|
سه‌ره‌تا
:: ته‌زکییه‌ی نه‌فس
:: بابه‌ته‌کان
|
چاپی بکه
لێدوان بنێره
بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت
|
له‌لایه‌ن: : موحه‌ممه‌د عه‌لی |
خوێنراوه‌ته‌وه: ٤٠٠ |
ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٤/٢٦ |
ئه‌م وتاره پاشه‌كه‌وت بكه
|
|
|
|
|
سه‌د ئامۆژگاری بۆ گه‌نجان (به‌شی سێیه‌م).
بۆ بینینی به‌شه‌كانی تر كرته‌ی ئێره بكه:
به‌شی یه‌كه‌م: [www.dangiislam.org] به‌شی دووه‌م: [www.dangiislam.org]
26 تا 50
٢٦ – مانگى ڕه‌مه‌زان مانگى هیدایه‌ت و لێخۆشبوونه كه‌وایه باش خۆت ئاماده بكه بۆ پێشوازى كردن له‌ومانگه پیرۆزه.
٢٧ - پێشینانى ئێمه (سلف) دوعایان ده‌كرد كه خودا ته‌مه‌نیان بداتىَ به‌ڕه‌مه‌زان بگه‌ن، كاتێك پێى ده‌گه‌یشتن به جوانترین شێوه خودا په‌رستیان تیادا ده‌كرد، وه شه‌ش مانگ دواى ئه‌وه داوایان ده‌كرد خودا لێیان قبوڵ بكات.
ئایا تۆ چۆن خۆتى بۆ ئاماده ده‌كه‌یت؟ چۆن مانگى ڕه‌مه‌زان به‌ڕىَ ده‌كه‌یت؟
٢٨ – ڕه‌مه‌زان مانگى گرتنى ڕۆژوو ئه‌نجامدانى شه‌ونوێژه:
له‌م مانگه‌دا واز له ته‌مبه‌ڵى وخه‌وتنى زۆربێنه، شه‌وو ڕۆژه‌كانى به ئه‌نجامدانى كارى خێر و ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره پڕبكه‌ره‌وه واز له تاوان كردن بهێنه.
٢٩ – ڕۆژوه‌كه‌ت به‌فیڕۆ مه‌ده به جوێندان و نه‌عله‌ت كردن و كارى خراپه له گوفتار و كردار:
ئه‌گه‌ر یه‌كێك شه‌ڕى پىَ فرۆشتیت و جنێوى پێ دایت ڕووبه ڕووى مه‌به ره‌وه بڵىَ (إنى صائم) من به ڕۆژووم.
٣٠ – ڕه‌مه‌زان مانگى په‌شیمانى و گه‌ڕانه‌وه‌و سه‌ر زه‌نشت كردنى نه‌فسه:
سووربه له سه‌ر گوىً ڕایه‌ڵى فه‌رمانه‌كانى په‌روه‌ردگارت، كاته‌كانت به‌یادكردن و جێبه‌جێكردنى فه‌رمانه‌كانى په‌روه‌ردگار پڕ بكه‌ره‌وه. بڕیار بده كه دواى ڕه‌مه‌زانیش هه‌روا به‌رده‌وام بیت.
٣١ – پارێزگارى بكه له ئه‌نجامدانى نوێژى ته‌راویح له‌گه‌ڵ موسڵمانان له مزگه‌وتدا:
خێرا له مزگه‌وت ده‌رمه‌چۆ بۆ ئه‌وه‌ى گه‌وره‌ترین و زۆرترین پاداشت مسۆگه‌ر بكه‌یت.
٣٢ - پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) له (ده) شه‌وى كۆتایى ڕه‌مه‌زاندا ئیعتیكافى ده‌كرد:
ئیعتیكاف =: بریتیه له مانه‌وه له مزگه‌وت نابێت ئه‌و شوێنه به‌جىَ بهێڵیت له به‌ر پێویستیات (ضروریات) نه‌بێت، كه‌م و زیادى دیارى نه‌كراوه له‌به‌رئه‌وه ده‌توانیت ده شه‌و ئیعتیكاف بكه‌یت وه ده‌توانیت دوو سه‌عات ئیعتیكاف بكه‌یت به نیازى عیباده‌ت كردن.
ئه‌م سوننه‌ته زۆر كه‌س ته‌ركیان كردوه ده تۆ زیندووى بكه‌ره‌وه خواى گه‌وره دڵت زیندو و به‌رزو بڵند بكات.
