|
پێکه‌وه‌جۆشدانی خه‌ڵك
ئایین و شه‌ریعه‌تی ئیسلام له تێگه‌یشتنیدا به‌چاكی له ناخ و هه‌ستی به‌نده‌كاندا له ڕێگه‌ی وردبوونه‌وه‌ی چاتر به‌رجه‌سته ئه‌بێ و زۆر شت پێیه‌وه یه‌كلا ئه‌بنه‌وه. وه‌رگرتنی خودی ئیسلامیش به دیراسه‌كردن و تێفكرینی ته‌واو وه‌رئه‌گیرێت. شتێ له‌و تێگه‌یشتنانه‌ی كه له سه‌ره‌نجامی په‌یڕه‌وكردن و خوێندنه‌وه‌ی له ڕوانگه‌ی كرده‌ییدا ئه‌بێته مایه‌ی ئاشكرابوون و ئاشنابوونی به‌نده‌كان پێیه‌وه، بریتییه له مه‌بده‌ئی سازدان "الإصلاح"؛ سازدانی برایه‌تیی ئیسلامی "الإصلاح بين الأخوين"؛ سازدانی نێوان خه‌ڵك "الإصلاح بین الناس" و هه‌روه‌ها.
گه‌ر سه‌رنج له قورئانی پیرۆز و فه‌رمایشی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) و ژیاننامه‌ی یارانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و باقی خواناسانی ڕاسته‌قینه بده‌ین، ئه‌بینین كه زۆر گرنگی به لایه‌نی یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌ژیان و پێكه‌وه‌جۆشدانی به‌نده‌كان دراوه.
جا ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كه بۆم هه‌ڵبژاردوون، جگه له‌وه‌ی دیارده‌یه‌كی تره له دیارده‌كانی دڵی ساغ، له لایه‌كی تره‌وه ئاوێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و ئیسلامه‌یه، كه چه‌ندی گرنگی به پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی و ته‌باییی كه‌سه‌كانه‌وه داوه. ده‌جا با بێین و سه‌رنجی بده‌ینێ كه داخوا چۆنه:
بڕۆ له‌سه‌ره‌وه ته‌واوی ئه‌م بابه‌ته به کتێب یا به پی دی ئێف بخوێنه‌وه
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|