دانه‌ر ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ ئه‌فه‌رموێت:
[" وينبغي أن يعرف أن عامة من ضل في هذا الباب أو عجز فيه عن معرفة الحق، فإنما هو لتفريطه في اتباع ماجاء به الرسول، وترك النظر والاستدلال الموصل إِلَى معرفته فلما أعرضوا عن كتاب الله ضلوا، كما قال تعالى: فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ مِنِّي هُدىً فَمَنِ اتَّبَعَ هُدَايَ فَلا يَضِلُّ وَلا يَشْقَى * وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكاً وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى قَالَ رَبِّ لِمَ حَشَرْتَنِي أَعْمَى وَقَدْ كُنْتُ بَصِيراً * قَالَ كَذَلِكَ أَتَتْكَ آيَاتُنَا فَنَسِيتَهَا وَكَذَلِكَ الْيَوْمَ تُنْسَى [طه: 123-125].
قال ابن عباس رَضِيَ اللهُ عَنْهُما: { تكفل الله لمن قرأ القُرْآن وعمل بما فيه، أن لا يضل في الدنيا، ولا يشقى في الآخرة، ثُمَّ قرأ هذه الآيات}.
وكما في الحديث الذي رواه التِّرْمِذِيّ وغيره عن عَلِيّ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ قَالَ: قال رَسُول الله صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: {ألا إنها ستكون فتن، قلت: فما المخرج منها يا رَسُول الله؟
قَالَ: كتاب الله فيه نبأ ما كان قبلكم، وخبر ما بعدكم، وحكم ما بينكم، هو الفصل، ليس بالهزل، من تركه من جبار قصمه الله، ومن ابتغى الهدى في غيره أضله الله، وهو حبل الله المتين، وهو الذكر الحكيم، وهو الصراط المستقيم، وهو الذي لا تزيغ به الأهواء، ولا تلتبس به الألسن، ولا تنقضي عجائبه، ولا تشبع منه العلما‌ء، ومن قال به صدق، ومن عمل به أجر، ومن حكم به عدل، ومن دعا إليه هدي إِلَى صراط مستقيم} إلى غير ذلك من الآيات والأحاديث، الدالة عَلَى مثل هذا المعنى"] اهـ. [ وه پێوسیته كه بزانرێت كه به ڕاستی گشتی ئه‌وانه‌ی له‌م ده‌روازه‌یه‌وه گومڕاو سه‌رلێشێواو بوون یان بێ‌توانا بوون له ناسینی هه‌ق، ئه‌وه ته‌نها له كه‌مڕه‌وی و كه‌مته‌رخه‌میانه‌وه بووه بۆ شوێنه‌كه‌وتنی ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر پێی هاتووه، وه واز هێنانیان له‌و به‌ڵگه‌و تێڕوانیانه‌ی ئه‌تگه‌یه‌ننه ناسینی و پێ ئاشنا بوونی، جا كاتێك ئه‌وان پشتیان له په‌ڕاوی خوا كرد گومڕا بوون، وه‌ك خوای متعال ده‌فه‌رموێت: ( هه‌ر كاتێ هیدایه‌تی منتان بۆ بێ جا كه‌سێ كه هیدایه‌تی من په‌یڕه‌وی بكا نه گومڕا ده‌بێ و نه تووشی ده‌ردو ڕه‌نج ده‌بێ * وه هه‌ر كه‌س له یادی من ڕوو بسوڕێنێ، ئه‌وه به ڕاستی ژیانی ته‌نگ و سه‌ختی بۆ ئه‌بێ و له ڕۆژی قیامه‌تا به كوێری حه‌شری ئه‌كه‌ین * ئه‌ڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم بۆچ به كوێری حه‌شرت كردم. من كه بینا بووم * ده‌فه‌رموێ: هه‌روا كه ئایاتی من به تۆ گه‌یی و ئه‌وانه‌ت له بیر برده‌وه، به‌م جۆره ئه‌مڕ‌ۆ تۆیش له بیر ده‌چیه‌وه).
