الحمد لله الذي كتب العز والنصر والتوفيق لمن أطاعه واتقاه، وكتب الذل والخزي والعار على من خالف أمره وعصاه، وصلى الله وسلم وبارك على عبده ورسوله محمد القائل: {بعثت بالسيف بين يدي الساعة حتى يعبد الله وحده لا شريك له، وجعل رزقي تحت ظل رمحي، وكتب الذل والصغار على من خالف أمري، ومن تشبه بقوم فهو منهم } وعلى آله وصحبه أجمعين.
له ڕاستیدا ئه‌م ڕووداوانه‌ی ئه‌مڕۆی ئوممه‌تی ئیسلامی تێدا ئه‌ژی، كه هه‌موو له بهرچاومانهو ئه‌یبیسین، كۆمه‌ڵه روداوێكن به ته‌واوی ئه‌و فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ریان (صلی الله علیه وسلم) به‌سه‌ردا دێته جێ كه زینه‌بی كچی جه‌حش ئهیگێرێتهوهو فه‌رمووده‌یه‌كی ڕاسته و ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ڕۆژێك له خه‌وو هه‌ستا ڕووی سوور بوبۆوه ڕاچڵهكیو فه‌رموی: {لا إله إلا الله، ويل للعرب من شر قد اقترب، فتح اليوم من ردم يأجوج ومأجوج مثل هذه، وحلق بإصبعيه السبابة والوسطى}. البخاري (3168، 3403، 6650)، مسلم (2880) عن أم حبيبة. { لا اله الا الله، وه‌یل و نه‌هامه‌تی بۆ عه‌ره‌ب له‌و شه‌ڕه‌ی كه به‌ڕاستی نزیك بۆته‌وه، ئه‌مڕۆ له دیواره‌كه‌ی یاجوج و ماجوج به پێوانی ئه‌مه‌نده لێ بۆوه، ئاماژه‌ی كرد بۆ هه‌ردوو په‌نجه‌ی نیوهڕاستو ئه‌وی تری –سبابة-}.
- ئه‌و فتوحاتانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) مژده‌ی پێ داون. له سه‌حیحی مسلم دا هاتووه جابری كوڕی سه‌مره و نافعی كوڕی عوتبه خوا لێیان ڕازی بێت-ئه‌یگێڕنه‌وه، له كۆتایی فه‌رمووده‌كه‌دا جابر ئه‌فه‌رموێت: گوێم له پێغه‌مبه‌ری خواوه بوو (صلی الله علیه وسلم) ده‌یفه‌رموو: {تغزون جزيرة العرب فيفتحها الله عز وجل، ثم تغزون فارس فيفتحها الله عز وجل، ثم تغزون الروم فيفتحها الله، ثم تغزون الدجال فيفتحه الله } مسلم (٢٩٠٠) من حديث نافع بن عتبة، وأخرجه ابن أبي شيبة في المصنف/: ٤/٢٠٦، والحارث ابن أبي أسامة كما في زوائد الهيثمي/: ٢/ ٧١٣، و نعيم بن حماد في الفتن/ : ٢ /٤٧٩. {گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوا بوو ده‌یفه‌رموو: ئێوه دوورگه‌ی عه‌ره‌ب غه‌زوو و خوای گه‌وره ڕزگاری ئه‌كات بۆتان، ئنجا فارس ئهگرنو خوای گه‌وره ڕزگاری ئه‌كات بۆتان، ئنجا ڕۆم ئهگرنو خوای گه‌وره ڕزگاری ئه‌كات بۆتان، ئنجا شه‌ڕی ده‌ججال ئهكهنو خوای گه‌وره بۆتان ڕزگار ئه‌كات (واته زاڵ ئه‌بن به‌سه‌ریدا}. ئه‌وجا نافع وتی: ئه‌ی جابر من وا ئه‌زانم دوای ڕزگاركردنی ڕۆم نه‌بێت ده‌ججال ده‌رناچێت.
