئه‌وه‌ی كه زانیاری بنه‌ماو ئوسوڵی دین به رێزترینی زانیاریه‌كانه، چون رێزی زانست به ڕێزی زانراوه‌كه‌وه‌یه، وه ئه‌و زانیاری و ورد بوونه‌وه‌ی هه‌ره گه‌وره‌یه به به‌راوودر له فیقه و زانیاری به‌شه‌كان، له به‌ر ئه‌وه پێشه‌وا أبو حنيفة ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ ئه‌وه‌ی كه وتوویه‌تی و كۆی كردۆته‌وه له چه‌ند په‌ڕه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به ئوسوڵی دین ناوی ناوه به فیقهی هه‌ره‌گه‌وره - الفقه الأكبر- وه خواستی به‌نده‌كان پێی له سه‌رو هه‌موو خواستێكه‌وه‌یه، وه پێویستی به‌نده‌كانی پێی له سه‌روو هه‌موو پێویستیه‌كه‌وه‌یه، چونكه به ڕاستی هیچ ژیانێك نیه بۆ دڵه‌كان و هیچ هێمنی و ئایایش و خۆشیه‌ك نیه، ته‌نها به‌وه نه‌بێت كه په‌روه‌ردگارو په‌رستراوو خۆڕشكی خۆی بناسێت، به ناو‌و سیفات و كرداره‌كانیه‌وه، وه له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا له هه‌موو شتێكی تری خۆشتر بوێ، وه هه‌وڵ و كۆششی له‌وه‌دا بێ كه نزیكی ئه‌كاته‌وه لێی بێجگه له‌و له هه‌موو دروستكراوه‌كانیدا] اهـ.
هه‌ر وتار‌و خوتبه‌یه‌ك شه‌هاده‌تی تیا نه‌بێت ئه‌وه هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌دا هاتووه وه‌ك ده‌ستی قرتاو وایه: { كل أمر ذي بال لا يبدأ فيه ببسم الله فهو أقطع }رواه السبكي في طبقات الشافعية (1 /6) ، وذكره الشيخ الألباني في إرواء الغليل (1 /29) (3)، وهو عند أبي داود (4/261)، و النسائي في الكبرى (6/127)، و ابن ماجه (1/610)، و أحمد (2/359)، و الدارقطني (1/229)، و ابن حبان (1/173- 174)، بلفظ ( كل أمر ذي بال لا يبدأ فيها بالحمد لله فهو أجذم ) أو (فهو أبتر) { هه‌ر كارێكی خاوه‌ن شان و پله ئه‌گه‌ر به ناوی خوا ده‌ست پێ نه‌كرێت ئه‌و برِاوه‌یه یان قرتاوه (واته به‌ركه‌تی نیه)} هه‌رچه‌نده ئه‌م فه‌رمووده‌یه له ڕووی ڕشته-اسناد-كه‌یه‌وه لاوازی تیایه، به‌ڵام له وتار‌و گوفتاره‌كانی پێغه‌مبه‌ردا صلىالله علیه وسلم جێگیر‌و سه‌لماوه كه به‌رده‌وام به ناوی خوای ده‌ستی به وتاره‌كانی كردووه، هه‌روه‌ها له نامه‌كانیدا بو پاشا‌كان به ناوی خوا ده‌ستی پێ كردووه.
ژیانه‌وه‌ی دلاَن ته‌نها به ناسین و خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره ده‌بێت.
قسه‌ی دانه‌ر كه ده‌فه‌رموێت: "[وحاجة العباد إليه فوق كل حاجة وضرورتهم...]" [ پێویستی به‌نده‌كان به‌و له سه‌رو هه‌موو داواكاری و پێویستیه‌كیانه‌وه‌یه ...] هه‌تا كۆتایی ده‌سته‌واژه‌كه.
ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه ناونیشانی ده‌روازه‌یه‌كه كه ئیمام (ابن القيم) رِ‌ه‌حمه‌تی خوای لێبێ له كتێبی (إغاثة اللهفان)دا هێناویه‌تی و ده‌فه‌رموێ: "أنه لا حياة للقلب ولا طمأنينة ولا نعيم إلا أن يكون الله سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى هو معبوده وإلهه" [ دڵ هیچ ژیان و خۆشی و نیعمه‌تێك به خۆیه‌وه نابینبێت مه‌گه‌ر له په‌رستن و ملكه‌چی و هاوار بۆ خوای گه‌وره‌دا نه‌بێت] دانه‌ریش ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی له‌و كتێبه‌دا كورت كردۆته‌وه.
