پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٤-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٢/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

  سه‌ره‌تا :: عه‌قيده‌ی ته‌حاوی :: پێشه‌کیی شه‌رحی عه‌قیده‌ی ته‌حاوی (ئه‌ڵقه‌ی چواره‌م)
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: باوكی موحه‌ممه‌د | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٣٩٤ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٥/٢٧ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

پێشه‌كی شه‌رحی عه‌قیده‌ی ته‌حاوی ... به‌شی چواره‌م (١)
شه‌رح و لێكدانه‌وه‌ی عه‌قیده‌ی ته‌‌حاوی
نووسینی: شێخی دوكتۆر (سفر عبدالرحمن الحوالي)
وه‌رگێڕانی: باوكی موحه‌ممه‌د

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

كورته‌ی ئه‌م به‌شه‌: ئه‌م ده‌رسه‌ ده‌ست پێده‌كان كه‌ چی له‌ سه‌ر به‌نده‌ی مسوڵمان پێویسته‌ بیزانێت كاتێك ناتوانێت به‌ درێژی بیروباوه‌ڕ‌ فێر ببێت و شاره‌زای ببێت، پاشان دێته‌ سه‌ر باسكردنی ڕای زانایانی پێشین له‌ مه‌ڕ زانیاری كه‌لام‌، له‌گه‌ڵ باسكردنی چه‌ند هێنراوێك و نه‌قڵكراوێك كه‌ له‌ زانایانی پێشینه‌وه‌ وه‌ك شافعی و ئه‌بو حه‌نیفه‌و هاوه‌ڵه‌كانی ئه‌بی حه‌نیفه‌ وه‌رگیراوون، له‌ زه‌مكردن و سه‌رزه‌نشتكردنی زانیاری كه‌لام، له‌ كۆتاییشدا هاتۆته‌ سه‌ر باسكردنی ئه‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌رمان كۆی قسه‌ی پێ دراوه‌، وه‌ پاشینه‌كان (المتأخرين) قسه‌یان زۆره‌ به‌ڵام كه‌م فه‌ڕو به‌ره‌كه‌ته‌.

١. ئه‌وه‌ی پێویست و واجبه‌ له‌ سه‌ر كه‌سێك كه‌ نه‌توانێت به‌ درێژی له‌ عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕ شاره‌زا ببێت.

دانه‌ر ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ئه‌فه‌رموێت:
["وإن كَانَ العبد عاجزاً عن معرفة بعض ذلك أو العمل به فلا يَنهى عما عجز عنه مما جَاءَ الرَّسُول صلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بل حَسْبُهُ أن يسقط عنه اللوم لعجزه، لكن عليه أن يفرحَ بقيام غيره به ويرضى بذلك ويود أن يكون قائماً به، وأن لا يؤمن ببعضه ويترك بعضه بل يؤمن بالكتاب كله، وأن يصان عن أن يدخل فيه ما ليس منه من رواية أو رأي، أو يتبع ما ليس من عند الله اعتقاداً أو عملاً كما قال تعالى: وَلا تَلْبِسُوا الْحَقَّ بِالْبَاطِلِ وَتَكْتُمُوا الْحَقَّ وَأَنْتُمْ تَعْلَمُون [البقرة:٤٢] وهذه كانت طريقة السابقين الأولين وهي طريقة التابعين لهم بأحسان إِلَى يَوْمِ القِيَامَةِ، وأولهم السلف القديم من التابعين الأولين ثُمَّ من بعدهم، ومن هَؤُلاءِ أئمة الدين المشهود لهم عند الأمة الوسط بالإمامة"].[وه‌ ئه‌گه‌ر به‌نده‌ بێتوانا بوو له‌ ناسینی هه‌ندێ له‌وانه(كاروباری ئوسوڵی دین)‌ یان كارپێكردنیان ئه‌وه‌نده‌ی به‌س كه‌ له‌ به‌ر بێتوانایی ئه‌رك و واجبه‌ی له‌ سه‌ر هه‌ڵگیرێت، به‌ڵام نابێ ڕێگه‌ بگرێ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌م تێدایدا بێتوانا بووه‌ له‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هێناویه‌تی، به‌ڵكوو له‌ سه‌ریه‌تی كه‌ دڵخۆش بێ به‌وه‌ی كه‌سانی تری جگه‌ له‌م هه‌ڵسن به‌ به‌جێهێنانی ئه‌و ئه‌رك و واجبه‌، وه‌ نابێ باوه‌ڕی به‌ هه‌ندێكی ببێ و هه‌ندێكی دیكه‌ی واز لێ بێتنێ و فه‌رامۆشی بكات به‌ڵكوو باوه‌ڕی به‌ هه‌موو قورئان ببێت، وه‌ بیپارێزێت له‌وه‌ی كه‌ شتانێك له‌ ڕیوایه‌ت یان ڕاو بۆچۆوون بخزێنرێته‌ ناوی كه‌ تێدایدا نه‌بێت، وه‌ نابێت به‌ بیروباوه‌ڕ یان به‌ كرده‌وه‌ شوێنی شتانێك بكه‌وێت كه‌ له‌ لایه‌ن خواوه‌ نه‌هاتوون وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {نه‌كه‌ن ڕاستی و به‌تاڵ، حه‌ق و ناحه‌ق به‌ یه‌كه‌و بئاڵێنن و حه‌ق مه‌شارنه‌وه‌، درۆ دامه‌پۆشن به‌ ڕاست، له‌ كاتێكدا خۆشتان حه‌ق و ڕاستی ده‌زانن كامه‌یه‌} وه‌ ئه‌مه‌ش ڕێگه‌ی پێشینه‌ یه‌كه‌مینه‌كان بووه‌ و ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌ش بووه‌ كه‌ به‌ چاكه‌ شوێنێان كه‌وتوون تا ڕۆژی قیامه‌ت، وه‌ یه‌كه‌مینیشیان پێشینه‌ كۆنه‌كانن له‌ شوێنكه‌وتووان و پاشان ئه‌وانه‌ی كه‌ دوای ئه‌وان دێن، وه‌ له‌وانه‌ش پێشه‌وایانی دینن كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌م ئوممه‌ته‌ میانڕه‌وه‌وه‌ شایه‌تی ئیمامه‌ت و پێشه‌وایه‌تیان بۆ دراوه‌].

