پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
ترس له ئیسلام سیاسه‌تی ئه‌مریكا ئاراسته ده‌كات ... گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دكتۆر جه‌عفه‌ر شێخ ئیدریس گفتۆگۆ له‌گه‌ڵ دكتۆر جه‌عفه‌ر شێخ ئیدریس سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی كراوه وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردن: صلاح ستار ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ تێبینی: ئه‌م گفتۆگۆیه گۆڤاری (البیان) له‌گه‌ڵ دكتور جه‌عفه‌ر شێخ ئیدریس سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی كراوه له واشنتۆن سازی كردووه، گه‌لێ بابه‌تی زیندوو هاوچه‌رخی له خۆ گرتووه، بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی خوێنه‌ری كورد له مه‌سه‌له هه‌نووكه‌ییه‌كانی چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه‌ی ڕۆژئاوا سه‌باره‌ت به جیهانی ئیسلامی و نه‌خشه‌و پیلانی بۆی، به باشمان زانی ده‌قی ئه‌م گفتوگۆیه پێشكه‌ش به ئێوه‌ی به‌ڕێز بكه‌ین. فه‌رموون ئێوه‌و ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆكه. به‌یان: له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دكتۆر جه‌عفه‌ر شێخ ئیردریس‌دا ده‌ست پێ ئه‌كه‌ین به كاریگه‌ری ئایین له سه‌ر به‌جێهێنانی سیاسه‌تی ئه‌مریكی، به تایبه‌ت له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ی ئێستایدا، به شێوه‌یه‌ك گرفت و ئیشكالیه‌ك به‌رچاوو ئه‌كه‌وێت كه بیروڕاكان تێدایدا جیاوازن؛ ئایا ئایین ئه‌م ئیداره‌ی ئێسته ئه‌جوڵێنێ یان ئه‌و ئایین ئه‌قۆزێته‌وه و بۆ به‌جێ هێنانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی به كاری ئه‌بات؟ - به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان، سه‌ره‌تا ئه‌و سه‌رژمێریانه‌ی كه له ڕۆژئاوا ده‌كرێن ئه‌یسه‌لمێنن كه ئه‌مریكا به گه‌وره‌ترین وڵاتی ڕۆژئاوا ئه‌ژمێردرێت له دینداریدا، به نموونه ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به دروستكه‌ر(خالق)هه‌یه ڕێژه‌یه‌كی زۆرن له ئه‌مریكادا، ئه‌ڵێن كه %٩٥ خه‌ڵكی ئه‌مریكا باوه‌ڕیان به خوا هه‌یه، ئه‌مه له كاتێكدا له وڵاتانی دیكه‌ی ڕۆژئاوادا ئه‌م ڕێژه‌یه زۆر له دواوه‌یه، گومانم وایه كه نزمترین ڕێژه له وڵاتی سوێد بێت، جا له باوه‌ڕ بوونی ڕووت به بوونی دروستكه‌رێك ئه‌وان باشترن له جگه له خۆیان، ئینجا له پاش ئه‌وه باوه‌ڕ به نه‌سرانیه‌ت و ڕۆشتن بۆ كه‌نیسه دێت، كه‌ناڵه ئایینیه‌كان له ئه‌مریكادا ئێجگار زۆرن، به‌ڵكوو ئه‌ڵێن كه سه‌رژمێریه‌كان ده‌ریان خستووه كه ئێسته ڕووكردنه ئایین و به‌ره‌و پیرچوونی له زیاد بوندایه. به‌ڵام ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه، ئه‌وه‌ی كه لێی ده‌وترێ ئه‌وه‌یه كه كه‌سانێكی دیندارن، ئه‌وه‌ته نووسه‌ری كتێبی (بوش محارباً) ناوی ئه‌و كۆمه‌ڵه نه‌سرانیه دێنێت كه بۆش ئینتیمای بۆیان هه‌یه، وه ئه‌ڵێت بۆش كتێبێكی هه‌یه كه هه‌موو ڕۆژێك به‌یانیان زوو دائه‌نێشێت و دوعای تێدا ئه‌خوێنێت. جا ئه‌مه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پیاوه ئایینه‌كه‌ی به هه‌ند گرتووه، جارێك پرسیاری لێ كرا: فه‌یله‌سووفی سیاسیت كێه؟ وتی: مه‌سیح. هه‌روه‌ها ناسراویشه كه ئاشكرۆف له نووسینگه‌كه‌ی خۆیدا چه‌نده‌ها دانیشتنی گرێداوه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و دیراسه‌كردنی ئه‌وه‌ی ناو ئه‌برێت به كتێبی پیرۆز، ته‌نانه‌ت زۆرێك له ئه‌مریكیه‌كان سه‌رزه‌نشتیان كرد‌و پێیان گوت كه ئێمه ده‌وڵه‌تێكی عیلمانین، نابێت نووسینگه ڕه‌سمی و ده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ شتانێكی وه‌ها بقۆزرێنه‌وه. وه هه‌وره‌ها ئه‌وانی تریشیان به‌و شێوه‌یه‌ن: باول، ڕامسفێڵد، كوندولیزا ڕایس.. هتد. به‌ڵكوو ئه‌وترێ كه ئه‌ساس و بنچینه‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌مانه په‌یوه‌ندیه‌كی ئایینیه، چون هه‌موویان ئینتیمایان بۆو ڕه‌وته هه‌یه كه ناوی«پارزێكاره نوێكان_ المحافظون الجدد»یان به‌سه‌ردا ده‌بڕێت، ئه‌مانه كه‌سانێكن ناسراوون به‌وه‌ی كه زۆر به توندی ده‌ستیان به ئایینه‌كه‌یانه‌وه گرتووه‌و چالاكی سیاسیان بۆ خزمه‌تی ته‌رخان كردووه. خۆوه‌پاڵدان و ئینتیمای ئایینیی ته‌نانه‌ت له سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌سیشدا له ڕابوردودا به‌م ڕاشكاویه نه‌بووه، جا ئه‌گه‌ر سه‌رۆك بۆش ئه‌وه لێدوانیه‌تی كه مه‌سیح فه‌یله‌سووفی سیاسیه‌تی؛ ئه‌وه كه‌سانی تری جگه له‌و زۆر له‌وه زیاتر ڕۆشتوون و پێیان داگرتووه، سه‌رۆكی زۆرێنه‌ی كۆنگرس زۆر به ڕوونی و ئاشكرا ده‌ڵێت: من گرنگی و په‌یامه‌كه‌م ئه‌وه‌یه مه‌سیحیه‌ت بڵاو بكه‌مه‌وه. وه بیستان له‌و پیاوه‌ی كه جێگری ڕامسفێڵد بوو به‌رپرسی ده‌زگای هه‌واڵدان و ئه‌فسه‌رێكی گه‌وره‌ش بوو كه چی وت، ئه‌گه‌ڕا به‌سه‌ر كه‌نیسه‌كانداو قسه‌ی له سه‌ر مه‌سیحیه‌ت ئه‌كرد، له یه‌كێك له كه‌نیسه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی ناشیرن قسه‌ی له سه‌ر ئیسلام كرد؛ تا گه‌شته ئه‌وه‌ی كه موسڵمانه‌كان داوا بكه‌ن كه له سه‌ر كار لا ببرێت، به‌ڵام شێتك ڕووی نه‌داو لا نه‌برا. به‌ڵكوكاتێك ڕۆژنامه‌ی (لوس ئه‌نجلوس تایمز) له سه‌ر قسه‌كانی نووسی؛ هه‌موو ئه‌وه‌ی كه بۆش به‌رامبه‌ر ئه‌م كابرایه وتی ئه‌وه بوو كه: ئه‌وه‌ی كه ئه‌یڵێت نوێنه‌رایه‌تی ڕای ده‌وڵه‌ت ناكات. كاتێك ئه‌ڵێین پاڵنه‌ره‌كانیان ئایینیه، له زۆربه‌ی كات مه‌به‌ستمان له‌م هه‌ڵوێسته سه‌لبیانه‌یانه كه ڕوو به ئیسلام ده‌یگرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئایینێكی دیاریكراویان هه‌بێت و هه‌موویان یه‌ك ڕا بن له سه‌ر بانگه‌واز بۆ كردنی ئه‌وه نه‌خێر، شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمیه ئه‌یهێنێت له یه‌كێك له‌و زانایانه‌ی كه وتووێژی له‌گه‌ڵ نه‌سرانیه‌كان كردووه كه ده‌ڵێ: «"تۆ ئه‌گه‌ر پرسیارێك له سه‌ر یه‌ك بابه‌ت له ده قه‌شه بكه‌یت به یازده جۆر وه‌ڵامت ئه‌ده‌نه‌وه"» جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه له سه‌رده‌می ئیبن ته‌یمه‌یه‌دا وا بوبێت؛ ئه‌وه گومانم وایه كه ئه‌مڕۆ ته‌نها بۆ یه‌ك پرسیار زیاتر له بیست وه‌ڵامیان حازره. پێش دوو سێ ڕۆژ یه‌كێكیان مه‌قاله‌یه‌كی له سه‌ر دینداریی سیاسیه‌كان نوسیبوو، ده‌یگووت كه خه‌ڵكی له ئه‌مریكا ده‌مارگیری ئایینیان نییه، بۆش له پێشان له فڵان تایه‌فه‌ی مه‌سیحی بووه‌و ئێسته چۆته فڵانه تایه‌فه‌ی تر، هاوارد پاڵێوراوی دیموكراسیخوازان بۆ سه‌رۆكایه‌تی وازی له كه‌نیسه‌كه‌ی هێناوه چونكه جیاوازی له‌گه‌ڵیان دروست بووه له‌و شه‌قامه‌ی كه ده‌یه‌وێت تێیدا نیشته‌جێ بێ، وه كه‌نیسه وه‌ك ئه‌زانن ته‌نها شوێنێك نییه بۆ به‌ندایه‌تی و به‌س وه‌ك مزگه‌وت، به‌ڵكوو ئینتماو پاڵدانه بۆ كۆمه‌ڵێك یان تایه‌فه‌یه‌كی دیاریكراو، گۆڕینی مرۆڤ له كه‌نیسه‌یه‌كه‌وه بۆ یه‌كێكی تر وه‌ك ده‌رچونیه‌تی له تایه‌فه‌یه‌كه‌وه بۆ تایه‌فه‌یه‌كی تر. وه باس له هه‌ڵبژێراوێكی تر ئه‌كات كه خۆی له فڵان تایه‌فه‌ی نه‌سرانیه به‌ڵام مناڵه‌كانی جووله‌كه‌ن، له‌وانه‌یه كه دایكیان جووله‌كه بێت. به‌ڵكو ئه‌وه‌ی وه‌ك ڕه‌خنه له موسڵمانه‌كانی ده‌گرن و وا ده‌بینن كه توندڕه‌ویه‌و دژ به ته‌وژم و ئاڕاسته‌ی سه‌رده‌مه (سه‌رده‌میش لای ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه باو‌و زاڵه له شارستانیه‌ته‌كه‌یاندا)؛ ئه‌وه‌یه كه موسڵمانه‌كان ده‌قه‌كانی ئایینه‌كه‌یان به جددی و په‌رۆشه‌وه گرتووه، چونكه زۆربه‌یان باوه‌ڕیان وا نییه كه ده‌قی كتێبه‌كانیان وته‌ی خوایه‌وه له لایه‌ن خواوه هاتووه، به‌ڵكوو زۆربه‌یان وا ده‌زانن وته‌ی مرۆڤه‌و كاریگه‌ر بوون به‌و گه‌شه‌كردنی ڕۆشنبیریه‌ی كه باو‌و بووه له‌و سه‌رده‌مه‌یاندا، كه‌واته هیچ مانایه‌كی نییه كه ڕۆشنبیریان بسه‌پێنن به‌سه‌ر سه‌رده‌مێكدا جیاواز له سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیان، چونكه گرفتیان-كه ئه‌مه‌ش له نیشانه‌كانی له خۆبایی بونیانه-ئه‌وه‌یه كه وا سه‌یر ئه‌كه‌ن ئه‌بێ هه‌موو ئایینێك وه‌ك ئایینه‌كه‌ی ئه‌وان یان خراپتر له‌وان بێت. جاله به‌ر ئه‌م هۆكاره