|
سه‌ره‌تا
:: ته‌زکییه‌ی نه‌فس
:: بابه‌ته‌کان
|
چاپی بکه
لێدوان بنێره
بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت
|
له‌لایه‌ن: : موحه‌ممه‌د عه‌لی |
خوێنراوه‌ته‌وه: ٤٤٨ |
ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٥/١٢ |
ئه‌م وتاره پاشه‌كه‌وت بكه
|
|
|
|
|
سه‌د ئامۆژگاری بۆ گه‌نجان (به‌شی چواره‌م)
به‌شی چواره‌م له 51 >>>79
بۆ بینینی به‌شه‌كانی تر سه‌یری بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار بكه:
51– هه‌میشه به‌دڵ هه‌ست بكه و به زمان ده‌رى ببڕه كه خواى گه‌وره چاودێر‌و ئاگاداره به سه‌رته‌وه له تاریكى و ڕووناكى وچۆڵى و قه‌ره‌باڵغیدا.
52– پشت وپه‌نات ته نها با خودا بێت له هه‌موو كاره‌كانتدا ئیتر سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت. به‌ڵام نابێت واز له‌هۆكار و ئه‌سباب بهێنین.
٥٣– به‌و ڕێژه‌یه‌ى خواى گه‌وره پێى به‌خشیو یت له سه‌روه‌ت و سامان ڕازببه:
هه‌میشه له كارى دنیایى سه‌یرى خوار خۆت بكه بزانه ده‌وڵه مه‌ندى له قه‌ناعه‌تدایه، ئه‌گه‌ر قه‌ناعه‌تت نه‌بوو هه‌رگیز ده‌وڵه‌مه‌ند نیت.
٥٤– داوات هه‌میشه له په‌روه‌ردگارت بێت، له هیچ شتێك مه‌ترسه بتڕه‌نجێنێت له خوداى گه‌وره ته‌نها له گوناهو تاوانه‌كانت نه‌بێت.
٥٥– ئه‌و هۆكارانه به‌كاربهێنه كه ده‌بێته هۆى خۆشه‌ویستى په‌روه‌ردگار بۆ تۆ:
سه‌ره‌كى ترین هۆكار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پاپه‌ند بوونه به سونه‌ت و خوڕه‌وشته‌كانى پێغه‌مبه‌رو شوێنكه‌وتنی(صلى الله علیه وسلم) قل إن كنتم تحبون الله فتبعونى یحببكم الله آل عمران.
٥٦ – تێكۆشان له پێناوى خواى گه‌وره چڵه پۆپه‌ى ئیسلامه:
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت (من مات ولم یغزو ولم یحدپ نفسه بالغزو مات على شعبه من النفاق) واته: كه‌سێك بمرێت تێكۆشانى نه‌كردبێت وه له دڵیدا نه‌بوبێت بیكات مردووه له‌سه‌ر به‌شێك له‌به‌شه‌كانى دوو ڕوویى، تێكۆشانیش كاتێك ده‌بێت كه دین داوامان لىَ بكات.
٥٧– ئاگادارى هه‌واڵ و ده‌نگوباسى موسوڵمانان به له هه‌ر شوێنێكى ئه‌م جیهانه‌دا:
خۆشیان خۆشیت بێت و ناڕه‌حه‌تیان ناڕه‌حه‌تیت بێت و له دووعاى خێر بىَ به شیان مه‌كه.
٥٨– ئاگاداربه ئازارى دڵى دایك و باوكت نه‌ده‌یت: چونكه ئازار دانیان یه‌كێكه له تاوانه گه‌وره‌كان.
٥٩– ئه‌گه‌ر دایك یان باوك لێت توڕه بو,ن له‌سه‌ر كارێك یان به‌هۆى گوێڕایه‌ڵى نه‌كردنیان له لایه‌ن تۆوه، سه‌ره‌ڕۆیى مه‌كه دامه‌نیشه تادڵیان ڕ‌ازى ده‌كه‌یت، چونكه ئه‌وان دڵسۆزترین و نزیكترین كه‌سى تۆن خۆت هه‌ڵمه‌كێشه به سه‌ریاندا به‌هۆى سامان و زانست و شه‌هاده كه‌ته‌وه.
٦٠– هه میشه دایكت پێشبخه له ڕێز گرتن و چاكه كردن له گه‌ڵیدا: نه‌كه‌ى دڵى دایكت بڕه‌نجێنى و توڕه‌ى بكه‌یت چونكه به‌هه‌شت له ژێر پىَ یه‌كانى ئه‌ودایه (فإن الجنه تحت قدمیها).
٦١- سه‌ردانى كه‌سه نزیكه‌كانت بكه كه‌ته‌ركى سه‌ردانت كردوون: په یمان بده كه كرده‌وه‌ى چاك ئه‌نجام بده‌یت به‌رامبه‌ریان.
٦٢– ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك یان ئاژاوه‌یه‌ك له‌نا و خێزانه‌كه‌تدا هه‌بوو ئه‌وا هه‌وڵى چاك بوونى بده نه‌ك وێرا نتركردنى، بزانه ئاشتكردنه‌وه‌ى دوو كه‌س له گه‌وره‌ترین كارى چاكه‌یه.
٦٣– له‌گه‌ڵ دراوسێكانت چاك به و ئازاریان مه‌ده و به جوانى مامه‌ڵه یان له‌گه‌ڵدا بكه.