٣٣ – شه‌وى (لیلة القدر) له ده شه‌وى كۆتایى ڕه‌مه‌زانه عیباده‌ت كردن له و شه‌وه‌دا خێرى گه‌وره‌تره له‌ئه‌نجام دانى خێرى(١٠٠٠) مانگ كه ده‌كاته (٨٣) ساڵ، كه‌وابوو تۆ چۆن پێشوازى لىَ ده‌كه‌یت؟
٣٤ – قورئان زۆر بخوێنه له‌هه‌موو كاتێكدا:
قورئان ڕێنیشانده‌ر و ئامۆژگارى و شیفا و ڕه‌حمه‌ته بۆ موسوڵمانان له‌به‌رئه‌وه له هه‌موو كاتێكدا بیخوێنه به تایبه‌تى له‌مانگى ڕه‌مه‌زاندا. خۆت فێرى قورئان خوێندن بكه و خه‌ڵكى تریش فێر بكه بیخوێنه‌ره‌وه به‌شێوه‌یه‌ك بیرى لىَ بكه‌یته‌وه و تێى بگه‌یت و كارت لێ بكات چونكه به‌رنامه‌ى ژیانه بۆ هه‌موو كات و سه‌رده مێك.
٣٥ - پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) به‌خشنده وسه‌خیترین كه‌س بوو به‌ڵام له ڕه‌مه‌زاندا زیاتر به‌خشنده تر ده‌بوو.
له‌به‌رئه‌وه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) بكه به پێشه‌واى خۆت و چاوى لىَ بكه.
٣٦ – خۆت له سه‌ر ڕۆژوى سونه‌ت ڕابێنه چونكه ڕۆژوو ده‌بێته قه‌ڵغان له ئاگرى دۆزه‌خ، ئه‌و ڕۆژانه‌ى سونه‌ته تیایاندا به‌ڕۆژوو بین له فه‌رمووده دا هاتوون ئه‌مانه‌ن [ هه‌موو ڕۆژێكی دووشه‌ممه‌و پێنج شه‌ممه، ڕۆژه‌كانی 13، 14، 15 ی هه‌موو مانگێك(أيام البيض) ڕۆژی عه‌ره‌فه (9 ذي الحجة) ڕۆژی عاشورا (10 محرم)، شه‌ش ڕۆژی مانگی شه‌وال ]
٣٧ – هه‌وڵ بده له ڕه‌مه‌زاندا عومره‌یه‌ك به‌جىَ بهێنیت: له‌به‌رئه‌وه‌ى پاداشتى به‌رامبه‌رى پاداشتى حه‌جێكه (متفق علیه) .
٣٨ – یادكردن و زیكركردنى په‌روه‌ردگار شیفایه بۆ دڵ و ده‌رون:
به‌رده‌وام به له‌سه‌ر زیكركردنى په‌روه‌ردگار چونكه خواى گه‌وره له‌گه‌ڵ زیكر خوێنانه زیكر كردن لابه‌رى بێتا قه‌تیه له جه‌سته‌دا بزانه قسه زۆركردن به‌بىَ زیكرى په‌روه‌ردگار دڵ ڕه‌قى لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
٣٩ – پاپه‌ند به به‌زۆر ووتنى ( أستغفرالله) و داواى لێخۆشبون بكه:
بزانه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامتدا خواى گه‌وره له هه‌موو ناڕه‌حه‌تیه‌ك ده‌رووى خێرت لىَ ده‌كاته‌وه و دڵت خۆش و فراوان ده‌كات و ڕزق و ڕۆزیت ده‌دات له‌شوێنێكه‌وه كه گومانت بۆى نه‌چووه، له فه‌رمووده دا هاتوه پێغه‌مبه‌ر(صًلى الله علیه وسلم) ٧٠ جار یان ١٠٠ جار داواى لێخۆشبوو‌ن و أستغفرالله ى كردوه. ده ى تۆ چه‌ند جارى ده‌كه‌یت له ڕۆژێكدا؟
٤٠ – بزانه دوعاكردن ونزاكردن به‌شێكه له‌به‌ندایه‌تى كردن (عیباده‌ت) بۆ په‌روه‌ردگار:
ده‌بێته هۆى لادان و نه هێشتنى به‌ڵاو موسیبه‌ت و هێنانه‌دى داواكاریه‌كانت، كه‌وا بوو دوعا زۆر بكه بزانه نزیكترین كات كه به‌نده له په‌روه‌ردگاریه‌وه نزیكه كاتى سوجده بردنه له‌به‌رئه‌وه دوعاى زۆرى تیادابكه.
41 – حه‌جى ماڵى خوا یه‌كێكه له پایه‌كانى ئیسلام: دواى مه‌خه وپه‌له بكه له به‌جىَ هێنانى چونكه واجبه به‌په‌له بكرێت به‌لاى زۆرێك له زانایانى ئیسلام.