ده‌ججال نایه‌ت دوای ڕزگاركردنی ڕۆم نه‌بێت، وه ئه‌م ڕسته‌یه زۆرێك له فه‌رمووده دروسته‌كان له هه‌ردوو سه‌حیح و ئه‌وانی تریشدا به‌ڕاستیان گرتووه‌و هاوشێوه‌ی هاتووه، كه موسڵمانه‌كان قوسته‌نتینییه ڕِزگار ئه‌كه‌ن كه پایته‌ختی كۆنی ڕۆمه‌كان بوو، وه گه‌وره‌ترین شاری ئیمراتۆریه‌تی ڕۆمه‌كان بوو له‌و كاته‌دا كه ناو ئه‌برا به ئیمبراتۆریه‌تی ڕۆمی ڕۆژهه‌ڵات.
له فه‌رموده‌یه‌كدا له سه‌حیحی مسلم ئه‌بی هوره‌یره خوالێی ڕازی بێت ئه‌یگێڕێته‌وه ئه‌فه‌رموێت: {أن المسلمين يفتحونها -ولعله في إحدى المرات- بالتكبير، فيأتون إلى المدينة نصفها في البر ونصفها في البحر، فيقولون: لا إله إلا الله، فيسقط النصف الأول الذي في البحر، ثم يقولون: لا إله إلا الله، فيسقط النصف الآخر الذي في البر}. {موسڵمانه‌كان ڕزگاری ئه‌كه‌ن (واته قوسته‌نتینییه) – له وانه‌یه مه‌به‌ست له یه‌كێك له جه‌وله‌كانی شه‌ڕه‌كه بێت- به الله اكبر، جا دێنه لای شاره‌كه كه نیوه‌ی له ئاوایه‌و نیوه‌ی له وشكانیدا (واته نیوه‌ی له‌مبه‌ری ئاوه‌و نیوه‌كه‌ی تری له‌وبه‌ر)و ئه‌ڵێن: لا اله الا الله، ئیتر ئه‌و نیوه‌ی كه به‌شی ئاوه‌كه‌یه، ئه‌كه‌وێته ده‌ستی موسڵمانان، وه دوای ئه‌وه ئه‌ڵێن: لا اله الا الله، ئیتر ئه‌و نیوه‌ی تریشی كه له وشكانیدا ئه‌كه‌وێته ده‌ستی موسڵمانان}.
فه‌رمووده‌ی زۆر هه‌ن هه‌مویان ئه‌وه ڕوون ئه‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م ئوممه‌ته زاڵ‌و سه‌ركه‌وتووه، وه خوای گه‌وره له داهاتودا ئه‌م سه‌رزه‌ویه‌یان پێ ڕزگار ده‌كات، ئه‌م ئوممه‌ته هه‌رچه‌ندێك ناته‌واوی تێدا بێت، هه‌رچه‌ندێك دوكهڵو گه‌رده‌لول لێی بدا، هه‌رچه‌ندێك خوارو خێچ بێت‌و له ڕێ لابدا، خوای گه‌وره كۆمه‌ڵی سه‌ركه‌وتوو –الطائفة المنصورة-ي خۆی هه‌ر سه‌ر ئه‌خات‌و زه‌لیلیان ناكات، وه ئه‌م كۆمه‌ڵه به‌رده‌وام له‌م ئوممه‌تی ئیسلامه‌دا هه‌ن وناپچڕێن، وه به‌رده‌وام ئه‌مێننه‌وه له سه‌ر حهقو ڕاستی هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه عیسا سه‌لامی لێ بێت له كۆتایی دنیادا ده‌رئه‌كه‌وێت و به حه‌ق و دادپه‌روه‌ری فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات، ئه‌وكاته هه‌رچی خاچ هه‌یه ئهیشكێنێت، وه سه‌رانه-جزية- له سه‌ر جووله‌كه‌و گاووره‌كان لا ئه‌بات، به‌راز ئه‌كوژێت، وه واز له –قلائص- (حوشترانێكی قه‌ڵه‌و) ئه‌هێنێت، چونكه ئه‌و كاته خه‌ڵكی واز له دنیا دێنن‌و له‌گه‌ڵ عیسادا به‌ره‌و جیهاد ئه‌ڕۆن له پێناوی خوادا، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: {ويدعو إلى المال -أي عيسى عليه السلام- حتى لا يجد من يأخذه } مسلم (١٥٥) عن أبي هريرة. {بانگه‌شه ئه‌كات – واته عیسا- بۆ ئه‌وه‌ی پاره بدات به خه‌ڵكی، به‌ڵام كه‌س نابینێت لێی وه‌ربگرێت}. جا له‌م كاته‌دا كه عیسا سه‌لامی لێ بێت به‌م شێوه‌یه جیهاد ئه‌كات، ئه‌م كۆمه‌ڵه (كۆمه‌ڵی سه‌ركه‌وتوو) له وڵاتی شام دهبنو له‌وێ نیشته‌جێ ئه‌بن.