٦٤– خوو ڕه‌وشتت جوان بێت له‌گه‌ڵ ماڵ و منداڵ و خزم و دراوسێ و هاوڕێكانت:
چونكه (فإنه لیس شئ ٍ ڕپقل فى المیزان من حسن الخلق ) واته هیچ شتێك نى یه قو رستربێت له‌خوڕه‌وشتى جوان له كێشانه‌ى په‌روه‌ردگاردا، له‌به‌ر ئه‌وه با خوو ڕه‌وشتت جوان بێت.
٦٥– ڕێزگرتن له میوان له باوه‌ڕه‌وه‌یه: به ڵگه‌یه له سه‌ر پیاوه‌تى و به‌ڕێزى تۆ.
66 – برا وخوشكى موسوڵمانت به كه‌م مه‌زانه وگاڵته‌یان پىَ مه‌كه: له وانه‌یه له‌تۆ باشتر و گه‌وره‌تر بن لا ى په‌روه‌ردگار.
٦٧– هاو ڕێى باش هه‌ڵبژێره:
بیر بكه‌ره‌وه بزانه كام هاوڕىَ هه‌ڵده‌بژێریت هاوڕێى چاك یان خراپ چونكه خووى ئه‌وان ده‌گریت،ئێستا كامیان هه‌ڵده‌بژێریت؟
٦٨– سه‌لام بكه له‌وه‌ى ده‌یناسیت و له‌وه‌ى نایناسیت چونكه ده‌بێته هۆى دروستبوونى خۆشه‌ویستى له‌ناو خه‌ڵكدا هه‌وڵ بده تۆ له پێشدا سه‌لامیان لىَ بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین خێرت ده‌ست كه‌وێت.
٦٩– لابردنى ناڕه‌حه‌تى له‌سه‌ر ڕێگه‌ى خه‌ڵك: هه‌تا لابردنى به‌ردێك یان دڕكێك له‌سه‌ر ڕێگه یه‌كێكه له هۆكاره‌كانى چوونه به‌هه‌شت.
٧٠– یارمه‌تى هه‌ژار بده، سته‌ملێكراو سه‌ربخه، ڕێنمونى سه‌لێشێواو بكه، ده‌ستى ئه‌و كه‌سانه بگره كه له لاڕێوه ده‌ڕۆن و بیانخه‌ره سه‌ر ڕێگه‌ى ڕاست.
٧١– كوڕان و پیاوان چاویان بپارێزن له‌سه‌یركردنى ئافره‌تانى بێگانه، وه ئافره‌تان چاویان بپارێزن له‌سه‌یركردنى كوڕان و پیاوانى بێگانه: كاتێك كه ڕووبه‌ڕوى یه‌كترده‌بنه‌وه و له ڕێگه‌ى كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه‌كان و گۆڤا رو ڕۆژنامه‌كان.
٧٢– خۆت بپارێزه له‌داوێن پیسى ونزیكى مه‌كه‌وه: خۆت بپارێزه له زیناكردن چوونكه یه‌كێكه له‌تاوانه گه‌وره‌كان و ئاگرى دۆزه‌خ مسۆگه‌ر ده‌كات.
٧٣– خۆت بپارێزه له‌و (عاده‌ت) و مۆده ناشیرینانه‌ى كه له‌ناو كۆمه‌ڵگادا هه‌ن كه پێچه‌وانه‌ى ئاینى ئیسلامه.
٧٤ – باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئاره‌زوو (شه‌هوه‌ت ) كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) دیارى كردوه ژن هێنان و شووكردنه، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى با به‌ڕۆژوو بێت چوونكه به‌شێك له شه‌هوه‌ت كز ده‌كات.
٧٥– ئاگاداربه له تێكه‌ڵاوى و مانه‌وه به ته‌نها له‌گه‌ڵ ئافره‌تى بێگانه‌دا (نا مه‌حره‌م).
چونكه تێكه‌ڵاوی و مانه‌وه به ته‌نها له شوێنێكدا سه‌رده‌كێشێت بۆ گوناهو تاوان و داوێن پیسى (زینا).
٧٦– بزانه ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تانى نامه‌حره‌م دروست نیه، وه بزانه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ته‌وقه‌ى نه‌كردوه له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا.
٧٧ – خوشكى به‌ڕێز: بزانه خۆ داپۆشین (حیجاب) یه‌كێكه له فه‌رمانه‌كانى په‌روه‌ردگار جوان خۆت دابپۆشه به‌عه‌یبه‌ى مه‌زانه، گوىَ له‌لۆمه‌ى لۆمه‌كاران مه‌گره فه‌رمانى په‌روه‌ردگار گه‌وره‌تره له لۆمه‌و قسه‌ى ئه‌وان.
٧٨- گه‌نجى خۆشه‌ویست مۆبایل و ته‌له‌فونه‌كه‌ت به شێوه و بارى خراپ به‌كار مه‌هێنه چونكه كۆتاییه‌كه‌ى په‌شیمانیه.
٧٩– بزانه براى به‌ڕێز: جل و به‌رگى حه‌ریر و ئاوریشم له‌به‌ر مه‌كه چونكه حه رامه، وه‌مستیله‌ى ئاڵتون و بازنگ له‌ده‌ست مه‌كه، ملوانكه له مل مه‌كه (فإنهما من زینه‌النساء) چونكه تایبه‌ته به‌ئافره‌تان و بۆ ئه‌وان دروست و حه‌ڵاڵه بۆ ڕه‌گه‌زى نێر حه‌رامه.
|
|
|
بابه‌تی پێوه‌ندیدار
سه‌د ئامۆژگاری بۆ گه‌نجان (به‌شی سێیه‌م).
سه‌د ئامۆژگاری بۆ گه‌نجان (به‌شی دووه‌م)
سه‌د ئامۆژگارى بۆ گه‌نجان
|
|
|
|
|
|
|
|
|