|
ئیسلامی هیولانی
نووسینی: دكتۆر جه‌عفه‌ر شێخ ئیدریس (*)
وه‌رگێڕان: (سه‌لاح ستار)
ئیسلامی هیولانی(١) ئیسلامێك نییه بۆ خوای په‌روه‌ردگار، به‌ڵكوو ته‌نها ئیسلامی هه‌موو ئه‌وانه‌يه كه به‌پێی هه‌وا و ئاره‌زووه‌كانی خۆیان بانگه‌شه و لافی خۆدانه‌پاڵ ئیسلام لێ ده‌ده‌ن. ئیسلامێكه نه وێنه‌ی هه‌یه و نه ناوه‌ڕۆك؛ ناكرێت وه‌سف یان پێناسه بكرێت؛ چونكه به‌رده‌وام له گۆڕانكاریدایه و به‌گوێره‌ی هه‌وا و ئاره‌زووی هه‌ڵگره‌كانی خۆی شێوه‌دار ده‌كات و له‌سه‌ر حاڵه‌تێك جێگیر نابێت و نامێنێته‌وه.
ئه‌م جۆره ئیسلامه به‌رده‌وام قابیل و ئاماده‌یه بۆ ئه‌م جۆره له گۆڕان و به‌رده‌وامیی شێوازگۆڕینه. چونكه قورئان له تێڕوانین و بۆچوونی هیولانییه‌كاندا با ده‌قێكی پیرۆزیش بێت، به‌ڵام به‌رده‌وام تێگه‌یشتن و وه‌رگرتن لێی، فه‌هم و تێگه‌یشتنێكی مرۆیییه و له دووتوێی ئه‌وه ناچێته ده‌ره‌وه. تێگه‌یشتنی مرۆڤیش ده‌گۆڕێت؛ به‌ڵكوو پێویسته به‌پێی كات و بارودۆخی خوێنه‌ری قورئان له ڕووی كات و شوێن و ڕۆشنبیری و مه‌زاجه‌وه بگۆڕێت. جا ئه‌گه‌ر تێگه‌یشتنه‌كان هه‌مووی مرۆیی بوون، ئه‌وه هه‌موویان یه‌كسانن له تێگه‌یشتنیان له قورئان. چۆن به بێ ئه‌وه ئیسلام گونجاو ده‌بێت بۆ كات و شوێنێك؟
که‌واته ئیسلام چییه؟ له مافی هه‌موو كه‌سێكه كه خۆی پاڵ ئیسلام داوه، وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بداته‌وه به‌و شێواز و ڕێگه‌یه‌ی كه خۆی ده‌یه‌وێت و مه‌به‌ستێتی. له‌ملایشه‌وه له مافی پێچه‌وانه‌كه‌ی نییه كه به‌رهه‌ڵستی بكات یان وه‌سفی بێباوه‌ڕ بوون یان داهێنانی به‌دوا بخات یان ته‌نانه‌ت به هه‌ڵه‌شی بزانێت؛ چونكه حه‌قیقه‌ت موڵكی كه‌س نییه، به‌ڵكوو كارێكی به‌راوردییه و له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه ده‌گۆڕێت و پاشكۆی تێڕوانین و زرووفی خه‌ڵكییه. كه‌واته به‌پێی ئه‌م جۆره تێگه‌یشتنه له ئیسلام، هیچ جیاوازییه‌ك نییه نه له نێوان شیعه و سوننه‌دا و نه له نێوان سوننییه‌ك و ئه‌شعه‌رییه‌ك و موعته‌زیلییه‌ك و خاریجه‌یه‌ك(٢)؛ نه له نێوان كه‌سێك كه دان به سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) ده‌نێت و باوه‌ڕی پێیه‌تی و به سه‌رچاوه‌ی خۆی ده‌زانێت له‌گه‌ڵ یه‌كێكی دیكه باوه‌ڕِِی پێی نییه و ئینكاری ده‌كات و نه له نێوان سه‌له‌فییه‌ك و سۆفییه‌ك. ئه‌گه‌ر سۆفییه‌ك له‌و جۆرانه‌ش بوو كه به ته‌واوی ڕۆچووه و گومڕابووه و باوه‌ڕی به تێكه‌ڵاَوبوونی خوا هه‌یه له هه‌موو شتێك‌دا و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌و جۆرانه‌ش بێت كه ده‌ڵێت:
وما الكلب والخنزير إلا إلهنا وما الله إلا راهب في كنيسةِ(٣)
واته: سه‌گ و به‌راز ته‌نها خوای ئێمه‌ن و هیچی دیكه خواش گۆشه‌نشین و ڕاهیبێكی(نه‌سرانییه) له كه‌نیسه‌یه‌كدا.