جا عیسا دێت بۆ لایان پێشه‌واكه‌یان پێشی ئه‌خات بۆ نوێژكردن، عیسا سه‌لامی لێ بێت ڕازی نابێت‌و پێش ناكه‌وێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته پێشه‌وه و له دوای ئه‌وه‌وه نوێژ ده‌كات، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌رباره‌ی ئه‌م ڕووداوه ئه‌فه‌رموێت: {وإمامكم منكم تكرمةً من الله تعالى لهذه الأمة} البخاري (٣٢٦٥)، مسلم (١٥٥) عن أبي هريرة. {پێشه‌واكه‌تان (ئه‌وه‌ی پێش نوێژیتان بۆ ئه‌كات) له ئێوه‌یه، ئه‌وه‌ش ڕێزێكه خوای گه‌وره به‌م ئوممه‌ته‌ی ڕه‌وا بینیوه}، جا عیسا سه‌لامی لێ بێت له دوای پێشه‌وایه‌ك له‌م ئوممه‌ته‌وه نۆێژ ئه‌كات، ئه‌و عسایهی -كه یه‌كێكه له‌و پێنج پێغه‌مبه‌رانه كه خاوه‌نی هیممه‌ت‌و عه‌زیمه‌ت بوون وئه‌وه‌ی كه ئێسته نه‌سرانیه‌كان ئهیپهرستنو ئه‌یكه‌نه هاوبه‌شی خوا- ئه‌بێته یه‌كێك له تاكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه سه‌ركه‌وتووه‌ی له‌م ئوممه‌ته‌دان كه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) مژده‌ی پێ داوون، چونكه فه‌رمان به شه‌ریعه‌تی ئیسلام ئه‌كات، وه نۆێژ له دوای ئه‌م ئوممه‌ته‌وه ئهكاتو ئه‌بێته یه‌كێك له‌م ئوممه‌ته.
فه‌رموده‌كان زۆرن، په‌ندو ئامۆژگاریه‌كان زۆرن، هیچ هێرشو په‌لاماردانێك نه‌بووه بۆ سه‌ر ئه‌م ئوممه‌تی ئیسلامه كرابێت، سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی مل شكان و ڕووخان‌و زهرهرمهندیو تێداچوونی هێرشبه‌ران و وپهلاماردهرانی لێ نه‌كه‌وتبێته‌وه، ئه‌م ئوممه‌ته هه‌ركاتێك به‌ڕاستی گه‌ڕایه‌وه بۆ ئایینه‌كه‌ی، هیچ ستهمكارو بێ باوه‌ڕێك ناتوانێت ته‌نانه‌ت بیر له په‌لاماردان وداگیركرنیشی بكاته‌وه، چ جای به كرده‌وه داگیری بكات و له ناوی به‌رێت.