پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
ڕوانگه‌یه‌ك له‌جه‌نگی خاچپه‌رستانی سه‌ده‌ی نوێ داگیركه‌رانی وڵاتانی ئیسلامی دوای درچوونیان، یان پاش ئه‌وه‌ی بینیان كه‌وا ده‌بێ له وڵاتانی ئیسلامی بچنه ده‌ره‌وه، یان له هه‌ندێ جاردا زۆریان بۆ هات و به زۆره ملێ كرانه ده‌ره‌وه، هاتن و له جێی خۆیان نه‌وه‌یه‌كی نۆیان دروستكرد كه به ناو‌و ڕ‌نگ و ڕوخسار له‌و میلله‌ت بوون، به‌ڵام هه‌موو ئاواتیان پاشكۆیه‌تی ڕۆژئاوا‌و بیرۆكه‌و ئه‌فكاری ئیلحادوی و بێ باوه‌ڕی بوو، سه‌ركه‌وتوو بوون له دروستكردنی نه‌وه‌یه‌كی نوێی بێ باوه‌ڕ له پاش خۆیان، دانانی به‌دیل و جێگرێك له پێست و نه‌وه‌ی خۆمان، به زمانی خۆمان قسه ده‌كه‌ن، ڕه‌نگ و ڕووخساریان له خۆمانه، به‌ڵام بیروهۆش و هه‌ست و بۆچۆنیان گوێ له مشتی دوژمنانی ئایین و خاك و وڵاته‌كه‌یانه، ئه‌مه‌ش له پارت و حیزبه گومڕاو سه‌رلێشێواوه‌كاندا خۆی بینیه‌وه، پارته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دوای داگیركه‌ران سه‌ریان هه‌ڵدا، هه‌روه‌ك (فه‌رناند لویس و برینداون) زۆرێكی تری دیكه‌ی وه‌ك ئه‌وانیش ده‌ڵێن: بیرۆكه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كه ئه‌وروپابه درێژایی سه‌ده‌ی نۆزده پێوه‌ی ده‌ناڵاندو پاشان له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا توڕی دا‌و خستیه زبڵدانه‌وه، ئه‌مه له وڵاته ئیسلامیه‌كاندا كرایه به‌دیلێك بۆ ئیسلام و جێگه‌ی ئیسلامی گرته‌وه. سه‌ره‌تا پارت و حیزبه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان له جیهانی ئیسلامی‌دا ڕواندو بیر‌و هزری نه‌ته‌وه‌په‌رستیان خسته مێشكی گه‌لانه‌وه‌و پاشانیش بیرۆكه‌ی ئیشتراكی و پارته ئیشتراكیه‌كان هاتن كه له پێشترین كار‌و گرنگیان دژایه‌تیكردنی ئایین بوو، تا وای لێهات له سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابوردوادا جگه له وشه‌ی كۆنه‌په‌رستی و دواكه‌وتویی شتێكی دیكه به‌رامبه‌ر به ئایین نه‌ده‌گوترا، ئایین به شێوه‌یه‌كی بێ به‌زه‌یی و بێ سنوور دژایه‌تی ده‌كراو به هه‌موو جۆرێك سه‌ركوت ده‌كرا، جه‌نگێكی ڕاسته‌وخۆو ئاشكرا، بۆ ئه‌مه‌ش پیسترین و سه‌رسه‌خت ترین په‌یڕه‌وی ئیلحادی هێنراو ئیستیراد كرا كه ماركسیه‌ت بوو، به شێوه‌یه‌ك زۆرێك له وڵات و گه‌لانی موسڵمان به زۆر‌و له ژێر زه‌بری ئاگرو ئاسندا ملیان كه‌چكرا بۆ بیردۆزه‌ی ئیلحادی ماركسی و ته‌نانه‌ت وشه‌ی (الله)ش قه‌ده‌غه كرا، وه وڵاتانی تریش عیلمانیه‌تی توندڕه‌و جارێك به ناوی نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه‌و جارێكیش به ناوی ئیشتراكیه‌ته‌وه فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كردن. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای هه‌ڵكۆڵین و هێنانه ناوه‌وه‌ی ته‌وژمنی بت په‌رستی-یان ئه‌وه‌ی ناوی لێ ئه‌نێن نیشتیمانپه‌روه‌ری- ئه‌ویش به زیندوكردنه‌وه‌و هێنانه ناوه‌وه‌ی نه‌فامی كۆن و دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌روه‌ك ده‌قی ئینتیدابی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر له سه‌ر ئه‌وه بوو كه هه‌وڵ بدرێ ئاسارو پاشماوه‌ی كۆنی گه‌لانی پێش ئیسلام هه‌ڵبدرێته‌وه‌و بكرێته جێی شانازی و خۆ پێوه بادانیان و ئیسلام وه‌لا بنرێت، جا ئیتر وای لێ هات كه بابای میسری له میسری شانازی به فیرعه‌نیه‌تی خۆیه‌وه بكات و له عێراق و وڵاتی شامیش شانازی به فینقی و بابلی وئاشوریه‌وه بكه‌ن، هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له جیاتی په‌یوه‌ندی و برایه‌تی ئیمانی، شانازی به ڕابوردوی نه‌فامی و ده‌مارگیری خۆیه‌وه بكات، عه‌ره‌ب به عروبه‌و تورك به تۆرانی و كوردیش به میدیا‌و كه‌یخوسره‌و وه هه‌روه‌ها، له هه‌ر وڵاتێك هاتن و كۆمه‌ڵه ڕابوردویه‌كیان هه‌ڵدایه‌وه‌و زیندوویان كرده‌وه، تاكو موسڵمان له بریتی شانازی كردنی به ئایین و ئیسلامه‌كه‌یه‌وه، شتانی دیكه ببنه جێگه‌ی شانازی و خۆوه‌پاڵدانی، تاكو ببێته كۆیله‌ی ئه‌و فه‌خرو شانازیه درۆزناویه‌ی كه هیچێكی پێ نابه‌خشێ نه له ڕابوردووی و نه بۆ داهاتوشی، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كه تاكه ده‌روازه‌ی پێشكه‌وتن و شارستانی و گه‌شه‌سه‌ندنی بریتی بێ له گه‌یشتنی به بیر‌و هزری ڕۆژائاوایی و به ته‌واوی و په‌یوه‌ست بوون به شارستانیی ڕۆژئاواوه. توانیشیان كه كه‌سانێك له‌م ئوممه‌ته‌دا ببیننه‌وه و ده‌سته‌مۆیان بكه‌ن كه بانگه‌شه‌یان بۆ بكه‌ن و له خزمه‌ت و مه‌به‌سته‌كانیاندا بن له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌یان به جل و به‌رگ و ناوی ئیسلامی خۆیانه‌وه، ئه‌مه‌ش كه هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌و بیعساتانه‌وه ڕووی دا كه به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێ كه‌وتن هه‌ر وه‌ك له نووسینه‌كانی ڕه‌فاعه طهطاوی و پاشانیش قوتابخانه‌كه‌ی جه‌مال الدینی ئێرانی ناو براو به ئه‌فغانی، وه شێخ موحه‌ممه‌د عه‌بده و پاشانیش كه‌واكبی و هاووێنه‌كانیان خۆیان بینیه‌وه. به‌م شێوه‌یه داگیركه‌ران پاش پاشه‌كشه‌یان له وڵاتانی ئیسلامی‌دا كۆمه‌ڵێ بیرۆكه‌و بنه‌مایان له پاش خۆیان چاند كه ئێسته‌ش ئوممه‌تی ئیسلامی پێوه‌ی گیرۆده‌یه هه‌ر له نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه تاكو ئیشتراكی و ئیلحاد و ماركسیه‌ت و دیمۆكراسیه‌تی ئه‌مڕۆش. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بۆ زیاتر شاره‌زایی سه‌یری ئێره بكه [www.alhawali.com]
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).