|
سه‌ره‌تا
:: ته‌وه‌ر و گفتوگۆ
:: هزری و سیاسی
|
چاپی بکه
لێدوان بنێره
بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت
|
له‌لایه‌ن: : صلاح ستار |
خوێنراوه‌ته‌وه: ٢٧٦ |
ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٥/١٣ |
ئه‌م وتاره پاشه‌كه‌وت بكه
|
|
|
|
|
ڕۆژئاوا‌و ناماقوڵی پاساو هێنانه‌وه به ئازادی بیروڕا
نووسینی: دكتور جه‌عفه‌ر شێخ ئیدریس، سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی كراوه (واشنتون)
وه‌رگێڕان: صلاح ستار
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كاردانه‌وه‌ی توند‌و تیژوو به هێزی ئیسلامی دژ به‌و وێنه دانیماركیانه‌ی بێ‌ڕێزیان به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان كرد، چه‌نده‌ها مه‌سه‌له‌ی له نێوان ئێمه‌و ڕۆشنگه‌ری ڕۆژئاوایی عیلمانی لیبرالیدا وروژاند، له‌و مه‌سه‌لانه:
یه‌كه‌م: مه‌سه‌له‌ی ئازادی
ئه‌و ڕۆژئاواییانه‌ی هاوڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنانه بوون و په‌سه‌ندیان كرد هیچیان نه‌بوو بیكه‌نه پاساوی ئه‌م كاره ته‌نها ئازادی ڕاده‌ربڕین نه‌بێ. ئه‌وانه به زمانی حاڵ و بگره به نوسراویش جار جار ده‌ڵێن: ئێمه كه‌سانێكی شارستانیخوازو پێشكه‌وتوین، ئازادی بیروڕا لای ئێمه كارێكی سه‌ره‌كی و بنچینه‌ییه‌و به هیچ جۆرێك موساوه‌مه‌ی له سه‌ر ناكه‌ین، وه ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئێوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی تێی ناگه‌ن و ڕێز‌و نرخ و پله‌ی نازانن.
ده‌ڵێین: خۆ ئه‌گه‌ر ئازادی ڕاده‌ڕبڕین لای ئێوه ئازادیه‌كی ڕه‌هاو بێ سنوور بوایه، به ڕه‌واتان ببینیایه بۆ هه‌موو كه‌سێك كه به ئاره‌زووی خۆی چی ده‌ڵێت بیڵێ؛ ئه‌وه خۆ ئه‌گه‌ر هاوڕاش نه‌بوینایه له سه‌ر ئه‌و كاره‌ی كه كردتان و بڵاوتان كرده‌وه، به‌ڵام له‌وانه بوو بیانوو پاساوو به‌هانه‌كه‌تان له جێی خۆی بوایه‌و تێگه‌یشتنی ئاسان بوایه. به‌ڵام له كاتێكدا ئێوه خۆتان ئازادی بیروڕا سنووردار‌و پابه‌ند ده‌كه‌ن و باوه‌ڕتان به ڕه‌هایی بیروڕا ده‌ربڕین نیه، خۆتان هه‌ندێ لێكدانه‌وه‌و ڕاده‌ربڕین به تاوان ده‌زانن و به پێی یاسا ده‌یخه‌نه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و لێپرسینه‌وه، وه‌ك چۆن ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان نهێنی وڵاته‌كه‌ی به ئه‌مانه‌ت پێی سپێراوه له ژێر پاساوی ئازادی ڕاده‌ربڕیندا بیدركێنێت یه‌كسه‌ر سزای ئه‌ده‌ن و جه‌ریمه‌ی ده‌كه‌ن، یان یه‌كێك له به‌رده‌م قازیه‌كدا سوێندی درۆ بخوات، یان یه‌كێك له شوێنێكی چڕ‌و پڕ له خه‌ڵكدا هاوار بكات و بڵێ: هاوار ئاگر كه‌وته‌وه، ئیتر خه‌ڵكی هه‌موو بپه‌شۆكێن و بشڵه‌ژێن و كابراش به ڕاستی نه‌بێت و له ده‌ره‌نجامدا كه‌سانێك بمرن یان زیانیان لێ بكه‌وێت به هۆیه‌وه، نموونه‌ی زۆری دیكه‌ش كه ڕاستی ئه‌م قسانه ده‌سه‌لمێنن.