بوو كه كلنتۆن ئه‌و قسه زۆر نابه‌جێ و بێ ئابڕوییه‌ی كرد؛ وتی: ئه‌گه‌ر ماشێن له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌دا ببوایه - صلى الله علیه وسلم- ئه‌وه ڕێی ئه‌دان(واته به ژنان) به پیاده‌كردنی. وه من ته‌علیق له سه‌ر ئه‌و قسه بێ ئابڕوییه‌ی كلنتۆن به زمانی ئینگلیزی وتم: خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و هۆكاره‌ی كه زانایان پشتیان پێ به‌ستووه و فه‌توایان داوه به ڕێگه نه‌دانی ئافره‌تان بۆ پیاده‌كردنی ماشێن ئه‌وه‌یه كه شێخ كلنتۆن باسی ئه‌كات نه‌بوونی بوبێت له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا - صلى الله علیه وسلم-؛ ئه‌وه قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌یان ته‌نها له پیاده‌كردندا كورت هه‌ڵنه‌ده‌هێنایه‌وه! به‌ڵكوو ئه‌یانگوت دروست نییه سواریشی بن، وه به‌ڵكوو ئه‌مه‌یان گشتگیر ئه‌كرد به‌سه‌ر پاوان و ژنانیشدا، به‌ڵكوو قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه هه‌موو هۆكاره‌كانی گه‌یاندنی نوێی ئه‌گرته‌وه له پاسكیل و ماشێن و كه‌شتی و فڕۆكه‌و مه‌ركه‌به ئاسمانیه‌كانش! وه له‌وانه‌یه كه گه‌وره‌ترین به‌ڵگه له سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایینه‌كه‌یان به جددی و په‌رۆشه‌وه نه‌گرتووه ئه‌وه‌بێ كه له‌م دواییه‌دا له كه‌نیسه‌ی ئینجیلیدا ڕووی دا له ئه‌مریكا، ئه‌م كه‌نیسه‌یه كه‌سێكی هه‌ڵبژارد تاكو ببێته قه‌شه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی كه به ئاشكرا بانگه‌شه‌ی لادان و نه‌شازی جنسی خۆی كرد، سووكی و بێ ڕه‌وشتی ئه‌م قه‌شه‌یه گه‌شته سنوورێك كاتێك هات بۆ كۆبونه‌وه‌كه هاوه‌ڵه(پیاوه‌كه‌ی) له‌گه‌ڵدا خۆیدا هێنابوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به ڕێژه‌ی %٦٠ ده‌نگیان بۆ دا‌و هه‌ڵیانبژارد! به‌ڵام سه‌یرتر له‌وه ئه‌و قسه‌یه‌ی بوو كه من سوور بووم له سه‌ر ده‌رخكردن و پاراستنی تاكو بیكه‌مه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مانه چۆن ئایینه‌كه‌ی خۆیان كردۆته جێی گاڵته‌جاری هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان، ئه‌م پیاوه دوای هه‌ڵبژاردنی بۆ نوێنه‌رایه‌تی كه‌نیسه وتی: «ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌ڵستكاری هه‌ڵبژاردنیان كردم خاوه‌ن هه‌ق بوون؛ چونكه ئه‌م كاره(گرتنی هاوڕێی پیاو) پێچه‌وانه‌ی خوو نه‌ریتی كه‌نیسه‌یه، پێچه‌وانه‌ی ته‌عالیم و ده‌ستوره‌كانیه‌تی، پێچه‌وانه‌یه به ده‌قه‌كانی كتێبی پیرۆز، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه هه‌ڵه‌یه»! جا ئێمه له ئه‌مریكا به برایانی موسڵمانمان ده‌گووت قسه‌ی ئه‌م كابرایه وه‌ك قسه‌ی ئه‌و موسڵمانه وایه كه ده‌ڵێ ئه‌م كاره پێچه‌وانه‌ی ده‌قه‌كانی قورئانه، وه پێچه‌وانه‌یه به فه‌رمووده سه‌حیحه‌كان، وه پێچه‌وانه‌ی كۆڕای موسڵمانانه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه مانای ئه‌وه نییه كه هه‌ڵه بێ. به‌ڵام وا ده‌ر ئه‌كه‌وێت كه ترسیان له ئیسلام كارێكی كۆنه و زاده‌ی ئه‌مڕۆ نییه، دوێنی یه‌كێك له برا سۆدانیه‌كان بۆی باس كردم، كه پیاوێك له سه‌رده‌می نومێریدا خاوه‌ن پله‌یه‌كی به‌رز بووه، ئه‌و ئه‌فسه‌ره وتویه‌تی: كاتێك كه سه‌رۆك نومه‌یری پیاده‌كردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ئاشكرا كرد نوێنه‌رێك له سه‌فاره‌تی به‌ریتانی و یه‌كێكی تر له سه‌فاره‌تی ئه‌مریكیه‌وه هاتنه لام و داوایان لێم كرد كه به‌سه‌رۆك ڕابگه‌یه‌نم كه ئه‌م وڵاته(واته سۆدان) له بنچینه‌دا نه‌سرانی بووه‌و ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه ناده‌ین بگۆڕێت به وڵاتێكی ئیسلامی. وه من خۆم دوای ئه‌وه‌ی لایاندا و ده‌سه‌ڵاتی نه‌ما چاوم كه‌وت به سه‌رۆك نومه‌یری و قسه‌م له‌گه‌ڵیدا كرد، بینیم كه به ته‌واوی باوه‌ڕی چه‌سپیوه و له ناخیدا قه‌ناعه‌تی هێناوه كه ئه‌وه‌ی لایایدا له ده‌سه‌ڵات و سه‌رۆكایه‌تی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی نه‌بوو لێی وه‌ك هه‌ندێ له خه‌ڵكی وا گومان ئه‌به‌ن، به‌ڵكوو ئه‌مریكیه‌كان بوون، وه هۆكاری سه‌ره‌كیش ئاشكراكردنی بوو كه شه‌ریعه‌ت جێبه‌جێ ئه‌كات. جا ڕۆژئاواییه‌كان تووشی جۆرێك له شه‌پرزه‌یی و نائارامی بوون به‌رامبه‌ر به ئیسلام. به‌یان: له‌وانه‌یه ئه‌مه ئه‌وه بێت كه فۆكۆیاما ئاماژه‌ی بۆ كردووه له تێوری كۆتایی مێژوو، كاتێك باسی ئه‌وه ئه‌كات كه ته‌حه‌ددی فاشی و نازی و شیوعی كۆتایی پێ هاتووه، هیچی تر نه‌ماوه‌ته‌وه ته‌نها ته‌حه‌ددی ئیسلامی نه‌بێت؛ چونكه موسڵمانه‌كان هه‌ست به‌وه ئه‌كه‌ن كه خاوه‌ن شارستانین؟ - به‌ڵێ، فۆكۆیاما ئه‌وه‌ی باس كردووه، ده‌ڵێ: هه‌موو دنیا به‌ره‌و دیموكراسی لیبراڵی سه‌رمایه‌داری ئه‌ڕوات، وه باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌و ئوممه‌ته‌ی كه هه‌ست ئه‌كه‌ن كه به‌دیلێكی باشتریان لابێ ته‌نها موسڵمانانن. ئه‌وانه به دوپاته‌وه ئه‌ڵێن كه شه‌ڕی داهاتوو شه‌ڕی هیزرو بیره، وه ئێمه‌ش ئه‌ڵێین ئه‌گه‌ر جه‌نگی هزرو بیر بێت ئه‌وه ڕوخاوون. به‌ڕاستی زۆرێكیان باوه‌ڕیان وایه-كه خاوه‌ن هه‌قیشن تێدایدا- كه هێزی ماددی سه‌ربازی یان ئابووری به ته‌نها به‌س نییه، له به‌ر ئه‌وه هه‌ر ده‌بێ جۆرێك له دژایه‌تیكردنی ئیسلام هه‌بێت ماده‌م ئه‌و تاكه دووژمن بێت له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا مابێته‌وه دوای ڕوخان و هه‌ره‌س هێنانی شیوعیه‌ت. به‌یان: به‌ڵام ئه‌م پاشكۆ ئایینیه له سیاسه‌تی ئه‌مریكیدا؛ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی چییه له سه‌ر ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی له‌م دواییه‌دا ده‌ستی پێكردووه، مه‌به‌ستم جیهانی عه‌ره‌بیه، له‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به جه‌نگی سه‌ر عێراق و له پێشیشدا ئه‌فغانستان یان ئه‌و جه‌نگه‌ی له سه‌ر به ناو (ئیرهاب) هه‌یه؟ - به‌ڵێ! ئه‌وانه ئه‌یانه‌وێ هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌ك یارمه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام بدات لاوازی بكه‌ن. سه‌باره‌ت به تالیبان، زۆرێك له ئه‌مریكیه‌كان خۆیان له نایارانی بوش و هاوه‌ڵانیشی ئه‌ڵێن كه گرفت و كێشه‌ی بنچینه‌یی و سه‌ره‌كه‌ی ئیرهاب نییه، وه ڕووداوه‌كانی ١١ سبتمبر هه‌رچه‌ند ئیداره‌ی ئه‌مریكی خۆی دروستی نه‌كردووه به‌ڵام هه‌لێكی وای دا به‌م كۆمه‌ڵه(پارێزگارانی نوێ) خه‌ویشیان پێوه نه‌ئه‌بینی بۆ به‌جێهێنان و جێبه‌جێكردنی كۆمه‌ڵه ئه‌جینده‌یه‌ك كه هه‌ر له ئه‌سڵدا خۆیان بۆ ئاماده‌كردبوو. سه‌باره‌ت به عێراقیش هه‌مان شته، زۆرێك له‌وانه به جۆرێك له خۆشی و لوت به‌رزی و ملهوڕیه‌وه قسه له سه‌ر ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه وڵاتێكیان داگیر كردووه له ڕابوردودا(سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی ئیسلامی) پایته‌ختی هزری و ڕۆشنبیری موسڵمانان بووه‌و قه‌ڵایه‌ك بووه له نیشانه‌كانی گه‌وره‌یی و سه‌ربه‌رزیان. پاشان هۆكاری سه‌ره‌كی داگیركردنی عێراق، وه‌ك هه‌ندێ له ئه‌مریكیه‌كان دان به‌وه‌دا ده‌نێن، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه هه‌وادارو پشتگیری داگیركردنه‌كه بوون، ته‌نها ترس و بیم بوو له سه‌ر ئیسڕائیل، وه ترس له سه‌ر ئیسڕائیلیش هه‌روه‌ها ده‌چێته‌وه ناو مه‌سه‌له‌ی ئیسلام؛ چونكه چه‌كی دوژمنایه‌تیكردنی ئیسلام به ده‌ستی ئه‌وانه‌وه له ناوچه‌كه‌دا ئیسڕائیله، جا ئه‌گه‌ر ئیسڕائیل نه‌ماو لاچوو، ئه‌وه له‌وانه‌یه ڕێ خۆش بكات بۆ بڵاو بونه‌وه‌ی ئیسلام. هه‌روه‌ها باوه‌ڕیان وا بوو كه عێراق له داهاتوودا-له پاڵ ئه‌و سامانه په‌ترۆلیه‌ی هه‌یه‌تی-ئه‌بێته بنكه‌یه‌كی ڕۆشنبیری بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی بیری ڕۆژئاوایی دوای ئیسڕائیل، وایان ده‌زانی كه داواكاری خۆیان هێناوه‌ته جێ له وڵاتێكدا كه خه‌ڵكه‌كه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار‌و نه‌گبه‌تیه‌ی چه‌شتویانه به ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانیه‌وه ئاماده‌ن پێشوازیان لێ بكه‌ن و به خێرهاتنیان بكه‌ن. خه‌ویان ئه‌بینی-وا