|
هونه‌ری قایلكردن (فن الأقناع)
پرسیار: ئایا له‌به‌ر چی هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه‌سانی به‌رامبه‌رمان قایل بكه‌ین به ڕایه‌ك یان بیروَكه‌یه‌كی دیاریكراو؟!
وه‌ڵام: پێده‌چێت مه‌به‌ست له‌م هه‌وڵه یه‌كێك له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بێت:
- به‌دیهێنانی گونجاندن یان ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ردا
- گۆڕینی ڕه‌فتاری به‌رامبه‌ره‌كه‌ت
- فێركردنی
- هاندانی بۆ چاكه
- بانگكردنی بوَ لای خواى گه‌وره.
- پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا بۆَ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندی
- لێكنزیككردنه‌وه‌ی ڕا و بۆچوون و بیرۆَكه‌كان به‌تایبه‌تی له‌نێوان كه‌سانێكدا كه له‌هه‌مان بواردا كار ده‌كه‌ن
له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ركه‌س بیه‌وێت كه‌سانی تر قایل بكات به بیرۆَكه‌یه‌كی دیاریكراو، پێویسته ئه‌وه بزانێت كه:
- قایلكردن به‌هره‌یه‌كه، هه‌ركه‌س كارامه نه‌بێت تێیدا ئه‌وا پێویسته هه‌وڵ بدات فێری بێت.
- ئاستى ده‌رككردنی خه‌ڵكی وه‌ك یه‌ك نییه و تێگه‌یشتنیان له بابه‌ته‌كان جیاوازه، كه ئه‌مه‌ش شوێنه‌واری خۆی هه‌یه له‌سه‌ر ڕاده‌ی خێراییی قایل‌بوون؛ له‌به‌ر ئه‌وه په‌له‌په‌ل به كه‌س مه‌كه.
- پێده‌چێت بیرۆَكه‌كه‌ت ڕاست بێت به‌ڵام كارامه نه‌بیت له قایلكردندا (واته خستنه‌ڕووی بیرۆَكه‌كه‌ت لاوازه).
- له‌وانه‌یه بیرۆكه‌كه‌ت ئاڵۆَز بێت، هه‌وڵ بده زیاتر ڕوونی بكه‌یته‌وه.
- تۆَش مروَڤیت، هیچ دوور نییه بیرۆَكه‌كه‌ت هه‌ڵه بێت. له‌به‌ر ئه‌وه كارێك مه‌كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ناچار بكه‌یت یان به‌زۆَر پێیان بسه‌لمێنیت، چونكه ڕای په‌سه‌ند قۆرخ نه‌كراوه بۆَ هیچكه‌س.
- له‌وانه‌یه به‌رامبه‌ره‌كه‌ت كه‌سێكی كه‌لله‌ڕه‌ق و قیرسچمه بێت، له‌به‌ر ئه‌وه خۆتی له‌گه‌ڵ ماندوو مه‌كه.
- قایلنه‌بوونی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به ڕا و بوَچوونه‌كانی تۆ، هه‌رگیز ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت گفتوگۆَی نێوانتان تێك شكابێت یان بێهووده بێت.
- دواجاریش ئه‌وه بزانه له كوۆنه‌وه وتراوه:
(جیاوازی ڕا و بۆچوون په‌یوه‌ندی دوۆستایه‌تی تێك نادات.)
به پێنووسی: محمد المرشد
ئاماده كردنی: باوكی سه‌لاَحه‌دین
سه‌رچاوه: گوَڤاری ( البیان )ی له‌نده‌نی، ژماره ١١٨
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|