ده‌ڵێین: له كاتێكدا ئێوه چه‌ند شتانێك له ڕاده‌ربڕین و لێكدانه‌وه جیا ده‌كه‌نه‌وه‌و په‌راوێزی ده‌كه‌ن و ڕێی پێ ناده‌ن به‌ڵكو ئه‌وه‌ی پێی هه‌ڵسێ به تاوانباریش له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن و ڕاپێچی دادگای ده‌كه‌ن، ئه‌وه به‌ڵگه‌و بیانووكه‌تان هیچ ڕه‌واجێكی نیه‌و وه‌ر ناگیرێت؛ چونكه جیاوازی ئێمه‌و ئێوه له بنه‌ماو مه‌بده‌ئی ئازادی ڕاده‌ربڕیندا نیه. ئێمه ناڕه‌زاییمان ده‌رنه‌بڕیوه‌و خۆ پیشاندانمان نه‌كردووه و ده‌نگدابڕینمان نه‌كردووه له سه‌ر مه‌بده‌ئی ئازادی بیروڕا، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كردمان ته‌نها له به‌ر ئه‌وه بوو چونكه ئێوه ڕێتان به شتێك دا‌و ده‌رگاتان بۆ خسته سه‌ر پشت كه قه‌ده‌غه‌كردن و ڕێپێنه‌دانی له پێشتر‌و پیرۆزتر بوو له‌و شتانه‌ی كه ئێوه قه‌ده‌غه‌تان كردووه‌و به خاڵی سوورتان داناوه.
كه‌واته به ڕاستی لادان و گواستنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه بۆ مه‌سه‌له‌ی ئازادی بیروڕا دانانیه‌تی له شوێنێك كه جێی خۆی نیه. چونكه هیچ كۆمه‌ڵگایه‌كی مرۆیی هه‌رچه‌ندێك گه‌شتبێته ئه‌وپه‌ڕی لیبرالی و دیموكراسی نیه‌و ناكرێ و ناشبێ كه ببێ، ئازادی ڕاده‌ربڕین تیایدا ڕه‌هاو بێ سنوور بێ، چونكه ئه‌مه شتێكی مه‌حاڵه‌و كۆمه‌ڵگه به‌م شێوه‌یه ده‌بێته كۆمه‌ڵگایه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی و فه‌وزه‌وی و هیچ یاسا‌و ده‌ستورێك نایگرێته‌وه، له‌ملاشه‌وه هیچ كۆمه‌ڵگایه‌كی مرۆییش نیه و هه‌رچه‌نده دكتاتۆرو داپڵۆسێنه‌ریش بێ ناشكرێ هه‌بێ لێكدانه‌وه‌ی بیروڕا به ڕه‌هایی و بێ سنوور قه‌ده‌غه بێ و ڕێی پێ نه‌درێ.
كه‌واته جیاوازیه‌كه له نێوان كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كاندا له مه‌بده‌ئو بنه‌مانی ئازادی بیروڕادا نیه، به‌ڵكو له بواری ده‌ربڕینی ئه‌و ئازادیه‌دایه، تا چه‌ندێك تاك ده‌توانێ و ئازاده له ده‌ربڕینی ڕای خۆی، وه له جۆر و چیه‌تی ئه‌و ڕاو بیروبۆچونه‌ی كه قه‌ده‌غه‌یه‌و ئه‌وه‌ش كه ڕێپێدراوه. پاشان ڕێزداری و فه‌زڵی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كیش له ئه‌ندازه یان بواردایدا نیه بۆ ڕه‌هایی یان سنووركردنی ئازادی، ئه‌نا باشترینی كۆمه‌ڵگاكان كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌بوو كه هیچ یاسای له خۆ نه‌گرتبێ؛ چونكه هه‌موو یاسایه‌ك به سرووشتی خۆی كۆت و به‌ندو سنووردانانه بۆ ئازادی. به‌ڵكو كۆمه‌ڵگاكان به‌وه ڕێزدار ده‌بن و ده‌بنه خاوه‌ن پێگه‌ی به هێز له بواردان به جۆری ئه‌و ئازادیه‌ی ڕێی پێ ده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ش رێی لێ ده‌گرن و قه‌ده‌غه‌ی ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ته له كۆمه‌ڵگا ڕۆژئاواییه لیبرالیه دیموكراسیه‌كان ئه‌ندازه‌یه‌ك له ئازادی سیاسی هه‌یه كه له‌وانی دیكه‌دا نیه، وه ئه‌مه له‌وانه‌یه شتێكی چاك بێت، به‌ڵام هه‌روه‌ها ئازادی فه‌سادو ڕه‌وشت نزمی و فاحیشه‌كاری تیایه كه له كۆمه‌ڵگه‌كانی دیكه‌دا نیه، كه ئه‌مه‌ش ته‌نانه‌ت به شایه‌تی و گه‌واهی زۆرێك له ڕۆژئاواییه‌كان به تایبه‌ت دینداره‌كانیان كارێكی خراپه.
