پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
بنه‌ما و ڕێكخه‌ره‌كانی فه‌رمان به چاكه‌و جڵه‌وگیری له خراپه (به‌شی پێنجه‌م) بۆ بینینی به‌شه‌كانی تری ئه‌م بابه‌ته سه‌یری بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار بكه؟ بنه‌مای سێیه‌م: قه‌ده‌غه‌كردن له سه‌ر به ئاگا‌و شاره‌زا، وه‌ك قه‌ده‌غه‌كردن نییه له سه‌ر بێ ئاگا‌و نه‌شاره‌زا {الانكار على العالم لیس كالانكار على الجاهل}. یه‌كێكی تر له بنه‌ماو بنچینه‌كانی فه‌رمان به‌چاكه‌و قه‌ده‌غه‌ی خراپه ئه‌وه‌یه: ئینكاری كردن له سه‌ر شاره‌زاو تێگه‌یشتوو یان كه‌سێك كه زانا‌و ئاگادار بێت، وه‌ك ئینكاری وقه‌ده‌غه‌كردنی كه‌سێك نییه كه سه‌ره‌تا بێت و نزیكی تاوان و خراپه بێت و ده‌روونی لاوازبێت. ئایا ئه‌گه‌ر یه‌كێك له هاوه‌ڵه گه‌وره‌و به هێزه‌كان له ئیمان و خواناسیاند خوا لێیان ڕازی بێت بهاتایه و حاشا له‌وان میزی له مزگه‌وتا بكردایه چۆن ئینكاری لێ ئه‌كراو سه‌رزه‌نشت ئه‌كرا ؟ بێ گومان به شێوه‌یه‌كی توندوتیژ ئینكار ئه‌كراو سه‌رزه‌نشت ئه‌كرا، چونكه كارێكی له‌و شێوه‌یه هه‌رگیز له‌وانه ناوه‌شێته‌وه كه هه‌ڵبژارده‌ی هاوه‌ڵه‌كان بوون و چێژی باوه‌ڕی ڕاسته‌قینه‌یان چه‌شتبوو، كه‌واته ئینكار كردنه‌كه له سه‌ریان زۆرتوندو تیژتر ده‌بوو وه‌ك یه‌كێكی سه‌ره‌تای نه‌شاره‌زا، له ژیانی پێغه‌مبه‌ردا (صلىالله علیه وسلم) له‌م جۆره ڕووداوانه ڕویانداوه، وه‌كو سه‌رزه‌نشت و ئینكاری كردنی پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ی كه ئه‌بو زهر به بیلای حه‌به‌شی گوت خوا لێیان ڕازیبێ: ئه‌ی كوڕی دایك ڕه‌ش ، پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) زۆر به توندی سه‌رزه‌نشتی ئه‌بو زهری كرد‌و پێی فه‌رموو : تۆ كه‌سێكی هێشتا نه‌فامیت تێدا ماوه. جا ئه‌مه ئینكاریهكی به‌هێزو تونده له پێغه‌مبه‌ره‌وه بۆ ئه‌بو زهر، چونكه ئه‌و نه‌فامیه‌ی كه ئه‌بو زهر لێی ڕاری كرد‌و ناڕه‌حه‌تی و ئیش ژانی چه‌شت و هات بۆ مه‌ككه‌و ئیسلامه‌تی خۆی ئاشكرا كرد، به شێوه‌ك كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێ ئه‌وه‌نده‌یان لێداو ئازاریان دا له سه‌ر موسڵمانبوونی وه‌ك خۆی ده‌ڵێ:{ وه‌ك بتێكی لێ هاتبوو كه ئاژه‌ڵێكیان به‌سه‌ردا سه‌ربڕیبێ } ئه خوێنی لێ ئه‌چۆڕا، ئه‌وه‌ش هه‌مووی له‌پێناوی خوای گه‌وره‌داو ڕاكردن بوو له‌و نه‌فامیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) پێی ئه‌فه‌رموێت: {ئه‌ی ئه‌بو زهر تۆ كه‌سێك نه‌فامیت تێدایه}، جا هۆی چییه پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) به‌م شێوه تونده ئاگاداری ئه‌كاته‌وه‌و ئینكاری ئه‌و قسه‌یه‌ی ئه‌كات؟ چونكه خاوه‌نی ئه‌و قسه‌یه كه‌سێك نییه كه شاره‌زای نه‌فامی نه‌بوبێت و له نه‌زانیه‌وه ئه‌م قسه‌یه‌ی كردبێ، به‌ڵكوو كه‌سێكه كه به ته‌واوی حه‌ق و ڕاستی بۆ ڕۆشن بۆته‌وه‌و چڵك و پیسی نه‌فامیش باش ئاگاداره، هه‌روه‌ك چۆن مرۆڤ له ئاگر یان له شێر ڕاده‌كات ئاوه‌ها له نه‌فامی ڕایكردووه، جا لێره‌وه ئه‌و فه‌رمووده تونده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) به‌و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه بۆ ئه‌وه بووه جارێكی تر ئه‌و كاره دووباره نه‌بێته‌وه‌و تاكو بزانێت كه به‌و شێوه‌یه لێی قبووڵ، قه‌بووڵ ناكرێت و پێویسته زوو په‌شیمان بێته‌وه و نه‌رم