|
ئه‌ركی سه‌رشانمان به‌رامبه‌ر به ئایینه‌كه‌مان
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
ئه‌م بابه‌ته
ئایینی ئیسلام هۆی هێز و بازووی مسوڵمانانه، له‌به‌ر ئه‌وه كاتێك دڵ و دروونه‌كانیان گۆڕا، ئه‌ویش پۆنگی خوارده‌وه و پاشه‌كشه‌ی كرد. جا پێویسته له‌سه‌ر موسڵمانه‌كان كه بانگه‌واز بۆ ئایینه‌كه‌یان بكه‌ن و غه‌م و په‌ژاره و هیممه‌تی هه‌ره گه‌وره‌یان ئایینه‌كه‌یان بێت. له‌گه‌ڵ لادانی گومانی بێباوه‌ڕان له‌سه‌ری، له ڕوانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ند و بنكه‌ی جۆراوجۆر.
ئه‌م بابه‌ته له‌م بڕگانه‌ی خواره‌وه پێكهاتووه:
١- هۆی په‌یامی موحه‌ممه‌دی (صلی الله علیه و سلم)
٢- ئه‌م ئایینه
- به‌پێویستگه‌ڕانی بانگه‌وازكردن بۆ لای خوا
- دوژمنایه‌تی و تۆڵه و و پێنواندنی كافر و بێباوه‌ڕان بۆ ئێمه به هۆی ئه‌م ئایینه‌وه‌یه
- گرنگیدان به بانگه‌واز بۆ ئه‌م ئایینه.
- نموونه‌یه‌ك له كاریگه‌ریی به‌هێزی ئه‌م ئایینه له خه‌ڵكیدا
- گڕدانی گه‌رموگوڕی بۆ ئه‌م ئایینه له گشت خه‌ڵكیدا
٣- پوخته‌ی ئه‌و سوودانه‌ی له‌م بابه‌ته وه‌رده‌گیرێن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
١- هۆی په‌یامی موحه‌ممه‌دی (صلی الله علیه و سلم)
كاتێك خوای گه‌وره (سبحانه وتعالی) پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی نارد و فه‌رمانی بانگه‌وازی پێ دا، جیهان به‌گشتی شه‌پۆلی بێباوه‌ڕی و نه‌فامی و سه‌رلێشێواوی گرتبوویه‌و.، پڕی بوو له ئاژاوه و سته‌مكاری و بیدعه و ئه‌فسانه؛ مرۆڤه‌كان یه‌كتریان ده‌چه‌وسانده‌وه و هه‌ندێكیان ببوونه كۆیله و به‌نده‌ی ئه‌وانی تریان. له سنوور ده‌رچوون و سته‌می مرۆڤایه‌تی گهی‌شتبووه چڵه‌پۆپه‌ی. كاتێك كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و به‌رنامه‌ی خوای دا به‌گوێی جیهاندا به‌گشتی، تاكه تروسكایییه‌ك نه‌مابوو كه جێی ئومێد بێت. پێغه‌مبه‌ری نارد تاكوو مرۆڤایه‌تی به‌خته‌وه‌ر بكات و ده‌ریان بهێنێت له چاڵی سته‌م و گومڕایی و ئه‌فسانه. به ئایینی حه‌ق و ڕه‌وا ناردی تاكو زاڵ و سه‌ركه‌وتوو بێت به‌سه‌ر هه‌موو دینه‌كاندا ئه‌گه‌ر كافرو بێباوه‌ڕانیش پێیان ناخۆش بێت و له دڵیان گران بێت. ئه‌وه بوو له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا هه‌رچی زوڵم و سته‌م هه‌یه هه‌موی ڕاماڵی و نوور و ڕۆشنایی و داده‌په‌روه‌ری جێگه‌ی گرته‌وه؛ لێڵی و ته‌مومژی سته‌م و داپڵۆسین ڕه‌وییه‌وه و دادپه‌روه‌ری و هه‌ق و ڕاستی جێی گرته‌وه. خوای (متعال) ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ی (صلى الله عليه وسلم) نارد تاكوو بدا به‌گوێی جیهاندا كه: ئه‌م ئایینه بۆ ئه‌وه هاتووه هه‌رچی ئایینه‌كانی تری پێش خۆی هه‌یه هه‌ڵیوه‌شێنێته‌وه و لای ببات؛ هاتووه بۆ هه‌موو گرۆهی مرۆڤایه‌تی به‌گشتی، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ [الأنبياء: ١٠٧] ئێمه تۆمان نه‌ناردووه مه‌گه‌ر به ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی نه‌بێت بۆ هه‌موو جیهانیان. هه‌روه‌ها وه‌ك ده‌فه‌رموێت: وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا كَافَّةً لِلنَّاسِ بَشِيراً وَنَذِيراً [سبأ: ٢٨] ئێمه تۆمان نه‌ناردووه مه‌گه‌ر بۆ هه‌موو خه‌ڵكی نه‌بێت به مژده‌ده‌ر و ترسێنه.ر
تاكوو پێیان بڵێت: سته‌م و ده‌ستدرێژی و له‌سنوورده‌رچوون به‌سه‌ر چوو؛ به‌ندایه‌تی بۆ پاشا و ده‌سه‌ڵاتدار و زانا و شاره‌زاكان ئه‌مانه هه‌مووی كاتی ته‌واو بوو و نه‌ما. هه‌مووتان به‌نده‌ی خوان و كه‌س له كه‌س گه‌وره‌تر و به‌ڕێزتر نییه به نزیكی نه‌بێت له خوای گه‌وره. به هه‌ڵهاتنی ڕۆژی هیدایه‌ت و ته‌وحید و یه‌كتاپه‌رستی، ئه‌مانه هه‌موویان پشتیان هه‌ڵكرد و كوژانه‌وه و نه‌مان. هه‌موویان خرانه ژێر پێی عه‌دل و دادپه‌روه‌ری، هه‌ق و ڕاستی ڕووی جیهانی گرته‌وه. زۆر به‌ڕاشكاوانه به هه‌موو جیهانی ڕاگه‌یاند كه: إذا هلك كسرى فلا كسرى بعده، وإذا هلك قيصر فلا قيصر بعده، والذي نفسي بيده لتنفقن كنوزهما في سبيل الله البخاري (٢٨٦٤، ٢٩٥٢، ٣٤٢٢، ٦٢٥٥)، مسلم (٢٩١٨)، الترمذي (٢٢١٦)، أحمد (٢/٢٣٣، ٢٤٠، ٢٥٦، ٢٧١، ٣١٣، ٤٣٧) من حديث أبي هريرة.وهو للبخاري (٢٩٥٣، ٣٤٢٣، ٦٢٥٤)، ومسلم (٢٩١٩)، وأحمد (٥/٩٢، ٩٩) من حديث سمرة بن جندب. ئه‌گه‌ر كیسرا تێدا چوو و نه‌ما، ئیتر له دوای ئه‌و كیسرایه‌كی تر نایه‌ته‌وه و دروست نابێته‌وه. ئه‌گه‌ریش قه‌یسه‌ر تێداچوو و نه‌ما، ئیتر جارێكی تر قه‌یسه‌رێكی تر نایه‌ته‌وه. سوێند به‌وه‌ی كه گیانی منی به‌ده‌سته، هه‌رچی كه‌نز و گه‌نجینه‌كانیان هه‌یه له پێناوی خوادا ده‌یبه‌خشن.
خوای گه‌وره (سبحانه وتعالی) پێغه‌مبه‌ری (صلى الله عليه وسلم) نارد تاكوو مرۆڤ ڕزگار بكات له‌و كۆت و زنجیره‌ی كه له گه‌ردنی ئاڵابوو، له‌و شه‌هه‌وات و هه‌وا و ئاره‌زووانه‌ی كه دووری خستبۆوه له په‌روه‌ردگاری و ڕۆژی دوایی له‌یاد بردبۆ‌وه،، له‌و گومڕایی و درۆوده‌له‌سانه‌ی كه‌چه‌ته و ڕێگره‌كان له‌سه‌ری ڕاهاتبوون و به ناوی خواوه ده‌ستی خه‌ڵكیان ده‌بڕٍی. كاتێك نه‌ته‌وه و گه‌لانێك بیانه‌وێت كه ڕوو بكه‌نه خوا و بگه‌ڕێنه‌وه، چه‌ته و ڕێگره‌كان دێن و به ناهه‌ق ڕێی خوایان لێ چه‌واشه ده‌كه‌ن و سه‌ریان لێ ده‌شێوێنن (وه‌ك چۆن زانایانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل ڕێیان له میلله‌ته‌كه‌یان شێواند و نه‌یانهێشت كه بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) وه‌ربگرن و شوێنی بكه‌ون (له كاتێكدا ده‌یانزانی كه ڕاست ده‌كات و خوا به هه‌ق ناردوویه‌تی) و دینه‌كه‌یان لێ تێك ده‌ده‌ن و په‌رده ذه‌ده‌ن به‌سه‌ر ڕاستێیه‌كاندا. ئیتر ڕووخێنه‌ر و تێكشكێنه‌ری تاغووت و ملهوڕ و سته‌مكاران هات (صلى الله عليه وسلم) تاكوو هه‌موو خه‌ڵكی ئاگادار بكاته‌وه كه: مرۆڤ هیچ ڕێز و كه‌رامه‌تێكی نییه ته‌نها به ئیسلام نه‌بێت. هیچ خێر و خۆشی و ڕزگاربوون و ئازادی و سه‌ربه‌ستییه‌ك نییه بۆ مرۆڤایه‌تی، ته‌نها به ئیسلام و له‌ژێر سێبه‌ری ئیسلامدا نه‌بێت. هه‌موو ئه‌و ئاینانه‌ش له پێش ئه‌ودا بوون، هه‌موویان ناڕێك و ناته‌واو و ناهه‌قن و نابێت شوێنیان بكه‌ون؛ چونكه خوای گه‌وره (سبحانه وتعالی) ده‌فه‌رموێت: إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الإِسْلامُ [آل عمران: ١٩] ئه‌و ئایینه‌ی لای خوا وه‌رده‌گیرێت و ڕازییه پێی ته‌نها ئیسلامه. كه‌واته هه‌موو دینه‌كانی تر وه‌رناگیرێن و خاوه‌نه‌كانیان به‌ره‌و دۆزه‌خی بێبڕانه‌وه ده‌ڕۆن، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ به‌م ئایینه نه‌هێنن و شوێن ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) نه‌كه‌ون.