ئێمه نه‌مانوتووه‌و ناشتوانین كه به هه‌موو خه‌ڵكی بڵێین: ڕه‌خنه له ئاینه‌كه‌مان مه‌گرن؛ به‌ڵكو وتومانه: جوێن به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان مه‌ده‌ن؛ وه جیاوازیش زۆره له نێوان ڕه‌خنه‌و جوێندا. ئێمه فه‌رمانمان پێ دراوه كه موجاده‌له‌و كێشمه‌كێشم و گفتۆگۆ بكه‌ین له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به ئاینه‌كه‌مان نیه، موجاده‌له‌ش ته‌نها به‌وه ده‌بێت كه تۆ گوێ له به‌رامبه‌ر بگریت و وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌و گومانه‌كانی بده‌یته‌وه. به‌ڵام ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌ی كه فه‌رمانی به موجاده‌له داوه جیاوازی خستۆته نێوان موجاده‌له‌ی سته‌مكارێك و موجاده‌له‌ی ناسته‌مكارێك، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَلا تُجَادِلُوا أَهْلَ الْكِتَابِ إلاَّ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ [العنكبوت: ٤٦] { ئێوه له گه‌ڵ خاوه‌نانی كتێب (جووله‌كه‌و گاوره‌كان)دا موجاده‌له‌و كێشمه كێشم به چاكترین جۆر‌و شێواز نه‌بێ مه‌كه‌ن} اپاشان ئه‌وه‌ی زاڵم و سته‌مكاره له‌م بنه‌مایه جیای ده‌كاته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت: إلاَّ الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْهُمْ [العنكبوت: ٤٦]. {ته‌نها ئه‌وانه‌یان نه‌بێ كه زاڵم و سته‌مكارو سنوور به‌زێنن}
دووه‌م: چاره‌سه‌ر چیه؟
هه‌ندێكیان-ته‌نانه‌ت له‌وانه‌ش كه ناموسڵمانن- وا ئه‌بینین كه یاسایه‌كی جیهانی دابنرێت كه قودسیه‌ت و پیرۆزیه‌ك بدات به ئاینه‌كان.
ده‌ڵێین: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست به قودسیه‌ت و پیرۆزی قه‌ده‌غه‌كردنی ڕه‌خنه‌گرتن بێ له ئایین ئیتر هه‌ر ئاینێك بێت؛ ئه‌مه كارێكی نه‌شیاوه‌و موسته‌حیله جێبه‌جێ بكرێت؛ چونكه هیچ ئایینێك نیه مه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌ی له ئایینه‌كانی دیكه هه‌یه. ئه‌وه‌ته په‌ڕاوی په‌روه‌ردگارمان پڕیه‌تی له ڕه‌خنه‌گرتن له هه‌ردوو ئاینی نه‌سرانی و جووله‌كایه‌تی هاوچه‌رخ، وه پڕیه‌تی له ڕه‌خنه له شیرك و ئیلحادو مادیه‌ت؛ جا ئایا ئه‌م ئایه‌تانه هه‌موو لاده‌ین و نه‌یانهێلێن یان چی بكه‌ین؟
ئه‌وه‌ی بۆی ئه‌ڕوانم و به ڕاستی ئه‌زانم كارێكه كه قورئان بانگه‌شه‌ی بۆ كردووه و ده‌كرێ گشگیر بكرێ و بكرێته یاسایه‌كی جیهانی، خوای متعال ده‌فه‌رموێت: وَلا تَسُبُّوا الَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ فَيَسُبُّوا اللَّهَ عَدْوًا بِغَيْرِ عِلْمٍ كَذَلِكَ زَيَّنَّا لِكُلِّ أُمَّةٍ عَمَلَهُمْ [الأنعام: ١٠٨].