هه‌موو ئه‌مانه یه‌كسانن و جیاوازییان نییه و بۆ هه‌موو یه‌كێك هه‌مان مافیان هه‌یه كه له وڵاتانی ئیسلامدا بێ جیاوازی بژین.
ئیسلام ئیشتراكییه، ئه‌گه‌ر هه‌وا و ئاره‌زووی هه‌ڵگر و پاڵدراوه‌كانی ئیشتراكی بوو. (أبو ذر)یش یه‌كه‌م ئیشتراكی بووه له ئیسلامدا و خه‌دیجه دایكی ئیشتراكیخوازان بووه. [ئه‌مانه ناوی هه‌ندێك كتێب بوون كه له په‌نجاكاندا هه‌بوون.] وه ئیسلام سه‌رمایه‌دارییه، ئه‌گه‌ر هه‌وا و ئاره‌زووی ئه‌وانه له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داریدا بوو؛ چونكه خوا كڕینوفرشتنی حه‌ڵاَڵ كردووه. ئه‌و ڕیبایه‌ش كه حه‌رامی كردووه ئه‌وه ڕیبا و سووی بانك نییه كه له پێویستییه‌كانی ئابووریی هاوچه‌رخی ئه‌مڕۆیه؛ به‌ڵكوو سو‌و ڕیبای عه‌ره‌به نه‌فامه‌كان بوو كه چه‌ندان به‌رامبه‌ر زیاده‌یان لێ وه‌رده‌گرتن و پێویستیی هه‌ژاره‌كانیان ده‌قۆسته‌وه.
وه ئیسلام دێمۆكراسییه، چونكه خوای -تعالی- ده‌فه‌رموێت: وَأَمْرُهُمْ شُورَى بَيْنَهُمْ [الشورى: ٣٨] ئه‌گه‌ر شووراش دێمۆكراسی نه‌بێت، ئه‌ی چییه؟ به‌ڵاَم له هه‌مان كاتدا ئیسلام دیكتاتۆریشه، چونكه فه‌رمان ده‌دات به گۆێڕایه‌ڵی فه‌رمانڕه‌وا و ده‌رنه‌چوون له فه‌رمانه‌كانی، با كه‌سێك سته‌مكاریش بێت.
ئیسلام ئایینی جوانییه؛ به‌رهه‌ڵستی هیچ شتێك له هونه‌ره جوانه‌كان ناكات له وێنه و په‌یكه‌ر و شتانی دیكه‌ش یان هه‌ر وێنه و په‌یكه‌رێك جا پۆشته بێت یان ڕووتكراوه، بزۆك بێت یان نه‌بزۆك و جێگیر. ماده‌م مه‌به‌سته‌كه پێی چێژوه‌رگرتن له جوانییه‌كه‌ی بێت و خۆشی خستنه‌ناو ده‌روون و هه‌ست و سۆزی مرۆڤ بێت.