گرفتی مرۆڤی هاوچه‌رخ
سه‌ده‌ی بیسته‌م له گشت سه‌ده‌كانی تری ڕابوردوو ئاڵۆزی و په‌رته‌وازه‌یی و دۆش دامان و ونبونی به خۆیه‌وه بینیوه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، زانراویشه له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا ئه‌وه‌ی به جوانی ئه‌توانێت لێكدانه‌وه له واقع بدات به شێوه‌یه‌كی هه‌ق و ڕاستی و ته‌واوو له هه‌ر واقعێكدا یان له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا-جا ئه‌م واقعه هه‌ق بێت یان ناهه‌ق له لایه‌نی بیروباوه‌ڕو هه‌ڵس و كه‌وته‌وه- ئه‌و كه‌سانه‌ن كه خاوه‌ن ورد بینی و هه‌ستێكی قوڵ و دووربین بن، ئه‌وانیش كه هۆنه‌ران و ئه‌دیب و ڕۆشنبیران و هاووێنه‌كانیانن.
ئه‌دیب و شاعیره‌كانی ئه‌وروپا چی ئه‌ڵێن ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ هیچ ژیان و به‌خته‌وه‌ریه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی نیه، هیچ خۆشی و نیعه‌مه‌تێك ته‌واو به‌رجه‌سته نیه، تاكو په‌روه‌ردگاری نه‌ناسێت و ڕوو به ئه‌و هه‌نگاو نه‌نێ سبحانه‌وتعالی؟!!
ئه‌ڵێت: "ومشكلة الإِنسَان المعاصِرة قضية واحدة، وهي أنه يبحث عن سيد، يبحث عن إله".( گرفت و موشكیله‌ی مرۆڤی هاوچه‌رخ ته‌نها یه‌ك دۆز‌و گرفته، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه له گه‌وره‌یه‌ك ئه‌گه‌ڕێت، له خوایه‌ك ئه‌گه‌ڕێت).
یه‌كه‌م جار به گشتی ئه‌ڵێ له گه‌وره‌یه‌ك ئه‌گه‌ڕێت، به‌ڵام له دواییدا دان ئه‌نێت به‌وه‌دا كه له خوایه‌ك ئه‌گه‌رِێت، ئه‌ڵێت: "له خوایه‌ك ئه‌گه‌رِێت" كه ئه‌مه به ڕاستی گرفتی مرۆڤی هاوچه‌رخه، وێرانكاری و شه‌ڕی به‌رده‌وام، بۆمبی ناوكی و ئه‌تۆمی، چاره‌نووسی ترسناكی چاوه‌ڕوانكراوی مرۆڤایه‌تی، مرۆڤی هاوچه‌رخ هه‌وڵ ئه‌دات له‌م هه‌موو كێژاوه ده‌ربازی ببێت به‌ڵام ناتوانێت، نازانێت ئه‌گه‌ر بۆ ساتێكی كه‌میش بێ چۆن ئیسراحه‌ت و هێمنی بدات به ده‌روونی، هه‌ر ئه‌مه‌یه كه خه‌ڵكی خاوه‌ن هه‌ست، شاعیره‌كان، ئه‌وانه‌ی دوور ئه‌ڕواننه چاره‌نووس و ئاكامی مر‌وۆڤ له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌سته ئازاراویانه‌دا په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر ماده‌ی بێ هۆشكه‌رو خۆكوژی، به‌ڵكو به هۆی ئه‌وه‌وه له ترس و بیمی داهاتوو ڕزگاریان ببێ ئه‌گه‌ر بۆ ساتێكی كه‌میش بێ هه‌ست به هێمنی و ئاسایشی ده‌روونی بكه‌ن، له به‌ر ئه‌وه ئه‌بینین خۆشترین و ڕازاوه‌ترین و پێشكه‌وتوترین وڵاتانی جیهان له بواری خزمه‌ت و جاده‌ی ڕێك و پێك و خانوو نهۆمی به‌رزو بڵند، ژیانێكی پڕِله خۆشی و هێمنی و ئارامی، زۆرترینی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه ڕێژه‌ی خۆكوژی (الانتحار) تیایاندا له په‌ره‌سه‌ندن و زیادبوندایه، بۆ؟ له به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمان و باوه‌ڕ ونه، هه‌روه‌ك دانه‌ر ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ وتویه‌تی و (ابن القيم)یش له (إغاثة اللهفان)دا ده‌فه‌رموێت: "لا حياة للقلوب ولا نعيم ولا طمأنينة إلا بأن تعرف ربها ومعبودها وفاطرها" ( دڵه‌كان ژیان به خۆیانه‌وه نابینن و هێمنی و خۆشییان نیه ته‌نها به‌وه نه‌بێت كه خاوه‌ن و په‌رستراوه‌كه‌یان بناسن، ئه‌وه خوایه‌ی كه له به فیتره ده‌روونه‌كانی به‌ره‌و خۆی بردووه).
سوێند به خوا مرۆڤ خۆشی و ئیسراحه‌ت و هێمنی ده‌روونی به خۆیه‌وه نابینێت ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ڕبێ و سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره بكات، هه‌رچه‌نده پاره‌و سامان و ژیانی دنیا خڕ كاته‌وه زیاتر ته‌په ته‌پ و دڵه‌ڕاوكێ ده‌روونی ملی ئه‌گرێت و سه‌ره‌نجامیشی هاوارو له ناوچوونی بێ بڕانه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تایی ئه‌بێت له دواڕۆژدا.