ئایه‌ته‌كه فه‌رمانمان پێ ئه‌دات كه جوێن نه‌ده‌ین به‌وانه‌ی جگه له خوا شتانی تر ئه‌په‌رستن، واته جوێن به په‌رستراوه‌كانیان نه‌ده‌ین، هۆی ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ دوو خاڵ: یه‌كه‌میان: ئه‌وانیش له دواییدا جوێن به خوا ده‌ده‌ن–سبحانه‌وتعالی- ئیتر ئه‌و كاته ئێمه ده‌بینه هۆكارو بیانوو تاكو ئه‌وان جوێن و قسه‌ی ناشیرین به په‌روه‌ردگار بده‌ن، وه دووه‌میشیان: ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره بۆ هه‌موو گه‌ل و ئوممه‌تێك كاره‌كانیانی له پێش چاویاندا ڕازاندۆته‌وه‌و به چاكی و جوانیه‌وه تێی ده‌ڕوانن و وا ده‌زانن كه خاوه‌ن شتێكی جوان و به جێن كه ئه‌گه‌ر سه‌یری واقعی ژیانی هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی دنیا بكه‌ین ده‌بینین وایه‌و هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك شانازی به هه‌ندێ له شتانی خۆیه‌وه ده‌كات و به باشیان ده‌زانێ.
به ڕاستی زۆرێك له‌وانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی ته‌سامح و دڵفراوانی ده‌كه‌ن له وڵاتانی ڕۆژئاوادا بیانوو پاساویان بۆم بانگه‌شه‌یان به پانابردنه به‌ر ئه‌و قسه‌یه كه ده‌ڵێ حه‌قیقه‌ت و ڕاستی به‌راوردی –نسبی- یه‌و ڕه‌هاو بێ سنوور نیه، ده‌ڵێن: هه‌ر كه‌سێك كه خاوه‌نی ڕاو بۆچونێكه یان بیروباوه‌ڕێكی هه‌یه پێویسته له سه‌ری دڵفراوان و كراوه بێت له گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌یدا، وه ئه‌وه‌ی ئه‌و باوه‌ڕی پێیه‌تی و به ڕاستی ده‌زانی له ڕاستیدا له گۆشه نیگای ئه‌وه‌وه ڕاسته‌و خۆی وا باوه‌ڕی پێیه‌تی، ئه‌نا مه‌رج نیه له ڕاستیدا وابێت و هه‌ر ئه‌وه ڕاست بێت. به‌ڵام ئایه‌ته قورئانیه‌كه ده‌ڵێ كه به‌ڵێ به ڕاستی ئه‌وان وا ده‌زانن كه ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان پێیه‌تی شتێكی چاك و به‌جێیه؛ له به‌ر ئه‌وه پێویسته ئێمه‌ش مامه‌ڵه‌یان به چاكترین شێوه له گه‌ڵدابكه‌ین، به‌ڵام ناڵێین ئه‌وه‌ی ئێوه به باش و به چاكی ئه‌زانن له هه‌مان كاتدا هه‌ر ئه‌وه باشه‌و چاكه‌و به جێیه، له به‌ر ئه‌وه پێویسته به باشترین و چاكترین شێوه موجاده‌له‌و گفتوگۆیان له گه‌ڵ بكه‌ین تاكو هه‌قیان بۆ ڕۆشن بكه‌ینه‌وه‌و یارمه‌تی و كۆمه‌كیان بكه‌ین كه هه‌ق وه‌ك هه‌ق ببینن و به‌تاڵ و ناته‌وانیش –وه‌ك چۆنه- ببینن و ڕۆشن بێت لایان.
