پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٤-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٢/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

  سه‌ره‌تا :: قورئانی پیرۆز :: زاراوه‌ قورئانییه‌كان
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: ده‌نگی ئیسلام | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٤٧٧ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٥/٢٠ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

بنجو بنه‌وانی وشه‌ی (دین)
له‌ زمانی عه‌ره‌بیدا زاراوه‌ی دین به‌و مانایانه‌ی خواره‌وه‌ هاتووه‌:
1. سه‌ركۆنه‌كردن و ده‌سه‌لاَت و حوكم ڕانێتی: هه‌روه‌ك ده‌ڵێن: "دَانَ النَّاسَ" واته‌: واته‌ زۆریان لێكردن تا به‌ گێیان بكه‌ن. یان "دنتهم فدانوا" واته‌ سه‌ركۆنه‌یان كردن و ئه‌وانیش به‌ گوێیان كردن..

2. گوێ‌ ڕایه‌ڵی‌ و مل پێ‌ كه‌چ كردنیان بۆ حاكمیه‌تی خوا: هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر "صلى الله عليه وسلم" ده‌فه‌رمووێ: " أُريدُ مِنْ قُرَيْشَ كَلِمَةً تُدِينُ بِهَا الْعَرَبَ" . واته‌: قسه‌یه‌كم له‌ قوڕیشیه‌كان ده‌وێ تاوه‌كو ملی عه‌ره‌به‌كانی پێ كه‌چ بكه‌ن. یان له‌ باسی (خوارج)دا ده‌ڵێن: يَمْرُقُونَ مِنَ الدِّينِ مُرُوقَ السَّهْمِ مِنَ الرَّمِيَّة، واته‌: له‌ گوێ ڕایه‌ڵی دین ده‌رده‌چن هه‌روه‌ك تیر له‌ كه‌وان ده‌رده‌چێت. خوای گه‌وره‌ش بۆ هه‌ردوو خاڵی ڕابردوو ده‌فه‌رمووێ: قُلْ إِنّي أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ اللهَ مُخْلِصَاً لـَهُ الدِّينَ، وأُمِرْتُ لأنْ أَكُونَ أَوَّلَ الْمُسْلِمِينَ "الزمر 11-12". واته‌:بڵێ من فه‌رمانم پێكراوه‌ كه‌وا به‌س خوا بپه‌رستم و حوكمڕانێتی و گوێڕایه‌ڵی به‌ ته‌نها بۆ ئه‌و بكه‌م، وه‌ فه‌رمانیشم پێكراوه‌ كه‌وا یه‌كه‌مینی موسڵمانان بم.

3. شه‌ریعه‌ت و یاسا و مه‌زهه‌ب و داب و نه‌ریت: هه‌روه‌ك ده‌ڵێن: "مَازَالَ ذَلِكَ دِينِي ودَيْدَنِي" واته‌: به‌رده‌وام ئه‌وه‌ داب و نه‌ریتی منه‌. یان خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ: كَذَلِكَ كِدْنَا لِيُوسُفَ مَا كَانَ لِيَأْخُذَ أَخَاهُ في دِينِ الْمَلِكِ "یوسف 76". واته‌: ئا به‌و شێوه‌یه‌ ته‌كبیرمان بۆ یوسف كرد (چونكه‌ به‌پێی سیسته‌م و ده‌ستور و یاسای حكومه‌تی میسر) نه‌یده‌توانی براكه‌ی بهێنێته‌وه‌ لای خۆی...

4. پاداشت و تۆڵه‌و لێپێچینه‌وه: هه‌روه‌ك كافره‌كان ده‌ڵێن: أَإِنَّا لَمَدِينونَ؟ "الصافات 53" . واته‌: ئایا ئێمه‌ لێمان ده‌پێچرێته‌وه‌؟ یان ده‌ڵێن: "إِنَّهُ كَانَ دَيَّانَ هَذِهِ الأُمَّةَ بَعْدَ نَبِيِّهَا" . واته‌: ئه‌م پیاوه‌ قازی و حاكمی دادگای ئه‌م وولاَته‌یه‌ له‌ دوای پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان. خوای گه‌وره‌ش له‌ قورئاندا ده‌فه‌رمووێ: أَرَأَيْتَ الَّذِي يُكَذِّبُ بِالْدِّينِ "الماعون 1". واته‌: ئایا ئه‌و كه‌سه‌ت نه‌بینی كه‌ بڕوای به‌ لێپرسینه‌وه‌ی ڕۆژی دوایی نیه‌؟

كه‌واته‌: به‌ پێی ئه‌م چوارخاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌توانین بڵێین:
(دین): ئه‌و ده‌ستوورو یاساو ڕێسایه‌یه‌ كه‌ ده‌بێ له‌ ژیاندا كاری پێ‌ بكرێ‌ و ملی بۆ كه‌چ بكرێ‌ و گوێ‌ ڕایه‌ڵی گشت مادده‌و ده‌قه‌كانی بكرێ. وه‌ ده‌بێ چاوه‌ڕێی پاداشت و سزای ڕۆژی دوایش بن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردن و جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌م ده‌ستووره‌. چاكترین و پوخت و ڕێكترین ئایینیش له‌ لای خوا ئایینی‌ ئیسلامه‌و به‌س‌، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ‌: إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللهِ الإِسْلامُ "آل عمران9 1" . واته‌: ئایینی ڕاست و دروست لای خوا هه‌ر ئیسلامه‌. یان ده‌فه‌رمووێ‌: وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلامِ دِيناً فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ "آل عمران 85" واته‌: هه‌ركه‌سێك غه‌یری ئایینی ئیسلام هه‌ڵبژێرێت و بیكات به‌ ئایینی خۆی ئه‌وا لێی وه‌رناگیرێ و به‌سه‌ریدا ئه‌درێته‌وه‌.

بابه‌تی پێوه‌ندیدار

زاراوه‌کانی (الخصاصة، العيْلة، الفقر، الإملاق) له‌ قورئاندا

چه‌مك و واتای (الإخبات) له‌ قورئاندا

زاراوه‌ی (الشريعة) له‌ قورئاندا

زاراوه‌كانی (البرهان و البیان و الحجة‌ و الدلیل و السلطان) له‌ قوڕئاندا

لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