پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
وه‌ستان له‌سه‌ر کۆتایی وشه‌کان. کاتێک له‌سه‌ر وشه‌یه‌ک ده‌ته‌وێت بوه‌ستی له‌قورئانی پیرۆزدا، ئه‌وا ده‌بێت دیقه‌تی دوایین پیت بده‌ین هه‌تا بزانین پیته‌که چ جۆره پیتێکه و هه‌روه‌ها چ جۆره جوڵه‌یه‌کی له‌گه‌ڵه. دواپیتی هه‌ر وشه‌یه‌ک یان ئه‌وه‌تا پیتێکی نه‌بزوێن(صحیح)ه یاخود پیتێکی بزوێن(علة)ه‌یه، پاشان یان ئه‌وه‌ته زه‌ننه‌ی له‌سه‌ره(السکون) یاخود پیتێکی جوڵاوه‌یه(المتحرک). وشه‌یه‌ک دوایی هاتبێت به پیتێکی نه‌بزوێن(صحیح) وه‌ک: ينفقون ، عليم ، ءأرباب. هه‌ریه‌که له پیته‌کانی(ن،م،ب) پیتێکی نه‌بزوێنن. وشه‌یه‌کیش کۆتایی هاتبێت به پیتێکی بزوێن(علة) وه‌ک: ثم دنا فتدلی[النجم:8] ، رسول من الله يتلو صحفا مطهرة[البینة: 2] ، إنها ترمي بشرر کالقصر[المرسلات: 32]. هه‌ریه‌که له‌پیته‌کانی(ا) له دنا و (و) له يتلو و (ي) له ترمي بریتتین له سێ پیتی بزوێن(العلة). وشه‌یه‌ک کۆتایی هاتبێت به زه‌ننه‌یه‌کی ڕاستی(أصلي) وه‌ک: قُمْ فَأَنذِرْ* وَرَبَّكَ فَكَبِّرْ* وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ* وَالرُّجْزَ فَاهْجُرْ[المدثر:2-5]. هه‌موو دوا پیتی ئه‌و ئایه‌تانه زه‌ننه‌ی ڕاتییان له‌سه‌ره. وشه‌یه‌ک دوایی هاتبێت به پیتێکی جوڵاو، وه‌ک: سوڕه‌تی(الکافرون) له هه‌موو دوا پیتی ئایه‌ته‌کان به‌پیتکی جوڵاو دواییان هاتووه. الکافرون ، تعبدون ، أعبد ، دین، جگه له ئایه‌تی چواره‌م که به‌زه‌ننه‌ی ڕاستی کۆتایی پێهاتووه ئه‌ویش له وشه‌یعبدتم دا. درێژه‌ی ئه‌م باسانه‌و سێ حاڵه‌تی وه‌ستان له‌سه‌ر وشه‌کان( به‌زه‌ننه‌یی و ڕه‌وم و ئیشمام) له‌م بابه‌ته‌دا درێژه پێ ده‌ده‌ین. یه‌که‌م/ وه‌ستان له‌سه‌ر وشه‌یه‌ک ته‌نها به‌زه‌ننه. مه‌به‌ستمان له زه‌ننه‌ی ڕووت و به‌ده‌ر له ڕه‌وم و ئیشمام. دوو جۆر زه‌ننه هه‌یه: 1/ زه‌ننه‌ی ڕاستی(السکون الأصلي):ئه‌و وشانه ده‌گرێته‌وه که کۆتای‌یان هاتووه به پیتێکی زه‌ننه‌داری ڕاستی، واته پیته‌که له بچینه‌دا زه‌ننه‌ی له‌سه‌ره، وه‌ک: له‌ئایه‌ته‌کانی(2-3-5) سوڕه‌تی _المدثر)دا به‌رچاون. 2/ زه‌ننه‌ی ناڕاستی؛ تووشهاتوو به‌زه‌ننه(سکون عارض): ئه‌و وشانه ده‌گرێته‌وه که کۆتای‌یان هاتووه به پیتێکی جوڵاو به‌ڵام له‌ئه‌نجامی وه‌ستان له‌سه‌ری به‌زه‌ننه‌یی ده‌یانخوێنینه‌وه، وه‌ک له‌ئایه‌تی (1-6)ی سووره‌تی(المدثر)دا ده‌رده‌که‌وێت: يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ... وَلَا تَمْنُن تَسْتَكْثِرُ، دوو وشه‌یالمدثر ، تستکثر هه‌ردووکیان جوڵه‌ی بۆر(الضمة)ی له‌سه‌ره‌و به‌ڵام له کاتی وه‌ستان له‌سه‌ریان به‌زه‌ننه‌یی ده‌یانخوێنینه‌وه. تێبێنی/ هه‌ڵه‌یه کاتێک ڕاده‌وه‌ستیت له‌سه‌ر پیتێکی جوڵاو جوڵه‌که‌ی بخوینیته‌وه، چونکه ئه‌وه له‌دروستیی خوێندنه‌وه نییه‌و دووره له راستییه‌وه، بۆیه هه‌رکه‌سێک ئه‌گه‌ر وه‌ستا له‌سه‌ر وشه‌یه‌ک له‌قورئان و جوڵه(حرکة)که‌ی ده‌ربڕی ئه‌وا لایداوه له خوێندنه‌وه‌ی دروست(القراءة الصحیحة). ("لا نبتدأ بساکن ولا نقف علی متحرک") واته: ده‌ستپێناکه‌ین به‌خوێندنه‌وه به‌زه‌ننه‌یی پیتێک و ڕاشناوه‌ستین له‌سه‌ر پیتێک به‌جوڵاوه‌یی). ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی که‌ده‌توانین وه‌ستانه‌که به‌زه‌ننه‌یی بخوێنینه‌وه: 1. هه‌موو وشه‌یه‌کی بۆردار(المرفوع والمضموم)، وه‌ک: رجال. 2. هه‌موو وشه‌یه‌کی سه‌ره‌دار(المفتوح)، وه‌ک: قال. 3. هه‌موو وشه‌یه‌کی ژێردار(المکسور والمجرور)، وه‌ک: في الناقور. 4. هه‌ر وشه‌یه‌ک دوایی هاتبێت به پیتێکی شه‌دده‌دار(المشدد) یاخود پیتێکی سووک(غیر المشدد)، وه‌ک: وتب ، کسب. 5. ئه‌گه‌ر به هه‌مزه‌یه‌کی چه‌سپاو(محقق) دوای هاتبوو. وه‌ک: شآء ، السمآء. که‌واته هه‌مزه‌ی ئاسنکراو ناگرێته‌وه(الهمزة المسهلة). 6. هه‌موو وشه‌یه‌ک که به ته‌نوین دوایی هاتبێت، به‌ڵام جگه له ته‌نوینی دوو سه‌ره(تنوین الفتحتین)، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نوینی دوو سه‌ره ئه‌گه‌ر هات له کۆتایی وشه‌یه‌ک ئه‌وا له‌کاتی وه‌ستان له‌سه‌ری ده‌بێته مه‌ددی له‌جیاتی(مد العوض)، وه‌ک: حوبا کبیرا، هه‌روه‌ها ئه‌لیفی مه‌قصوره که له‌سه‌ر پیتی(ی)یه، وه‌ک: عمی. نموونه‌ی ته‌نوینی دوو بۆر وه‌ک: کتاب أنزلناه ، بوو دوو ژێریش وه‌ک: جنات تجری.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).