سێیه‌م: په‌یوه‌ندی پچڕان و ده‌نگ لێدابڕین
په‌یوه‌ندی پچڕان و ده‌نگدابرین كاتێك په‌نای بۆ ده‌برێ و به‌روبوومی ده‌بێ كه كاریگه‌ری هه‌بێ له گه‌یاندنی زه‌ره‌رو زیان به‌وه‌ی كه ده‌نگت لێ دابڕیوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاریگه‌ری نه‌بوو، یان زیانه‌كه‌ی بۆ له سه‌ر كه‌سی ده‌نگدابریو زیاتر بوو وه‌ك ده‌نگ لێدابڕاوه‌كه؛ ئه‌وه له ژیری نیبه كه په‌نای بۆ ببرێت. هاووێنه‌ی ئه‌وه‌ی له سه‌ر په‌یوه‌ندی پچڕان وتمان زانایانمان له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌نگ دابڕین له خه‌ڵكانی خراپه‌كار وتویانه‌وه باسیان كردووه. ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی تاوان و سه‌رپێچی ئه‌كات له ناو كۆمه‌ڵێكدا بوو كه زۆرینه تیایدا پیاوی چاك و باش بوون، ئه‌وه ده‌نگ دابڕین و خۆ دوور خستنه‌وه لێی ئازاری ده‌دات و وای لێ ده‌كات كه واز له‌و تاوان و خراپه‌كاریه بێنێ و بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگاكه له بكه‌ری ئه‌و تاوان سه‌رپێچیانه بوون؛ ئه‌وه له‌و كاته‌دا ده‌نگ دابڕین و خۆ دوور خستنه‌وه‌ی مرۆڤی باش له‌وانه ده‌بێته جێی زیان و زه‌ره‌مه‌ندی بۆ ئه‌و نه‌ك بۆ ئه‌وان، له به‌ر ئه‌وه په‌نای پێ نابرێت.
پاشانیش ویژدان بانگهێشتمان ده‌كات كه ئێمه له مامه‌ڵه‌مه‌ماندا له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا جیاوازی بكه‌ین له نێوان دانمارك‌و ئه‌و وڵاتانه‌ی دیكه‌دا كه هه‌ندێ له ڕۆژنامه‌كانیان وێنه‌كانیان دووباره كردۆته‌وه. دانمارك سه‌ره‌تا جڵه‌وی كاره‌كه‌ی گرته ده‌ست ئه‌و ده‌ستی پێكرد، كاره‌كه‌ش له دانمارك له‌وه ده‌رچوو كه ته‌نها كاری ڕۆژنامه‌یه‌ك بێت و به‌س، به‌ڵكو هه‌ڵس و كه‌وتی سه‌رۆك وه‌زیران له گه‌ڵ شاندی سه‌فیرانی وڵاته ئیسلامیه‌كان و هه‌ڵوێستی شای دانمارك خۆشی كاره‌كه‌یان كرده هه‌ڵوێستێكی نیمچه ڕه‌سمی له ئیسلام كه ده‌وڵه‌ت پشگیری ده‌كات، له به‌ر ئه‌وه ده‌نگدابڕینه‌كه كاردانه‌وه‌یه‌كی گونجاو بوو، وه سوپاس بۆ خوا كاریگه‌ریه‌كی به ئازاریشی هه‌بوو.
به‌ڵام وڵاته ڕۆژئاواییه‌كانی دیكه ئه‌وه كاره‌كه سه‌باره‌ت به‌وان جیاوازه. ئه‌وه‌ته ئه‌و ڕۆژنامه فه‌ڕه‌نسیه‌ی كه یه‌كه‌م جار دووباره بڵاوی كرده‌وه سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی به ده‌ركردن له كاره‌كه‌ی سزا درا، سه‌رۆكی وڵاته‌كه خۆی به‌ری كرد له‌و كاره. وڵاته‌كانی دیكه‌ش كه هه‌ندێ له ڕۆژنامه‌كانیان ئه‌و وێنانه‌یان بڵاوكرده‌وه؛ حكومه‌ته‌كانیان ئه‌گه‌ر داوای لێبوردنیشیان نه‌كردبێ ئه‌وه موافه‌قه‌یان نه‌كردوون له سه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌یان و ده‌سخۆشیان لێ نه‌كردوون. وه ئێمه‌ش ناتوانن ده‌نگ له هه‌ر ده‌وڵه‌تێك دابڕین كه هه‌ندێ له ڕۆژنامه‌كانیان خراپه‌یه‌كیان پێمان نواندبێ، به‌ڵام ده‌توانین كه به شێوه‌و ڕێگای گونجاوو له‌بار ناڕه‌زایی خۆمانیان بۆ ده‌ربڕین.
