
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: کوڕی خاک ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٥/٢٨
وه‌ستان له‌سه‌ر ئه‌و وشانه‌ی دواییان هاتووه به پیتێکی بزوێن(علة).
مه‌به‌ستمان له وشه‌یه‌ک که دواپیتی بزوێن بێت، ئه‌و وشانه ده‌گرێته‌وه که کۆتای‌یان هاتووه به‌یه‌کێک له پیته‌کانی مه‌دد( ا ، و ، ي )، چونکه پیته بزوێنه‌کان ته‌نها ئه‌و سیانه‌ن.
وه‌ک/ بۆ ئه‌لیف
دَعَا
له
وَإِذَا مَسَّ الْإِنسَانَ ضُرٌّ دَعَا رَبَّهُ مُنِيباً إِلَيْهِ
[الزمر:8]. ، بۆ واویش
يَدْعُو
له
يَدْعُو لَمَن ضَرُّهُ أَقْرَبُ مِن نَّفْعِهِ لَبِئْسَ الْمَوْلَى وَلَبِئْسَ الْعَشِيرُ
[الحج:13] ، بۆ پیتی یاش
تَقْضِي
له
فَاقْضِ مَا أَنتَ قَاضٍ إِنَّمَا تَقْضِي هَذِهِ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا
[طه:72].
له‌م حاڵه‌تانه‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌و پیته مه‌ددانه که پیتی بزوێنیشن(علة) ئه‌گه‌ر کێشرابوون(واته له‌قورئاندا هاتبوون) و له‌دواشیانه‌وه پیتێکی زه‌ننه‌دار نه‌هاتبوو، ئه‌وا له‌هه‌ردوو حاڵه‌تی وه‌ستان و ڕۆیشتنیشدا هه‌ر ده‌خوێنرێنه‌وه، وه‌ل له‌م نموونانه‌دا هاتووه:
ُثمَّ دَنَا فَتَدَلَّى
[النجم:8].
هه‌روه‌ها
يَوْمَ نَدْعُو كُلَّ أُنَاسٍ بِإِمَامِهِمْ
.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌دوای ئه‌م پیتانه‌وه پیتێکی زه‌ننه‌دار هاتبوو، ئه‌وا له کاتی ڕۆیشتندا ده‌رنابڕڕێن(ناخوێنرێنه‌وه) هه‌رچه‌نده له‌قورئاندا کێشراون، ئه‌ویش به‌هۆی به‌یه‌کگه‌یشتنی دوو پیتی زه‌ننه‌دار که له عه‌ره‌بیدا یه‌که‌میان ناخوێنرێته‌وه، به‌ڵام له‌کاتی وه‌ستان له‌سه‌ریان ده‌رئه‌بڕڕێن وه‌ک چۆن کێشراون، هه‌روه‌ک له‌م نموونانه‌دا:
* وشه‌ی
مُّلاَقُو
له
قَالَ الَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُم مُّلاَقُواللّهِ
[البقرة: 249].
* وشه‌ی
يُرْبِي
له
يَمْحَقُ اللّهُ الْرِّبَا وَيُرْبِي الصَّدَقَاتِ وَاللّهُ لاَ يُحِبُّ كُلَّ كَفَّارٍ أَثِيمٍ
[البقرة:276].
* وشه‌ی
وَقَالَا
له
وَلَقَدْ آتَيْنَا دَاوُودَ وَسُلَيْمَانَ عِلْماً وَقَالَا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي فَضَّلَنَا عَلَى كَثِيرٍ مِّنْ عِبَادِهِ الْمُؤْمِنِينَ
[النمل:15].
به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیته مه‌دده‌که نه‌کێشرا(محذوف) بوو، ئه‌وا له‌کاتی وه‌ستان له‌سه‌ری هه‌ر به‌پێی ئه‌و نه‌کێشراوییه ده‌بێت، واته له‌به‌رئه‌وه‌ی که نه‌نووسراوه ناشخوێنرێته‌وه، وه‌ک له‌م نموونانه‌دا:
* دوو وشه‌ی
فَتَوَلَّ، يَدْعُ
فَتَوَلَّ عَنْهُمْ يَوْمَ يَدْعُ الدَّاعِ إِلَى شَيْءٍ نُّكُر
[القمر:6].
* وشه‌ی
اتَّقِ
له
يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ اتَّقِ اللَّهَ وَلَا تُطِعِ الْكَافِرِينَ وَالْمُنَافِقِينَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيماً حَكِيماً
[الأحزاب:1].
ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه حاڵه‌تێکن له‌هه‌موو خوێندنه‌وه‌کان وه‌ک یه‌کن، به‌ڵام هه‌ندێ پیتی مه‌دد هه‌ن له قورئاندا ده‌رچوون له‌م حاڵه‌تانه سه‌ره‌وه..
- هه‌یانه ناخوێنرێته‌وه له‌کاتی وه‌ستان له‌سه‌ری له‌کاتێکدا کێشراویشه له قورئاندا..
- هه‌یانه ناخوێنریته‌وه له کاتی ڕۆیشتن له‌سه‌ری له‌کاتێکدا کێشراویشه، یان ڕاده‌وه‌ستین له‌سه‌ری به‌خوێندنه‌وه‌ی، یان به‌خوێندنه‌وه‌و نه‌خوێندنه‌وه‌شی.
- نموونه‌شیان هه‌یه ناخوێنرێنه‌وه له‌وه‌ستاندا چونکه نه‌کێشراون، به‌ڵام ده‌خوێنرێنه‌وه له ڕۆیشتندا.
- وه هه‌شیانه له‌هه‌ردوو حاڵه‌تی ڕۆیشتن و وه‌ستاندا ناخوێنرێنه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی هاتنی ئامرازه‌کانی(جزم ، بنا‌ء ، ...) له پێشیانه‌وه.
باسی ئه‌وانه له وانه‌ی داهاتوودا دێنه پێش پشت به‌خوای گه‌وره.
لێدوانه‌کان لێدوان بنێره
خزمه‌تی ئێمه
سه‌ره‌نجی خۆت بنووسه
دوایین پرسیاره‌کان
- تۆبه‌ی ڕاسته‌قینه گوناهه ده‌شواته‌وه.
- دوابه‌شی شه‌و چه‌ند کاتژمێر پێشی به‌یانییه؟
- حوکمی نووکته.
- ئافره‌تان ده‌توانن نوێژی به کۆمه‌ڵ بکه‌ن..
- درۆم کردووه هه‌تا مافی په‌نابه‌ریم پێ بده‌ن، ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گرم حه‌ڵاڵه؟
- زه‌یدی کوری حاریسه و شه‌رعییه‌تی له ماڵی پێغه‌مبه‌ردا به‌بێ شیردان.
- سوێنده‌که‌ت ناچارییه و گوناهێکی گه‌وره نییه.
- حوکمی مانه‌وه له‌گه‌ڵ مێردی مه‌یخۆردا.