له‌و تیره‌و هۆزانه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم بانگی كردن بۆ ئیسلام: نه‌وه‌ی عامر كوڕی صعصعة، و محارب كوڕی خصفة، و فه‌زاره، وه غهسفان، وه مرة، وه حهنیفة، وه سلیم، وه عه‌بس، وه نه‌وه‌ی نضر، وه كنده، وه كلب، وه حارث كوڕی كه‌عب، وه عذرة.
پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه و سلم زۆر به دانایی و به جێییه‌وه ئه‌م كاره‌ی ئه‌كرد، له تاریكی شه‌وداو دوور له چاوی ملهوڕانی قوڕه‌یش ده‌ر ئه‌چوو بۆ لایان، زۆر به جوانی بانگه‌وازه‌كه‌ی ده‌خسته پێشیان، به شێوه‌یه‌ك پێشده‌ستی و سه‌ره‌تایه‌كی ده‌كرد بۆی وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی كلب دا كردی و سه‌ره‌تا فه‌رمووی: ( يا بني عبدالله ، إن الله قد أحسن اسم أبيكم) .
وه له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه چه‌نده به‌ربه‌ست و ڕێگر توشی ده‌هات، به‌ڵام ئارامی ده‌گرت و چاوه‌ڕێی پاداشتی په‌روه‌ردگاری بوو، بۆ ئه‌مه‌ش په‌ژاره‌یه‌كی گه‌وره‌و دڵێكی پڕ به‌زه‌یی هه‌ڵگرتبوو له ڕوانگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌دا ده‌ر ئه‌كه‌وێت كه دایكی باوه‌ڕداران عائشه خوا لێی ڕازێبێ ده‌یگێڕێته‌وه كه به پێغه‌مبه‌ری صلی الله علیه و سلم وتووه: { يا رسول الله هل أتى عليك يوم كان أشد من يوم أحد فقال لقد لقيت من قومك وكان أشد ما لقيت منهم يوم العقبة إذ عرضت نفسي على ابن عبد ياليل بن عبد كلال فلم يجبني إلى ما أردت فانطلقت وأنا مهموم على وجهي فلم أستفق إلا بقرن الثعالب فرفعت رأسي فإذا أنا بسحابة قد أظلتني فنظرت فإذا فيها جبريل ، فناداني فقال إن الله عز وجل قد سمع قول قومك لك وما ردوا عليك ، وقد بعث إليك ملك الجبال لتأمره بما شئت فيهم ، قال فناداني ملك الجبال ، وسلم علي ، ثم قال يا محمد إن الله قد سمع قول قومك لك وأنا ملك الجبال ، وقد بعثني ربك إليك لتأمرني بأمرك ، فما شئت؟ إن شئت أن أطبق عليهم الأخشبين ، فقال له رسول الله صلى الله عليه وسلم : بل أرجو أن يخرج الله من أصلابهم من يعبد الله وحده لا يشرك به شيئا } رواه البخاري و مسلم . { ئایا ڕۆژێكت هاتووه به سه‌ردا كه توندوتیژترو ناڕه‌حه‌ت تر بوبێت له سه‌رت له ڕۆژی ئوحود؟ فه‌رمووی: به ڕاستی له گه‌له‌كه‌ت زۆرم چه‌شت و پێ گه‌شت كه چه‌شتم! وه توندترین و به هێزترین ئه‌شكه‌نجه‌و ئازارێكم پێ گه‌شت له ڕۆژی عه‌قه‌به بوو، كاتێ خۆم خسته پێش كوڕی عبد یالیل (گه‌وره‌ی طائف) وه وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی نه‌دامه‌وه كه ویستم و داوام كرد، ئیتر به غه‌م و په‌ژاره‌یه‌كه‌وه ده‌رچووم و ڕۆشتم، به هۆش نه‌هاتمه‌وه كاتێك نه‌بێ كه من له (قرن الثعالب) بووم (واته له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌و به‌رد باران و دوا كه‌وتنه‌ی خه‌ڵكی طائف كه توشی پێغه‌مبه‌ریان هێنا) جا سه‌رم به‌رز كرده‌وه، سه‌یرم كرد وا هه‌ورێك سێبه‌ری بۆ كردوم به سه‌رمه‌وه‌یه، سه‌یرم كرد و بینیم وا جوبرهئیلی تیایه، بانگی كردم و وتی: به ڕاستی خوا گوێبیستی قسه‌ی گه‌له‌كه‌ت بوو بۆت و چۆن په‌رچیان دایته‌وه، وه به ڕاستی وا خوا فریشته‌ی چیاكانی ناردۆته لات تا به ویستی خۆت چی فه‌رمانێكی پێ ئه‌كه‌یت، ئیتر فریشته‌ی شاخه‌كان بانگی كردم و سه‌لامی لێ كردم، پاشان وتی: ئه‌ی محمد، ئه‌وجا وتی: ئه‌وه چۆنت وست و ئاره‌زوو لێیه (به فه‌رانی تۆیه)، ئه‌گه‌ر وستت لێی هه‌ردوو شاخه‌كه‌یان به سه‌ردا ده‌هێنمه‌وه یه‌ك، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: هیوام وایه به‌ڵكو خوا له پشتی ئه‌وانه‌دا كه‌سانێك بێنێته ده‌رێ كه خوا به تاك و ته‌نهایی بیپه‌رستن و هیچ هاوه‌ڵ و هاوبهشتێكی بۆ بڕیار نه‌ده‌ن }.