چواره‌م: به‌ڵكو خێری تیایه.
پاشان ئێمه له‌م ڕوداوه‌دا هه‌روه‌ك له‌و ڕوداوانه‌ی دوای ڕوداوه‌كانی سێبته‌مبه‌ر وتمان ده‌ڵێین: وا مه‌زانن كه ئه‌مه شه‌ڕی تیابێ بۆتان، به‌ڵكو به خێر ته‌واو ده‌بێت، چه‌ندێك خێری زۆر به هۆی ئه‌م ڕواداوه‌وه خوای گه‌وره بۆ ئاینه‌كه‌ی و به‌نده‌كانیشی هێناوه‌ته پێش.
ئه‌م ڕووداوه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه موسڵمانان له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای دنیادا خۆشه‌ویستی توند‌و به هێزیان به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان ده‌ربڕی، توڕه‌یی و بێزاری و ڕقیان به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی كه جوێن و ئیهانه به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌ك دنیا واقی وڕما له‌و هه‌ست و سۆز‌و خۆشه‌ویستیه‌ی موسڵمانان بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان صلی الله علیه وسلم ده‌ریان بڕی، كه ئه‌مه‌ش خێره بۆیان و پاداشتی خۆیانی لای خوا له سه‌ر وه‌رده‌گرن، به‌ڵكو كارێكی چاكه‌و هیوادارین ببێته خێر‌و بۆ هه‌موو جیهان به گشتی.
به ڕاستی ئه‌م ڕووداوه بووه هۆیه‌ك بۆ یادكردنه‌وه‌ی موسڵمانان به ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان و ڕه‌وشتی به‌رزو جوان و گوڵاویی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره به‌رزه؛ هیچ وتارێكی هه‌ینی نه‌بووه له پاش ئه‌م ڕووداوه موسڵمانان ئاگادار نه‌كاته‌وه له ڕه‌وشت و ژیاننامه‌ی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان صلی الله علیه وسلم.
وه هه‌روه‌ها هۆكارێكیش بوو له ناساندنی موسڵمانان به ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان بۆ خه‌ڵكان له وڵاتانی ڕۆژئاوا.
وه بووه هۆكارێكیش له وروژاندنی فزولی هه‌ندێ له ناموسڵمانان بۆ ئه‌وه‌ی شتێك له باره‌ی ئه‌م كه‌سه‌وه بزانن كاتێك بینیان وا ملیۆنه‌ها له شوێنكه‌وتوانی به‌و شێوه‌یه خۆشیان ده‌وێت و له پێناویدا گیان به‌خت ئه‌كه‌ن، كه بێ گومان بۆته هۆی بزواندنی هه‌ست و مه‌شاعیری خه‌ڵكێكی زۆر له ناموسڵمانه‌كان تاكو له دینی ئیسلام و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم شاره‌زایی وه‌رگرن.
هه‌موو ئه‌مانه له به‌ره‌كه‌ت و پیرۆزی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یه صلی الله علیه وسلم كه ته‌نانه‌ت هه‌زارو چوار سه‌د ساڵ پاش وه‌فاتیشی هه‌ر به‌رده‌وامه‌و نوری خۆی ده‌به‌خشێ.
خوایه دروودو ڕه‌حمه‌تی خۆت بڕژێنه به سه‌ر ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌و ئال و خێزان و یاوه‌رانید.
|
|
|
بابه‌تی پێوه‌ندیدار
ڕوانگه‌یه‌ك له‌جه‌نگی خاچپه‌رستانی سه‌ده‌ی نوێ
ئیسلامی هیولانی
ئیسلامفۆبیا
ئیسلام ئایینێكه بانگه‌شه ناكات بۆ ئاشتی!!!
به‌راوردێك له‌نێوان شارستانێتیی ئه‌ورووپایی و ئیسلامی‌دا
دێمۆكراسی، ناوێكی بێناوه‌ڕۆك*
ئاشتی و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام
تێگه‌یشتنی ڕۆژئاوا بۆ وه‌هابییه‌ت
ئیسلامی سیاسی
|
|
|
|
|
|
|
|
|