شه‌رح و ڕاڤه‌كردن:

ئه‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ له‌ سه‌ر موسڵمان و هه‌ر ده‌بێ ئاگاداری بێ، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شاره‌زا بێت له‌ ئایینه‌كه‌ی و به‌ وردی ئاگاهی لێی هه‌بێ، وه‌ له‌ سه‌ر په‌یڕه‌وو مه‌نهه‌جی پێغه‌مبه‌ران به‌ درێژی بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی شاره‌زا بێت و بیزانێت؛ جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك وتی: من توانای ئه‌وه‌م نییه‌ له‌‌ درێژه‌ی عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕ‌ه‌كه‌م شاره‌زابم و بیزانم، وه‌ ناتوانم باوه‌ڕم به‌ هه‌موو ئایه‌ت و فه‌رمووده‌كانی عه‌قیده‌ دامه‌زرێ و لێكدان و كۆكردنه‌وه‌ بكه‌م له‌ نێوان ئه‌وانه‌ی به‌ر‌هه‌ڵستی یه‌كن، به‌ تایبه‌ت له‌ بابه‌تی قه‌ده‌رو سیفاته‌كاندا، پێی ئه‌ڵێین: ئه‌وه‌ی بێ توانایه‌ له‌وه‌و ناتوانێت ئه‌وه‌ له‌ به‌ر بێ تواناییه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌ سه‌ر نامێنێت و له‌ كۆڵی ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام دروست نییه‌ بۆت و ڕه‌وا نییه‌ كه‌ دژایه‌تی یان ناحه‌زایه‌تی یان لۆمه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ بكه‌یت كه‌ هه‌ڵئه‌سن به‌و كاره‌و ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵكوو له‌ سه‌رت پێویسته‌ كه‌ پاڵپشتیان بكه‌یت و سه‌ریان بخه‌یت و چه‌نده‌ت توانی لێیانه‌وه‌ فێر بیت، ده‌بێ‌ دڵخۆش بیت به‌وه‌ كه‌ كه‌سانی تری جگه‌ له‌ تۆ هه‌ڵساون‌ به‌و كاره‌؛ چونكه‌ ئه‌مه‌ له‌ ده‌روازه‌ی پشگیریكردن و به‌رگریكردنی دینه‌، له‌وانه‌ش: ناسین و شاره‌زابوون له‌ گرۆهو تاقمه‌كان(الفرق)، خه‌ڵكانێكی زۆر هه‌ن نایانه‌وێت له‌ تاقم و كۆمه‌ڵه‌ لاده‌ره‌كان شاره‌زایی وه‌رگرن، پێیان ناخۆشه‌و ڕقیان ده‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر شتێكیان لێ بزانن، به‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ ده‌ڵێین: ئه‌گه‌ر نه‌شیانزانیت و نه‌ته‌وێت شاره‌زا بیت لێیان ئه‌وه‌ له‌ سه‌رت به‌ واجب و پێویست ده‌گه‌ڕێ كه‌ له‌گه‌ڵیاندا نه‌ژیت و زینده‌گیان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌یت و تێكه‌ڵاویان نه‌بیت، وه‌ نه‌نگی و په‌ڵپیش له‌و كه‌سه‌ نه‌گریت كه‌ به‌ره‌و ڕویان ئه‌بێته‌وه و‌ ئه‌بێته‌ به‌ربه‌ست له‌ به‌رده‌میاندا و ناته‌واوی و گومڕاییان هه‌ڵده‌ماڵێ، به‌ڵكووله‌ سه‌رت پێویسته‌ دڵخۆش بیت كه‌ له‌ ناو ئه‌م ئوممه‌ته‌دا كه‌سانێك هه‌بن به‌رپه‌رچیان بده‌نه‌وه‌ و به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه‌، بجه‌نگن له‌گه‌ڵ ئه‌و تاقم و كۆمه‌ڵه‌ گومڕاو سه‌ر لێشێواوانه‌.