خوای گه‌وره ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی له‌و شوێنه‌دا نارد كه خۆی هه‌ڵیبژارد، هه‌ر له‌و كاته‌وه كه ئیبراهیمی نارد و فه‌رمانی پێ دا به دروستكردنی ماڵه كۆنه‌كه(البیت العتیق)، له‌گه‌ڵ ئیسماعیلی كوڕیدا بناغه‌ی كه‌عبه‌یان دانا، تاكه‌و ببێته جێگه‌ی ئارامیی ده‌روونه‌كان، نیشته‌جێی خێر و حه‌ق و ڕاستی، سه‌رچاوه‌ی نوور و ڕۆشنایی، ڕۆشنكه‌ره‌وه بێت بۆ هه‌موو شوێنه‌كانی تری ئه‌م ئاوه‌دانییه و نوور و ڕۆشنایی بگاته ئاسۆكانی زه‌وی.
ئه‌م ئایینه
ویستی خوا وا بوو كه لێكدان و لێكنزیكی له‌نێوان ئه‌م شارستانێتییه (ژیار و شارستانێتی ڕۆژئاوا) و ئه‌م ئایینه‌دا ڕوو بدات و ئه‌م ئایینه حه‌ق و ڕاسته و به فه‌زڵی خوای گه‌وره هه‌ر ده‌مێنێت و هۆكاری زیندووێتی هه‌میشه له‌خۆ گرتووه. چونكه هه‌ركاتێك كه دوژمنان هێرشیان كردبێته سه‌ر و زاڵ بووبێتن به‌سه‌ریدا، به‌هێزتر و توندوتۆڵ‌تر بووه تا وای لێ هاتووه كه دڵی دوژمنه‌كانیشی داگیر كردووه و چۆته ناو دڵیانه‌وه. خاچپه‌رسته‌كانی باوباپیریان هاتن و وڵاتانی ئیسلامیان داگیر كرد. دوای ئه‌وه‌ی زۆرێكیان لێ مانه‌وه له وڵاتانی شام و عێراق و فه‌له‌ستین، هاتنه ئه‌م دینه‌وه و باوه‌ڕیان پێی هێنا. ئه‌وانه‌ی تریش كه گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌ورووپا، نوور و ڕۆشناییی ئه‌م ئیسلامه‌یان بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان برده‌وه. ئه‌م ئایینه بووه هۆی وریابوونه‌وه‌یان و شۆڕشێكیان دژی كه‌نیسه به‌رپا كرد. له‌ملاشه‌وه ته‌تاره‌كان هاتن و جیهانی ئیسلامی‌یان داگیر كرد و كه‌وتنه كوشتن و بڕین؛ پایته‌ختی ئه‌وكاته‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلام، كه به‌غداد بوو، زیاتر له چل ڕۆژ بێ لێپرسینه‌وه كه‌وتنه كوشتنی خه‌ڵكه‌كه‌ی. زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌سیان كوشت. به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك، دوای ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵاو به شارستانێتیی ئیسلام بوون، هاتنه ناو ئیسلامه‌وه و بۆ خۆیان بوون به پارێزه‌ری ئیسلام و تا ئێسته‌ش له كۆمه‌ڵی موسڵمانانن.
ئاواته‌خوازین كه ئه‌م جاره‌ش دووباره بێته‌وه و ئه‌م دینه دڵه‌كانیان داگیر بكات و بێنه‌وه ناو ئیسلام، چونكه ئایینی هه‌قه و له‌گه‌ڵ وێژان و فیتره‌ت و خۆڕسكی مرۆڤدا هاوجووته. ئه‌و فیتره‌ته‌ی كه خوای گه‌وره خه‌ڵكی له‌سه‌ر گۆش كردووه. مۆرڤه‌كان ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت به‌دوای ڕاستیدا بگه‌ڕێن، ئه‌وا ته‌نها له‌م ئایینه‌دا ده‌یبیننه‌وه و ونبووه‌كانی خۆیان لێره‌دا ده‌دۆزنه‌وه.
به‌پێویستگه‌ڕانی بانگه‌وازكردن بۆ لای خوا
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌م ئایینه -كه دڵان داگیر ده‌كات و جێی خۆی ده‌كاته‌وه تێیاندا- وازمان لێ ناهێنێت كه بانگه‌وازی بۆ نه‌كه‌ین و به ئه‌ركی سه‌رشانمان هه‌ڵنه‌سین. خوای گه‌وره (سبحانه وتعالی) ئه‌گه‌ر بیویستایه هه‌موو سه‌رزه‌وی ئیمانی ده‌هێنا و بێباوه‌ڕی تێدا نه‌ده‌ما، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم) نارد –كه چاكترین و باشترین و به‌ڕێزترینی دروستكراوه‌كانێتی- ناردی تاكوو ڕێگه‌ی ڕاست پیشانی خه‌ڵكی بدات. له‌و ڕێگه‌یه‌شدا هه‌رچی ئێش و ئازار و مه‌ینه‌تی هه‌یه چه‌شتی؛ هه‌ر له به‌در و ئه‌حزاب و ئوحود و ته‌بووك و شوێنه‌كانی تریشدا، تاكوو ئه‌م دینه سه‌ر بكه‌وێت و جێی بێته‌وه و فه‌رمانڕه‌وایی بگرێته ده‌ست و بڵاو بێته‌وه.
جا ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌و شێوه‌یه ماندوو بووبێت و شه‌ووڕۆژ هه‌وڵی دابێت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئایینه، ئه‌وه ئێمه‌ی شوێنكه‌وته‌ی ئه‌رك و پێویسته له‌سه‌رمان هه‌وڵێكمان هه‌بێت له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ئایینه‌دا و جێگه ده‌ستمان دیار بێت و ببینه خه‌مخۆری ئایینه‌كه‌مان. خاوه‌ن پاره به پاره‌كه‌ی خۆی،خاوه‌ن عیلم و زانست به زانسته‌كه‌ی خۆی، خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و كاربه‌ده‌ست به ده‌سه‌ڵاتی خۆی، هه‌ریه‌ك به‌پێی شوێن و جێگه‌ی خۆی واجب و پێویسته كه كه‌مته‌رخه‌می نه‌كات و هه‌وڵ بدات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م دینه، هه‌ر یه‌ك خوای گه‌وره چه‌نده‌ی توانا پێ دابێ جا له هه‌چ بوارێكدا بێت، پێویسته به‌كاری بێنێت و سستی و ته‌ممه‌ڵی نه‌كات.
ئا به‌و شێوه‌یه ئه‌توانین كه ئاینه‌كه‌مان بڵاو بكه‌ینه‌وه و به كه‌سانی تری بناسێنین، یان خۆمانی زیاتر پێ ئاشنا بكه‌ین و زیاتر لێی شاره‌زا ببین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گوێمان به هیچ نه‌داو دانیشتین و كه‌مته‌رخه‌میمان كرد، ئه‌وا له ئاستی ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌دا نابین كه خوای گه‌وره داویه‌تی به سه‌رماندا و زه‌ره‌رمه‌ند و ڕوو زه‌ردی به‌رده‌م زاتی په‌روه‌ردگار ده‌بین.
خوای گه‌وره(سبحانه وتعالی) ئێمه‌ی ڕێزدار كردووه و فه‌زڵ و گه‌وره‌یی داوین به‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كانی تردا. ئه‌ویش كه به هۆی ئه‌م ئایینه‌وه‌یه، جا هه‌ركاتێك وازمان له‌م ئایینه هێنا و پشتمان تێ كرد و هه‌ڵنه‌ساین به ئه‌ركه‌كانمان به‌رامبه‌ری، ئه‌وه گومانی تێدا نییه كه خوا زه‌لیل و سه‌رشۆڕمان ده‌كات و گه‌لانی ترمان به‌سه‌ردا زاڵ و سه‌ركه‌وتوو ده‌كات. وه‌ك خه‌لیفه‌ی ڕاشید عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب -خوای لێ ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێت: "نحن قوم أعزنا الله بالإسلام، فمهما ابتغينا العزة بغيره أذلنا الله" الحاكم (١/١٣٠)، ابن أبي شيبة (٧/١٠، ٩٣) عن عمر بن الخطاب. "ئێمه گه‌لێكین خوا به ئیسلامه‌وه سه‌ربه‌زری كردین. هه‌ركاتێك ویستمان به بێ ئیسلام سه‌ربه‌رز و سه‌ركه‌توو بین، ئه‌وا خوا زه‌لیل و سه‌رشۆڕمان ده‌كات." ئای كه وته‌یه‌كی جوان و به‌جێیه! هه‌ركاتێك موسڵمانان ده‌ستیان گرتبێت به ئیسلامه‌وه و له پێناوی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م دینه‌دا ماڵ و سامانیان به‌خشیبێت و ژیانیان بۆ ئه‌م دینه ته‌رخان كردبێت، ئه‌وه خوای گه‌وره عیززه‌ت و سه‌ربه‌رزیی دنیای پێ به‌خشیون و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر دووركه‌وتبنه‌وه له ئیسلام و پشتیان تێ كردبێت و وازیان لێ هێنابێت، ئه‌وا زه‌لیل و لاواز بوون و به‌ونه‌ته ژێرده‌ست و ژێرچه‌پۆكی گه‌لانی تر.
