پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٥-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٣/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

  سه‌ره‌تا :: پێغه‌مبه‌ری خوا :: هه‌واڵ و به‌دواداچوون
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: ده‌نگی ئیسلام | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٢٨٢ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٥/١٢ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

لیژنه‌ی جیهانیی سه‌رخستنی دوایینی پێغه‌مبه‌ران داوایه‌كی یاسایی دژی دوو له‌ نووسه‌رانی ڕۆژنامه‌ی (یولاندز-پۆستێن) ده‌رده‌كات
لیژنه‌ی جیهانیی سه‌رخستنی دوایینی پێغه‌مبه‌ران به‌ هاوكاریی ژماره‌یه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی له‌ دانیمارك داوایه‌كی یاسایییان دژی كارستین جست، سه‌رنووسه‌ری (یولاندز-پۆستێن) و نووسه‌ری ڕۆشنبیریی، فیلیمینگ ڕۆس، ده‌ركرد. ئه‌م به‌دواداچوونه‌ یاسایییه‌ش به‌ هۆی ئه‌و وتار و وێنه‌ كاریكاتێرییانه‌یه‌ كه‌ ڕۆژنامه‌كه‌ بڵاوی كرده‌وه‌.

به‌پێی ئه‌وه‌ی‌ له‌ داوا یاسایییه‌كه‌دا هاتووه‌، وێنه‌ كاریكاتێرییه‌كان، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)یان له‌ شێوه‌ی تاوانبار و شه‌ڕخوازدا پیشان داوه‌. هه‌روه‌ها له‌وێدا پێوه‌ندییه‌كی ئاشكرا له‌نێوان پێغه‌مبه‌ر و جه‌نگ و تۆقاندندا هه‌بوو. وێنه‌ كاریكاتێرییه‌كان له‌ته‌ك ئه‌و وتاره‌ی كه‌ پێكه‌وه‌ بڵاو كرابۆوه‌، ڕه‌خنه‌گه‌لێكی گشتییان هه‌ڵگرتبوو، كه‌ ئیسلام و ئینجا موسڵمانان ئه‌م كار و شێوازانه‌ ده‌په‌رستن و به‌جێیان ده‌هێنن. به‌ڵكوو ئیسلام ئه‌م كارانه‌ی كه‌ له‌ وێنه‌ كاریكاتێرییه‌كاندا وێنه‌یان كێشراوه‌ ئه‌نجام نادات و پشتیوانی ئه‌و ڕوانگه‌یه‌ش ناكات كه‌ تێیاندا ده‌ربڕاوه‌. پاشان ئه‌و ئه‌و تاوانباركردنانه‌ی كه‌ ئایینی ئیسلام به‌م شێوه‌یه‌ ڕاڤه‌ ده‌كه‌ن، كارێكه‌ كه‌ هه‌ر له‌ دوژمنانی دژ به‌ ئیسلام و دژ به‌ موسڵمانان ده‌وه‌شێته‌وه‌. ئه‌مه‌ش كارێكی دوژمنكارانه‌یه‌ كه‌ به‌م شێوازه‌ ئیسلام به‌ تۆقاندن (تیرۆریزم)ه‌وه‌ په‌یوه‌ست بدرێت.
هه‌روه‌ها له‌و بابه‌ته‌ی كه‌ له‌ته‌ك وێنه‌ كاریكاتێرییه‌كاندا بڵاو كرابۆوه‌ هاتبوو كه‌ "موسڵمانان ده‌بێت ئاماده‌ییی ئارامگرتنیان هه‌بێت له‌سه‌ر گاڵته‌پێكردن". ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ وێنه‌ كاریكاتێرییه‌كان به‌تایبه‌ت بڵاو كراونه‌ته‌وه‌ و بۆ سووكایه‌تیكردن به‌ پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د نییه‌ به‌ته‌نیا، به‌ڵكوو به‌ دانیشتووانی موسڵمانه‌. بۆیه‌ وێنه‌ كاریكاتێرییه‌كان و ئه‌و ده‌قه‌ی له‌گه‌ڵیدا بڵاو بۆوه‌ مه‌به‌ست پێیان سووكایه‌تیكردن بوو به‌ موسڵمانان له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی تر؛ ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی هه‌ردوو بڕگه‌ی ٢٦٧ و ٢٦٨ی یاسای سزا‌ تاوانكارییه‌كانی دانیماركه‌. هه‌روه‌ها پێویست ده‌كات كه‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كه‌ داوا یاسایییه‌كه‌یان له‌ دژ تۆمار كراوه‌، ڕووبه‌ڕووی توندترین سزا ببنه‌وه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و دوو بڕگه‌یه‌ی یاسای سزا تاوانكارییه‌كانی دانیمارك كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌یان پێ كرا.

مایكڵ كریستیانی هافمان، پارێزه‌ر له‌ دادگای باڵا، كه‌ سه‌رپه‌رشتیی داواكه‌ ده‌كات به‌ نوێنه‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی، ده‌ڵێت: "ڕۆژنامه‌ی (یولاندز-پۆستێن) له‌ بۆچوونێكی چه‌وت پاڵپشتی ده‌كات به‌وه‌ی كه‌ له‌سه‌ر هه‌ركه‌سه‌ كه‌ سووكایه‌تیپێكردن په‌سند بكات. داوكاری گشتیش به‌ڕوونی ئاماژه‌ی بۆ "چه‌وتبوونی ئه‌م داوایه‌" كرد. هه‌روه‌ها به‌ ڕای من هه‌لومه‌رجی وا هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی كارتێكردن له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ریه‌ك له‌ ڕۆژنامه‌كه‌ و داواكاری گشتیش. ئه‌وه‌نده‌ی منیش بزانم كه‌ خراپترینی ئه‌م وێنه‌ كاریكاتێرییانه‌ ئه‌وه‌یانه‌ كه‌ بۆمبی تێدا ده‌بینرێت، كه‌ له‌لایه‌ن وێنه‌كێشێكی كاریكاتێر كه‌ له‌ ڕۆژنامه‌كه‌دا كار ده‌كات، كێشراوه‌. وه‌كوو به‌دیاریش ده‌كه‌وێت ئه‌م كاره‌ی به‌ فه‌رمانی نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌كه‌ ئه‌نجام داوه‌. چونكه‌ وێنه‌ كاریكاتێرییه‌كانی تر كه‌ له‌لایه‌ن وێنه‌كێشه‌ سه‌ربه‌خۆكانه‌وه‌ كێشرابوون، به‌ هه‌مان ئه‌ندازه‌ی ئه‌و كاریكاتێره‌ نه‌بوو كه‌ وێنه‌كێشی ڕۆژنامه‌كه‌ كێشابووی..."
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌: [www.icsfp.com]

پیاچوونه‌وه‌ و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام‌
لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