وه‌ ئه‌وه‌ش كه‌‌ پێویسته‌ له‌ سه‌ر كه‌سانێك ناتوانن به‌ درێژی ئیمان وه‌ربگرن و فێری ببن: ئه‌وه‌یه‌ كه‌ باوه‌ڕی به‌م كتێبه‌ (قورئانی پیرۆز) هه‌مووی هه‌بێت و خۆی ته‌سلیمی بكات، نابێ هه‌ندێكی وه‌ر‌گرێت و هه‌ندێكی تری وه‌لانێ و فه‌رامۆشی بكات، له‌وه‌و پێش باسمان كرد له‌ بابه‌تی تێكگیرانی ژیری و نه‌قڵدا وتمان: ئه‌و تاقم و كۆمه‌ڵانه‌ به‌ره‌نگاری نه‌قڵ به‌ ژیری ناكه‌ن به‌ به‌رده‌وامی و هه‌میشه‌یی، به‌ڵكوو له‌و شوێنانه‌دا كه‌ ئه‌بینن پێویسته‌ ته‌ئویل بكرێت، ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ ته‌نها ئه‌بێ به‌ عه‌قڵ بزانرێت و ژیری كاری تێدا بكات، كه‌ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ته‌سیلم بوون و خۆ به‌ ده‌سته‌وه‌دان به‌ خوای گه‌وره‌، چونكه‌ چه‌ند شوێنێك نییه‌ كه‌ پێویست بێت خۆمانی تێدا بده‌ین به‌ ده‌سته‌وه‌و ته‌سلیم ببین و شوێنانێكیش كه‌ پێویست نه‌بێت خۆمانی ته‌سلیم نه‌كه‌ین و خۆ نه‌ده‌ین به‌ ده‌سته‌وه‌ و ته‌ئویلی تێدا بكه‌ین و ژیریمان زاڵ بكه‌ین به‌سه‌ر نه‌قڵدا، به‌ڵكوو له‌ سه‌رمان پێویسته‌ كه‌ به‌ ته‌واوی و له‌ هه‌موو شوێنێكدا ته‌سلیم ببین و خۆ بده‌ین به‌ ده‌سته‌وه‌ باوه‌ڕمان به‌و كتێبه‌ ببێت كه‌ خوای گه‌وره‌ هێناویه‌تیه‌ خواره‌وه‌ به‌ ته‌واوی.


ئێمه‌ كه‌ ده‌زانین كه‌ نیگا نیعمه‌تی هه‌ره‌گه‌وره‌ی په‌روه‌ردگاره‌ بۆ جیهان به‌ گشتی، پاشانیش بێین بیخه‌ینه‌ به‌ر ئه‌ندێشه‌و بیروهۆشی خۆمان ئه‌وه‌ كارێكی نادروسته‌و پێچه‌وانه‌یه‌ به‌خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی ته‌واو به‌ خوای گه‌وره‌، ده‌بوو حاڵی مرۆڤایه‌تی به‌ گشتی چۆن بوایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌حی و هیدایه‌تیه‌ خواییه‌ نه‌بوایه‌و مرۆڤ پێی ئاشنا نه‌بوایه‌؟