و نیانی تێدا نییه. به‌ڵام كاتێك ده‌شته‌كیه‌ك كه ئاگای له هیچ نییه‌و شاره‌زا نییه له فه‌رمانه شه‌رعیه‌كان ، دێت و له لایه‌كی مزگه‌وته‌وه میز ئه‌كات، له‌و كاته‌دا پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) ڕێمان بۆ ڕۆشن ئه‌كاته‌وه و ئاگادارمان ئه‌كاته‌وه كه له كاتێكی واداو له‌گه‌ڵ كه‌سانێكی به‌و جۆره چۆن هه‌ڵس و كه‌وت بكه‌ین، ئاگاداری كردوینه‌وه كه فه‌رمان به چاكه‌و قه‌ده‌غه‌ی خراپه له‌م كاتانه‌دا چۆن ده‌بێت، ئینكاری و قه‌ده‌غه‌كردنی كه‌سێكی نه‌شاره‌زاو تازه جیاوازه له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه ئاگادار بێت و شاره‌زا بێت، ئه‌وه‌ی كه ئاگادارنیهو نازانێ ده‌بێت ئێمه دڵنه‌وایی بكه‌ین و به نه‌رم و نیان بین له‌گه‌ڵیداو به حیكمه‌ت و دانایی و له سه‌ر خۆییه‌وه هه‌ڵس و كه‌وتی له‌گه‌ڵ بكه‌ین. نموونه‌یه‌كی ڕوونكردنه‌وه‌یی بۆ ئه‌م بنه‌مایه. له چیرۆكی ئه‌م دهشتهكیهدا دوو بنه‌مای به سوودمان ده‌ست ئه‌كه‌وێت: بنه‌مای یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر له یه‌ك كاتدا دوو كاری خراپ هه‌بوون، ئه‌وا كه‌مترین و هێواشترین خراپه‌یان ئهگرینهخۆو ته‌حه‌مولی ئه‌كه‌ین، له‌پێناو لادان و نه‌هێشتین ئه‌وی تریاندا. بنه‌مای دووه‌م: ئینكاری و قه‌ده‌غه‌كردن لهسهرمرۆڤی بێ ئاگا‌و نه‌شاره‌زا وه‌ك ئینكاری نییه له سه‌ر كه‌سێك كه شاره‌زاو فامیدهو تێ گهیشتووبێت. ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) هاوه‌ڵه‌كانی دوور نهخستایهتهوهو لاینهدانایه كاتێك كه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ئه‌و ده‌شته‌كیه‌ی كه میزه‌كه‌ی كرد له مزگه‌وتدا، ئه‌وا میز به هه‌موو مزگه‌وته‌كه‌دا بڵاو ده‌بۆوه‌و له ئه‌نجامی ڕاچڵهكین و ڕاكردنی ده‌شته‌كیه‌كه له ترسی هاوه‌ڵه‌كان، به‌ڵكوو میزه‌كه به‌ر جل و به‌رگه‌كانیشی ئه‌كه‌وت و له‌وانه‌بوو جارێكی تر نه‌هاتایه‌ته‌وه به مزگه‌وتا و باوه‌ڕی نه‌هێنایه. كه‌واته ئێمه ته‌حه‌مولی خراپه‌ك ئه‌كه‌ین بۆ لادان ونه‌هێشتنی خراپهكی له‌و گه‌وره‌تر. شتێكی دیكه‌ش، ئه‌م كه‌سه‌ی كه ئه‌وكاره‌ی كردووه نه‌فام تێ نه‌گه‌یشتووه، وه ئێمه پێویسته كه نه‌رم ونیان و دڵفراوان بین له‌گه‌ڵیاندا، هه‌روه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) قه‌ده‌غه‌ی كرد‌و نه‌یهێشت كه هاوه‌ڵه‌كانی لێی بده‌ن، وه فه‌رمانی پێ دان كه كاره خراپه‌كه بگۆڕن و لایبه‌رن، به‌وه‌ی كه جامێك ئاو بێنن و بیكه‌ن به شوێنی میزه‌كه‌دا. جا ئێسته كه پیسیهكهمان لابراو پاشماوه‌كه‌ی نه‌هێڵرا، ئه‌وه ماوه‌ته‌وه كه ئه‌وه‌ی له دڵی ئه‌م كه‌سه‌شدا دروست بووه لایبه‌رین و نه‌یهێڵین، وه پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) به جوانترین شێوه‌و زۆر به نه‌رم و نیانی و له سه‌رخۆیی دڵی ئه‌و دهشتهكیهشی گۆڕی، هه‌روه‌ك كه مه‌عاویه‌ی كوڕی حه‌كه‌می سه‌له‌می ده‌فه‌رموێت، كه ده‌شته‌كیه‌كه وتی: { سوێند به خوا، نه ڕقی لێم هه‌ڵسا وه نه بێزاریش بوو لێم، باوك و دایكم به قوربانی بێت نه له‌پێش ئه‌ودا وه نه له دوای ئه‌و مامۆستایه‌كی وه‌ك ئه‌وم نه‌بینی (صلىالله علیه وسلم) } هیچ مامۆستا و فێركهرێك نیه دڵنهرمتر بێ و كاردروست تر بێت له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلىالله علیه وسلم)، جا كاتێك كه ئه‌م ده‌شته‌كیه ئه‌م دڵنه‌رمی و