ئیسلام ئایینی خۆشی و ڕابواردنی به‌ری و پاكه. هیچ به‌رهه‌ڵستی و ڕێگرییه‌كی نییه نه بۆ گۆرانی و مۆسیقا و نه بۆ سه‌ما و خۆبادانی ژن و پیاوان به‌یه‌كه‌وه یان له هه‌ر شوێنێكی گشتی یان تایبه‌تی بێت. چۆن گورانی و مۆسیقا حه‌رام و قه‌ده‌غه ده‌كات له كاتێكدا ده‌نگی باڵنده ده‌نگخۆشی و هه‌ستبزوێن و سه‌رنجڕاكێشه و مۆسیقای گه‌ردوونه؟
ئیسلام ئایینی ئاشتییه و هیچ شوێنێكی بۆ شه‌ڕ یان جه‌نگ تێدا نابێته‌وه. ئه‌وه‌ته خوا (سبحانه وتعالی) ده‌فه‌رموێت: كُفُّوا أَيْدِيَكُمْ وَأَقِيمُوا الصَّلاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ [النساء: ٧٧] ده‌ست بپارێزن و كاتی جه‌نگ نییه، به‌ڵكوو هه‌ر نوێژ بكه‌ن و زه‌كات بده‌ن. ئه‌و جیهاد و تێكۆشانه‌ش كه له قورئاندا باسی هاتووه ئه‌وه مه‌به‌ست پێی جیهادی ده‌روونه، جیهادی قسه و به‌ڵگه و ڕوونكردنه‌وه‌یه. چونكه بانگه‌واز بۆ لای خوا نابێت مه‌گه‌ر به حیكمه‌ت و دانایی و قسه و ئامۆژگاریی جوان نه‌بێت. چۆن شه‌ڕ و كوشتار له ئیسلامدا ده‌بێت له كاتێكدا تاكه ئایینه دان به به‌رامبه‌ردا ده‌نێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پاڵ درابێت بۆ لای ئایینێكی ئیبراهیمی (نه‌سرانی یان جووله‌که)؟ ئایین لای خوا هه‌ر ئیسلامه، پێغه‌مبه‌رانیش هه‌موو موسڵمان بوون و هه‌رچییه‌كیش ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه پێی هاتبن له ئایین و دین، هه‌ر ئیسلامه. جا هه‌ریه‌كێك پاڵ درابێته لای هه‌ر ئایینێك له‌و ئایینانه، ئه‌وه موسڵمانه و هیچ جیاوازییه‌ك نییه له‌نێوان ئه‌وان و ئێمه‌دا كه پاڵدراوین بۆ لای ئایینی موحه‌ممه‌دی. خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه باوه‌ڕمان وایه كه هیچ په‌رستراوێكی به‌هه‌ق نییه (الله) نه‌بێت، ئه‌وه نه‌سرانییه‌كانی ئه‌مڕۆش باوه‌ڕیان وایه كه ڕزگاربوون نییه مه‌گه‌ر به باوه‌ڕبوون نه‌بێت به كوڕی خوا كه (مه‌سیح)ه و جووله‌كه‌ش باوه‌ڕیان وایه كه مرۆڤ ڕزگاربوونی بۆ نییه ته‌نها بۆ ئه‌وانه نه‌بێت كه له گه‌لی هه‌ڵبژێراوی خوان. ده‌ی كه‌واته با دروستكراوه‌كان بۆ دروستكه‌ر خۆی واز لێ بهێنین و ئه‌و خۆی فه‌رمان ده‌كات له نێوانیاندا و چ كارێكمان به دواڕۆژه‌وه نه‌بێت.
ئیسلام ئایینی ئازادییه. زۆركردن له وه‌رگرتنی ئاییندا نییه. هه‌ركه‌سێك ویستی بچێته ناو هه‌ر ئایینێك، ده‌چێت و هه‌ركه‌سێك ویستی لێی بێته ده‌ره‌وه، هیچ شتێك له‌وه ئاسانتر نییه؛ هیچ لۆمه و سه‌ركۆنه‌یه‌ك نییه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی ده‌چنه ناوی یان لێی دێنه ده‌ر. به‌م جۆره‌ش هیچ قسه و باسێك له‌م سه‌رده‌مه‌ماندا له‌سه‌ر هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و حوكم و فه‌رمانی هه‌ڵگه‌ڕاوه له دین (مرتد) نییه؛ ئه‌م سه‌رده‌مه، سه‌رده‌می ئازادی بیروڕا و بیروباوه‌ڕه. ده‌ی واز له هه‌ركه‌سێك بێنن كه چی ده‌ڵێت و چۆن ده‌یڵێت. بانگه‌شه بۆ چی ده‌كات و به‌رگری له چی ده‌كات؛ با هه‌موو كه‌سه‌كان ئازاد بن له‌وه‌ی چی ده‌ڵێن و چی ده‌كه‌ن. واز بێنن با بیروباوه‌ڕه‌كان خۆیان ململانێی یه‌كدی بكه‌ن و فه‌رمان مه‌ده‌ن به بێبه‌شبوونی هیچكه‌سێك له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی په‌تی ململانێكه.