٤٢ – هه‌وڵ بده حه‌جه‌كه‌ت حه‌جێكى وه‌رگیراو و قبوڵ كرا‌و بێت:
بزانه پاداشتى حه‌جى وه‌رگیراو ته نها به‌هه‌شته و گوناهه‌كانى پێش حه‌ج ده‌سڕێته‌وه، له به‌رئه‌وه هه‌وڵبده له‌م سه‌فه‌ره‌دا گوناهو تاوان ئه‌نجام نه‌ده‌یت، قسه‌ى ناشیرین به‌كه‌س نه‌ڵێیت و درۆ نه‌كه‌یت، با ئه‌و ماڵه‌ى پێى ده‌چیت بۆ حه‌ج حه‌لاَڵ بێت وگوماناوى نه‌بێت.
٤٣ – هه میشه به‌دواى حه‌جدا عه‌مره‌یه‌ك ئه‌نجام بده:
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت ئه‌نجامدانى ئه‌م كاره گوناهو هه‌ژارى لاده‌بات وه‌كو چۆن ئاگر چڵك له ئاسن لا ده‌بات (فإنهما ینفیان الفقر والذنوب كما ینفى الكیر خبث الحدید) أحمد – إبن حبان – إبن ماجه.
٤٤ – ئه‌نجامدانى كردارى چاك و عیباده‌ت كردنى زۆر له ده ڕۆژى سه‌ره‌تاى مانگى (ذي الحجة):
له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى چاك له‌م ده ڕۆژه‌دا خۆشه‌ویست تره لاى خواى گه‌وره له ڕۆژانى دیكه.
٤٥ – خۆت له‌خواردن و خواردنه‌وه‌ى حه‌رام و گوماناوى بپارێزه:
چونكه له‌شێك به‌خواردن و خواردنه‌وه‌ى حه‌رام په‌روه‌رده بكرێت ئاگر ده‌یسوتێنێت. وه بزانه دوعا‌و پاڕانه‌وه‌كانت گیرا نابێت.
٤٦ - بزانه به‌دواداچوونى خوێندن و گه‌ڕان به شوێن زانست‌دا پێویست و واجبه:
هیچ زانستێك به كه‌م مه‌زانه بیر له‌وازهێنانى زانست مه‌كه‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر وازى لىَ بهێنیت ئه‌وا نه‌زانین و ئاره‌زوو یاریت پێ ده‌كه‌ن.
٤٧ – بزانه فێربوونى زانستى شه‌رعى گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌یه له ته‌مه‌نتدا و ڕێز له مامۆستاكان و زانایان بگره:
هه‌وڵ بده فێرى زانسته شه‌رعیه‌كان ببیت به گشتى كاته‌كانت به‌شتى بىَ سوود به سه‌ر مه‌به، ڕێزى زانایان بگره وه‌ك لوقمانى حه‌كیم به كوڕه‌كه‌ى ده‌ڵێت ("زاحم العلما‌ء ْ بالركب") له‌به‌رده‌م زانایان به‌ڕێزه‌وه له سه‌ر ئه‌ژنۆ دابنیشه سوربه له ئاماده بوون له دانیشتنه كانیان.
٤٨ – هه‌وڵ بده هه میشه فه‌رمان به چاكه بكه‌یت و نه هى له خراپه بكه‌یت:
ئامۆژگارى كه‌ربه بۆ هه‌موو موسوڵمانێك پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت (من دل على الخیر كفاعله) هه‌ركه‌س ڕێگه‌ى چاك نیشانى خه‌ڵك بدات وه‌ك ئه‌وه وایه خۆى ئه‌و كاره‌ى كردبێت، ده‌ست پىَ بكه له ماڵ ومنداڵى خۆت وكه سه نزیكه‌كانت پاشان ورده ورده نزیك بۆ نزیكت.
٤٩- هه‌میشه نه‌رم و نیان به له كاتى فه‌رمان به چاكه و نه‌هى له خراپه‌دا:
تاوه‌كو خه‌ڵكى گوێت بۆ بگرن و ڕووت تىَ بكه‌ن و پشتت لىَ نه كه‌ن ( ولو كنت فٌضاً غلیظ القلب لانفُضوا من حولك ) ( آل عمران) واته ئه‌گه‌ر تۆ دڵ ڕه‌ق بوویتایه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ئه‌وا خه‌ڵك لێت كۆنه‌ده‌بوونه‌وه.
٥٠ – له‌و كه‌سانه مه‌به فه‌رمان ده‌كه‌ن به چاكه و خۆیان نایكه‌ن، وه ڕێگرى ده‌كه‌ن له خراپه وخۆیان ده یكه‌ن: چونكه سزاى به ئێشیان بۆ دیارى كراوه.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چاوه‌ڕێی به‌شه‌كانی دیكه بن.
|
|
|
بابه‌تی پێوه‌ندیدار
سه‌د ئامۆژگاری بۆ گه‌نجان (به‌شی دووه‌م)
سه‌د ئامۆژگارى بۆ گه‌نجان
دیاری
له سووده‌كانی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ
حه‌ڤده بنچینه له (إنصاف) و دادگه‌ری
ئاشكراكردنی تاوانه‌كان
|
|
|
|
|
|
|
|
|