ئێمه‌ له‌گه‌ڵ بوونی وه‌حی و به‌رنامه‌ی خواییش كه‌چی ئه‌و گشته‌ گومڕایی و سه‌رلێشێواویه‌ی تووشی مرۆڤایه‌تی هاتوو له‌ ژماردن نایه‌ن، ده‌ی ئه‌بوو حاڵی مرۆڤ به‌ بێ هاتنی نیگاو وه‌حی چۆن بوایه‌، به‌ڕاستی له‌م جیهانه‌ماندا نه‌ته‌وه‌و گه‌لانێك هه‌ن‌ كه‌ شتانێك ئه‌په‌رستن و كردویاننه‌ خوای خۆیان كه‌ ته‌نانه‌ت خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤیش باوه‌ڕ ناكات، هه‌ندێك له‌ برایان له‌وانه‌ كه‌ ڕۆشتبوون بۆ‌ هیندستان بۆیان باسكردم كه‌ چه‌ند گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كیان بینیوه‌ كه‌ بچوكترین شتێك ئه‌په‌رستن-سبحان الله- ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ حاڵی مرۆڤایه‌تی بێت له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌م نوورو ڕۆشناییه‌، ئه‌بێ حاڵی چۆن بوایه‌ ئه‌گه‌ر وه‌حی خوایی بۆ نه‌هاتایه‌‌؟!

كه‌واته‌ پێویسته‌ له‌سه‌رمان كه‌ به‌ ته‌واوی ڕێزو قه‌ده‌ری ئه‌م وه‌حیه‌‌ بگرین و مافی خۆی بده‌ینێ، هیچ شتێكی تێكه‌ڵاو نه‌كه‌ین و بۆی زیاد نه‌كه‌ین كه‌ تێدایدا نه‌بێت، هه‌ر فه‌رمووده‌یه‌كی هه‌ڵبه‌ستراو پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم) لێ به‌ دوور بگرین یان شه‌ریعه‌تی لێ به‌ دوور بگرین، دروست نییه‌و بۆمان نییه‌ ته‌نانه‌ت باسكردنیشی مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ نه‌بێت خه‌ڵكی لێ ئاگادار بكه‌ینه‌وه‌ تاكو دوور بكه‌ونه‌وه‌ لێی و وه‌ری نه‌گرن، هه‌روه‌ها ده‌بێ ئه‌م وه‌حی و نیگای خواییه‌ به‌ دوورو پاك بگرین له‌ ڕاو بیروبۆچونی خه‌ڵكی، چونكه‌ خودی وه‌حیه‌كه‌ خۆی پارێزراوه‌ به‌ پاراستنی خوای گه‌وره‌(سبحانه‌وتعالی)، به‌ڕاستی ڕێگه‌ی پێشینه‌ چاكه‌كان و شوێنه‌كه‌وتوانیشیان ته‌نها ملكه‌چی و شوێنه‌كه‌وتن بووه‌ بۆ وه‌حی، وه‌ به‌ توندی هۆشداریان داوه‌ له مه‌ترسی‌ بیدعه‌و خاوه‌ن بیدعه‌و داهێنراوه‌كان، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ موجاده‌له‌و ده‌مه‌ده‌مێیان له‌گه‌ڵ بیدعه‌چیه‌كاندا نه‌ئه‌كرد ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت، به‌ڵكوو ئاماده‌ نه‌ده‌‌بوون هه‌ر قسه‌شیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و بیشیان دوێنن، ته‌نانه‌ت ئه‌ییوبی سه‌ختیانی ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت خرایه‌‌ پێشی كه‌ گوێ بگرێ له‌ قسه‌یه‌كی ئه‌هلی بیدعه‌، وتی:" لا ولا نصف كلمة وخرج وتركه "{ نه‌خێر ته‌نانه‌ت نیو وشه‌شیان گۆێ لێ ناگرم و ڕۆیشت و به‌جێی هێشت}رواه اللالكائي في شرح الأصول (١/١٤٣)، و الآجري في الشريعة (١/٥٧) عن أيوب السختياني.
هه‌ندێ له‌ زانایانی پێشین پێیان گه‌شتبۆوه‌ كه‌ فڵانه‌ كه‌س بیدعه‌ی داهێناوه‌و شتی زیاده‌ی وتووه‌، سوێندی خواردووه‌ به‌ خوای گه‌وره‌ كه‌ ئه‌م و ئه‌و خاوه‌ن بیدعه‌یه‌ نابێت كه‌ سه‌قفێك كۆیان بكاته‌وه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ مه‌گه‌ر سه‌قفی مه‌دینه‌ نه‌بێت.

