پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
ئه‌ساس و بنچینه‌ی خراپ بوون و تێكچوونی دڵ هه‌ندێ له زانایان بنچینه‌وه ئه‌ساسی تێكچوون و خراپبوونی دڵیان به ستۆته‌وه به هه‌واو ئاره‌زووه‌كانه‌وه وه‌ك حه‌سوودی، هه‌ندێكیش وتویانه: هێزی توڕه‌ییه، وه هه‌ندێكی دیكه‌ش وتویانه: دووهێز یان زیاتره، ئه‌مه‌شیان له فه‌رمووده‌ی خوای متعال وه‌رگرتووه كه ده‌فه‌رموێت: وَالَّذِينَ لا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهاً آخَرَ وَلا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلا يَزْنُونَ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَاماً [الفرقان:٦٨] زانایان له‌وانه‌ش ئیبن قه‌یم ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت ده‌ڵێن: ئه‌م ئایه‌ته وریایی به سێ شت داوه: هاوه‌ڵگیری و هاواركردنی جگه له خوا، كه ئه‌مه وریایی و هۆشداری پێی شتێكی زانراوه له هه‌موو قورئاندا: إِنَّهُ مَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَارٍ [المائدة:٧٢] وه جگه له‌وه‌ش دوو بابه‌ته‌كه‌ی تر ئاماژه‌یان تێدایه بۆ ئه‌و دوو هێزه‌ی له مرۆڤدا هه‌ن، یان ئه‌و دوو پیشه‌و ڕه‌فتاره‌ی كه بنچینه‌و بنه‌مای هه‌موو تاوان و سه‌رپێچیه‌كن كه به‌نده ئه‌نجامی ده‌دات، ئه‌وانیش كه هێزی توڕه‌یی و هێزی شه‌هه‌وات و هه‌واو هه‌وه‌س. هێزی توڕه‌یی له‌وه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه به بێ هیچ حه‌قێك له یه‌كێك توڕه ببیت، پاشان ده‌ستدرێژی بكه‌یته سه‌ری و لێی بده‌یت و ماڵی زه‌وت بكه‌یت یان هه‌ق و مافی بخوێت، پاشانیش به كوشتنی كۆتایی پێ دێ: وَلا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ [الفرقان:٦٨] خوای گه‌وره ئاگاداری كردوینه‌ته‌وه له كۆتایی و مه‌به‌ستی هێزی توڕه‌یی –خوابمانپارێزێ- كه چی ده‌ره‌نجام و ئاكامێكی ترسناك و خراپی هه‌یه، له به‌ر ئه‌مه‌شه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) چه‌ند جارێك ئه‌و پیاوه‌ی ڕاسپارد كه پرسیاری لێ‌كرد كه چی بكات كه توڕه نه‌بێت و فه‌رمووی: {لا تغضب}رواه البخاري (٦١١٦) من حديث أبي هريرة. هه‌ر یه‌كێك له ئێمه خۆی باش ده‌ناسێت، جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك توند‌و گرژییه‌كی تێدایه له لایه‌نی توڕه بوون و خۆ نه‌گریه‌وه با فریا خۆی بكه‌ویت و زوو چاره‌سه‌ری بكات، با توڕه نه‌بێت، با ده‌واو ده‌رمانی پێغه‌مبه‌رانه بیماری بكات وه‌ك له فه‌رمووده‌كاندا به جوانی ڕوون كراوه‌ته‌وه. به‌ڵام كه هێزه‌كه هێزی شه‌هه‌وات و هه‌واو ئاره‌زووه‌كانه، ئه‌م هێزی شه‌هوانیه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه‌كه‌ی له ئه‌ندامه‌كانه‌وه‌یه، سه‌ره‌تا به سه‌یری كردن، ئه‌وجا سه‌ر ئه‌كێشێ بۆ شتی تر، وه زۆربه‌ی ئاگریش له شه‌رو خراپه بچوكه‌كانه‌وه سه‌ره‌نجام ده‌گرێ: كل الحوادث مبداها من النظر ومعظم النار من مستصغر الشرر هه‌موو ڕووداو‌و تاوانه‌كان سه‌ره‌تاكه‌یان له سه‌یركردنه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، وه زۆربه‌ی ئاگری دۆزه‌خیش له شه‌ڕو خراپه‌یه كه به بچووك سه‌یریان ده‌كه‌یت. یه‌كه‌مجار كه ده‌ست پێ ئه‌كات له سه‌یركردنه‌وه‌یه، مۆرڤ چاوه‌كانی ئه‌بڕێته نامه‌حره‌م و ئه‌ڕوانێته قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی خوا-سبحانه‌وتعالی- ئینجا به دوای سه‌یركردنه‌كه‌دا شوێنكه‌وتنی دڵ دێت، ئیتر دڵ مه‌یل ده‌كات و به‌ره‌و ئه‌و كاره ڕاده‌كشێ و پاشان عیشق ده‌یگرێت و ده‌كه‌وێته هیواو ئاوات و خۆزگه خواستن بۆی، ئیتر له پاشاندا ئه‌كه‌وێته سه‌رفكرنی ماڵ وسامانی یان هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك به‌ره‌و ئه‌و خراپه‌یه‌ی ببات، پاشان كۆتاییه‌كه به كه‌وتنه ناو حه‌رام و فاحیشه‌كه‌وه ده‌بێ كه زینایه -خوا بمانپارێزێ، له به‌ر ئه‌وه خوای متعال ده‌فه‌رموێت: وَلا يَزْنُونَ [الفرقان:٦٨] دوای ئه‌وه‌ی نه‌هی كرد له شیرك و هاوه‌ڵگیری و له كوشتن هاته سه‌ر نه‌هیكردن له زینا، جا لێره‌وه ڕۆشن ده‌بێته‌وه كه هێزی توڕه‌یی و هێزی شه‌هه‌وات و هه‌واو ئاره‌زووه‌كان ئه‌ساس و بنچینه‌ی هه‌موو تاوان و سه‌رپێچی و لادانێكن. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه: [www.alhawali.com]
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).