وه ئه‌گه‌ر موسڵمان ویستی كه كۆچ بكات بۆ وڵاَتێكی نائیسلامی و له ناویاندا بمێنێته‌وه و بژی، ئه‌وه بێ هیچ ڕێگرێك ده‌توانێت و ئازاده. چونكه زه‌وی هه‌مووی موڵكی خوایه و ئیسلامیش ئایینی خوایه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆچی هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌و وڵاتانه، ئه‌وه له‌سه‌ریه‌تی (ولاء) و دۆستایه‌تی و ملكه‌چی ته‌واو بدات به‌و وڵاَته‌ی كۆچی بۆ ده‌كات؛ ده‌بێت ملكه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار بێت بۆ ده‌ستووره‌كه‌ی به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌ستوورێكی دێمۆكراسی بوو. له‌سه‌ر هه‌ركه‌سێك له وڵاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ژی، به نموونه ده‌بێت ده‌ستووری ئه‌مریكی بدات به گوێی مناڵه‌كه‌یدا هه‌روه‌ك چۆن بانگ ده‌دات به گوێچكه‌كه‌ی تری‌دا(٤). وه له‌سه‌ریه‌تی ئاهه‌نگ به هه‌موو بۆنه و جه‌ژنێك بگێڕێت كه ئه‌وان ئاهه‌نگی بۆی ده‌گێڕن وه‌ك جێژنی سوپاس (عیدالشكر) و قه‌ل و مراوی سه‌رببڕێت وه‌ك ئه‌وان سه‌ری ده‌بڕن. پاشان له‌سه‌ریه‌تی كه پیرۆزبایی‌یان لێ بكات به‌و جه‌ژنانه‌ی كه ئه‌وان پێی تایبه‌تمه‌ندن له جێژنه‌كانیان، جووله‌كه بێت یان نه‌سرانی.
هێشتنه‌وه‌ی ڕیش له‌و خوو و نه‌ریتانه‌یه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به به‌ندایه‌تییه‌وه نییه. خۆ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی له ڕابوردوودا وایان ده‌بینی كه ڕیش جوانییه بۆ پیاو و جیاكه‌ره‌وه‌یه له نێوان پیاو و ژن‌دا، ئه‌وه ڕۆشنبیری ئه‌مڕۆ ده‌یه‌وێت نێوان ژن و پیاو نزیك بكاته‌وه له‌یه‌ك و هه‌رچی جیاكاری و جیاوازی هه‌یه له نێوانیان نه‌یهێڵێت و بیسڕێته‌وه. كه‌واته هیچی تیا نییه بۆ موسڵمان ئه‌گه‌ر ڕیش و سمێڵیشی بتاشێت، با بشوترێت كه به‌و كاره خۆی به ئافره‌تان ده‌چوێنێت و وه‌ك خێزانه‌كه‌ی لێ دێت.
یاسا و ڕێسای فه‌رمانڕه‌وایی و كاروباری سیاسه‌ت و ئابووری له ئیشوكاری دنیایه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت: أنتم أعلم بأمر دنياكم ئێوه شاره‌زاترن به ئیش و كاری دنیای خۆتان. كه‌واته هیچ نه‌نگی و ناته‌واوییه‌ك نییه بۆ موسڵمانان له‌مڕۆدا له ده‌ستوور و یاساكانی فه‌رمانڕه‌وایی چی هه‌ڵده‌بژێرن بۆ خۆیان و له‌سه‌ری بڕۆن كه گونجاو بێت به سه‌رده‌مه‌كه‌یان و ویست و پێویستییه‌كانیان بهێنێته دی. ماده‌میش ئاراسته‌ی ئێستا به‌ره‌و یه‌كسانیی ئافره‌تان به پیاوان ده‌ڕوات له هه‌موو شتێك‌دا، كه‌واته ده‌بێت یاساكانی میرات بگۆڕین و هیچ جیاوازییه‌ك نه‌مێنێت له‌نێوان نێرینه و مێینه‌دا.