وه ئیبن عه‌باس خوا لێی ڕازیبێ ده‌فه‌رموێت: { خوا بۆ یه‌كێك كه قورئان ده‌خوێنێته‌وه‌و كاری پێ ده‌كات زامنی كردووه كه له دنیادا گومڕاو سه‌ر لێشێواو نه‌بێ، وه له دواڕۆژیشدا به‌د به‌خت نه‌بێ و پاشانیش ئه‌م ئایه‌تانه‌ی خوێنده‌وه}.
وه هه‌روه‌ك له‌و فه‌رمووده‌ی كه ترمذی و جگه له‌ویش ڕیوایه‌تیان كردووه له عه‌لی یه‌وه خوا لێی ڕازیبێ وتی: پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: { وریا بن و ئاگادار بن كه له‌مه‌و دوا فیتنه‌و ئاژاوه ده‌بێ، وتم: ئه‌ی ده‌رچه چیه له‌و فیتنه‌یه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا؟
فه‌رمووی: په‌ڕاوی خوا ده‌نگ و باس و ڕووداوی پێش خۆتانی تیایه، وه هه‌واڵی پاش خۆتانی تیایه، وه فه‌رمانڕه‌وایه له نێوانتاندا، ئه‌و جیاكه‌ره‌وه‌یه، گاڵته‌و گه‌مه نیه، هه‌ر كه‌سێ له لوت به‌رزی و ده‌سه‌ڵاته‌وه وازی لێبێنێ خوا پشتی ده‌شكێنێ، وه هه‌ر كه‌سێكیش بیه‌وێت هیدایه‌ت و ڕێڕۆشنی له جگه له‌وه‌وه وه‌ربگرێ خوا گومڕای ئه‌كات، په‌تی توند‌و به هێزی خوایه، ئه‌و یادی حه‌كیم و داناییه، هه‌ر ئه‌ویشه ڕێگه‌ی ڕاست، وه هه‌ر ئه‌وه كه هه‌واو ئاره‌زووه‌كان پێی لانادرێن و ناترازێن، وه زمانه‌كان پێی تێكه‌ڵ نابن، وه سه‌مه‌ره‌و سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی ته‌واو نابن و كۆتاییان نایه‌ت، وه زانایان لێی تێر نابن، وه هه‌ر كه‌سێ به‌و وته‌ی ئه‌وی وت ئه‌وه ڕاستی وتووه، وه هه‌ر كه‌سێكیش كاری پێ بكات پاداشت وه‌ر ده‌گرێ، وه هه‌ر كه‌سێكیش فه‌رمانڕه‌وایی پێ بكات دادپه‌روه‌ری كردووه، وه هه‌ر كه‌سێكیش بانگه‌وازی بێ بكات ئه‌وه ڕێنومایی كراوه بۆ ڕێگه‌ی ڕاست} بۆ جگه له‌مانه‌ش له ئایات و فه‌رمووده‌ی تر، كه به‌ڵگه‌و سه‌لمێنه‌رن له سه‌ر ئه‌م مانایه] اهـ
شه‌رح و ڕاڤه‌كردن
له‌وانه‌یه دانه‌ر ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ لێره‌دا وه‌ڵامی پرسیارێك بداته‌وه كه ڕه‌نگه بوترێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه: نیگا (وحی) له كتاب و سوننه‌تدایه وه له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه هه‌ق و نورو هیدایه‌ت و ڕێنموونیه، به‌ڵام كه‌س و كۆمه‌ڵانێكی زۆر ئه‌بینین ته‌نانه‌ت له‌وانه‌ش كه پاڵداراونه‌ته پاڵ ئیسلام و گومڕا بوون سه‌ریان لێ شێواوه‌و توشی دودڵی و سه‌رلێتێكچویی و بێ سه‌روبه‌ری بوون و به ته‌واوی ون بوون!