ئه‌و گه‌لانه‌ی كه له ڕابوردوو و ئێسته‌ش به‌ره‌و وڵاته‌كانی ئێمه دێن، له پێناوی دنیا و به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان دێن، نه ئێمه‌یان خۆش ده‌وێت و نه هیچ خێروبێرێكیشیان بۆمان ده‌وێت. ته‌نها به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ده‌سكه‌وته ماددییه‌ی كه له وڵاته‌كانمان ده‌ستیان ده‌كه‌وێت جێگه‌ی ڕێزین لایان و سه‌یرمان ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌و ڕێز و شكۆمه‌ندییه‌ی خوای گه‌وره به ئێمه‌ی داوه، ئه‌م ئایینه‌یه كه هیچ هێزێكی ئه‌م دنیایه ناتوانێت به‌ده‌ستی بێنێت. وه ئه‌گه‌ر ئه‌م دینه -به نه‌مری و به‌ها و گه‌وره‌یییه‌وه- به پاره و سامان بكڕدرایه، بێگومان ڕۆژئاوایییه‌كان ده‌یانكڕی؛ ئه‌مریكییه‌كان ده‌یانكڕی یان هه‌ر گه‌لێك له گه‌لانی دنیا كه به دوای بیروباوه‌ڕ و به‌های به‌رزدا ده‌گه‌ڕێن ده‌یانكڕی. چونكه هه‌ركه‌س به‌ڕاستی بوو به خاوه‌نی ئه‌م ئایینه و ئاڵای ئه‌م دینه‌ی هه‌ڵكرد، ئه‌وه ئاڵای عه‌دل و دادپه‌روه‌ری و سه‌ربه‌رزی هه‌ڵكردووه، كه هیچ گه‌ل و میلله‌تێكی تر له دنیادا نییه‌تی.
دوژمنایه‌تی و تۆڵه و و پێنواندنی كافر و بێباوه‌ڕان بۆ ئێمه به هۆی ئه‌م ئایینه‌وه‌یه
گاور و جووله‌كه‌كان ڕقن و حه‌سوود و چاوچنۆكن به‌رامبه‌ر به‌م ئایینه. چاویان هه‌ڵنایه به ڕوویدا. ئه‌وان ده‌بوو پێش هه‌موو كه‌سانی تر باوه‌ڕیان پێ بهێنایه و شوێن پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بكه‌وتنایه، چونكه خاوه‌نی كتێب بوون و شاره‌زای ئه‌و پێغه‌مبه‌ره بوون (صلى الله عليه وسلم) وه‌ك چۆن مناڵه‌كانی خۆیان ده‌ناسی و ده‌یانزانی كه له پشتی خۆیانن و بگره له‌وه‌ش زیاتر ده‌یانزانی كه ئه‌و موحه‌ممه‌ده (صلى الله عليه وسلم) نێراوی خوایه و به فه‌رمانی ئه‌و ده‌جووڵێته‌وه. به‌ڵام چاوچنۆكی و ڕق و قین له دڵیان‌دا گه‌یاندنی به لێواری بێباوه‌ڕٍی و خستنیه ده‌ریای كوفر و باوه‌ڕنه‌كردنه‌وه. چونكه ئه‌وان –به‌تایبه‌ت جووله‌كه كه خوای گه‌وره به غه‌زه‌بلێگیراو ناوی بردوون- چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) له نه‌وه‌ی ئیسحاق -سه‌لامی لێ بێت- بێت. به‌ڵام كاتێك كه هات و له نه‌وه‌ی ئیسماعیل بوو، له‌بریتی ئه‌وه‌ی كه ئیمانی پێ بهێنن و شوێنی بكه‌ون و پشگیری لێ بكه‌ن، كه‌وتنه دژایه‌تیكردنی و تۆمه‌ت بۆ هه‌ڵبه‌ستنی. بۆ خۆیان باش ده‌یانزانی كه ڕاست ده‌كات و پێغه‌مبه‌ره، به‌ڵام كاتێك كه پرسیاریان لێ ده‌كرا ده‌رباره‌ی، ده‌یانوت: نه‌خێر، پێغه‌مبه‌ر نییه و خوا ڕه‌وانه‌ی نه‌كردووه. جا ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كه پێویسته باش بیزانین و ئاگادار بین كه بنچینه‌ی باوه‌ڕنه‌هێنانی جووله‌كه به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به هۆی ئه‌وه نه‌بوو كه گومانیان هه‌بوو له ڕاستێتی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌دا، به‌ڵكوو له به‌ر ڕق و قین و چاوچنۆكی و ده‌رووننه‌خۆشییان بوو. خۆ ئه‌گه‌ر له نه‌وه‌ی ئیسحاق بووایه، ئه‌وه یه‌كسه‌ر باوه‌ڕیان پێ ده‌هێنا و شوێنی ده‌كه‌وتن و هه‌ر سێ تیره‌كه‌ی مه‌دینه -نه‌زیر، قه‌ینوقاع و قوره‌یزه- هه‌ركاتێك شه‌ڕیان بووایه له‌گه‌ڵ ئه‌وس و خه‌زره‌جدا، پێیان ده‌وتن پێغه‌مبه‌رێك به‌م زووانه دێت و ئێمه‌ش شوێنی ده‌كه‌وین و زاڵ ده‌بین به سه‌رتاندا، به‌ڵام كاتێك ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) هات و سه‌یریان كرد وا له نه‌وه‌ی ئیسراِئیل (نه‌وه‌كانی حه‌زره‌تی یه‌عقووب -سه‌لامی لێ بێت-) نیه، ئیتر یه‌كسه‌ر كه‌وتنه دژایه‌تیكردنی. ئه‌مه ڕاستییه‌كه له نه‌فسیه‌ت و سروشتی جووله‌كه كه هه‌میشه ڕق و قین و غه‌زه‌بی خوای گه‌وره‌یان لێ گیراوه له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو تاوان و سه‌رپێچییانه‌ی كه كردوویانه، ده‌یانگوت ئه‌وانه نه‌خوێنده‌وار و بێكتێبن و ئێمه ئه‌هلی كیتابین و شایه‌نی ئه‌وه‌ین پێغه‌مبه‌ر له‌ناو ئێمه‌دا ڕه‌وانه بكرێت و له ئێمه بێت. خوا (سبحانه وتعالی) ده‌فه‌رموێت: هُوَ الَّذِي بَعَثَ فِي الْأُمِّيِّينَ رَسُولاً مِنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ [الجمعة: ٢] هه‌ر ئه‌و زاته‌یه له‌ناو خه‌ڵكێكی نه‌خوێنده‌واردا پێغه‌مبه‌رێكی له خۆیان ڕه‌وانه كرد، ئایه‌ته‌كانی قورئانه‌كه‌ی ئه‌ویان به‌سه‌ردا ده‌خوێنده‌وه و دڵ و ده‌روون و ڕوواڵه‌ت و ئاشكار و نادیاریان پوخته ده‌كات. به ڕاستی ئه‌وانه پێشتر له گومڕایی و سه‌رلێشێواویه‌كی ئاشكرادا گیریان خواردبوو. جا ئه‌مه میلله‌تی ئیسلامه كه خوای گه‌وره نیعمه‌تی ئه‌م دینه‌ی پێ به‌خشین و فه‌زڵ و ڕێزی خۆی پێ دان. به هاتنی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌میشه كافر و بێباوه‌ڕان -به‌تایبه‌ت جووله‌كه- ڕق و قینیان بۆ ئه‌م ئوممه‌ته به‌رده‌وامه و كۆتایی نایه‌ت.