وه پێویسته كه له مافی ئافره‌ت بێت شانشانێن له‌گه‌ڵ پیاواندا بكات تاكوو شوێنی خۆی له ڕیزی پێشه‌وه‌ی مزگه‌وتدا بگرێت و خوتبه و وتار بۆ موسڵمانان بدات و پێشنوێژیشیان بۆ بكات له نوێژی جومعه‌دا، هه‌روه‌ك چۆن پیاو ده‌یكات. هه‌روه‌ك پێویسته مافی خۆی وه‌ربگرێت له تێكه‌ڵاوی به پیاوان و شانبه‌شانیان بێت له شوێنه‌كانی كار و به‌شه‌كانی خوێندن و گۆڕ‌ه‌پانه‌كانی ژیاندا؛ چی جلوبه‌رگێكیشی پێ خۆشه له هه‌ر كاتێكدا و چۆنی پێ باشه له‌به‌ری بكات، ماده‌م ئه‌و جلوبه‌رگه له سه‌رده‌می ئه‌ودا ئیعتیباری پۆشته‌یی هه‌بێت. چونكه داپۆشین مه‌سه‌له‌یه‌كی به‌راوردی (نسبي)یه و به جیاوازیی ڕۆشنبیری و خوو و نه‌ریته‌كان ده‌گۆڕێت.
بۆچی كه‌سانێك بچه‌وسێنه‌وه و مافیان بخورێت، كاتێك خوا مه‌یلی سروشتی تێدا داناون به‌رامبه‌ر هاوڕه‌گه‌زی خۆیان پیاو بن یان ژن؟ پێویسته ئێمه‌ش له وڵاَته ئیسلامییه‌كانماندا مافی سروشتی ی خۆیان پێ بده‌ین وه‌ك له وڵاَته پێشكه‌وتووه‌كاندا هه‌یه. بۆ چیرۆكی گه‌لی (لوط) و سزای خوا بۆیان به سه‌روبنكردنیان، ئه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ (أوليري)داین -یه‌كێكه له بڵاوكه‌ره‌وه‌کانی ته‌له‌فزێونی فۆكسی ئه‌مریكایی- كه ده‌ڵێت ئه‌مه چیرۆكێكی ڕه‌مزییه و هیچ ڕاستییه‌كی مێژوویی نییه. ئه‌گه‌ر نا بۆ خوا شاری سان فرانسیسكۆ سه‌روبن ناكات؟ وه‌ك ئه‌و په‌خشكه‌ره ده‌ڵێت.
وه ئه‌گه‌ر له مافی ئه‌وانه بێت كه شه‌هوه‌ت و ئاره‌زووه‌كانی خۆیان تێر بكه‌ن و به‌سه‌ر ببه‌ن به‌و شێوه‌یه‌ی كه له جینه‌كانیاندا دروست بووه و سه‌پاوه به‌سه‌ریاندا، هه‌روه‌ها به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌بێت سه‌رجه‌م پیاوان و ژنانی تریش ته‌واوی ئازادی و سه‌ربه‌ستییان پێ بدرێت كه به‌وان به‌خشراوه، جا خێزاندار بن یان بێژن و مێرد، ماده‌م ژیر و ڕاشیدن و به ڕه‌زامه‌ندی و ئاره‌زووی خۆیانه. وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌كه‌ن، موسڵمانه‌كانیش ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له‌گه‌ڵ ڕ‌ه‌وتی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا بژین، پێویسته و ده‌بێت به‌م شێوه‌یه بن. ئه‌و گرفت و به‌ربه‌سته‌ش كه ده‌بێته هۆی نه‌مان و پووكانه‌وه‌ی پشت و نه‌سه‌ب به هۆی ئه‌م كارانه‌وه، ئه‌وه "حه‌بی نه‌هێشتنی سکپڕی" چاره‌سه‌رێكی ته‌واو و شیفابه‌خشی بۆ داناوین.
جا ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌مان كرد و ئه‌م ڕێڕه‌وه‌مان گرته به‌ر، ئه‌وه بێنیازمان ده‌كات له مه‌سه‌له‌ی فره‌ژنی و گرفت و كێشه‌كانی. ڕوون و ئاشكراشه كه قورئان دانی به‌و چه‌ندێتییه‌دا نه‌ناوه؛ چونكه به مه‌رجێكه‌وه به‌ستویه‌تێتییه‌وه و باسی كردووه كه جێبه‌جێكردنی موسته‌حیله. خوای گه‌وره له ئایه‌تێكیاندا ده‌فه‌رموێت: فَإنْ خِفْتُمْ أَلاَّ تَعْدِلُوا فَوَاحِدَةً [النساء: ٣] و له ئایه‌ته‌كه‌ی دیكه‌دا ده‌فه‌رموێت: وَلَن تَسْتَطِيعُوا أَن تَعْدِلُوا بَيْنَ النِّسَاءِ وَلَوْ حَرَصْتُمْ [النساء: ١٢٩].