ئه‌زانم ئێسته‌ش هه‌ر وان-كه له عێراقدا وڵاتێكی دیموكراسی له سه‌ر شێوازی ڕۆژئاوایی دابنێن كه ئابین له ده‌وڵه‌ت جیا بكاته‌وه، هزرو ڕۆشنبیریی ڕۆژئاوایی له خۆ بگرێت و ته‌به‌ننی بكات، به‌وه‌ش ده‌بێته نموونه‌یه‌ك و وڵاتانی دیكه‌ش دوای ئه‌كه‌ون چاو له‌و ده‌كه‌ن له وه‌رگرتن و ملكه‌چبونیان بۆ شارستانێتی ڕۆژئاوایی، هه‌روه‌ها نه‌وتی عێراق بێ نیازیان ئه‌كات له سعودیه تاكو بتوانن به ته‌واوی و زیاتر ده‌ست به تاڵ ببن بۆی و بتوانن بیخه‌نه به‌ر ته‌وژمی هێرشی هزری و ڕۆشنبیری خۆیان. وه له به‌ر زۆری گرنگیان به داگیركردنی عێراق هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێشبینی و وریاییان داوه به خه‌ڵكی خۆیان كه نه‌كه‌ن پاشه‌كشه بكه‌ن ئه‌گه‌ر مردن یان قوربانیدان ڕووی دا-واته ڕاناكه‌ن وه‌ك چۆن له لوبنان وسۆماڵ ڕایان كرد كاتێ كوشتار زۆری بۆ هێنان-. بۆ ئه‌وه‌ش حكومه‌ت له‌م بواره‌دا یاسایه‌كی ده‌ركرد قه‌ده‌غه‌ی پیشاندان و به‌رچاوخستنی لاشه‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی كرد له سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزێون كه له‌وه‌و پێش ئازاد بوو. وه هه‌رواش بوو كه‌س پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد كه به‌م ڕێژه‌یه به‌رده‌وام لێیان بكوژرێت، وه ئیداره‌ش سووره له سه‌ر داگیركردنی و چه‌خت له سه‌ر به‌رده‌وامی ئه‌كاته‌وه، وه چه‌ند هۆكاری تریش هه‌ن به‌ڵام ئه‌وانیش هه‌روه‌ها په‌یوه‌ستن به ئایینه‌وه. بترۆل بگره به نموونه كه هه‌ندێ وا گومان ئه‌به‌ن كه تاكه پاڵنه‌ر یان گرنگترینیان بێت له هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عێراق، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئه‌م بیرۆكه‌یان هه‌یه ئه‌وه‌یان له یاد چووه كه بترۆڵ په‌یوه‌ندی ته‌واوی هه‌یه به هێزو توانای موسڵمانانه‌وه.. له‌وانه‌یه له ڕۆژنامه‌كاندا له سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌نامه نهێنیانه خوێندبێتتانه‌وه كه بڵاوكرانه‌وه، ئه‌مانه ئاشكرایان كرد كه هه‌ر له ساڵی ١٩٧٣وه مه‌به‌ستیان بووه سعودیه و كوێت داگیر بكه‌ن و هێرش بكه‌نه سه‌ریان، وه من زۆر باش قسه‌یه‌كی كیسنجه‌رم له یاده كه پێش له سی ساڵ وتویه‌تی و ئه‌م ڕاستیه ئه‌سه‌لمێنێ. له‌و كاته‌دا قسه‌یه‌كی كرد ناواخنه‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه نابێت ئه‌مریكا بهێڵێت و ڕێگه بدات كه ڕێكه‌وته جوگرافیه‌كان كاریگه‌ری له سه‌ر دابنێن (مه‌به‌ست بوونی بترۆل بوو له جیهانی ئیسلامی‌دا و نه‌بوونی له شوێنانی تر!) ته‌نانه‌ت قسه‌ش له سه‌ر دیموكراسی و كردنی عێراق به نموونه‌یه‌كی دیموكراسی تا وڵاته عه‌ره‌بیه‌كانی دیكه‌ش شوێن پێی هه‌ڵگرن په‌یوه‌ندی به‌م پاڵنه‌ره ئایینیه‌وه هه‌یه، ئه‌وانه له ڕابووردودا هه‌وڵ و كوششی بێ‌وچانیان دا بۆ له باربردن و له گۆڕنانی دیموكراسی له میسر‌و سووریا‌و عێراق و سۆدان؛ چونكه بینیان كه بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له سێبه‌ریدا گه‌شه‌ی كرد‌و په‌ره‌ی سه‌ند. ئێسته دان به‌وه‌ده ده‌نێن و ده‌ڵێن كه ئێمه هه‌ڵه بوین، ئه‌یانه‌وێ ئێسته ته‌شجیعی دیموكراسی بكه‌ن و خه‌ڵكی بۆ هانده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ورد بینه‌وه ده‌بینین كه هۆكاره‌كه هه‌مان هۆكاری ڕابوردووه؛ ئه‌وانه وا ئه‌بینن كه ئێسته هه‌ر دیموكراسی ئه‌توانێ به‌ری بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كان بگرێت، وه جه‌ماوه‌ر نزیك بخاته‌وه له شێواز‌و چۆنیه‌تی ژیانی ڕۆژئاوایی. وه هه‌روه‌ها بۆیه دیموكراسیشیان ئه‌وێت چونكه وا ئه‌بینن كه دكتاتۆری و داپڵۆسین یارمه‌تی ده‌ركه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی ئیرهابی داوه؛ چونكه هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاتانه به چاوی خۆیان ئه‌بینن كه ئه‌وه‌ته ئه‌مریكا یارمه‌تیده‌ر و له پشتی ئه‌و وڵاته‌كه‌یانه كه له ئه‌نجامی دكتاتۆریه‌ت و داپڵۆسین زه‌لیلی كردوون و مافی خواردوون و نه‌یهێشتووه هه‌ناسه‌ش بده‌ن، له به‌ر ئه‌وه جامی ڕق و قینی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌مریكادا ده‌ڕێژن. هه‌ندێكیان ئه‌و پرسیاره ئه‌كه‌ن كه چی بكه‌ین ئه‌گه‌ر هاتوو به هۆی دیموكراسیه‌وه چه‌ند حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێك هاتن كه وه‌لائیان بۆ ئێمه نه‌بوو له ژێر چنگماندا ده‌رچوون و گوێڕایه‌ڵمان نه‌بوون؟ ئه‌ڵێن: نه‌خێر، ئێمه له داهاتودا كار ئه‌كه‌ین تاكو دیموكراسیه‌كه به شێوه‌یه‌ك بێت كه هه‌ر ده‌بێ له به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان بێت. به‌ڵكو لێره‌دا هۆكارێكی ئایینی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه به گرنگیدان به جیهانی ئیسلامی، به تایبه‌ت سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵه خێرخوازیه‌كان و كۆمه‌ڵه‌كانی بانگه‌وازكردن و په‌یڕه‌وه خوێندنیه‌كان(المناهج التعلیمیة)؛ چونكه ئه‌بیینن كه ئه‌وانه هه‌موویان په‌یوه‌ندی به هێزو پته‌ویان هه‌یه به خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام له ئه‌مریكادا، كه ئه‌وه كارێكه ئه‌یانترسێنێت، كه‌واته مه‌سه‌له‌كه ته‌نها له به‌گژاچونه‌وه‌ی ئیرهاب به مانای ده‌ستدرێژی چه‌كدرای كورت هه‌ڵنه‌هاتۆته‌وه، به‌ڵكوو هه‌موو چالاكیه ڕۆشنبیری و زانستی و فه‌رهه‌نگیه‌یكانیش ئه‌گرێته‌وه كه یارمه‌تیده‌رن بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی یان ته‌نانه‌ت جوانكردنی ڕووی ئیسلام له ڕۆژئاوادا. به‌یان: به‌ڵام گه‌لی ئه‌مریكا، ئایا به گشتی ڕێك و له‌بارو ته‌بان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئه‌مریكادا؟ - له زۆربه‌ی ئه‌وه‌ی وتمان چه‌ختمان له سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵه بوو كه ناو ده‌برێن به«پارێزكاره نوێكان- المحافظون الجدد-» ئه‌وانه‌ی كه به ڕه‌سمی ئێسته نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، به‌ڵام له ویژدانه كه بڵێین ئێمه له‌م قسانه‌ماندا مه‌به‌ستمان پێی هه‌موو چین و توێژه‌كانی گه‌لی ئه‌مریكا نییه، جا ئه‌م گه‌له-وه‌ك هه‌ندێ له تایبه‌تمه‌ندان به ڕاپرسیه‌كانی ڕای گشتی-ده‌ڵێن ئێسته تووشی دووبه‌شیه‌كی زۆر توند هاتووه كه له مێژویدا شتی وای به خۆیه‌وه نه‌دیوه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان وایان لێ هاتووه كه قسه له سه‌ر دوو گه‌ل یان دوو ئوممه‌ت ئه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆزێك به درێژی قسه‌مان له سه‌ر كرد ئه‌وه ئه‌كرێ كه بڵێین هه‌ندێكیان پشگیری سیاسه‌تی ئه‌مریكی ئه‌كه‌ن له به‌ر ئه‌و هۆكارا‌نه‌ی كه ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ئه‌یخاته پێشیان نه‌ك له به‌ر خودی حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه بێت، وه زۆرێك له‌وانه هه‌ر كاتێك ڕاستیان بۆ ڕوون بۆوه ئه‌گۆڕێن و لا ئه‌ده‌ن. پاڵنه‌ره‌كانیان وه‌ك پاڵنه‌ری بۆش و ئاشكرۆفت نییه، به‌ڵام ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه بزوێنه‌رێكی قۆستۆته‌وه‌و به گه‌ڕی خستووه تێدایندا له به هێزترینی بزوێنه‌ره‌كانی مرۆڤه به گشتی، ئه‌ویش سووربونیانه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به هێمنی و ئاسایش بژین ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له سه‌ر حیسابی ئازادی و نان و ئاویشیان بێت. ته‌نانه‌ت نه‌یارانی ئه‌م ئیداره‌یه‌ش دان به‌وه‌دا ئه‌نێن كه به ڕادده‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه له به‌گه‌ڕخستنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، تۆ پێشبینی چی له كه‌سێك ئه‌كه‌یت پێی ئه‌وترێت ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه ناویان ئه‌برێت به موسڵمانه‌كان هۆی ترس و بیم و مه‌ترسین كه تووشی خۆت و وڵاته‌كه‌ت هاتووه؟ وه ئه‌وه‌ش كه یارمه‌تی داوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی تێڕوانینان بۆ جگه له خۆیان به‌م جۆره بێ، شتێكی زانراوه له سه‌ر گه‌لی ئه‌مریكا به تایبه‌ت بێئاگایی و نه‌فامی ته‌واویانه به جیهانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان به جۆرێك كه بێئاگاترین گه‌لانی جێهانن به ده‌ره‌وه‌ی خۆیان! چه‌ند كۆمه‌ڵێكی لێبرالی هه‌ن كه له‌وانه‌یه زیاتر ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كات له پاڵێوراوه دیموكراسیه‌كان«هاوارد دین» بێ. ئه‌مانه جیاوازیان له‌گه‌ڵ پارێزكارانی تازه جیاوازیه‌كی سیاسی نییه به مانا ته‌سكه‌كه‌ی به‌ڵكوو جیاوازیه‌كی له ڕیشه هه‌ڵقوڵاوی ئایدۆلۆجیه، جا ئه‌م پیاوه تاكه كه‌س بوو به ڕاشكاو‌ی دژی بۆش وه‌ستا له جه‌نگ بۆ سه‌ر عێراق، وه تاكه‌كه‌س بوو كه به ئاشكرا لێدوانی دا‌و وتی كه له سه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێویسته كه له هه‌ڵوێسته‌كانیدا به‌رامبه‌ر فه‌له‌ستینیه‌كان و ئیسڕائیلیه‌كان یه‌كسان و هاوسه‌نگ بێت، ئه‌ڵێن كه نوێنه‌رایه‌تی زۆرێك له ڕۆشنبیران ئه‌كات چونكه ئاڕاسته‌ی لیبڕالی له ناو ئه‌ماندا بڵاوتره وه‌ك له ئه‌مریكیه‌كان به گشتی، وه ئه‌وان زیاتر شاره‌زاییان به جیهان و مه‌سه‌له‌كانی هه‌یه له سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی تر، به‌ڵام وه‌ك به دیار ئه‌كه‌وێت زۆرینه‌ی گه‌ل پێك ناهێنن. ئێمه‌كاتێك ده‌ڵێین پاڵنه‌ره‌كانیان له جه‌نگ دژ به ئێمه ئایینیه؛ مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه كه ئه‌م شه‌ڕه‌یان كردبێته تاكه مه‌به‌ست و خولیایان و به هه‌رچی به‌هادارو كه‌م به‌هاوه قوربانی له پێناودا بده‌ن، به‌ڵكوو وا ده‌رئه‌كه‌وێت كه ئه‌گه‌ر هیچ هیوایه‌ك نه‌بوو تا بۆش له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنێت؛ ئه‌وه له به‌ر ئه‌وه نییه كه خه‌ڵكی سیاسه‌ته‌كه‌یان ڕه‌فز كردووه، به‌ڵكوو له به‌رهۆكاری ئابووری ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئابووری ئه‌مریكا به‌ره‌و شه‌پرزه‌یی ڕۆیی، یان له به‌ر زۆری كوژراوه‌كانیان. ئه‌وكات زۆرێك له به‌رهه‌ڵستكاران ده‌ڵێن ئێمه به حسابی بردنه‌وه و دۆڕاندن بێت ئه‌م شه‌ڕه‌مان نه‌بردۆته‌وه كه وه‌عدمان پێ درابوو به‌ڵكوو زه‌ره‌رمه‌ندو نه‌براوه ئێمه‌ین. به‌یان: به‌ڵام ئایاپێشبینی ئه‌كرێت كه ئه‌م سیاسه‌ته له‌گه‌ڵ هاتنی پارتی دیموكراسیدا هه‌ر به‌رده‌وام بێت، یان مه‌سه‌له‌كه بریتیه له ستراتیجیه‌تی سیاسه‌تی ئه‌مریكاو په‌یوه‌ندی نییه به پارتی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه؟ - ئه‌مه پرسیارێكی قورسه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌كه‌وێت ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ش نه‌مێنن سیاسه‌تی ئه‌مریكی به ته‌واوی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت؛ چونكه له سه‌ره‌تای ئه‌وانه‌ی كه پاڵپشتی بۆشیان كرد كلینتۆن بوو، وه كلینتۆنیش پێشه‌واو سه‌ركرده‌یه‌كی دیموكراسی گه‌وره‌یه، به‌ڵام هه‌روه‌ك له‌و كه‌سانه‌شه كه به شێوه‌یه‌كی سه‌لبی و خراپ قسه له سه‌ر ئیسلام ئه‌كات به‌ڵام له مونته‌ڵه‌قێكی لیبرالیه‌وه نه‌ك له مونته‌ڵه‌قێكی ئایینی، كلنتۆن له زانكۆی (جۆرج تاوان) موحازه‌ره‌یه‌كی گرنگی دا‌و له‌وێدا قسه‌ی سه‌باره‌ت به ئیسلام كرد ناواخنه‌كه‌ی ئه‌و بوو كه موسڵمانه‌كان باوه‌ڕیان وایه كه هه‌ق هه‌مووی هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانه، له به‌ر ئه‌وه كه‌مڕێزی و ئیهانه ئه‌كه‌ن به ژیانی پێچه‌وانه‌كانیان و خوێنیان حه‌لاَڵ ده‌كه‌ن، وه من یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی كه له زۆر قسه‌و باسمدا وه‌ڵامم دایه‌وه و وتم كه كلنتۆن به دوای ئه‌و هه‌ڵه به‌ربڵاوه‌دا هه‌نگاوی ناوه‌و پێی خلیسكاوه ئه‌ویش كه تێكه‌ڵ كردنه له نێوان هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر بیروباوه‌ڕ و هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر شوێن كه‌وتوانی ئه‌و بیروباوه‌ڕه، جا ئێمه هیچ دوودڵیه‌كمان نییه-له مه‌سه‌له‌ی بیروباوه‌ڕدا- له قسه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئێمه له‌سه‌ر هه‌ق و ڕاستین، وه هه‌رچیه‌ك پێچه‌وانه‌ی ئیسلام بێت ناهه‌ق و ناڕاسته، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه-وه‌ك كلنتۆن و جگه له‌ویش كه گومانی وا ده‌به‌ن-كه ئێمه له‌مه‌وه ئه‌و ده‌ره‌نجامه هه‌ڵێنجین كه هه‌رچی پێچه‌وانه‌ی ئێمه بێت له بیروباوه‌ڕدا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه بكوژرێت، به‌ڵكوو ئه‌ڵێین ئه‌و كه‌سه مافی به‌سه‌رمانه‌وه‌یه كه بانگه‌شه‌ی بكه‌ین بۆ هه‌ق و راستی و تێی بگه‌یه‌نین و موجاده‌له‌و گفتۆگۆی له‌گه‌ڵ بكه‌ین و به شێوه‌یه‌كی جوان هه‌ڵس و كه‌وت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین ماده‌م ئاشتیخواز بێت له‌گه‌ڵمان و شه‌ڕخواز نه‌بێت پێمان، وه په‌نا نابه‌ین به جه‌نگان له‌گه‌ڵی ته‌نها ئه‌و كاته نه‌بێت كه ئه‌و په‌نای شه‌ڕ به‌رێت و ده‌ستدرێژی بكات. وه هه‌ڵوێستیشمان له مه‌سه‌له‌كانی ئایین هه‌ڵوێستی هه‌موو مرۆڤێكی ژیره حه‌قیقه‌ت و ڕاستی زانیبێ له كارێكدا؛ كه هه‌ر ده‌بێت باوه‌ڕی وا بێ كه ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بێت ناڕاست و ناهه‌قه، جا یه‌كسانه ئه‌وه حه‌قیقه‌تێكی فیزیایی یان بیۆلۆجی یان جوگرافی یان شتێكی دیكه بێت، هیچ كه‌سێكی ژیر نییه به نموونه بڵێ من ئه‌زانم كه زه‌وی خڕه، به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ش كه ئه‌ڵێت زه‌وی ته‌خته له سه‌ر هه‌ق و ڕاستی بێت، وه هیچ ژیرێكیش نییه كه بڵێ هه‌ركه‌سێك له‌م ڕاستی و حه‌قیقه‌ته‌دا پێچه‌وانه‌م بێت و باوه‌ڕی پێم نه‌بێت ئه‌وه مافی ئه‌وه‌م هه‌یه سزای بده‌م. جا كلینتۆن له‌وانه بوو كه له‌م جۆره قسانه‌ی كرد، وه موحازه‌ره‌یه‌كی تریشی له شاری جیدده دا كه كه ئه‌ویش به‌ڵگه‌ی ڕێزنه‌گرتنی بوو بۆ موسڵمانه‌كان و ئایینه‌كه‌یان، وه گومانم وانییه كه پاش ئه‌و هه‌موو چه‌پڵه‌یه‌ش كه بۆی لێدار به بێرێزیكردن و به كه‌مزانینی موسڵمانان ده‌رنه‌چوبێت، جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه قسه‌ی كلینۆن بێت ئه‌وه له قسه‌ی پاڵێوراوانی تردا بۆ سه‌رۆكایه‌تی زۆرتر هه‌یه كه هه‌موو به‌ڵگه‌ن له سه‌ر بێڕێزی به موسڵمانان و پشتگیری ته‌واویان بۆ ئیسڕائیل ئه‌گه‌ر هه‌رچیه‌كیش بكات، وه له به‌ر ئه‌وه له‌گه‌ڵ گومانی ئه‌وه‌م كه به هاتنی دیموكراسیخوازه‌كان سیاسه‌تی ئه‌مریكا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت به‌ڵام گومان نابه‌م كه به ته‌واوی بگۆڕێت، سیاسه‌تی دیموكراسیخوازه‌كان له سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئایینی دانه‌مه‌زراوه به مانا ئیجابیه‌كه‌ی، وه هه‌ڵوێستیان له ئازادیه‌كان و توند‌و تیژی و جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت باشتر ئه‌بێت. به‌یان: جه‌نابی شێخ پێش تۆزێك قسه‌ت كرد له جه‌نگی هزور بیر-حرب الافكار- كرد، له سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌تیشی بۆ سه‌ر عێراق سه‌رۆك بۆش قسه‌ی له سه‌ر گۆڕینی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد له ماوه‌ی ده ساڵی داهاتودا، دوای ئه‌ویش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆلن باول ده‌ستپێشخه‌ری هاوبه‌شایه‌تی ئه‌مریكایی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بۆ گه‌شه‌سه‌ندی ئه‌و ناوچه‌یه خسته ڕوو، جا به شێوه‌یه‌كی گشتی تێڕوانینی ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چییه؟ - تێڕوانینی ئه‌مریكی بۆ جیهان به گشتی تێڕوانینێكی ڕۆژئاواییه به‌ڵام به به‌راورد به ئه‌مریكیه‌كان زیاده‌ڕه‌وی تێدایه و له ڕۆژئاواییه‌كان زیاتر ڕۆچوون له‌م مه‌سه‌له‌یدا، ئه‌وانه ئه‌یانه‌وێ كه خه‌ڵكی له هه‌موو شتێك‌دا كه وه‌ك خۆیان بن و شوێن پێیان بگرن و لێیان لا نه‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاییندار بن و چۆن له ئایینه‌كه‌یان تێگه‌یشتوون ده‌بێ خه‌ڵكی تریش هه‌ر به‌و شێوه‌یه له ئایین تێ بگه‌ن، به‌ها ڕه‌وشتیه‌كان پێویسته وه‌ك به‌ها ڕه‌وشتیه‌كانی ئه‌وان بێ، یاسا‌و ڕژێمی سیاسیان ده‌بێ وه‌ك یاسای ئه‌وان وابێت، به‌ڵام به یه‌ك مه‌رج ئه‌ویش ده‌بێت له هه‌موو ئه‌مانه‌دا گوێ له مشت و پاشكۆی ئه‌مریكا بن. ویستی خه‌ڵكی به گشتی به‌ڵكوو سووربوون و چه‌خت كردنیان؛ ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكانی دی ته‌نانه‌ت له شتانی بێ به‌هاو بێ نرخیشدا وه‌ك خۆیان بن و شوێنیان بكه‌ون، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت له شتانێكیشدا كه ئه‌زانن تێدایدا له سه‌ر به‌تاڵ و ناهه‌قن، جا مرۆڤ پێكه‌وه‌جۆشدانی نییه ته‌نها مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا نه‌بێت كه له سه‌ر شێوه‌و بیروڕای خۆیانن، ئایا خوای گه‌وره نه‌یفه‌رمووه: كَذَلِكَ زَيَّنَّا لِكُلِّ أُمَّةٍ عَمَلَهُمْ [الأنعام: 108]؟! { ئا به‌و شێوه‌یه ئێمه بۆ هه‌ر گه‌ل و ئوممه‌تێك كرده‌وه‌كه‌یانمان ڕازاندۆته‌وه} ئایا نه‌یفه‌رمووه: وَدُّوا لَوْ تَكْفُرُونَ كَمَا كَفَرُوا فَتَكُونُونَ سَوَاءً [النساء: 89]؟! {ئاواته خوازن كه ئێوه‌ش بێباوه‌ڕ بن وه‌ك ئه‌وان بێباوه‌ڕ بوون، ئه‌و كاته(هه‌ردوولاتان) یه‌كسان ده‌بن له بێباوه‌ڕیدا} به‌ڵكوو نه‌یفه‌رمووه: وَدَّ كَثِيرٌ مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَوْ يَرُدُّونَكُم مِّنْ بَعْدِ إيمَانِكُمْ كُفَّارًا حَسَدًا مِّنْ عِندِ أَنفُسِهِم مِّنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْـحَقُّ [البقرة: 109]؟! {زۆرێك له خاوه‌ن كتێبه‌كان ئاواته‌خواز له به‌ر حه‌سوودی و ناپاكی خۆیان ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت بتانگێڕنه‌وه ڕیزی بێباوه‌ڕان ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌ق و ڕاستییان به ته‌واوی بۆ ڕوون بۆته‌وه} له ڕویه‌كی كه‌شه‌وه حاڵی لاوازی ئێمه‌و زۆرێك له گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش بۆته هۆی فیتنه‌و له خشته‌به‌ری ڕۆژئاواییه‌كان، وای لێ كردوون كه به‌ڕاستی بیروڕایان وا بێ كه به‌ڵێ ئه‌وان له هه‌مووكه‌س باشترن له ژیری وبه‌هاو بیر‌و توانای به‌ڕێوه‌بردنی ئیش و كاری ژیان، ئه‌گه‌ر نا بۆچی ئه‌یانه‌وێت كه هه‌موو خه‌ڵكی وه‌ك خۆیان وابن؟ پاشان هۆكارێكی دیكه‌ش ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا هه‌ژارییه‌كه‌ی له پێش چاوی خۆیدایه‌تی، ئه‌وان له ترسێكی توند‌و شه‌پرزه‌ییه‌كی ئێجگار زۆردان له‌وه‌ی كه ئه‌م هێزو شوێن و پله‌و پایه به‌رزه‌ی ئێسته هه‌یانه له ده‌ستیان بچێت، جا لێره‌دا هێزو له خۆبایی بوون یه‌كیان گرتۆته‌وه، له هه‌مان كاتیش‌دا شه‌پرزه‌یی و ترس، له به‌ر ئه‌وه ئه‌یانبینیت كه سوورن له سه‌ر له‌ناوبردن و له باربردنی هه‌ر ده‌سپێشكه‌ریه‌ك كه هه‌ڕه‌شه‌ی هێزو پله‌و پایه‌و ده‌سه‌ڵاتیانی تێا ببیننه‌وه، جا یه‌كسانه ئه‌گه‌ر ده‌ستپێشكه‌ری سه‌ربازی بێت، كه ئه‌مه‌ش نهێنیی ئه‌وه‌یه كه ناو ئه‌برێت به چه‌كه كۆمه‌ڵ كوژه‌كان، یان ده‌سپێشكه‌ری ڕۆشنبیری. چون ئه‌وان باوه‌ڕیان وایه كه هێزو توانای ئێسته‌یان ئه‌وه‌ی تێدا نابیننه‌وه كه ناوی ئه‌به‌ن به هێزی پته‌وو خوڕاگر(القوة الصلبة)-هێزی چه‌ك و ئابووری- كه له‌مه‌دا هیچ كه‌س نییه دان به زاڵبوون و سه‌ركه‌وتنی ئه‌واندا نه‌نێت، به‌ڵكوو باوه‌ڕیان وایه كه ئه‌وان هه‌روه‌ها به‌هێزیشن له‌وه‌ی كه ناو ئه‌برێت به هێزی نه‌رم و نیان (القوة اللينة)، مه‌به‌ستم هێزی ڕۆشنبیریه. نایه‌نه‌وێ هیچ كه‌سێك جگه له خۆیان ململانێ و پێشبڕكێیان له‌گه‌ڵ بكات له هیچ كام له‌و دوو هێزه‌دا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر برا ئه‌وروپیه‌كانیشیان بن. جا ئه‌گه‌ر جیهانی عه‌ره‌بی خاوه‌نی هێزی پته‌وو ڕه‌ق نه‌بێت ئه‌وه له‌وانه‌یه هێزه نه‌رم و نیانه‌كه‌ی (ئیسلام) مه‌ترسیه‌ك له سه‌ریان دروست بكات. له به‌ر ئه‌وه ئه‌یانبینیت كه‌وا ده‌ستیان كردووه به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕۆشنبیری و بیروڕاكانیان له جیهانی عه‌ره‌بیدا، ئه‌وه گۆڤاری (نیوزویك) ئێسته به زمانی عه‌ره‌بی چاپ ئه‌كرێت، پێش چه‌ند رۆژێكیش گۆڤارێكم بینی به ناوی (سیاسه‌تی ده‌ره‌وه) كه له ئینگلیزیه‌وه وه‌رگێڕدرابوو، وه بیستومه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕۆژنامه‌یه‌كی سووك ده‌رده‌كات بۆ گه‌نجان به ناوی (های)، ئه‌وه‌ته ڕادێوی (سوا)ش به عه‌ره‌بی هه‌یه، وه له به‌ر ئه‌وه‌شه هه‌ندێكیان له خۆیان ڕه‌خنه‌یان له بۆش گرت له ته‌سك كردنه‌وه‌ی بواری خوێندن له سه‌ر قوتابیانی عه‌ره‌ب له وڵاته یه‌كگرتووه‌كان به تایبه‌ت سعودیه‌كان، وتیان چۆن كاریان تێ بكه‌ین له كاتێكا قه‌ده‌غه‌یان بكه‌ین له لامان بخوێنن؟! له به‌ر ئه‌وه گومانم وایه كه ئه‌م جۆره سیاسه‌ته ئه‌گۆڕن، له‌وانه‌یه چاودێری زیاتر‌و توندتر بخه‌نه سه‌ر خۆینكاران به‌ڵام سه‌ر له نوێ ده‌رگای وه‌رگرتن ئه‌كه‌نه‌وه. به‌یان: به‌ڵام تێبینی ده‌كرێت كه ته‌وژمه لیبرالی و عیلمانیه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی پاڵپشتی ئاڕاسته‌كانی گۆڕانكاری ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پاڵپشتی ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیه‌شن كه ڕووه‌و جیهانی ئێسلامی ئاڕاسته‌ن، ئه‌بینین كه هاوڕایی و ته‌وافوقێكی هزری و بیری ته‌واو هه‌یه له نێوان ئه‌جنده‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌و بیروڕای عیلمانیه‌كان، ئه‌م حاڵه‌ته تا كۆێ ئه‌گات و به‌رده‌وام ئه‌بێت؟ - له‌وانه‌یه له وێژدان بێت كه بڵێین علیمانیه‌كانی لای ئێمه دوو جۆرن، جۆرێكیان نیشتمانپه‌روه‌رییان هه‌یه‌و ئه‌بینن كه ئه‌وه وڵاتی خۆیانه، نایانه‌وێت وڵاته‌كه‌یان كه نه له بواری سیاسی و ئابووری و هیچ بوارێكی دیكه‌شدا پاشكۆی نه ئه‌مریكا وه نه هیچ وڵاتێكی دیكه بێت، به‌ڵكوو هه‌ندێكیان وه‌ك ده‌رئه‌كه‌وێت ته‌واو دڵكرمێ و گومان ڕووخاو بووه به ئه‌مریكاو به ڕۆژئاواش. وه هۆی گێرۆده‌بوون و له خشته برانی له لایه‌ن ئه‌مریكاو ڕۆژئاوه به شێوه‌یه‌كی گشتی، باوه‌ڕو متمانه‌ی وا بووه كه ئه‌وانه نموونه‌ی دیموكراسی و ئازادی و هه‌موو به‌ها به‌رزه‌كانی ترن كه ئه‌وان و علیمانیه‌كان به یه‌كه‌وه ئه‌به‌ستێته‌وه، به‌ڵام ئێسته كه ئه‌بینێ كاره‌كه به‌و شێوه‌یه نییه تێڕاوانین و بۆچوونی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه. جۆره‌كه‌ی تر له‌وانه‌ن كه –په‌نا به‌خوا- له ڕق و كین و دوژمنایه‌تی ئیسلامه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرن، ئێمه به هه‌ندێ له براده‌رانمان ده‌گووت له‌و جۆرانه كه تاكه مه‌به‌ستی ئێوه ته‌نها دژایه‌تیكردنی ئیسلامه و هیچی تر، زۆرێك له‌و چه‌پانه‌ی سه‌رده‌می ڕابوردوو ئه‌مریكایان به گه‌وره‌ترین دوژمنی خۆیان ئه‌دایه قه‌ڵه‌م؛ به‌ڵام ئێسته پاش ڕوخانی یه‌كێتی سوڤیه‌ت هاتنه گه‌ڵ ڕۆژئاوا، به‌ڵكوو زۆرێك له‌وانه بوونه گوێ له مشت و ئاڵقه له گۆێیان، له به‌ر ئه‌وه ته‌نها دژی ئیسلامن و له سه‌ر شتێكی دیاریكراو نین و ته‌نها له بازنه‌ی دوژمنایه‌تی ئیسلامدا ده‌خولێنه‌وه. كه‌واته ڕۆژئاوا هێزێكی هه‌یه-تابوری پێنج- له ناو وڵاته‌كانماندا، ئه‌وانه له گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی خۆمانن وه‌ك ئێمه هاووڵاتین و له پێستی خۆمانن، به زمانی خۆمان قسه ئه‌كه‌ن و له ناوماندا ئه‌ژین، به‌ڵام پاڵپشتی دوژمنانمانن و دۆستایه‌تی و سه‌رپه‌رشتیان بۆ دوژمنانمانه. یارمه‌تیده‌ریشیان بۆ ئه‌مه كه‌سانی له مه‌ڕ خۆمانن، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه خاوه‌ن دینن له خۆمان وایان لێ هاتووه كه كاریگه‌ر بوون به بیرۆكه‌ی نیشتیمانپه‌روه‌ری –الوطنية-، وا ئه‌زانێت كه ماده‌م ئه‌و كه‌سه له نه‌وه‌ی خۆیه‌تی و هاونیشتیمانیه‌تی و له خاكێكن ئه‌وه هه‌ر ده‌بێت دۆستایه‌تی و متمانه‌ی خۆی پێ بدات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه له‌وانه‌ش بێت كه ناسراوه بێ به‌وه‌ی بێباوه‌ڕه‌و هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه له ئیسلام ، به‌ڵكوو ئێمه ئێسته وامان لێ هاتووه-له پاشكۆ بوونمان به كاریگه‌ریی ڕۆشبنیریی ڕۆژئاوا له سه‌رمان- ئه‌ترسین له‌وه‌سفكردنی كه‌سێك به كوفر‌و بێباوه‌ڕی ماده‌م هاووڵاتی بێت و به زمانی خۆمان قسه بكات و ناوێكی وه‌ك خۆمانی له خۆی نابێت جا ئیتر هه‌ر كارێك بكات و هه‌ر قسه‌یه‌كی كوفر‌و بێ باوه‌ڕی بڵێت. سنوورێكی جیاكه‌ره‌وه له نێوان كوفر‌و ئیماندا نه‌ماوه له وڵاته ئیسلامیه‌كاندا. هه‌موو ئه‌مانه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژئاواییه‌كانه به تایبه‌ت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به تایبه‌ت كه زۆرێك له‌وانه‌ی كه دۆست و گوێ له مشتی ڕۆژئاوان خاوه‌ن پله‌و پایه‌و كاربه‌رده‌ستن له سیاسه‌ت و ئابووری و ڕاگه‌یاندن و دامه‌زراوه سه‌ربازیه‌كاندا. هیچ داگیركه‌ر و ده‌ستدرێژیكه‌رێك نییه بتوانیێت وڵاتێك داگیر بكات و به ئاسایش و هێمنی تێدایا بمێنێته‌وه‌و چی ئه‌وێت بیكات تاكو نه‌وه‌یه‌ك له‌و وڵاته نه‌بینێته‌وه كه پاڵپشت و دۆستایه‌تی بكه‌ن و یارمه‌تیده‌ری بن، ئه‌مه له ڕابووردودا ڕووی داوه‌و ئێسته‌ش وا دووباره ده‌بێته‌وه ، ئه‌مه له ئه‌فغانستان ڕووی دا، وه ئێسته‌ش له عێراقدا ڕوو ئه‌دات، وه هه‌رچه‌نده ڕێژه‌ی ئاڵقه له‌گۆییان و خزمه‌تكه‌رانی داگیركه‌ران زیاتر بێت و ده‌سه‌ڵاتیان زیاتر بكه‌وێته ده‌ست ئه‌وه داگیركه‌ران زیان كه‌متر ده‌بن و سووك و ئاسانتر ده‌توانن وڵاته‌كان داگیر بكه‌ن. به‌یان: به‌ڵام له سه‌ر ئاستی دووردا ئایا پێشبینی سه‌ركه‌وتنی پڕ‌ۆژه‌ی به ڕۆژئاوایی بوون ئه‌كه‌ن له وڵاته‌كانماندا؟ - ئه‌مه-خواش زاناتره- پشت ئه‌به‌ستێت یه‌كه‌م به وریایی و هۆشداری ئایینداره‌كان و تێگه‌یشتن و وردبونه‌وه‌و چالاكیان، وه هه‌ست پێكردن و په‌ی بردن به‌و مه‌ترسیه‌ی كه ئێسته به‌ره‌و ڕووی وڵاته‌كانیان ده‌بێته‌وه، جا ئه‌گه‌ر هه‌ستیان به‌وه كرد ئه‌وا چه‌خت له سه‌ر مه‌سه‌له گه‌وره‌و گرنگ و كاریگه‌ره‌كان ده‌كه‌نه‌وه، كه –سوپاس بۆ خوا- كۆڕان له سه‌ری، وه سه‌رقاڵ نه‌بوون به شتانێكه‌وه كه مه‌ترسی له‌وه كه‌متر بێ. هه‌موو ئه‌مه له فیقهو و ورد بونه‌وه‌یه، چونكه فه‌قیه كه‌سێكه كه ئه‌زانێت چۆن كاره‌كان له شوێنی خۆی دابنێ، پێشی ئه‌خات ئه‌وه‌ی كه پێویسته‌و ده‌بێ پێش بخرێت له شوێن و كاتی خۆیدا بێ، ئه‌وه‌ش كه ده‌بێ دوا بكه‌وێت ئه‌یخاته دواوه، جا كاتێك ئه‌وانه‌ی پابه‌ندو خۆگرتوون به ئایینه‌كه‌یانه‌وه زانیان و هه‌ستیان به‌و مه‌ترسیه كرد كه دوژمنه‌كه‌یان جیاوازی ناخاته نێوانیان و به یه‌ك چاووی دوژمنایه‌تی بۆیان ئه‌ڕوانێت، وه هه‌موویان هه‌ده‌ف و مه‌به‌ستن؛ ئه‌زانن كه له سه‌ریانه چه‌نده‌ی له توانایاندایه یارمه‌تی و كۆمه‌كی یه‌كدی بكه‌ن، وه له پێناوی ئه‌وه‌دا ئینتیماكانی پارتایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی له بیر ئه‌كه‌ن، وه نایكه‌نه پێوه‌ری فه‌رمان دان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا له ڕاستگۆییان به پابه‌ند بوون و په‌یوه‌ست بوون به ئایینه‌وه. بۆچی كۆمه‌كی یه‌كدی نه‌كه‌ین به نموونه له سه‌ر پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ری كرده‌وه‌یی بۆ مه‌سه‌له‌و دۆزه هه‌نوكه‌ییه‌كانمان، به‌ڵكوو بۆ مه‌سه‌له‌جیهانیه‌كانمان، وه بیسه‌لمێنێن كه به‌ڵێ ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان پێیه كه پێشكه‌شی بكه‌ین و خۆمانی پێوه به‌رز ڕاگرین و هه‌میشه هه‌ر پاشكۆو گه‌ردن كه‌چی كه‌سانی تر نه‌بین، با سوودیش له ئه‌زموونه‌كانی جگه له خۆشمان وه‌رگرین؟! ئومێدم وایه كه بتوانین نه‌ك هه‌ر له سه‌ر عیلمانیه‌كانی وڵاتی خۆمان به‌ڵكوو له سه‌ر خودی ڕۆژئاواش كاریگه‌ری دروست بكه‌ین. به ڕاستی زۆرێك له‌و علیمانیانه‌ی كه له به‌شی یه‌كه‌م بوون ئێسته گه‌ڕانه‌وه بۆ ئایینه‌كه‌یان و بوونه‌ته باشترین بانگخواز بۆی، جا من له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌ی وریایی لێیان بێ ئومێد‌و هیوا بڕوا نیم، له‌و كارانه‌ی كه مژده‌ده‌رن له‌م ڕووه‌وه ئه‌وه‌یه كه نووسه‌رو بیریارێكی فه‌له‌ستینی كه ناوی (طيباوي)یه و له په‌نجاكان و شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابووردودا به زمانی ئینگلیزی ئه‌ینوسی له به‌ریتانیا، ئه‌م نوسه‌ره-ڕ‌ه‌حمه‌تی خوای لێ بێت-تێبینی بوونی دیارده‌یه‌كی كردووه له جیهانی ئیسلامی ئه‌ویش كه زۆرێك له ڕۆشنبیران له كاتی گه‌نجی و لاوێتێاندان دوورن له ئایینه‌كه‌یان و كاریگه‌رن به بیری ڕۆژئاوایی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌وره بوون و كامڵبوونی ژیری و زیادبوونی ئه‌زموونیاندا له سه‌ر ئه‌و بۆچونانه نامێنن و وازی لێ دێنن، وه ئه‌ڵێم كه تا ئێسته‌ش تێبینه‌یه‌كه‌ی هه‌ر ڕاسته‌و له جێی خۆیه‌تی، شایه‌تێكی زۆر له‌وانه‌ی ئه‌یانناسین له ڕۆشنبیران له میسر‌و سۆدان به نموونه به‌ڵگه‌ی ئه‌م ڕاستیه‌ن، خه‌ڵكی ئه‌ناسین له‌م وڵاتانه‌ی خۆماندا كه له پێشه‌واو ده‌مڕاسته‌كانی شیوعیه‌ت بووه‌و پاشان خوا هیدایه‌تی داوه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت یه‌كێكیان پێی وتم كه ڕوسه‌كان تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه، وه پێیان وتوون ئێوه‌ی شیوعی سۆدانی ئومێدی هیچ خێرێكتان لێ ناكرێت. یه‌كێكتان ئه‌بێ به شیوعی له نێوان ته‌مه‌نی بیست تا سی و پێنج ئه‌وجا له پاشاندا ئه‌بینین ئه‌چێ بۆ حه‌ج! به‌یان: ئایا ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه كه ڕابوونی ئیسلامی به هه‌موو ته‌وژمه جیاوازه‌كانیه‌وه ورد له‌م ململانێیه تێ گه‌یشتووه‌و له سه‌ر ئاستی ئه‌و ته‌حه‌دایه‌دایه؟ - نه‌خێر، به هیچ شێوه‌یه‌ك، وه له گرفته‌كانمان جا له ڕابوونی ئیسلامی یان دیراسات و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیسلامی یان شتانی دیكه بێت، ئه‌وه‌یه ئێمه له واقع دابڕاوین، ته‌نانه‌ت زۆرێك له‌و دیراسات و لێكۆڵینه‌وانه‌ش كه له زانكۆكانیشماندا كه باس ده‌كرێن وه‌ك ئه‌وه‌ن كه مێژوویه‌ك بن و په‌یوه‌ندیان به واقعی ئێسته‌ی ئوممه‌ته‌كه‌مانه‌وه نه‌بێت، وه له به‌ر ئه‌وه زۆرێك له زانا به‌ڕێزه‌كانمان وایان لێ هاتووه ئه‌وه‌ی له زانسته‌كانی شه‌رع به باشی ئه‌زانن و وه‌ریان گرتووه كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت له‌گه‌ڵ كاتدا، كه سوپاس بۆ خوا زۆر و به‌سوودن، به‌ڵكوو بنه‌ماو بنچینه‌ی ئایینه‌و خوا پاداشتیان بداته‌وه له سه‌ر شاره‌زایی و باش وه‌رگرتنیان بۆو لایه‌نانه. به‌ڵام زانایانمان له ڕابووردودا به‌و شێوه‌یه نه‌بوون، به ته‌واوی زانیبویان كه له ئایینه‌كه‌ماندا شتانێك هه‌ن كه خوا خۆی له كتێبه‌كه‌یدا یان له سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ئه‌ركی ڕوونكردنه‌وه‌ی خستۆته ئه‌ستۆی خۆی، وه شتانێكی دیكه‌ش تێگه‌یشتن و لێكۆڵینه‌وه‌ی داوه‌ته ده‌ستی خه‌ڵكی خۆیان، جا ئێمه له دیراسات و لێكۆڵینه‌وه ڕه‌سمیه‌كانماندا ته‌نها چه‌ختمان له سه‌ر جۆری یه‌كه‌م كردووه، كه ئه‌وه له گرنگترینی زانسته‌كانه‌و بنچینه‌یه بۆ ئه‌وانی دیكه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌وره‌یی ڕێز‌و پله‌و پایه‌یدا به ته‌نها به‌س نییه بۆ ڕاییكردنی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی، له به‌ر ئه‌وه خوا –سبحانه‌وتعالی- ئێمه‌ی تێدا كردۆته جێگر تاكو گرنگی پێ بده‌ین، زانیویه‌تی و ئاگاداره به‌وه‌ی ئه‌وه له بوار‌و چوارچێوه‌ی توانا‌و ئیمكاناتماندایه. به‌ڵام زۆرێك له ئێمه ئه‌مه‌یان داناوه به كاره‌كانی دنیا كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان پێوه‌ی نییه، وه ئه‌مه‌ش سه‌ری كێشاوه بۆ ئاژاوه‌و كاردانه‌وه‌ی خراپ و ئاكامی زیانبه‌خشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام وا ئێسته خه‌ریكه به ڕێگه‌ی سه‌حیح و دروستا هه‌نگاو ده‌نێین، وه ئه‌م ناته‌واویانه له ڕۆشنبیریی ئیسلامیماندا پڕ ده‌كه‌ینه‌وه، زۆرێك له‌وانه‌ی كه تایبه‌تمه‌ندیان وه‌رگرتوووه له زانیاریه‌كانی وه‌ك كۆمه‌ڵناسی و مێژوو ئابووری و سیاسه‌ت، به‌ڵكوو له زانیارییه سروشتی و فه‌لسه‌فیه‌كانیش به ڕۆشنبیریه‌كی ئیسلامی خۆیان ڕۆشنبیر كردووه، وه زۆرێكیش له‌وانه‌ی كه به‌شیان نه‌بووه له‌م جۆره خوێندنانه له په‌یمانگاو زانكۆ ئیسلامیه‌كان؛ توانیویانه به هه‌وڵ و تێكۆشانی تاكه‌كه‌سی خۆیان شێكی زۆر له‌م زانستانه به ده‌ست بێنن. به‌ڵام ئێسته‌ش به‌رده‌وام پێویستیمان به زانین و شاره‌زابوونی ئه‌م جیهانه هه‌یه كه زینده‌گی تێدا ده‌كه‌ین، پێویستمان به بیركردنه‌وه له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه هه‌یه له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌وروو به‌رماندا، به ڕێگه‌یه‌كی دوورودرێژ ته‌نها پشت نه‌به‌ستێ به درووشم و بنه‌ما گشتیه‌كان. جا هه‌ر وه‌ك چۆن ئێمه پێوستمان به‌وه‌یه له كاروباری به‌ندایه‌تیماندا به دووردرێژی ڕوونیان بكه‌ینه‌وه‌و لێیان حاڵی ببین، به‌ڵكوو له كاروو باری عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕیشد هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ا، ئه‌وه بێ گومان پێویستمان به‌وه‌یه كه به درێژی و هه‌مه‌لایه‌نه كاروبار و چۆنیه‌تی هه‌ڵس و كه‌وت و مامه‌ڵه‌مان شاره‌زا بین له‌گه‌ڵ ئه‌و جیهانه‌ی تێدایدا ئه‌ژین، وه زانینی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی ڕوو ئه‌كه‌نه موسڵمانان، زانین و بواری لاوازیان به‌رامبه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی ڕۆژئاوا؛ ئائه‌مه‌یه ئه‌و قیه‌م و به‌ها به‌رزانه‌ی ئه‌مانه‌وێت له خه‌وی بێ ئاگایی لێی وربا ببینه‌وه، هیممه‌ت و گوڕ‌و تینی بده‌ینێ و پاڵنه‌ری بین تاكو هه‌رچی توانا‌و هێزمان هه‌یه له پێناو سه‌ركه‌وتنی ئایین و نه‌ته‌وه‌كه‌مان به كاری بێنین به‌پێی ئه‌و ئیمكانات و توانایانه‌ی خوا پێی به‌خشیوین، هۆكاره‌كانی بۆ ئاماده بكه‌ین، به‌ڕاستی خراپترین جۆری بێئاگایی و نه‌فامی ئه‌وه‌یه مرۆڤ وا گومان به‌رێت كه سنووری جیهان ته‌نها ئه‌و وڵاته‌یه كه تێدایدا ئه‌ژی و ئاگای له‌و مه‌ترسیانه نه‌بێت كه گه‌مارۆی داوون. به‌یان: به‌رده‌وام قسه هه‌ر له سه‌ر ڕابوونی ئیسلامیه، ڕه‌نگه له‌م ماوه‌ی دواییه‌دا ته‌وژمی سه‌له‌فی له ڕوی پێشه‌وه‌ی ململانێی ڕۆژئاوادابێ؟ - له ڕاستیدا هه‌رچه‌نده ئه‌مه ئێسته وای لێ هاتووه كه زیاتر ده‌ركه‌وتووه و له به‌ر چاوه به‌ڵام شتێكی تازه نییه. پێش پانزه ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێك له برایانمان له پێشه‌وایانی ئه‌م په‌یڕه‌وه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆی باس كردم كه ده‌زگای هه‌واڵنێری ئه‌و وڵاته په‌یوه‌ندی پێوه كردووه، پێی وتوون باشه بۆچی ئێوه ئه‌وه‌نده گرنگی به ئێمه ئه‌ده‌ن، خۆ ئێمه كه‌سانێكین هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان به سیاسه‌ته‌وه نییه‌و ئیش و كارمان ته‌نها فیركردنی عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕه به خه‌ڵكی و هیچی تر؟! وتی: وه‌ڵامه‌كه‌یان ئه‌وه بوو ئێمه ئه‌وه ئه‌زانین، به‌ڵان وا ئه‌بینین كه هه‌ر ئێوه مه‌ترسیدارن! یان قسه‌یه‌ك له‌و بابه‌ته. كه‌واته له سه‌ر بانگخوازنه كه ده‌ست به ئایین و بانگه‌وازه‌كه‌یانه‌وه بگرن، وه هه‌رگیز له خه‌یاڵیاندا نه‌بێت كه ده‌توانن دوژمنانی ئایینه‌كه‌یان ڕازی بكه‌ن مه‌گه‌ر به ته‌نازول و سه‌رشۆڕی نه‌بێت بۆیان، وه‌ك خوای گه‌وره سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی كه سوورن له سه‌ر به‌تاڵ و ناڕه‌وایی خۆیان له جووله‌كه‌و نه‌سرانیه‌كان ئه‌فه‌رموێت: وَلَن تَرْضَى عَنكَ الْيَهُودُ وَلا النَّصَارَى حَتَّى تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ[البقرة: 120] {هه‌ر گیز جووله‌كه‌و گاوره‌كان لێت ڕازی نابن، هه‌تا به ته‌واوی شوێن ئایین و به‌رنامه‌یان نه‌كه‌ویت} وتم: ئه‌وانه كه سوورن له سه‌ر ناڕه‌واییان؛ چونكه ئایه‌ته‌كه هه‌روا له سه‌ر گشتیه‌كه‌ی وه‌رناگیرێت؛ خۆ ئه‌گه‌ر گشگیر –شامل- بوایه بۆ هه‌موو كه‌سێك ئه‌وا هیچ یه‌كێك له جووله‌كه‌و نه‌سرانیه‌كان باوه‌ڕیان نه‌ده‌هێناو موسڵمان نه‌ده‌بوون، ئه‌وه‌ته كه زۆرێك له‌وان به‌رده‌وام موسڵمان ده‌بن، وه چۆنه كه ئێمه ئه‌بینێن زۆرێك له‌وانه یارمه‌تی موسڵمانان ده‌ده‌ن و به‌رگریان لێ ده‌كه‌ن؟! له لایه‌نێكی دیكه‌شه‌وه ئه‌م جۆره سلوك و ڕه‌وشته كورت هه‌ڵنه‌هاتووه له سه‌ر جووله‌كه‌و نه‌سرانیه‌كان به ته‌نها، به‌ڵگو گشگیره بۆ هه‌موو جۆرێك له‌و موشریك و هاوه‌ڵگیرانه‌ی كه سوورن و چه‌خت له سه‌ر گومڕایی و بێباوه‌ڕی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه هه‌رچه‌نده ئایینه‌كانیان جۆراوجۆر بێت و ناوه‌كانیان جیاواز بێت له شیوعیه‌كان و علیمانیه‌كان. به‌ڵام مه‌رایی نه‌كردن و ته‌نازول نه‌كردن بۆیان ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه قسه‌كانیان پشت گۆێ بخرێن و وه‌ڵام گومانه‌كانیان نه‌درێته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وان شتانێك له تاكێك یان كۆمه‌ڵانی ئێمه ئه‌گرن و ئه‌زانین پێچه‌وانه‌ن به ئایینه‌كه‌مان؛ ئه‌وه پێویسته له سه‌رمان دانی پیا بنێین به‌وه‌ی كه هه‌ڵه‌یه؛ چونكه گرنگ به‌رگریكردن له ئایینی خوایه نه‌ك له هه‌ڵس و كه‌وت و كرده‌وه‌ی ئێمه. ئێمه له حاڵه‌تی لاوازی‌دا ئه‌ژین و پاڵه‌په‌ستۆی زۆر توند‌و به‌هێزمان له سه‌ره، به‌ڵام هه‌رده‌بێ به ئارام بین و كۆمه‌ك و یارمه‌تی له خوا داوا بكه‌ین، له سه‌ر وه‌رگرتن و ده‌ست گرتنمان به ئایینه‌كه‌مانه‌وه به هێزو پته‌ویه‌وه، چونكه هیچ لاده‌رێك له تاوان و سه‌رپێچیكردن و هیچ هێزێك نییه له سه‌ر گوێڕایه‌ڵی و به‌ندایه‌تی ته‌نها به یارمه‌تی خوا نه‌بێت، ، ئایا خوا-سبحانه‌وتعالی- به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی نه‌فه‌رمووه: وَإن كَادُوا لَيَفْتِنُونَكَ عَنِ الَّذِي أَوْحَيْنَا إلَيْكَ لِتَفْتَرِيَ عَلَيْنَا غَيْرَهُ وَإذًا لاَّتَّخَذُوكَ خَلِيلاً * وَلَوْلا أَن ثَبَّتْنَاكَ لَقَدْ كِدتَّ تَرْكَنُ إلَيْهِمْ شَيْئًا قَلِيلاً [الإسرا‌ء: 73 - 74]؟!{ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران خه‌ریك بوو تۆ لابده‌ن له‌وه‌ی كه به وه‌حی و نیگا بۆمان ڕه‌وانه كردوویت، تا شتێكی ترمان بۆ هه‌ڵبه‌ستیت و شێوازی كار‌و بانگه‌وازت بگۆڕیت، ئیتر ئه‌و كاته ئه‌گه‌ر به قسه‌ی ئه‌وان بكه‌یت ئه‌وان تۆ ده‌كه‌نه هاوه‌ڵ و خۆشه‌ویستی خۆیان (چونكه به دڵی ئه‌وانت كردووه)!! * خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه تۆمان پایه‌دارو دامه‌زراو نه‌كردایه، ئه‌وه به‌ڕاستی نزیك بوویت (به مه‌زه‌نده‌ی خۆت، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بانگه‌وازه‌كه‌ت) كه‌مێك به لایاندا مه‌یل بكه‌یت و به دڵی ئه‌وان بكه‌یت!!} ئه‌م ئایه‌ته زۆر ترسانه‌كه، چونكه ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) نزیك بووه بیكات و به‌ڵام نه‌یكرووه، ئه‌گه‌ر نزیك بووه كه به‌ره‌و ڕوویان بچێت و به‌ڵام هیچ شتێكی با كه‌میش بێت نه‌كردووه‌و لێیان نزیك نه‌بۆته‌وه، ده‌ی ده‌بێ ئێمه چۆن بین؟ پاشان له سه‌ر ئێمه‌ی باوه‌ڕدار كه له سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست هه‌نگاو ده‌نێین پێویسته له سه‌ری بڕۆین و زۆر دڵگران و بێزار نه‌بین به‌وانه‌ی كه دوا ئه‌كه‌ون و پاشه‌كشه ئه‌كه‌ن، چونكه په‌روه‌ردگارمان –عزوجل- نه‌هی لێ كردوین كه دڵگران و بێزاری بمانگرێت به كوفر‌و بێباوه‌ڕی كافران، وه دڵگرانیش سۆزێكی سه‌لبی و خراپه، زانایان ده‌ڵێن دڵگرانی نه‌هاتووه له كتێبی خوادا مه‌گه‌ر نه‌هی لێ كراوه‌و قه‌ده‌غه‌ی كراوه یان بڕیاردانێك و داننانێك بووه به ئه‌مری واقعدا، دڵگرانی و بێزاری نه فه‌رمانی پێدراوه له قورئانداو نه بكه‌رو ئه‌نجامده‌ره‌كه‌شی به چاكه وه‌سف كراوه‌و پێیدا هه‌ڵدراوه. به‌یان: ئێسته چه‌نده‌ها بانگه‌شه‌و داواكاری به هێز هه‌یه له جیهانی ئیسلامی‌دا بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی لێدوان و خیتابی ئایینی، وه هه‌ندێ له دامه‌زراوه ڕه‌سمیه‌كانیش له خۆیان گرتووه‌و پیاده‌ی ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌روه‌ها هه‌ندێ له نه‌وه‌كانی ڕابوونی ئیسلامیش ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌یه تێدایدا، جا ئایا ئه‌گونجێ كه ئه‌مه كاریگه‌ری له سه‌ر بنه‌ماكانی ڕابوون هه‌بێت؟ - نه‌خێر، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست به دواندن و وتار به مانای ئه‌وه بێت كه ڕۆژئاواییه‌كان بدوێنین یان ڕۆشنبیره‌كانی لای خۆمان به ڕێگه‌یه‌ك كه تێی بگه‌ن، ئه‌مه سروشتیه كه له‌و خاڵه ئیجابی و باشانه‌یه كه ڕابوونی ئیسلامی پێ جیا ئه‌كرێته‌وه. به نموونه ئێمه كاتێك له سۆدان ئه‌ژیاین له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌دا ئه‌وه‌ی له قوتابخانه یان زانكۆ ئه‌یخوێند نه‌یئه‌توانی ته‌فسیری (الجلالین) بخوێنێته‌وه؛ چونكه له زمانی نووسینه‌كه‌ی تێ نه‌ئه‌گه‌یشت، به‌ڵام كاتێك پیاوێكی وه‌ك سه‌ید قوتب هات و به زمانێك كتێبی نووسی كه خه‌ڵكی تێی بگات، كتێبه‌كانی له نێوان هه‌موو چین و كۆمه‌ڵه‌كاندا بڵاو بۆوه، جا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست به‌وه ئه‌وه بێت ئه‌وه شتێكی باشه‌و هیچی تێدا نییه، چون ئێمه فه‌رمانمان پێ دراوه كه به‌پێی ژیری خه‌ڵكی و به شێوه‌یه‌ك بیاندوێنین كه تێی بگه‌ن. به‌یان: به‌ڵام ئه‌وانه مه‌به‌ستیان له‌مه‌دا توانه‌وه و خووساندنی فه‌رمانه‌كانی ئیسلامه؟ - توانه‌وه‌و ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره سبحانه‌وتعالی له باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت: وَدُّوا لَوْ تُدْهِنُ فَيُدْهِنُونَ [القلم: 9] {ئه‌وانه ئاواته‌خوازن كه تۆ نه‌رم بنوێنیت ئینجا ئه‌وانیش نه‌رمی بنوێنن} به‌ڕاستی كار‌و گرنگی ئێمه گه‌یاندنی ئایینی په‌روه‌ردگاره وه‌ك خۆی و به‌و شێوه‌ی كه هاتۆته خوارێ، وه هه‌رچی كۆشش و هه‌وڵمان هه‌یه به كاری به‌رین بۆ ڕوونكردنه‌وه و خۆشه‌ویستكردنی لای خه‌ڵكی، به‌ڵام خۆشه‌ویستكردن مانای موساوه‌مه‌و دابه‌زین و گوڕینی ئایینی خوا نییه، خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌فه‌رموێت: يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ بَلِّغْ مَا أُنزِلَ إلَيْكَ مِن رَّبِّكَ وَإن لَّمْ تَفْعَلْ فَمَا بَلَّغْتَ رِسَالَتَهُ [المائدة: 67] {ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر، هه‌رچی فه‌رمان و په‌یامێكت بۆ دابه‌زیوه له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه (بێ دوودڵی، بێ ماتڵی) ڕای بگه‌یه‌نه، خۆ ئه‌گه‌ر به‌و كاره هه‌ڵنه‌سایت، ئه‌وه مانای وایه په‌یامه‌كه‌ت (به ته‌واوی) نه‌گه‌یاندووه} به‌ڵێ ئه‌وانه‌ی كه ڕق و قینیان له‌وه‌یه كه خوا هێناویه‌تیه خوارێ دڵخۆشن به گۆڕینی په‌یڕه‌وو مه‌ناهجی ئایینی و هه‌ر كه‌سێكش هه‌ڵسێ به‌و كاره ئه‌مان پشگیری ده‌كه‌ن و ده‌سخۆشكه‌ری لێ ده‌كه‌ن، وه‌ك خوای گه‌وره له ئایه‌ته‌كانی سووره‌تی (الإسرا‌ء) كه پێش تۆزێك باسمان كرد ئه‌فه‌رموێت: وَإذًا لاَّتَّخَذُوكَ خَلِيلاً [الإسرا‌ء: 73].. داواكارین له خوای گه‌وره بمانكاته كه‌سانێك كه له پێشه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ن ده‌ست به ئایینی خواوه ده‌گرن، وه ته‌وفیقمان بدات تاكو وه‌فادارو به ئه‌مه‌ك بین بۆ به‌جێهێنانی هه‌رودوو مه‌رجه‌كانی پێشه‌وایه‌تی: وَجَعَلْنَا مِنْهُمْ أَئِمَّةً يَهْدُونَ بِأَمْرِنَا لَـمَّا صَبَرُوا وَكَانُوا بِآيَاتِنَا يُوقِنُونَ [السجدة: 24] {پاشان (كه نه‌وه‌ی ئیسڕائیل) خۆگری و ئارامییان كرده پیشه‌یان كردمانن به پێشه‌واو ده‌سه‌ڵاتمان پێ به‌خشین، ئه‌و كاته دڵنیایی و بڕوایه‌كی ته‌واویان هه‌بوو به ئایه‌ته‌كانی ئێمه (شایسته‌ی ئه‌و ڕێزه بوون) } هه‌ر ده‌بێ به ئارام بین، وه هه‌ر ده‌بێ دڵنیابین به واده‌و فه‌رمانی خوا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤ ترسه‌نۆك و ڕاڕاو شله‌ژاو بوو ئه‌وه به‌ڕاستی نه هیچ ئایینێك سه‌ر ده‌خات و نه هیچ دوژمنێكیشی بۆ سه‌ركوت ده‌كرێ. به‌یان: ئه‌گه‌ر ڕێگه‌مان پێ بده‌ن ڕوو بكه‌ینه عێراق، گومانی تێدا نییه كه بارودۆخ له عێراقدا له‌و په‌ڕی ته‌نگه‌شه‌و گرێدایه، وه ده‌ستی ئه‌مریكا له عێراقدا به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان یاری به چاره‌نووسی عێراق ئه‌كات، وه ئه‌هلی سوننه‌ش به گشتی پێ ئه‌چێ له كه‌مترین ئه‌و كه‌سانه بن كه ئه‌بزوێنن و ئه‌جوڵێن له وێنه‌ی ئه‌م ڕووداوانه، تێڕوانینتان چییه بۆ بارودۆخی ئه‌هلی سوننه به تایبه‌ت له عێراقدا؟ - ئه‌گه‌ر وتمان كه ئه‌وه‌ی جێی مه‌به‌ست و هه‌ده‌فه له‌م هه‌ڵمه‌ته سته‌مكاریه نوێیه‌دا ئیسلامه؛ ئه‌وه ئه‌وانه‌ی له پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌م هه‌ڵمه‌ته سته‌مكاریه‌دان ئه‌وانه‌ن به باشی و ته‌واوی نوێنه‌رایه‌تی ئیسلام ده‌كه‌ن، وه زانراویشه كه نزیكترینی ئه‌وانه‌ی نزیكن له‌م نوێنه‌رایه‌تیه‌وه ئه‌هلی سوننه بوون ته‌نانه‌ت پێش هێرش و داگیركردنه‌كه‌ش، وه باسیان كردووه كه له هه‌ده‌فه‌كانیان لادان و كۆتایی پێهێنانی فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌وانه‌یه كه ناویان ناوون كه‌مایه‌تی سوننی له عێراقدا، شیعه‌كان له كۆتاییدا ده‌بنه دۆست و هاومه‌به‌ستی ئه‌وان. جا ئه‌گه‌ر ئه‌هلی سوننه‌ت نزیكترینی ئیسلامیه‌كانن له حه‌قیقه‌ت و كرۆكی ئیسلام، ئه‌وه هه‌رچه‌ندێك دوورتر بن له‌وانه دوورترن له ئایینی ڕاست، وه ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵ و تاقمه‌كانی وه‌ك شیعه‌و ئه‌وانی تریش ئه‌گرێته‌وه له لاده‌رو خاوه‌ن هاوه‌و ئاره‌زووه‌كان، هه‌روه‌ك ئه‌وانه‌ش ئه‌گرێته‌وه كه له ئایینی خوا ده‌رچوون، به‌ڕاستی زۆرێك له ڕۆژئاواییه‌كان هه‌ستیان به هێزو توانای ئه‌م ئایینه كرد كاتێ بینیان چۆن به‌ره‌نگاری شیوعیه‌ت بۆوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌وانه‌یه كه خۆیان له‌وه سوودیان كردبێت له‌م ڕوبه‌ڕوو بونه‌وه‌یه‌دا به‌ڵام له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ خۆیاندا وتبێتیان ئه‌گه‌ر ئه‌م ئایینه به ڕووی شیوعیه‌تا توانی بوه‌سێته‌وه كه هیچ بیرۆكه یان ئایین یان په‌یڕ‌ه‌وێكی تر ئه‌وه‌ی پێ نه‌كرا، ده‌ی خۆ هه‌ر ئه‌وه ئێسته به ڕووی بیری ڕۆژئاوادا وه‌ستاوه‌ته‌وه، وه ئه‌وه‌ش كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م هه‌ڵوێسته ڕه‌قه ده‌كات ئه‌هلی سوننه‌ن، كه‌واته هه‌ر ده‌بێ كار بكرێ له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌هلی سوننه وه‌لا بكه‌ون و دوور بخرێنه‌وه‌و لاواز بكرێن. به‌یان: ڕاسپێریت چییه بۆ زانایانی ئه‌هلی سوننه به تایبه‌ت، وه گشتی موسڵمانان به گشتی له عێراقدا؟ - وا ده‌ر ئه‌كه‌وێت كه ئه‌وان-ته‌نانه‌ت بێ ڕاسپێری كه‌سێكی وه‌ك من- هه‌ستیان به‌وه كردووه‌و زانیویانه كه هه‌ر ده‌بێ كۆ ببنه‌وه‌و هێزیان له كۆبونه‌وه‌یاندایه، وه شتێك وه‌ك سه‌ركردایه‌تی یان ڕێكخستنیان هه‌بێت؛ چونكه خه‌ڵكی ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان نه‌كرد ئه‌وه ناتوانن به ته‌واوی كاریگه‌ر بن و خۆیان بسه‌لمێنن. به‌ڵام گرفت و كێشه له ڕێكخستندا ئه‌وه‌یه كه كاركردن به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا تێدایدا ده‌رده‌كه‌وێت و دژایه‌تیكردنی ئاسانه. كه‌واته هه‌ر ده‌بێ دوو جۆر له كار هه‌بێ، هه‌ر ده‌بێ كاری سیاسی ئاشكرا‌و بانگخوازانه هه‌بێت كه ڕوون و به‌رچاو بێ، وه هه‌روه‌ها شتانێكیش هه‌بن كه ئاشكرا نه‌كرێن و له به‌رچاو نه‌بن، وه ئه‌مه‌ش له هه‌موو جیهاندا هه‌روایه، حكومه‌ته‌كانی ئه‌مریكی و به‌ریتانیش هه‌موو سیاسه‌ته‌كانیان ئاشكرا‌و به‌رچاو نییه، له به‌ر ئه‌وه ئه‌بیسیت و پێت ئه‌ڵێن كه ئه‌جنده‌ی شاراوه هه‌یه وه هه‌روه‌ها شتانی دیكه‌ش، كه‌واته هه‌ر ده‌بێ ئه‌هلی سوننه له عێراقدا له‌م جۆره ئه‌جنده شاراوه‌یان هه‌بێت و هه‌موو كاره‌كانیان به‌رچاوو ئاشكرا نه‌بن. پاشان ئه‌هلی سوننه له عێراقدا ئه‌مڕۆ سه‌ری ڕمن له‌م جه‌نگه شارستانییه نوێیه‌دا، كه‌واته هه‌ر ده‌بێ یارمه‌تیان بدرێت و پاڵپشتیان بكرێت و هاوسه‌نگه‌ریان بكرێت هه‌ر كه‌س به‌پێی توانای خۆی، وه ئێمه كاتێك ئه‌مه ئه‌كه‌ین ته‌نها به‌رگری له عێراق ناكه‌ین و به‌س به‌ڵكوو به‌رگری له وڵاته‌كانیشمان ده‌كه‌ین، جا دووژمن دووژمنی هه‌موومانه و شه‌ڕو جه‌نگی به‌ره‌و ڕووی هه‌مووانه. داوای یارمه‌تی و سه‌ركه‌وتن هه‌ر له خوای گه‌وره ده‌كه‌ین-سبحانه‌وتعالی- ، نه‌مانكاته فیتنه‌ی ئه‌وانه‌ی كافرو بێ باوه‌ڕو زاڵم و سته‌مكارن.
جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت
ڕوانگه‌یه‌ك له‌جه‌نگی خاچپه‌رستانی سه‌ده‌ی نوێ
ئیسلامی هیولانی
دێمۆكراسی، ناوێكی بێناوه‌ڕۆك*
ئاشتی و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام
تێگه‌یشتنی ڕۆژئاوا بۆ وه‌هابییه‌ت
ئیسلامی سیاسی
گفتوگۆی دوو ڕۆشنبیر له‌مه‌ڕ عه‌لمانییه‌تی دێمۆكراسی
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).