پاشان نموونه‌یه‌كی گه‌لانی پێشومان بۆ ده‌هێنێته‌وه له گاور و جووله‌كه‌كان-به‌تایبه‌ت جووله‌كه- نموونه‌یان به گو‌ێدرێژێك ده‌هێنته‌وه كه بارێك كتێبی لێ نرابێت. ئایا ئه‌و گوێدرێژه جگه له ماندووبوون هیچی تری پێ ده‌بڕێت؟! گاور و جووله‌كه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ئه‌ركی هه‌ڵگرتنی ئه‌و ئه‌مانه‌ته هه‌ڵنه‌سان كه خوا (سبحانه وتعالی) دابووی به‌سه‌ریاندا و پشتگۆێیان خست و خیانه‌تیان لێ كرد، خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌رایه‌تی و پاڵفتگه‌یی لێ سه‌ندنه‌وه و به‌خشی به نه‌وه‌ی ئیسماعیل، كه ئه‌ویش ناردنی پێغه‌مبه‌ر بوو (صلى الله عليه وسلم). ئیتر زه‌ویی پیرۆز، زه‌ویی پێغه‌مبه‌ران، له وڵاتی شامه‌وه گه‌ڕا به مه‌ككه‌ی پیرۆز و ئه‌وێ بووه مه‌ڵبه‌ند و چاوگه‌ی وه‌حیی خوایی بۆ به‌شه‌رییه‌ت. ئیتر له‌و كاته‌وه ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا له دوژمنایه‌تی خۆیان نه‌كه‌وتوون به‌رامبه‌ر به‌م ئایینه و ده‌یانه‌وێت له‌ناوی ببه‌ن، كه زۆربه‌ی به فرتوفێڵی جووله‌كه‌یه و هۆكه‌شی ئه‌وه‌یه كه خوای (متعال) ده‌فه‌رموێت: حَسَداً مِنْ عِنْدِ أَنْفُسِهِمْ [البقرة: ١٠٩] له‌به‌ر حه‌سوودی و ناپاكی خۆیانه. خوای گه‌وره ئه‌م دوژمنایه‌تی و حه‌سوودی و ناپاكییه‌ی بۆ باس كردووین و به‌درێژی بۆی ڕوون كردووینه‌ته‌وه. ئاگایی و وریایی پێ داوین كه هه‌میشه بێ‌ئاگا نه‌بین له دوژمنایه‌تیكردنی گاور و جووله‌كه بۆ ئێمه و هه‌رگیز به دۆست و سه‌رپه‌رشتیكاری خۆمانیان نه‌زانین، ئه‌گینا ئیمانه‌كه‌مان له‌ده‌ست ده‌ده‌ین و وه‌ك ئه‌وانمان لێ دێت. ده‌بێت بزانین كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و فر‌ت‌وفێڵێك و ناوناونیشانێك ده‌یانه‌وێت كه له ئایینه‌كه‌مان دوورمان بخه‌نه‌وه و بێباوه‌ڕ و كافرمان بكه‌ن وه‌ك خۆیان و دامانڕنن له‌و عیززه‌ت و سه‌ربه‌رزییه‌ی كه به هۆی ئه‌م ئایینه‌وه به‌ده‌ستمان هێناوه. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَتَّخِذُوا عَدُوِّي وَعَدُوَّكُمْ أَوْلِيَاءَ تُلْقُونَ إِلَيْهِمْ بِالْمَوَدَّةِ [الممتحنة: ١] ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه دوژمنانی من و دوژمنانی خۆتان مه‌كه‌نه دۆستی گیانیبه‌گیانی و كه ئێوه سۆز و خۆشه‌ویستی خۆتانیان بۆ ده‌رده‌بڕن. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَتَّخِذُوا الْيَهُودَ وَالنَّصَارَى أَوْلِيَاءَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ وَمَنْ يَتَوَلَّهُمْ مِنْكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ [المائدة: ٥١] ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕتان هێناوه، جووله‌كه و گاور مه‌كه‌نه یار و یاوه‌ر و پشتیوانی خۆتان! ئه‌وانه هه‌ندێكیان پشتیوان و پشتگیری یه‌كترن. ئه‌و كه‌سه‌ی پشت به‌وان ببه‌ستێت ئه‌وه له‌وانه و (حیسابی ئه‌وانی بۆ ده‌كرێت). وه ده‌فه‌رموێت: إِنَّ الْكَافِرِينَ كَانُوا لَكُمْ عَدُوّاً مُبِيناً [النساء: ١٠١] به‌ڕاستی كافر و بێباوه‌ڕه‌كان دوژمنێكی ئاشكرای ئێوه‌ن. هه‌وره‌ها ده‌فه‌رموێت: وَلَنْ تَرْضَى عَنْكَ الْيَهُودُ وَلا النَّصَارَى حَتَّى تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ قُلْ إِنَّ هُدَى اللَّهِ هُوَ الْهُدَى [البقرة: ١٢٠] هه‌رگیز جووله‌كه و گاوره‌كان له تۆ (ئه‌ی موحه‌ممه‌د، ئه‌ی ئیماندار،) ڕازی نابن هه‌تا به‌ته‌واوی شوێن ئایین و به‌رنامه‌یان نه‌كه‌ویت. پێیان بڵێ به‌ڕاستی هه‌ر به‌رنامه‌ی خوا (ئایینی ئیسلام، شایسته‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌موو لایه‌كمان شوێنی بكه‌وین) هیدایه‌تی ڕاست و دروست هه‌ر لای ئه‌وه. هه‌روه‌ها كه ده‌فه‌رموێت: وَلا يَزَالُونَ يُقَاتِلُونَكُمْ حَتَّى يَرُدُّوكُمْ عَنْ دِينِكُمْ إِنِ اسْتَطَاعُوا [البقرة:٢١٧] به‌رده‌وام دژتان ده‌جه‌نگن و شه‌ڕتان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن هه‌تا واتان لێ بكه‌ن له دین و ئایینتان په‌شیمان ببنه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: وَدُّوا لَوْ تَكْفُرُونَ كَمَا كَفَرُوا فَتَكُونُونَ سَوَاء [النساء: ٨٩] ئه‌وانه ئاواته‌خوازن كه ئێوه‌ش بێباوه‌ڕ ببن وه‌ك ئه‌وان بێباوه‌ڕٍ بوون. ئه‌و كاته هه‌ردوو لاتان یه‌كسان ده‌بن له بێباوه‌ڕیدا. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: مَا يَوَدُّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَلا الْمُشْرِكِينَ أَنْ يُنَزَّلَ عَلَيْكُمْ مِنْ خَيْرٍ مِنْ رَبِّكُمْ [البقرة: ١٠٥] چ ئه‌وانه‌ی كه كافرن له خاوه‌ن كتێبه‌كان و چ موشریك و هاوه‌ڵگیران، حه‌ز ناكه‌ن له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه هیچ خێر و به‌ره‌كه‌تێك دابارێت بۆتان. تا كۆتایی ئه‌و ئایه‌تانه كه زۆرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه موسڵمانان ده‌بێت ئاگایان له مه‌كر و فرتوفێڵی كافران بێت به‌تایبه‌ت خاوه‌ن كتێبه‌كان (گاور و جووله‌كه) و نه‌كه‌ونه داویانه‌وه به دۆست و یار و سه‌رپه‌رشتیكاری خۆیان نه‌ناسن. به‌ڵكوو ئه‌وانه دوژمنی خوا و پێغه‌مبه‌ر و ئیماندارانن.
ئایه‌ته‌كان زۆرن كه باس له‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌كه‌ن، هه‌موویان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جیهانی ڕۆژئاوا به‌گشتی خۆشی نایه‌ت به‌م ئوممه‌ته و ڕقی لێیه‌تی و هه‌وڵی تیاچوون و له‌ناوبردنی ده‌دات.
ته‌نانه‌ت وای لێ هاتووه كه هه‌ندێكیان به بێ شه‌رم و به‌خۆداهاتنه‌وه هه‌وڵ و لێبڕانی ته‌واو ده‌ده‌ن تاكوو ئه‌و ئایینه خواروخێچ و به‌تاڵ و شێواوه‌ی خۆیان له نزیك ماڵی خواشدا بڵاو بكه‌نه‌وه و ڕه‌واجی پێ بده‌ن. ئه‌و ماڵه‌ی كه خوای گه‌وره فه‌رمانی دا به ئیبراهیم تاكوو دروستی بكات و بیكاته قه‌ڵای ته‌وحید و یه‌كتاپه‌رستی له‌سه‌ر زه‌ویدا؛ تاكوو خوا به تاك و ته‌نها بپه‌رسترێت و هیچ شه‌ریك و هاوه‌ڵێكی بۆ بڕیار نه‌درێت.
جا زۆر له‌سه‌رمان پێویسته -ئێمه‌ی ئه‌هلی ته‌وحید و یه‌كتاپه‌رستی- ئه‌و هه‌زاران هه‌زار كه‌سانه‌ی كه یان باوه‌ڕیان به خوا نییه و ئینكاری بوونی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ن یان ڕۆچوون له مه‌سیحدا -سه‌لامی لێ بێت- و ده‌یپه‌رستن. بانگیان بكه‌ین بۆ سه‌ر ئایینی هه‌ق؛ هه‌ستین به‌و ئه‌رك و واجبه‌ی كه‌وتۆته سه‌رشانمان.
مه‌سیح -سه‌لامی لێ بێت- كاتێك هاته ناو گه‌له‌كه‌ی و كه‌وته زمان بۆ ئه‌وه بوو كه ئاگاداریان بكاته‌وه كه به‌نده‌ی خوایه و وتی: إِنِّي عَبْدُ اللَّهِ [مريم: ٣٠] من به‌نده‌ی خوام. نه‌یوت ئه‌ی خه‌ڵكینه من كوڕی خوام و هاتوومه سه‌ر زه‌وی، به‌ڵكوو وتی: إِنَّ اللَّهَ رَبِّي وَرَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ [آل عمران: ٥١] خوا په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه، ده‌ی بیپه‌رستن و به‌ندایه‌تی بۆ بكه‌ن. هه‌مووی له ئه‌نجامی ته‌ممه‌ڵی و كه‌مته‌رخه‌می و بێئاگایی و گوێنه‌دانی ئێمه‌یه به ئایینه‌كه‌مان، كه به‌گاوركه‌ران (المنصرین) له وڵاتانی ڕۆژئاواوه هه‌زاران میل ببڕن و بێنه وڵاتانی موسڵمان و هه‌وڵی به گاوركردنی ئوممه‌تی ئیسلام بده‌ن. ئه‌وانه بۆ ئه‌و ناڕ‌ه‌وایی و ناهه‌قییه‌ی خۆیان به‌و شێوه‌یه كار ده‌كه‌ن و خه‌ریكن، به‌ڵام ئێمه بۆ ئه‌و هه‌ق و ڕاستییه‌ی وا له به‌رده‌ستماندایه، هه‌وڵ ناده‌ین و كه‌مته‌رخه‌مین!
خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی مه‌سیح -سه‌لامی لێ بێت- ده‌فه‌رموێت: وَرَسُولاً إِلَى بَنِي إِسْرائيل [آل عمران: ٤٩] نێردراوێك بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل. عیسا -سه‌لامی لێ بێت- له كاتێكدا كه ته‌نها بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل نێردراوه و بانگه‌وازه‌كه‌ی له سنووری گه‌له‌كه‌ی خۆی تێناپه‌ڕێت، ئێسته كردوویانه‌ته بانگه‌وازێكی جیهانی و به هه‌موو دنیادا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه. ئێمه‌ش كه بانگه‌وازه‌كه‌مان بۆ هه‌موو جیهانه به‌گشتی و بۆ هه‌موو مرۆڤێكه له‌م سه‌رزه‌ویه‌دا به خاوه‌ن كتێبه‌كانیشه‌وه، جێی خۆیه‌تی و به‌ڵكوو واجبیشه له‌سه‌رمان كه له ئاستی ئه‌و به‌رپرسیارییه‌دا بین و هه‌وڵی ته‌واو له‌خۆوه بوو بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌م دینه بده‌ین. پێویسته هه‌ر یه‌كه‌مان شوێنێك بگرێت له خزمه‌تكردنی ئیسلامدا، هه‌ر یه‌كه‌مان نه‌هێڵین ئیسلام لای ئێمه‌وه له‌كه‌دار بكرێت و كون بكرێت، هه‌ر یه‌كه‌مان نێرراو سه‌فیرێكی ئه‌م ئاینه بین له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م دنیایه هه‌ین.
له‌و ئینجیلانه‌ی كه ئێسته هه‌ن، تێیاندایه كه ژنێكی خه‌ڵكی سووریا دێته لای مه‌سیح -سه‌لامی لێ بێت- و ده‌ڵێت: "يا روح الله! اهدني أو علمني، فقال لها المسيح عليه السلام: أيتها المرأة أأنت من بني إسرائيل؟ قالت: لا أنا سورية -الأناجيل تختلف- فقال: إنما بعثت إلى خراف بني إسرائيل الضالة" "ئه‌ی (روح الله)، ڕێنمونیم بكه یان فێرم بكه، مه‌سیح -سه‌لامی لێ بێت- پێی ده‌ڵێت: ئه‌ی ژنه‌كه ئایا تۆ له نه‌وه‌ی ئیسرائیلیت؟ ده‌ڵێت: نه‌خێر، من خه‌ڵكی سووریام -ئینجیله‌كان جیاوازییان هه‌یه (له گێڕانه‌وه‌كه‌یدا) مه‌سیح -سه‌لامی لێ بێت- پێی ده‌ڵێت: من ته‌نها بۆ گومڕا و سه‌رلێشێواوه‌كانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل نێردراوم." پێی ده‌ڵێت: من نه بۆ فینیقییه‌كان نێردراوم و نه بۆ سووریایییه‌كان، چ جای ڕۆمه‌كان! به‌ڵام ئه‌مانه دوای ئه‌وه‌ی ئایینه‌كه‌یان گۆڕی، ئایینه‌كه‌یان له‌وه‌ی كه بۆ ناوچه و هۆزێكی تایبه‌ت نێردرابوو، كردیانه ئایینێكی جیهانی. هاتن ملیاران دۆلاریان كۆكرده‌وه و به‌رده‌وامیش كۆی ده‌كه‌نه‌وه و له‌و پێناوه‌دا ده‌یبه‌خشن و ده‌یانه‌وێت جیهان بكه‌ن به نه‌سرانی. سه‌دان و بگره هه‌زاران زانكۆ، په‌یمانگه، خه‌سته‌خانه، ڕێكخراو، فڕۆكه‌خانه و دامه‌زراویان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا دروست كردووه، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئایینه شێواو و گۆڕاوه بڵاو بكه‌نه‌وه و به خه‌ڵكی بگه‌یه‌نن، ئه‌مه جگه له به‌كار هێنانی تۆڕی ڕادیۆ و ته‌له‌فزێون و له ڕێی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها تۆڕی ئینته‌رنێت و شتی دیكه‌ش، هه‌موو ئه‌مانه له‌پێناو بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایینێكی ناڕه‌وا و شێواودا كه هه‌ر له بنچینه‌دا خوای گه‌وره نه‌یكردۆته ئایینێكی جیهانی و ته‌نها بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیلی ناردووه.
وه ئێمه -به داخێكی زۆره‌وه، كه به هه‌موو تاڵی و ئازارێكه‌وه ده‌ڵێم- چه‌ند هه‌وڵ و كۆششێكی باش و پیرۆز نه‌بێت هیچمان نه‌كردووه. سوپاس بۆ خوا كه ئه‌و هه‌وڵه كه‌مه‌ش خوای گه‌وره به‌ره‌كه‌ت و پیرۆزی تێكردووه و به‌رهه‌می باشی بووه. چونكه هه‌ر كه‌سێك هه‌وڵ بدات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایینی خوا، ئه‌وه خوا (سبحانه وتعالی) سه‌ربه‌رز و عه‌زیزی ده‌كات و به‌ره‌كه‌ت ده‌خاته كاره‌كانییه‌وه.
گرنگیدان به بانگه‌واز بۆ ئه‌م ئایینه
پێویسته له‌سه‌رمان كه ببینه مناره‌ی عیلم و بانگه‌واز بۆ ئیسلام له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م جیهانه‌دا بین. ئێمه له پێشترین له كۆریا و ژاپۆن (یابان) به نموونه كه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتن و ته‌كنۆلۆجیایه‌وه كه هه‌یانه ئایینی بودایی (بوذي)یان هه‌ڵگرتووه و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه. ئێمه له پێشترین له به گاوركه‌ره ڕۆژئاوایییه‌كان كه سه‌رانسه‌ری دنیا ده‌گه‌ڕێن تاكوو ئه‌و ئایینه پووچه‌ڵه‌ی خۆیان بڵاو بكه‌نه‌وه. ئێمه له پێشترین له هیندستان به نموونه كه به نوور و ڕوشناییی ته‌وحید و یه‌كتاپه‌رستی ڕوشنی بكه‌ینه‌وه و ئیمانی تێدا بڕۆێنین له‌بری ئه‌وه‌ی ملیۆنان كه‌سیان كڕنوش بۆ مانگا به‌رن و به شیاكه‌ی مانگا نێوچه‌وانی خۆیان پیرۆز بكه‌ن! كه ته‌نانه‌ت ڕیخی مانگاكانیشیان لا پیرۆز و به‌به‌ره‌كه‌ته. ئه‌م ئوممه‌ته خوای گه‌وره له هه‌قیدا ده‌فه‌رموێت: كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ [آل عمران: ١١٠] ئێوه چاكترین ئوممه‌تێكن ده‌ركه‌وتوون بۆ خه‌ڵكی، فه‌رمان ده‌ده‌ن به چاكه و قه‌ده‌غه‌ی خراپه ده‌كه‌ن و باوه‌ڕتان به خوا هه‌یه. به‌ڵام كاتێك كه‌مته‌رخه‌میمان كرد و زه‌لیلیمان قبووڵ كرد و پاڵمان لێ دایه‌وه له‌ناو ماڵه‌كانی خۆماندا هێرشمان كرایه سه‌ر. عه‌لی كوڕی ئه‌بووتالیب -خوا لێی ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێت: "ما غزي قوم في عقر دارهم إلا ذلوا"ذكره القرطبي (٨/٢٩٢) عن علي بن أبي طالب. هیچ گه‌لێك نییه له‌ناو ماڵه‌كانی خۆیاندا هێرشیان برابێته سه‌ر و غه‌زو كرابن، مه‌گه‌ر زه‌لیل و سه‌رشۆڕ بوون. كه ئه‌مه‌ش له زه‌لیلییه به‌ڕاستی. ئێمه پێویستمان به هه‌وڵی به‌كۆمه‌ڵی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌وڵی تاكه‌كه‌سی. پێویسته هه‌موو به‌یه‌كه‌وه په‌یمانی كاركردن بده‌ین بۆ ئیسلام، پێویستمان به ئیخلاس و دڵسۆزی هه‌یه له كاره‌كانماندا. پێویستمان به دڵانێك هه‌یه كه ڕاستگۆ بن له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاریاندا. پێویستمان به به‌خشین هه‌یه ئه‌گه‌ر به سه‌عاتێكی كاته‌كه‌شت بێت یان به پاره بێت، ئه‌ویش ته‌نها له پێناوی خوای گه‌وره‌دا كه ئه‌و هه‌وڵ و تێكۆشانانه لای خوا زۆر پیرۆزن و به‌ره‌كه‌تیان تێ ده‌خات.
گومانی تێدا نییه كه ئه‌م ئوممه‌ته -به‌گشتی- كه‌مته‌خه‌م بووه له به‌جێهێنانی ئه‌و ئه‌رك و فه‌رمانه گه‌وره‌دا -جیهادو تێكوشان و ده‌عوه‌و بانگه‌واز- ئه‌گینا ئه‌سڵ و بنچینه ئه‌وه‌یه كه موسڵمانان زاڵ و سه‌ركه‌وتوو بن و نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك كافر و بێباوه‌ڕان بچینه شوێن و قه‌ڵای ئیسلام كه دوورگه‌ی عه‌ره‌بییه به هیچ شێوه‌یه‌ك؛ پێغه‌مه‌به‌ریش (صلى الله عليه وسلم) ده‌ری كردن و له‌وێ لایبردن. ئه‌و كه‌مه‌ش كه مابوونه‌وه له جووله‌كه‌كانی خه‌یبه‌ر و گاوره‌كانی نه‌جران، له كاتی مردنیدا ڕاسپارده‌ی كرد بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ی كه ده‌ریان بكه‌ن و فه‌رمووی: لا يجتمع في جزيرة العرب دينان البخاري (٢٨٨٨, ١٩٩٧) ومسلم (١٦٣٧) بلفظ "أخرجوا المشركين من جزيرة العرب".وعند أحمد (٦/ ٢٧٤)، والطبراني في الأوسط (٢/١٢) عن عائشة بلفظ كان آخر ما عهد رسول الله صلى الله عليه وسلم أن قال لا يترك بجزيرة العرب دينان.وعند ابن أبي شيبة(٦ /٤٦٨) من حديث ابن عمر "لا يجتمع دينان في جزيرة العرب".وأجلاهم عمر رضي الله عنه بعد وفاة النبي. دوو ئایین له دوورگه‌ی عه‌ره‌بیدا كۆ نابنه‌وه. هاوه‌ڵه‌كان دوای مردنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، له‌وێ لایانبردن و ئیتر به‌و شێوه‌یه له دوورگه‌ی عه‌ره‌بیدا له موسڵمان زیاتر كه‌سی تری تێدا نیشته‌جێ نه‌بوو.
ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می عومه‌ردا -خوا لێی ڕازی بێت- كاتێك موسڵمانه‌كان پێویستیان به هه‌ندێك له شتومه‌كی ڕۆم و قیبتیه‌كان و جگه له‌وانیش بوو، سێ ڕۆژی بۆ داده‌نان كه بێنه ده‌ره‌وه‌ی حه‌ڕڕه له مه‌دینه، دوور له حه‌ره‌م. له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا شتومه‌كه‌كانیان ده‌فرۆشت و ده‌گه‌ڕانه‌وه و مافی مانه‌وه‌ی به‌رده‌وامیان پێ نه‌ده‌درا، چونكه مه‌ڵبه‌ندی ئیسلامه و نابێت له موسڵمان زیاتر كه‌سی تری تێدا نیشته‌جێ ببێت.
پێویسته ئێمه له هه‌وڵ و تێكۆشانی خۆمان سوود وه‌ربگرین، پێویسته بنكه و شوێنی ئیداری دروست بكه‌ین تا بانگی خه‌ڵكی بكه‌ین بۆ خێر و چاكه. ئیتر هه‌ركه‌س له ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه توانایان له بواره جیاجیاكاندا زیاتره، چونكه هه‌موومان ئه‌مڕۆ پێویستمان به‌وه‌یه كه زیاتر له دینه‌كه‌مان شاره‌زا ببین و تێی بگه‌ین. نه‌وه‌ی نۆێمان زۆر درز و ناته‌واوییان هه‌یه له تێگه‌یشتنی ئیسلام و پێویسته شاره‌زا بكرێن و هه‌وڵیان له‌گه‌ڵ بدرێت؛ پێویسته باوكان و دایكان زۆر خه‌ریك بن له‌گه‌ڵ مناڵه‌كانیان و ڕێگه‌ی خێر و چاكه و ڕاستییان پێ ئاشنا بكه‌ن.
پێویسته بزانین كه ئه‌سڵ و بنچینه ئه‌وه‌یه كه حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه كافران بێنه وڵاتی ئیسلامه‌وه و تێیدا نیشته‌جێ ببن. جا ئه‌گه‌ر هاتنیشیان فه‌رز كرا به‌سه‌رماندا و توانا‌مان نه‌بوو، ئه‌وا پێویسته هه‌وڵ بده‌ین كه خۆمان و ماڵ و كۆمه‌ڵگاكه‌مان له ژه‌هری ئه‌وانه به‌دوور بگرین.
له لایه‌كی تریشه‌وه پێویسته هه‌وڵ بده‌ین له بانگه‌وازكردنیان بۆ دینه‌كه‌مان و ئاشناكردنی ئه‌م ئاینه جوانه پێیان، ببینه نموونه‌یه‌كی زیندوو له هه‌ڵس و كه‌وتماندا تاكو خۆشه‌ویستی ئیسلام بچێته دڵیانه‌وه( لێره‌دا مه‌به‌ست له‌وانه‌یه كه به شێوه‌كی ڕه‌سمی و یاسایی هاتوون نه‌ك ئه‌و كافرانه‌ی به زۆر‌و داگیركردن هاتونه‌ته وڵاتی ئیسلام).
نموونه‌یه‌ك له كاریگه‌ریی به‌هێزی ئه‌م ئایینه له خه‌ڵكیدا
پیاوێك هه‌بوو كه مانگانه نزیكه‌ی حه‌وتهه‌زار دۆلاری وه‌رده‌گرت. ئه‌مه له‌گه‌ڵ خانوو، سه‌یاره و هه‌موو پێویستیه‌كی تری ژیاندا. ئه‌مانه هه‌موو له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه ببێته قه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا -له یه‌كێك له كۆماره‌كانی ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست- كونگۆی دێمۆكراتی- ئیتر خوای گه‌وره ویستی وا بوو كه ئه‌م قه‌شه‌یه سه‌فه‌ر بكات بۆ ڕۆما و له نزیكه‌وه ڤاتیكان و ئیشوكاری كه‌نیسه ببینێت. به‌ڵام پاش مانه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌وێ، بۆی ده‌ركه‌وت كه ئه‌م ئایینه هه‌مووی له‌سه‌ر درۆ به‌نده و هه‌مووی فرتوفێڵ و پاشقولگرتنه. وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لِمَ تَلْبِسُونَ الْحَقَّ بِالْبَاطِلِ وَتَكْتُمُونَ الْحَقَّ وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ [آل عمران: ٧١] ئه‌ی خاوه‌نانی كتێب، ئێوه بۆچی به‌رگی به‌تاڵ و ناحه‌قی ده‌كه‌ن به به‌ری حه‌ق و ڕاستیدا و حه‌ق و ڕاستی ده‌شارنه‌وه، له كاتێكدا خۆتان چاك ده‌زانن (كه حه‌ق و ڕاستی كامه‌یه)؟ سه‌یری كرد هه‌موو موئامه‌راته دژی ئیسلام: بینی كه هه‌موویان باش ذه‌زانن كه دینی ئیسلام ڕاسته، به‌ڵام هه‌موویان پشت هه‌ڵده‌كه‌ن له باسی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و ئه‌گه‌ر گفتوگۆ و موناقه‌شه‌ت له‌گه‌ڵ بكردنایه ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر و چی له‌باره‌یه‌وه هاتووه، پشتیان هه‌ڵده‌كرد و ئاماده نه‌بوون باسی بكه‌ن. به لایه‌وه سه‌یر بوو ئه‌مانه بۆ پشت هه‌ڵده‌كه‌ن و له‌وه‌ی كه به‌وردی باس له ئیسلام و پێغه‌مبه‌ر بكرێت و ئاماده‌یییان نییه. تاكوو له كتێبخانه‌ی ڤاتیكاندا و له به‌شی كتێبه كۆنه‌كاندا، بۆ خۆی كه‌وته سه‌ر هه‌ندێك ئینجیلی كۆن، كه به‌ئاشكرا باسی موحه‌ممه‌دیان (صلى الله عليه وسلم) كردووه و ناویان هێناوه. له‌وێدا هاتووه كه خوای گه‌وره له زه‌وییه‌كدا ده‌ینێرێت كه دارخورمای لێیه و له‌نێوان دوو گه‌رماییدا -بین حرتین- و سیفاتی ئاوایه و ئاوایه و مۆری پێغه‌مبه‌رایه‌تی له‌نێوان شانه‌كانیدایه. چه‌ند شتێكی سه‌یرتریش. ئیتر كه ئه‌وانه‌ی بینی، خۆی پێ نه‌گیرا و له ناو ڤاتیكاندا هاواری كرد و وتی: أشهد أن لا إله إلا الله، وأن محمداً رسول الله ئینجا ئه‌وێی به‌جێ هێشت و هات به‌ره‌و وڵاتی حه‌ره‌مین و له‌وێ خه‌ركی فێربوونی ئیسلام و زمانی عه‌ره‌بی بوو.(١)
به‌ڵام كه‌نیسه وازی لێ نه‌هێنا، به‌ڵكوو زۆر هه‌وڵی دا كه تووشی فیتنه‌ی بكات و پاشگه‌زی بكاته‌وه، به به‌راورد به‌و حاڵه‌ی كه له پێشدا تێیدا بوو، له‌و هه‌موو خۆشی ژیان و نیعمه‌ت و سامانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه پاش مسوڵمانبوونی چۆن ده‌ژیا، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر جێگیر بوو له‌سه‌ر ئیمانه‌كه‌ی و پاشگه‌ز نه‌بۆوه.
حه‌ق و ڕاستی دۆزییه‌وه كاتێك به‌ڵگه‌كانی بۆ ئاشكرا بوو له‌سه‌ر ڕاستیی ئه‌م دینه و ئایینی ڕاستی هه‌ڵبژارد.
ئایینی خوا پێویستی به هه‌وڵ و تێكۆشان هه‌یه تاكوو بڵاو بێته‌وه و خه‌ڵكی پێی ئاشنا ببن؛ پێویستی به كاری به‌رده‌وام و نه‌پچڕاو هه‌یه؛ ئه‌مه دینی خوایه، ئه‌مه ئه‌مانه‌ته به‌سه‌ر شانمانه‌وه. پێویسته ئه‌م ئوممه‌ته بخه‌ینه به‌رده‌م ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی كه دراوه به‌سه‌ریدا، جا خه‌ڵكی ئاسایی بن یان به‌رپرسان، گه‌لان بن یان حكوومه‌تان و ده‌وڵه‌تان یان شه‌ریکه و دامه‌زراوه‌كان؛ به‌ڵكوو هه‌ر موسڵمانێك بێت، پێویسته پێی بڵێین: ئه‌مه ئایینه‌كه‌ته. یان ئه‌وه‌ته هه‌ڵده‌سیت به بڵاوكردنه‌وه و گه‌یاندن و یارمه‌تیدانی به هه‌موو توانایه‌كته‌وه یان بزانه كه تۆ كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی زۆرت كردووه به‌رامبه‌ر به‌و ئه‌ركانه‌ی له‌سه‌ر شانته به‌رامبه‌ر ئایینه‌كه‌ت!