ئه‌م ئایینه هیولانییه نه‌رم و شله، ئه‌مه ئه‌و ئیسلامه‌یه كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت و لێی ڕازییه. هه‌رچییه‌كیش جگه له‌و بێت و پێچه‌وانه‌ی بێت، ئه‌وه له نه‌زه‌ر و تێڕوانینی ئه‌مریكادا ئیسلامی توندوتیژه‌كانه له وه‌هابییه‌كان و نموونه‌ی وه‌هابییه‌كان كه به‌رده‌وام باوه‌ڕیان وایه كه قورئان هه‌مووی فه‌رمووده‌ی خوایه و پێویسته پابه‌ند بیت به هه‌رشتێك كه به‌ڕاستی له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) هاتووه. هه‌روه‌ك پێویسته حوكم و فه‌رمانڕه‌وایی به‌وه بكرێت كه خوا هێناویه‌تییه خواره‌وه.
ئه‌مه ئه‌و ئایینه‌یه كه ئه‌مریكا و هاوشێوه‌كانی داوای ده‌كه‌ن و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن. كاتێك ده‌ڵێن ئێمه دژی ئیسلام نین و وه‌ك ئایینێك سه‌یری ده‌كه‌ین، مه‌به‌ستیان ئه‌م ئایینه شل و نه‌رمه‌لیقه‌یه كه به هه‌موو كونێكدا بچێت و هیچ به‌ربه‌ستێك و ڕێگرێك نه‌بێت له به‌رده‌م به‌جێهێنانی ویست و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان. به‌كورتی: ده‌بێت به‌ته‌واوی بتوێینه‌وه و هه‌رچی بوون و كیان و ئایین و پیرۆزیمان هه‌یه له‌ده‌ستی بده‌ین، ئه‌و كات لێمان ڕازی ده‌بن. (وه‌رگێڕ)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(*) سه‌رۆكی زانكۆی ئیسلامیی كراوه (واشنتۆن).
(١) هیولانی پاڵدراوه بۆ لای هیول، كه ئه‌ویش فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌رستۆتالیسه؛ مادده‌یه‌ك كه نه شێواز و وێنه‌یه‌كی جێگیری هه‌یه، به‌ڵكوو به‌رده‌وام شێوه و شێوازی جیاجیا وه‌رده‌گرێت.
(٢) ئه‌مانه چه‌ند گرۆ و كۆمه‌ڵێك بوون كه له مێژووی ئیسلامدا سه‌ره‌تاكه‌یان (خوارج)ن. له په‌یڕه‌وی ڕاست و دروستی ئیسلام لایان دا و په‌یڕه‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تیان نه‌گرت. له هه‌مووشیان مه‌ترسیدارتر (خوارج) بوون، كه به‌ته‌واوی به هۆی لادان و بیرۆكه‌ی تێكده‌رییانه‌وه به‌ته‌واوی له دین ده‌رچوون. (وه‌رگێڕ)
(٣) مه‌به‌ست مه‌زهه‌ب و په‌یڕه‌وێكی سۆفیگه‌ری لاده‌ر و له‌ڕێده‌رچوون كه به (وحدة الوجود) ناویان ده‌ركردووه و باوه‌ڕیان وایه كه هه‌رچی له‌م بوونه‌دا هه‌یه خوا له‌وێدا هه‌یه و جیاوازی نێوان دروستكه‌ر و دروستكراو (الخالق و المخلوق) نییه. (وه‌رگێڕ)
(٤) سوێند به خوا یه‌كێك له وتاربێژه‌كانی نوێژی جومعه له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی ئه‌مریكادا هه‌مان ئامۆژگاری ده‌دایه خه‌ڵكانی گوێبیستی وتاره‌كه‌ی.
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|