پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٥-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٣/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

  سه‌ره‌تا :: فه‌رمووده‌کان :: فه‌رمووده‌ بۆ له‌به‌رکردن
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: ده‌نگی ئیسلام | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٩٥٢ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٥/٢ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دایك
عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: جاء رجل الى رسول الله صلىالله عليه وسلم فقال: يا رسول الله، من أحق الناس بحسن صحابتي؟ قال: ((أمك)) قال: ثم من؟ قال: ((أمك)) قال: ثم من؟ قال: ((أمك)) قال: ثم من؟ قال: ((ثم أبوك)) متفق عليه

واته‌: له‌ ئه‌بووهوره‌یره‌وه‌ -خوا لێی ڕازی بێ- وتی: پێاوێك هاته‌ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، كێ حه‌قتره‌ له‌ خه‌ڵكی به‌وه‌ی كه‌ هاوه‌ڵایه‌تیی باشی بكه‌م و له‌گه‌ڵیدا باش بم؟ فه‌رمووی: (دایكت.) وتی: پاشان كێ؟ وتی: (دایكت.) وتی: پاشان كێ؟ وتی: (دایكت.) وتی: پاشان كێ؟ وتی: (پاشان باوكت.) متفق عليه.

ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ گه‌وره‌یی و ڕێزی دایك ده‌گه‌یه‌نێ، پێویسته‌ موسڵمان هه‌میشه‌ چاكه‌ و باشه‌ی باوك و دایكی له‌یاد نه‌چێت و هه‌رگیز زویریان نه‌كات، به‌ تایبه‌ت دایكی، كه‌ له‌ كاتی منداڵیدا نزیكه‌ی نۆ مانگ به‌ چه‌رمی سكی هه‌ڵیگرتووه ‌و پاشان شیری پێداوه‌ و پاكی كردۆته‌وه ‌و شه‌ونخونی له‌پێناودا چه‌شتووه‌ و له‌ ئامێزی سۆز و خۆشه‌ویستیی دایكیدا گه‌وره‌ بووه‌.

به‌ڕاستی له‌م ڕۆژگاره‌ی ئه‌مڕۆماندا كه‌ به‌داخه‌وه‌ زۆرێك له‌ كوڕان و كچان مافی باوك و دایكیان پێشێل ده‌كه‌ن، به‌ گوێیان ناكه‌ن. پێویسته‌ ئێمه‌ی موسڵمان ئه‌م په‌روه‌رده‌ جوانه‌ی ئیسلام له‌ خۆماندا به‌رجه‌سته‌ بكه‌ین.

برا و خوشكی موسڵمان، نه‌كه‌ی باوك و دایكت له‌خۆت زویر بكه‌یت و پشت گوێیان بخه‌یت، بزانه‌ ڕه‌زامه‌ندیی خوا بۆت له‌ ڕه‌زامه‌ندیی دایك و باوكته‌وه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بانگهێشتیشیان كردی بۆ هاوه‌ڵگیری بۆ خوا ده‌بێ به‌ گوێیان نه‌كه‌یت. به‌ڵام له‌ دنیادا به‌‌ چاكه‌ هاوه‌ڵایه‌تیان بكه‌یت و هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌یت.

بزانه‌ ئه‌گه‌ر تۆ ڕێز له‌ دایك و باوكت (به‌ تایبه‌ت دایك) بگریت و گوێڕایه‌ڵیان بیت له‌ كاری چاكه‌دا و له‌ دنیادا دڵیان ئازار نه‌ده‌یت، ئه‌وه‌ بێ گومان مناڵه‌كانی تۆش بۆ تۆ هه‌ر وا ده‌بن و لێیان ده‌حه‌سێیته‌وه‌، پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر ڕاسته‌.

پیاچوونه‌وه‌ و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام‌
لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٢]
08.22.2007 12:16:34 GMT
ببورن به‌ ریزان ولامی پرسیاره‌ که‌ م که‌ ی ده‌ ریته‌ وه‌؟خوای گه‌ وره‌ لیتان رازی بیت سه‌ربه‌ رزی دونیاو قیامه‌ تان بکات انشاالله‌

ده‌نگی ئیسلام
_____________

ئازیزمان تکایه‌ له‌ به‌شی پرسیار و وه‌ڵام پرسیاره‌‌که‌تان بنێرن.

گزنگ هه‌ ولیری


08.22.2007 12:10:35 GMT
به‌ریز من پرسیاریکم هه‌ یه ئه‌ گه‌ رولا مم بده‌ یه‌ وه‌ خوای گه‌ وره‌ پاداشتی خیرت بداته‌ وه‌:‌ من دایکم نه‌ خؤشبوزؤرم خزمه‌ ت کرد زؤریش لیم رازی بو زوو زوو دوعای بؤ ده‌ کردم وگه‌ رده‌ نی ئازا ده‌ کردم به‌ لام من ماوه‌ی پیج سال میرده‌ که‌ م له‌ ئه‌ وروپابو دایکمم به‌ نه‌ خؤشی جئ هیشت به‌ لام دایکم پیی ناخؤش نه‌بو که‌ من بچم بؤلای میرده‌ که‌م به‌ لام من زؤر قه‌ له‌ قم چونکه‌ به‌ نه‌ خؤشی به‌ جیم هیشت ئایه‌ من گوناح بارم که‌ به‌ نه‌ خؤشی به‌ جیم هیشتوه‌ ؟

گزنگ هه‌ ولیری


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