ئێمه دروست نه‌كراوین تاكوو ماڵ و سامان كۆ بكه‌ینه‌وه و بخۆێن و بخۆینه‌وه و به ئاره‌زووی خۆمان و چۆنمان ئه‌وێت وا ڕابوێرین. بۆ كارێكی ئێجگار له‌وانه گه‌وره‌تر دروست كراوین. ئه‌مانه هۆكارێكن بۆ ژیانمان و پێیان ده‌ژین و به‌رده‌وامیمان پێ ده‌به‌خشن، به‌ڵام خوا ئێمه‌ی دروست كردووه تاكوو ببینه بانگخواز بۆ لای ئه‌و (سبحانه وتعالی). خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ [يوسف: ١٠٨] بڵێ ئه‌مه ڕێبازمه. من و شوێنكه‌وتووانم بانگ ده‌كه‌ین بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر بنچینه و بناغه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرا، پاكی و بێگه‌ردیش بۆ زاتی په‌روه‌ردگاره، من هیچ كاتێك له موشریك و هاوه‌ڵگیران نیم.
با كه‌سمان هه‌وڵ و تێكوشانی خۆی لا كه‌م نه‌بێت و به بێ‌نرخ سه‌یری نه‌كات، پێویسته و هه‌ر ده‌بێت یارمه‌تی و هاوكاری یه‌كتری بكه‌ین و ده‌ستبه‌كار بكه‌ین. -هه‌موو شتێك له سه‌ره‌تاوه قورس و گرانه به‌ڵام به یارمه‌تی خوا به‌رهه‌می باشی ده‌بێت له كۆتاییدا- ئیشكردن و هه‌وڵدان بۆ ئیسلام به‌ڵێ، ئه‌ركێكی ئاسان نییه، به‌ڵام پاداشتی نه‌بڕاوه و ئێجگار گه‌وره‌ی هه‌یه وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: من دعا إلى هدىً فله أجره وأجر من عمل به إلى قيام الساعة لا ينقص ذلك من أجورهم شيئاً، ومن دعا إلى ضلالة فعليه وزرها ووزر من عمل بها مسلم (١٠١٧)، النسائي (٥/٧٥) من حديث جرير. هه‌ر كه‌س بانگ بكات بۆ لای هیدایه‌ت و ڕێنموونی، ئه‌وه پاداشتی خۆی وه‌رده‌گرێت و پاداشتی هه‌ریه‌كێكیش كه به هۆی ئه‌وه‌وه ڕێگه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه و كاری پێ ده‌كات، هه‌ر وه‌رده‌گرێت تا ڕۆژی قیامه‌ت و هیچیش له پاداشتی ئه‌وی تر كه‌م نابێته‌وه. هه‌ر كه‌سێكیش بانگه‌شه‌ی گومڕایی بكات ئه‌وه تاوانی خۆی و تاوانی ئه‌وه‌ش كه گومڕای كردووه ده‌چێته ملی. داواكارین له خوا لێبورده‌یی و سه‌لامه‌تیمان پێ ببه‌خشێت.
ده‌مانه‌وێت -به‌هه‌موومان- ئه‌م ئوممه‌ته زیندوو بكه‌ینه‌وه. سه‌رله‌نوێ بێداری بكه‌ینه‌وه و له‌خه‌و ڕایپه‌ڕێنین. گیانی ئیمان و لێبورده‌یی تێدا به‌خه‌به‌ر بهێنینه‌وه. به گه‌وره‌یی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و ئایینه‌كه‌ی ئاشنای بكه‌ینه‌وه، تاكوو هه‌ست بكات كه واجب و ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی ئێجگار زۆر و گه‌وره‌ن. ئه‌م له‌و ئوممه‌ته‌یه كه خوای گه‌وره كردوویه‌تییه ئه‌مین به‌سه‌ر گه‌لانی تری جیهانه‌وه. خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ [آل عمران: ١١٠] ئێوه باشترین ئوممه‌تێك بوون ده‌رچوون بۆ خه‌ڵكی. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطاً لِتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ وَيَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيداً [البقرة: ١٤٣] به‌و شێوه‌یه ئێمه ئێوه‌مان كرده گه‌لێكی مامناوه‌ند تاكوو ببنه شاهید و گه‌واهیده‌ر به‌سه‌ر خه‌ڵكییه‌وه و پێغه‌مبه‌ریشمان كردووه به شاهید به‌سه‌ر ئێوه‌وه.
گڕدانی گه‌رموگوڕی بۆ ئه‌م ئایینه له گشت خه‌ڵكیدا
پێویسته وا بكه‌ین كه پیاوی پیر و پیره‌ژن، مناڵی بچووك، هه‌موو كه‌سێك له كۆمه‌ڵدا هه‌ست به ئه‌رك و فه‌رمانی خۆی بكات به‌رامبه‌ر به‌م ئایینه. هه‌روه‌ك چۆن باوباپیرانمان هه‌ستیان پێ كردووه و ئه‌ركی خۆیان به‌جێ هێناوه، ئه‌وه‌تا گۆڕه‌كانیان شایه‌تن له‌سه‌ر ئه‌وه؛ ئه‌وه‌ته ئه‌بووئه‌ییوبی ئه‌نساری له قوسته‌نتینیه ده‌نێژرێت. هه‌ندێكیان له (بلاط الشهداء) له فه‌ره‌نسا نێژراون. هه‌ندێكی دیكه‌یان له خۆراسان، ئه‌وانه به ماڵ و سامان و ده‌روونی خۆیانه‌وه ڕۆشتن له پێناوی خوا و بانگه‌وازكردن بۆ ئه‌م ئایینه، ئه‌م ئایینه‌یان بڵاو كرده‌وه. خوای گه‌وه‌ره‌ش سه‌ربه‌رز و سه‌ربڵندی كردن و كردنیه میراتگری زه‌وی. ئه‌مه‌ش فه‌زڵ و ڕێزی خوای گه‌وره‌یه كه ده‌فه‌رموێت: وَلَقَدْ كَتَبْنَا فِي الزَّبُورِ مِنْ بَعْدِ الذِّكْرِ أَنَّ الْأَرْضَ يَرِثُهَا عِبَادِيَ الصَّالِحُونَ [الأنبياء: ١٠٥] به‌ڕاستی ئێمه له كتێبی زه‌بووردا دوای ته‌ورات بڕیارمان داوه كه بێگومان به‌نده شیاو و چاكه‌كانم ده‌بنه خاوه‌نی زه‌وی.
جا ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵه به‌رێزه‌كان -خوا لێیان ڕازی بێت- بیانویستایه كه پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ ڕۆمه‌كان یان فارسه‌كان بكه‌ن له شارستانێتی و پیشه‌سازی و پێشكه‌وتندا كه‌ی پێیان ده‌گه‌یشتنه‌وه؟ به‌ڵام له كورتترین ڕێگه‌وه هاتن بۆیان، له ده‌رگای هیدایه‌ت و پێشاندانی ڕێگه‌ی ڕاسته‌وه. جا كاتێك له‌م ده‌روازه‌وه هاتن خوای گه‌وره‌ش كردنیه میراتگری شارستانێتی ئه‌و گه‌لانه‌ش. پاشا و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ڕۆم و فارس به ده‌ستوپێوه‌نده‌وه هاتنه ژێر باریانه‌وه. كاتێك كه به حه‌ق و ڕاسته‌قینه وتیان لا اله الا الله، كاتێك كه ژیانی دواڕۆژیان هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر دنیادا، دنیا بۆ خۆی هاته به‌رده‌میان، تا وای لێ هات پیاو خێر و چاكه‌كه‌ی ده‌به‌خشی و هاواری ده‌كرد كه‌س نه‌بوو لێی وه‌ربگرێت، وه‌ك له سه‌رده‌می عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیزدا -خوا لێی ڕازی بێت- ڕووی دا.
ئێمه ناڵێین كارگه و دامه‌زراوه‌كان دا‌بخه‌ن و هیچ سوودێك له شارستانێتیی ماددی وه‌رمه‌گرن، به‌ڵكوو ئێمه له پێشترین به كه‌سانی تر پێی. به‌ڵام پێویسته بزانین كه حیكمه‌ت و دانایی له دروستكردنمان چییه و بۆچی هاتووینه‌ته بوون و پێویسته كه ئه‌م هه‌وڵ و توانایانه له خزمه‌تی دینه‌كه‌ماندا به‌كاریان بهێنین و هیچ شتێكی پێش نه‌خه‌ین. ئه‌گه‌ریش هات و دنیاكه‌مان له‌گه‌ڵ دینه‌كه‌ماندا پێچه‌وانه بوو، ئه‌وه پێویسته دینه‌كه‌مان پێش دنیا بخه‌ین، چونكه بنچینه‌كه دینه و دنیا پاشكۆی ئه‌وه. جا كاتێك به‌و شێوه‌یه بووین ئه‌وه دڵنیا بین كه خوای گه‌وره وێڵمان ناكات و بێهیوامان ناكات و ئیسراحه‌ت و هێمنی و دڵنیایی به‌ده‌ست ده‌هێنین له دنیا و دواڕۆژدا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له‌م ڕێگه‌یه لایدا، ئه‌وه خوای گه‌وره ئاگاداری كردووینه‌ته‌وه به حاڵی و ده‌فه‌رموێت: وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكا ً [طه: ١٢٤] هه‌ركه‌سێك له یادی من پشت هه‌ڵبكات، ئه‌وا ژیانێكی ناخۆش و ته‌نگ و تاڵ به‌سه‌ر ده‌بات. سوێند به خوا ئه‌وانه له ژیانێكی تاریك و ته‌نگدا ده‌ژین به هۆی ئه‌و هه‌موو تاوان و سه‌رپێچیانه‌ی ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن. هه‌ر له كوشتن و مادده بێهۆشكه‌ره‌كان و ڕووخانی ده‌روونی و وێرانبوون و داڕمانی ئه‌خلاقی و هه‌ره‌سهێنانی خێزان، كه به‌ڕاستی له ژماره نایه‌ن، ئه‌مانه هه‌مووی به‌ڵگه‌ی ژیانێكی ته‌نگ و ناخۆش و بێ‌ئارامی و دڵنیاییی ده‌روونییه كه ئه‌وانه‌ی دوورن له به‌رنامه‌ی خوا شه‌ووڕۆژ ده‌یچێژن.