وتراوه‌ كه‌ حه‌سه‌نی به‌سری ڕ‌ه‌حمه‌تی خوای لێ بێت هه‌روه‌ك ئاجری له‌ كتێبی الشريعة دا لێی ئه‌گێڕێته‌وه‌، كه‌ پیاوێك هاتووه‌ بۆ لای و پێی وتووه‌: ئه‌ي حه‌سه‌ن وه‌ره‌ مونازه‌ره‌ت له‌گه‌ڵ بكه‌م، حه‌سه‌نیش ده‌‌ڵێت: "أما أنا فقد عرفت ديني، وأما أنت فإن كنت أضللت دينك، فاذهب فالتمسه حيث شئت" .{ ئه‌وه من‌ به‌ڕاستی ‌ئایینی خۆم ناسیوه‌‌، به‌ڵاام تۆ ئه‌گه‌ر سه‌رت لێ شێواوه‌و ئایینه‌كه‌ت لێ ون بووه‌، بڕۆ له‌ له‌ كۆی ویستت بیرگره‌و بیدۆزه‌وه‌ } رواه اللالكائي في شرح الأصول (١/١٢٨)، و الآجري في الشريعة (١/٥٧) عن الحسن البصري.

یه‌كێكی تر دێته‌ لای ئیمامی مالیك و پێی ئه‌ڵێ: وه‌ره‌ با مونازه‌ره‌ت له‌گه‌ڵ بكه‌م.

ئیمام مالیك ده‌ڵێ: باشه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتی به‌سه‌رمدا.

ده‌ڵێ: شوێنم بكه‌وه‌، ئه‌ڵێ: باشه‌ ئه‌گه‌ر شوێنت كه‌وتم و سێیه‌مێك هات و سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر منیش و تۆشدا.

ده‌ڵێ: هه‌ردووكمان شوێن ئه‌و ئه‌كه‌وین، ئه‌ڵێت: سبحان الله! ئایینی خوا هه‌ر یه‌كێكه‌و هێناویه‌تیه‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ر موحه‌ممه‌دو فه‌رمانی پێ داوین كه‌ شوێنی بكه‌وین، به‌ڕاستی عومه‌ری كوڕی عبدوالعزیز فه‌رموویه‌تی: "من جعل دينه عرضة للخصومات أكثر التنقل" رواه اللالكائي (١/١٢٨)، و الدارمي (١/١٠٣) (٣٠٥) عن عمر بن عبد العزيز. {هه‌ركه‌سێك ئایینه‌كه‌ی كرده‌ جێگه‌ی بگره‌و بێنه‌ ئه‌وه‌ زوو زوو ئه‌ملاو لاو جێگۆڕكێ ئه‌كات} كه‌ی به‌رده‌وام ئه‌بێت و له‌ سه‌ر چ ئایینێك جێگیر ئه‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی دینه‌كه‌ی ئه‌كاته‌ جێگه‌ی بگره‌و بێنه‌وه‌ هه‌وا و ئاره‌زووی خه‌ڵكی.

بابه‌تی پێوه‌ندیدار

پێشه‌كیی شه‌رحی عه‌قیده‌ی ته‌حاوی ... ئه‌ڵقه‌ی سێیه‌م (٢)

پێشه‌كیی شه‌رحی عه‌قیده‌ی ته‌حاوی ... ئه‌ڵقه‌ی سێیه‌م (١)

شه‌رح و ڕاڤه‌كردنی عه‌قیده‌ی ته‌حاوی ... پێشه‌كی (ئه‌ڵقه‌ی دووه‌م)

شه‌رحی عه‌قیده‌ی ته‌‌حاوی ... پێشه‌كی ... ئه‌ڵقه‌ی یه‌كه‌م (٢)

شه‌رحی عه‌قیده‌ی ته‌‌حاوی ... پێشه‌كی ... ئه‌ڵقه‌ی یه‌كه‌م (١)

لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [١]
01.30.2007 08:20:31 GMT
assalamu alaykum
xway gewre piştu penatan bet we padaşty çaketan bidatewe boew babete besudaney ke boman hazir deken belam dawakariyekim heye ewiş eweye ke hendek wuşekan birrawin bebaşi diyar nakiren le beşi seyem u çuwaremi aqiday tahawida hiwadarin boman çaki bikenewe esselamu aleykumwe rehmettullahi weberekatuhu

siyamend mohammed


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