به‌زه‌ییه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوای بینی، له‌كاتێكدا كه وا گومانی ئه‌برد له توندوو تیژترین كه‌س بێت _ گومان له‌وه‌دا نییه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلىالله علیه وسلم) پارێزگارترین كه‌س بووه بۆ ماڵی خوا، به‌هێزترین كه‌س بووه له سه‌ر حه‌ق و ڕاستی، به‌ڵام به‌راوردی ئه‌كرد له نێوان خراپه‌كان وچاكه‌كاندا_ جا كه ئه‌م به‌زه‌یی وهێمنی و لێبورده‌ییه‌ی بینی له‌پێغه‌مبه‌ری خۆا وتی:{ خوایه به‌زه‌ییت به من و موحه‌ممه‌دا بێته‌وه‌و ڕه‌حم به كه‌سی دیكه مه‌كه له‌گه‌ڵماندا} . جا بۆیه ئه‌و نزایه‌ی كرد چونكه تاكو ئه‌وكاته‌ش دڵی ڕق و بێزاریی تێدا مابوو به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی ویستیان ههڵكوتنهسهری و سه‌رزه‌نشتی بكه‌ن و به شێوه‌یه‌ی كه‌سێكی نادروست خستیانه پێش چاو، جا دوعای كرد‌و پاڕایه‌وه له خوا كه ڕه‌حم به خۆی و به پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) بكات، كه ئه‌مه دوعایه‌كی دروسته، پێویسته كه هه‌مومان خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌رمان له دڵدا بێت، پێویسته كه ئێمه دڵی خه‌ڵكی وشك نه‌كه‌ینه‌وه به‌رامبه‌ر به خۆمان ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌فام بێ ئاگای بوو ئه‌وه دڵنه‌رم ئه‌بین له‌گه‌ڵیدا و فێری ئه‌كه‌ین و بۆی ڕوون ئه‌كه‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها وه‌ك له ژیانی حه‌سه‌ن و حوسه‌ین ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت هاتووه كه كاتێك ئه‌چن بۆ مزگه‌وت ئه‌بینن وا پیاوێكی به ته‌مه‌ن خه‌ركی ده‌ستنوێژ گرتنه، به‌ڵام ده‌ستنوێژه‌كه‌ی دروست نییه‌و هه‌ڵه‌و ناته‌واوه، ئه‌مانیش بیر ئه‌كه‌نه‌وه به چ شێوه‌یه‌ك ئاگاداری بكه‌ن و فێری ده‌ستنوێژی بكه‌ن به دروستی، جا دێنه پێشه‌وه‌و پێی ئه‌ڵێن: یا شێخ! ئێمه دوو مناڵی بچوكین و جیاوازیمان هه‌یه له‌وه‌ی كه ده‌ستنوێژی كاممان دروسته، هه‌ر یه‌كه‌مان باوه‌ڕمان وایه كه ده‌ستنوێژه‌كه‌ی خۆی دروسته، جا تۆ سه‌یرمان بكه‌و ببه به دادوه‌ر له نێوانمانداو بزانه ده‌ستنوێژی كاممان دروست و به‌جێیه، یه‌كه‌میان ده‌ستنوێژی گرت هه‌روه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) ده‌ستنوێژی گرتووه دووه‌میشیان هه‌ر به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و، پاشان پێیان وت: ده‌ی فه‌رموو جه‌نابت دادوه‌ربه، ده‌ستنوێژی كاممان ڕه‌وایه؟ پیاوه‌كه وتی: به‌ڵێ له ڕاستیدا ده‌ستنوێژی هه‌ردوكتان دروسته‌و له سه‌ر سوننه‌ته، به‌ڵام ده‌ستنوێژه‌كه‌ی من دروست نییه‌و ناته‌واوه، جا به‌م شێوازه جوان و له سه‌ر خۆیه‌وه ئه‌و دوو گه‌نجه توانیان هه‌ڵه‌ی ئه‌و پیاوه به ته‌مه‌نه پیشان خۆی بده‌ن و پێشی ڕاست بكه‌نه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ گرفت و دڵگرانی و كێشه‌یه‌ك بێته پێش. كه‌واته ئه‌گه‌ر توانیمان مرۆڤێك به له‌كه و ناته‌واویه‌كانی خۆی ئاگادار بكه‌ین، واته به هۆی خۆیه‌وه، ئه‌وه شتێكی باشه‌و توانیومانه كه دڵی ڕاكێشین و حه‌ق و ڕاستیی پێ شاره‌زا بكه‌ین و وزیاتر به ئایینی خوای گه‌وره ئاشنا ده‌بێت. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له ماڵپه‌ڕی د. سفر الحوالی وه‌رگیراوه‌و كراوه به كوردی.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).