هه‌وره‌ها ئێمه فه‌زڵ و ڕێزمان هه‌یه به‌سه‌ریانه‌وه له به‌هه‌شتدا -كه ئه‌مه گه‌وره‌ترین شته- به‌هه‌شت ئه‌و به‌روبوومه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) په‌یمان و به‌یعه‌تی له هاوه‌ڵه‌كانی وه‌رگرت له‌سه‌ری له شه‌وی عه‌قه‌به‌دا، وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا چیمان بۆ هه‌یه له پاداشتی ئه‌م په‌یمانه‌ی ده‌یده‌ین به تۆ؟ فه‌رمووی: به‌هه‌شتان بۆ هه‌یه. وتیان: فرۆشتنێكی به‌سوود و قازانجه به‌ڕاستی، نه كه‌می ده‌كه‌ینه‌وه و نه وازی لێ ده‌هێنین. شوێن لێدانی قامچییه‌ك كه له‌به‌ر خوا به‌رت كه‌وتووه، له به‌هه‌شتد ا-وه‌ك پێغه‌مبه‌ر هه‌واڵی داوه- له هه‌موو دنیا و له‌وه‌ش كه تێیدایه‌تی باشتره. له هه‌موو ئه‌وانه‌ش باشتره كه ڕۆژ به‌سه‌ریدا هه‌ڵهاتووه.
ئێمه ئێسته پێشبڕكێ و ململانێ ده‌كه‌ین له‌سه‌ر زه‌وییه‌ك كه پانتایییه‌كه‌ی له‌وانه‌یه سه‌دهه‌زار مه‌تر بێت، یان ملیۆنێك. به‌ڵام كه‌م هه‌یه ململانێ بكات له جێگه قامچییه‌ك كه باشتره له دنیا و له‌وه‌ش كه له دنیادا هه‌یه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی له قیامه‌تدا. ئێمه ئێستا ململانێ و پێشبڕكێ ده‌كه‌ین له سه‌ر كۆمه‌ڵه پرۆژه‌یه‌ك كه له‌وانه‌یه قازانجه‌كه‌ی دوای چه‌ند ساڵێكی تر بگاته ٢٠٪ یان ٣٠٪، به‌ڵام به‌هه‌شتانێك كه زه‌وییه‌كه‌ی وشكه و چێنراوه‌كه‌ی یادی خوایه، كه‌ممان هه‌یه ململانێی له‌سه‌ر بكه‌ین. ئه‌گه‌ر وتت: سبحان الله و الحمدلله و لا اله الا الله و الله أكبر، ئه‌وه بۆ هه‌ر وشه‌یه‌ك له‌م وشانه وه‌ك ئه‌وه وایه كه دارێكی به‌ردارت له باخه‌كه‌ی به‌هه‌شتدا ڕواندبێت، كه وه‌ك باخ و بێستان و به‌روبوومی دنیا نییه.
له‌به‌ر ئه‌وه خوای گه‌وره (سبحانه و تعالی) ده‌فه‌رموێت: الْمَالُ وَالْبَنُونَ زِينَةُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا [الكهف: ٤٦] ماڵ و سامان و وه‌چه زینه‌ت و جوانین بۆ ژیانی دنیا. ماڵ و سامان و گارگه و دامه‌زره‌اوه‌كان و سه‌روه‌ت و پاره، جوانی ئه‌م ژیانی دنیایه‌ن. ئینجا دوای ئه‌وه ده‌فه‌رموێت: وَالْبَاقِيَاتُ الصَّالِحَاتُ خَيْرٌ عِنْدَ رَبِّكَ ثَوَاباً وَخَيْرٌ أَمَلاً [الكهف:٤٦] به‌ڵام پاشماوه چاكه‌كه‌ن له كرده‌وه‌كانتان كه به‌رهه‌میان ده‌مێنێته‌وه پاداشتیان چاكتره لای په‌روه‌ردگار، ئومێد و هیوای چاكتریشی لێ ده‌كرێت بۆ خاوه‌نه‌كانیان. له فه‌رمووده‌دا ته‌فسیر و ڕاڤه‌كردنی (الباقیات الصالحات) به‌وه هاتووه كه وتنی: (سبحان الله و الحمدلله و لا اله الا الله و الله أكبر)ه، كه به ڕاستی ئه‌وه باشتر‌و چاكتره له ده‌سه‌ڵات، باشتره له سه‌روه‌ت و سامان، وه پێچه‌وانه‌ی یه‌كتریشیان مه‌كه، به‌ڵكو له گه‌ڵ ئه‌و ماڵ و سامانه‌ی كه هه‌ته یادی خواشی له سه‌ر بكه، به‌خشنده‌ش به له گه‌ڵیدا، وه‌كو خوای گه‌وره ئامۆژگاری به‌نده چاكه‌كانی خۆی ئه‌كات له‌و وه‌سیه‌ته‌دا كه به‌نده چاكه‌كانی خوای گه‌وره نه‌سیحه‌ت و ئامۆژگاری قاروونیان پێ كرد‌و ئه‌فه‌رموێت: وَابْتَغِ فِيمَا آتَاكَ اللَّهُ الدَّارَ الْآخِرَةَ وَلا تَنْسَ نَصِيبَكَ مِنَ الدُّنْيَا وَأَحْسِنْ كَمَا أَحْسَنَ اللَّهُ إِلَيْكَ [القصص: ٧٧] هه‌وڵ بده به‌و ماڵ و سامانه‌ی خوا پێی به‌خشیویت، ماڵی قیامه‌ت و به‌هه‌شتی به‌رین بكڕه و به‌شی خۆیشت له دنیادا به حه‌لاَڵی فه‌رامۆش مه‌كه. چاكه له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانی خوادا بكه‌ن هه‌روه‌ك خوا چاكه‌ی هێناوه‌ته ڕێت. مرۆڤی موسڵمان پێویسته به‌م شێوه‌یه بێت له‌و ماڵ و سامانه‌دا كه خوا پێی به‌خشیوه.
هه‌روه‌ها له ئایه‌تێكی تردا ده‌فه‌رموێت: قُلْ مَنْ حَرَّمَ زِينَةَ اللَّهِ الَّتِي أَخْرَجَ لِعِبَادِهِ وَالطَّيِّبَاتِ مِنَ الرِّزْقِ [الأعراف: ٣٢] بڵێ: ئه‌وه كێیه پۆشاك و زینه‌ت و جوانییه خوایییه‌كانی له به‌نده‌كانی حه‌رام كردووه كه له بنه‌ڕه‌تدا خۆی بۆی به‌دی هێناون؟ هه‌روه‌ها كێیه ئه‌و ڕرق و ڕۆزییه چاك و پاكانه‌ی حه‌رام كردووه؟ خوای گه‌وره (سبحانه وتعالی) حه‌رام و قه‌ده‌غه‌ی نه‌كردوون له‌سه‌ر به‌نده ئیمانداره‌كانی، به‌ڵام پێویسته له خزمه‌تی خێر و حه‌قدا به كاریان بهێنیت.
داوا ده‌كه‌ین له خوای گه‌وره كه بمانگێڕێت له‌وانه‌ی كه به‌م ئایینه سه‌ربه‌زی كردوون و بمانكات به سه‌ربازێك بۆ بانگه‌وازه‌كه‌ی و خزمه‌تكارێكی ئایینه‌كه‌ی و بمانگێڕێت له‌وانه‌ی كه گوێبیستی قسه‌كان ده‌بن و شوێن چاكترینیان ده‌كه‌ون.
٣- پوخته‌ی ئه‌و سوودانه‌ی له‌م بابه‌ته وه‌رده‌گیرێن
- پێویستی به‌ختكردن له پێناوی ئه‌م ئایینه‌دا به ماڵ و سامان، به نه‌فس و ده‌روون، به كات و ژیان.
- خوای گه‌وره زه‌لیلی و بچووكی داناوه له‌سه‌ر هه‌ركه‌سێك ئایینی حه‌ق واز لێ بهێنێت.
- له هۆكاری بێباوه‌ڕیی بێباوه‌ڕان چاوچنۆكی و ڕقنییانه له‌سه‌ر ئوممه‌تی ئیسلام.
- ئایینی نه‌سرانییه‌ت تایبه‌ته به نه‌وه‌كانی ئیسرائیل نه‌ك ئایینێك بۆ خه‌ڵكی به‌گشتی.
- ڕێپێنه‌دان و نادروستبوونی چوونه‌ناوه‌وه‌ی بێباوه‌ڕان بۆ دوورگه‌ی عه‌ره‌بی.
والحمد لله رب العالمین.
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له بنچینه‌دا بریتییه له موحازه‌ره‌یه‌كی مامۆستای به‌ڕێز دكتۆر سفر الحوالی، له‌گه‌ڵ ده‌ستكاریه‌كی كه‌م، كراوه به كوردی.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(١) بۆ زیاتر شاره‌زایی له‌سه‌ر هۆی موسڵمانبوونی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین قه‌شه‌كانی كه‌نیسه كه تا ئێستا زیاتر له ٢٠٠٠ قه‌شه‌ی دیكه له‌سه‌ر ده‌ستی موسڵمان بوون، سه‌یری ئه‌م به‌سته‌ره بكه:
[www.dangiislam.org]
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|