پێشه‌كیی شه‌رحی عه‌قیده‌ی ته‌حاوی ... ئه‌ڵقه‌ی سێیه‌م (١)
شه‌رح و لێكدانه‌وه‌ی عه‌قیده‌ی ته‌حاوی
نووسینی: شێخی دوكتۆر (سفر عبدالرحمن الحوالي)
وه‌رگێڕانی: باوكی موحه‌ممه‌د
______________________________________ كورته‌یه‌ك: بابه‌ت و باسه‌كانی ئه‌م ده‌رسه له سه‌ر گه‌یاندنی ڕوون و ئاشكرای پێغه‌مبه‌ره صلی الله علیه وسلم بۆ ئه‌م ئاینه، له گه‌ڵ ڕوونكردنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ له هۆكاره‌كانی جیاوازی و ئیختیلافی نێوان موسڵمانان، پاشان ده‌ڕوات بۆ قسه‌كردن و باسكردن له سه‌ر بیدعه‌و ده‌ركه‌وتنی بیدعه‌و مه‌ترسیه‌كانی، هه‌روه‌ها قسه‌و باسێكی دوور‌و درێژی له سه‌ر ته‌ئویل و مه‌ترسی و و پله‌كانی ته‌ئویل له خۆ گرتووه...
______________________________________
١. گه‌یاندی ڕوون و ئاشكرای پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم بۆ ئه‌م ئاینه.
دانه‌ر ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ ده‌فه‌رموێت:
"وقد بلغ الرَّسُول صلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ البلاغ المبين، وأوضح الحجة للمستبصرين، وسلك سبيله خير القرون، ثُمَّ خلف من بعدهم خلف اتبعوا أهواءهم، وافترقوا، فأقام الله لهذه الأمة من يحفظ عليها أصول دينها، كما أخبر الصادق صلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بقوله: {لا تزال طائفةٌ من أمتي ظاهرين عَلَى الحق لا يضرهم من خذلهم} رواه مسلم (١٩٢٠) عن ثوبان، ورواية لا تزال عصابة رقم (١٩٢٤) عن عقبة بن عامر، ومن حديث جابر (١٩٢٣). وممن قام بهذا الحق من علما‌ء الْمُسْلِمِينَ: الإمام أبو جعفر أحمد بن مُحَمَّد بن سلامة الأزدي الطّّحاويّ ، تغمده الله برحمته، بعد المائتين، فإن مولده سنة (تسع وثلاثين ومائتين) ووفاته سنة (إحدى وعشرين وثلاثمائة).
فأخبر رَحِمَهُ اللهُ عما كَانَ عليه السلف ، ونقل عن الإمام أبي حنيفة النعمان بن ثابت الكوفي ، وصاحبيه: أبي يوسف يعقوب بن إبراهيم الحميري الأنصاري ، ومُحَمَّد ابن الحسن الشيباني رضي الله عنهم ما كانوا يعتقدونه من أصول الدين ويدينون به رَبّ الْعَالَمِينَ] إهـ." [ به ڕاستی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌م بانگه‌وازه‌ی به ئاشكرا‌و ڕوونی گه‌یاندو به‌ڵگه‌كانی ڕۆشن كرده‌وه بۆ كه‌سانێ كه خاوه‌ن به‌سیره‌ت و به‌رچاوڕۆشنین، وه باشترین سه‌ده‌یه‌كیش ڕێ و شوێنی ئه‌ویان گرت، پاشان له دوای ئه‌وان كه‌سانێك هاتن و شوێن هه‌واو ئاره‌زووه‌كانی خۆیان كه‌وتن، ئیتر جیابوونه‌وه‌و په‌رته‌وازه بوون، جا خوای گه‌وره بۆ ئه‌م ئوممه‌ته كه‌سانێكی هێناو داینان كه بنچینه‌و بنه‌ماكانی ئاینه‌كه‌ی بپارێزن، هه‌روه‌ك ڕاستگۆ صلی الله علیه و سلم هه‌واڵی داوه‌و فه‌رموویه‌تی: { به‌رده‌وام گرۆهو كۆمه‌ڵێك له ئوممه‌ته‌كه‌م دیار‌و به‌رچاوون له سه‌ر هه‌ق، هیچ زه‌ره‌رو زیانێكیان پێ ناگه‌یه‌نێ ئه‌وه‌ی كه ده‌ستیان لێ هه‌ڵئه‌گرێت و واز له پشگیركردنیان دێنێ }، وه له‌وانه‌ش كه به‌م هه‌ق و ڕاستیه هه‌ڵسان له زانایانی موسڵمانان: پێشه‌وا ئه‌بو جه‌عفه‌ر ئه‌حمه‌د كوڕی موحه‌ممه‌د كوڕی سه‌لامه‌ی ئه‌زدی ته‌حاوی بوو، ڕه‌حمه‌تی خوا دابارێ به رسه‌ریدا، پاش دووسه‌د ساڵ، چونكه له دایكبوونه‌كه‌ی له ساڵی (دووسه‌دو سی و نۆ) دا بوو، وه وه‌فاتیشی له ساڵی (سێسه‌دو بیست و یه‌كدا) بوو.
فه‌رمووده له‌م باره‌یه‌وه هاتووه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێكیان تانه‌ی لێ ئه‌ده‌ن، چونكه فه‌رمووده‌كه له هه‌ردوو سه‌حیحدا نیه، به‌ڵكو له موسنه‌ددایه وه لای ابن أبي عاصم و هه‌روه‌ها له السنن له چه‌ند ڕیوایه‌تێكی زۆره‌وه هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) فه‌رموویه‌تی: { إن هذه الأمة تفترق عَلَى ثلاث وسبعين فرقة كلها في النَّار إلا واحدة } { به ڕاستی ئه‌م ئوممه‌ته په‌رت ئه‌بێت بۆ حه‌فتاو سێ كۆمه‌ڵ هه‌موویان له ئاگردان ته‌نها یه‌كێكیان نه‌بێت } وه هه‌ندێكیان به‌م شێوه‌یه باس ئه‌كه‌ن { إن اليهود افترقت عَلَى إحدى وسبعين فرقة والنَّصَارَى افترقت عَلَى اثنين وسبعين فرقة، وهذه الأمة تفترق عَلَى ثلاث وسبعين فرقة } رواية من حديث الافتراق وهي عند الحاكم (١/٢١٨)، والترمذي (٢٦٤١) عن عبد الله بن عمرو، وعند الطبراني في الصغير (٢/٢٩)، والأوسط (٨/٢٢) عن أنس. { به ڕاستی جوله‌كه جیا بوونه‌وه بۆ حه‌فتاو یه‌ك به‌ش، وه نه‌سرانیه‌كانیش جبا بوونه‌وه بۆ حه‌فتاو دوو به‌ش، وه ئه‌م ئوممه‌ته‌ش جیا ده‌بێته‌وه بۆ حه‌فتاو سێ به‌ش } وه هه‌ندێك له فه‌رمووده‌كان ئه‌م زیاده‌یان{كلها في النَّار إلا واحدة } { هه‌موو له ئاگردان ته‌نها یه‌كێكیان نه‌بێت} باس نه‌كردووه، وه هه‌ندێ ڕیوایه‌تیش باس له سیفاتی كۆمه‌ڵی ڕزگار بوو (الفرقة الناجية) ئه‌كات و ئه‌فه‌رموێت: {ما أنا عليه اليوم وأصحابي} { ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ من و هاوه‌ڵه‌كانمی له سه‌رین}